Home / مێژووى جیهان / چەرچڵ، پاڵەوانی جەنگ یان تاوانباری جەنگ

چەرچڵ، پاڵەوانی جەنگ یان تاوانباری جەنگ

fghfghfgt

چەرچڵ، پاڵەوانی جەنگ یان تاوانباری جەنگ

نوسینی عەلی ئەدیب ـ رۆژنامەنووسی نیۆیۆرک تایمز و مامۆستای زانکۆی نیویۆرک

و: لوقمان فەتاح

پەیکەری وینستۆن چەرچل لەبەردەم ئەنجومەنی گشتی بەریتانیا دانراوە بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی یەکێک لە گرنگترین سەرکردە بەریتانییەکان بە درێژایی مێژوو، ئەم پاڵەوانە بەریتانییە کە ڕوبەڕوو بووەوە لەگەڵ نازییە دڕندە و دڵرەق و بێبەزەییەکان و توانی گیانی خۆڕاگرتن و بەرەنگاربوونەوە زیندوو بکاتەوە لە ناخی گەلەگەیدا تاوەکو هیتلەریان بەزاند، دیوێکی دیکەی هەبوو کەس نەیدەناسی جگە لەوەی هەوڵ و ماندوبوونی چەشتبێت لە خوێندنەوە و گەڕاندا بە دوایدا.

ئەم دیوەی دیکەی چەرچڵ، خەڵک و رۆڵەکانی وڵاتە داگیرکراوەکان لە لایەن بەریتانیاوە دەیناسن و دەیزانن چۆنە، ئەوانەی کە چەرچل بە خەڵکانێکی دواکەوتوو سەیری دەکردن بەوەی کە پێویستە لەسەریان دڵخۆشبن و منەتباربن بۆ داگیرکەرە خاوەن شارستانیەتەکان، نەک نکوڵی بکەن لە ئەو چاکەی کە ئەوان کردویانە بەرامبەریان و ڕاپەڕین و شۆرش ئەنجام بدەن دژیان، وەک هیندییەکان و عەرەبەکان و ئەفریقییەکان و گەلانی دیکە لەوانەی کە بەریتانیا هەستاوە بە داگیرکردنی وڵاتەکانیان.

ڕەنگە خەڵاتکردنی گاری ئۆڵدمان، ئەو ئەکتەرەی کە هەستا بە ڕۆڵی چەرچل لە فلیمی ” ئەو کاتژمێرە کە تاریکترە”، بە خەڵاتی ئۆسکار لەم دواییەدا بازنەی تیشک و گرنگی پێدانی خستەوە سەر ئەوەی کە فیلمسازان و ئەکتەرەکان چۆن هەستاون بە هەڵبژاردنی ئەم کەسایەتییە مێژووییە گرنگە.

cha 1

پەیکەری وینستۆن چەرچڵ لەبەردەم ئەنجومەنی گشتی بەریتانیا

چەرچل هێشتا مێژوونوسەکان و ڕایگشتی لێی رازین، سەرەڕای ئەوەی کە ئەنجامیداوە کە دەکرێت بیکاتە تاوانبار لەو سەردەمەی وەزیری موستەعمەرات (شوێنە داگیرکراوەکان )  و وەزیری جەنگ بووە تا گەیشتنی بە پۆستی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا.

چەرچل هێشتا مێژوونوسەکان و ڕایگشتی لێی رازین، سەرەڕای ئەوەی کە ئەنجامیداوە کە دەکرێت بیکاتە تاوانبار لەو سەردەمەی وەزیری موستەعمەرات (شوێنە داگیرکراوەکان )  و وەزیری جەنگ بووە تا گەیشتنی بە پۆستی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا.

لە گرنگترین نمونەکانی ژیریی و بلیمەتی چەرچل و مامەڵەی لەگەڵ خەڵکی شوێنە داگیرکراوەکان و ناوچەکانی بندەستی بەریتانیا ئەو سیاسەتەیە کە پەیڕەوی کرد لە مامەڵەکردن لەگەڵ ڕاپەڕینەکەی عێراق، کە ناونرابوو (Messpot)  واتە دەفری کێشەکان لەبری ناوە یۆنانییە کۆنەکەی (Mesopotamia) واتە وڵاتی دوو ڕووبارەکە.

لەساڵی ١٩٢٠، شۆڕشی هۆزەکان هەڵگیرسا لە فوراتی ناوەند و ڕۆژئاوای عێراق و هۆزە  سوننە و شیعەکان بەشدارییان تێدا کرد دژی داگیرکاریی بەریتانیا.

ئەو شۆڕشە چەکدارییەی هۆزەکان هۆکار بوو بۆ نیگەرانی چەرچل کە ئەو سەردەمە لە پۆستی وەزیری جەنگ و چەکی ئاسمانیدا بوو، لەبەر زۆری تێچووی داگیرکردنەکە و ژمارەی هێزەکان کە پێویستبوو بۆ کۆنترۆڵکردنی بارودۆخەکە بەهۆی هێرشاکانی هۆزە چەکدارەکانەوە.

لەبەر ئەمانە چەرچل بانگەشەیەکی گەرمی کرد بۆ بەکارهێنانی چەکی ئاسمانی بەشێوەیەکی چڕوتوند بۆ ملکەچکردنی شۆڕشگیڕان، ئەم شێوازەی ناونا بە “شێوازی پاراستنی ئاسمانی” کە لە دیدی خۆیەوە کەمترین زیان و تێچووی هەیە و کاریگەری خێراترە.

لە بەدواداچوونێکمان بۆ بەڵگە میژووییەکان، دەبینین چەرچل گفتوگۆ دەکات لەگەڵ سەرۆک ئەرکانی چەکی ئاسمانی بەریتانیا هیو ترنچارد و دەڵێت : “پێموایە تۆ پێویستە بەردەوام بیت لەکاری تاقیکردنەوەکەت بۆ بەکارهێنانی بۆمبی گازی، بەتایبەتی گازی خەردەل؛ بۆ سزادانی دانیشتووانە ڕەسەنەکان کە یاخیبوون دەشڵێت:” من ئامادەم هەر ئیستا ڕێگەبدەم بە بەرهەمهێنانی ئەو بۆمبانە”.

cha 4

وینستۆن چەرچڵ  ١٨٧٤ ـ ١٩٦٥
چەرچل شوێنەوارە ترسناکەکانی بەکارهێنانی ئەو گازانەی پشتگوێخست کە هۆکاربوون بۆ مردن لە نێویاندا منداڵان و خەڵکانی بەساڵاچوو، لەبەرئەوەی ئامانجە گرنگەکەی ملکەچکردنی عێراق بوو بە خێراترین شێوە و بەکەمترین تێچوو لە بری سەرفکردنی ملیۆنەها پاوەند  و ناردنی هەزاران لە سەربازەکان بۆ ناو گۆڕەپانی جەنگ لە عێراق.

ئەوەی ڕاستیبێت مشتومڕ زۆرە لە نێوان مێژوونوسان دەربارەی ڕاستی بەکارهێنانی گاز لە لایەن بەریتانیاوە بۆ کپکردنی شۆڕشی١٩٢٠ لە عێراقدا، بەڵام خاڵی سەرەکی لێرەدا ئەگەر بەکارهێنانی گازیش پشتڕاست بێتەوە لەبەر نەبوونی پێویستی بۆ ئەم چەکە پاش بۆمبارانێکی توند، ئەوا ڕەزامەندی چەرچل، لەسەر پێشنیاری بەکارهێنانی گاز لەکاتی پێویست بەسە بۆ دڵنیابوون لەو نیاز و مێشکە کە حوکمی کردووە لەو کەسایەتییە سیاسییە داگیرکەرە لە مامەڵەکردنی لەگەڵ “دانیشتوانە ڕەسەنەکان” لە موستەعمەرەکانی بەریتانیا.

کە بە بەڵگەنامە بەریتانییەکاندا دەچینەوە لەسەر باسی ئەو ماوەیە، وتەی یەکێک لە سەرکردەکانی چەکی ئاسمانی بەریتانی ئەو سەردەمە دەخوێنینەوە؛ ئارسەر هاریس کە سەرپەرشتی وێرانکردنی شارە ئەڵمانییەکانی کرد لە جەنگی جیهانی دووەمدا، کە هاوڕێکانی نازناوی خوێنڕێژیان لێنابوو سەبارەت بە کارەکانی لە عێراق کە دەیوت: “بەدڵنیاییەوە عەرەب و کورد ئێستا دەزانن واتای بۆمبارانی راستەقینە چییە سەبارەت بە زیانەکانیان لە گیان و لە موڵک و ماڵیان، چونکە لەماوەی ٤٥ خولەک دەتوانرێت گوندێکی تەواو بسڕیتەوە لەسەر زەوی و کوشتن و بریندارکردنی یەک لەسەر سێی دانیشتوانەکەی بە تەقەکردن بە ٤ یان ٥ گولەڕێژ، بەمشێوەش شۆرشگێڕان هیچ ئامانجێکی ڕاستەقینەیان نابێت تا وەڵامی بدەنەوە و هێچ دەرفەتێکیش نابێت بۆ بەدەستهێنانی شەرەفی پاڵەوان وەک جەنگاوەرێک، هەروەها هیچ ڕێگەیەک بەردەست نابێت بۆ هەڵهاتن”.
خودی چەرچڵ خۆی بوو لە کاتی شۆڕشی عەرەبی لە فەلەستین لە کۆتایی ساڵانی سییەکان کە لە پلەی عەمید بوو لە چەکی ئاسمانی ئەو سەردەمە وتی: “بەدڵنیاییەوە تەنها شتێک هەیە عەرەب لێی تێدەگات ئەویش هێزە، ئێمەش بەکاری دەهێنین لەئێستادا یان لە داهاتوودا”.

هەر خودی چەرچڵ خۆی بوو لە کاتی شۆڕشی عەرەبی لە فەلەستین لە کۆتایی ساڵانی سییەکان کە لە پلەی عەمید بوو لە چەکی ئاسمانی ئەو سەردەمە وتی: “بەدڵنیاییەوە تەنها شتێک هەیە عەرەب لێی تێدەگات ئەویش هێزە، ئێمەش بەکاری دەهێنین لەئێستادا یان لە داهاتوودا”.

لەو سەردەمەدا پلانەکەی چەرچل سەریگرت  بۆ کپکردنەوەی شۆڕشەکە کە پشتیبەست بە چەکی ئاسمانی، کە لەئەنجامی بۆمبارانە توندەکەی کوشتنی هەزاران کەس لە کوڕانی هۆزەکان و وێرانکردنی گوندەکانیانی لێکەوتەوە.cha 3

سەرکردەکانی شۆرشی ١٩٢٠ی عێراق دژی ئینگلیزەکان
د.عەلی وەردی لەکتێبێکی ” چەند چاوپیاخشانێکی کۆمەڵایەتی لە مێژووی نوێێ عێراقی – دەربارەی شۆڕشی ١٩٢٠” کەباسی هێرشی ئینگلیز دەکات لەسەر شاری توێرەج لە رۆژهەڵاتی شاری کەربەلا، دەڵێت: ” هێزەکانی ئینگلیز پاشان دەستیانکرد بە سوتاندنی گوندە نزیکەکان، تاڵانکردنی ماڵەکانیان، ئاگری تفەنگەکانیان بە دەستڕێژ ئاراستەدەکرا بەرەو هەر مرۆڤێک لەوێ هەبووبێت، بۆیە زۆربەی خەڵکی گوندەکان ناچار هەڵدەهاتن لە گوندەکانیان بە هەڵگرتنی بەشێکی زۆر کەم لە پێداویستییەکانیان، بە هاوارەوە دەرۆیشتن وخۆشیان نەیاندەزانی بە چ ئاراستەیەکدا دەچن”.

ژەنراڵ ئیلمەر هاڵدان ( Aylmer Haldane) لە یادەوەرییەکانیدا سەبارەت بە سەرکوتکردنی شۆڕی ١٩٢٠ی عێراقدا فەرمانە ڕاستەوخۆکانی دەخاتە ڕوو تایبەت بە سزادانی هەر کەسێک لە هۆزەکان چەکی لەلا بدۆزرێتەوە بە ئەوپەڕی توندوتیژی و بێبەزەییانە، گوندەکەی وێران دەکرێت، فشار دەخرێتە سەر دانیشتوانەکەی لە ڕێگەی بڕینی ئاو و پێداویستییەکانی تری ژیان”، سەرەڕای ئەمانەش دەڵێت: “سوتاندنی تەواوی گوندێک کاتژمێرێک یان زیاتر دەبات بەپێی قەبارەی گوندەکە”.

ئەم تێروانینەیە کە زاڵبوو بەسەر سیاسەتەکانی چەرچل و ئەوانەی کە لەژێر فەرمانی کاریان دەکرد تایبەت بە “گەلە سەرەتاییە دواکەوتووەکان” کە لەژێر داگیرکردنی بەریتانیادا بوون.

چەرچل دوای هەمان سیاسەتی “شۆک و ترساندن” کەوت کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەکاریهێنا لە هێرشەکەی بۆسەر عێراق کە داروبەرد و مرۆڤی گرتەوە و هیچی نەپەڕاند لەو ناوچانەی کە شۆرشیان ئەنجامدا، نە شیعەکان و نە سوننەکان و نە کوردیش، چونکە هەمووان لە دیدی سەرکردە بەریتانییەکەوە درندەن و مافی ئەوەیان هەیە سزا بدرێن لەبەر شۆڕشەکەیان کە دژی بەریتانیای مەزن ئەنجامیانداوە.

لەنامەیەکدا لۆرانسی عەرەب نوسیبووی لە ئابی ساڵی ١٩٢٠ رۆژنامەی سەندەی تایمزی لەندەنی بڵاویکردبووە، لۆرانس بەتوندی ڕەخنەی گرتووە لە سیاسەتەکانی بەریتانیا بۆ دامرکاندنەوەی راپەرینەکان لەعێراقدا و جێبەجێ نەکردنی بەریتانیا بۆ بەڵێن و پەیمانەکانی.

لۆرانس نامەکەی کۆتایی پێدێنێت و دەڵێت: “ئیمە دەڵێین خۆمان لەسەر خاکی دوو ڕووبارەکەین چونکە دەمانەوێت پێیشکەوێت لەبەر بەرژەوەندی جیهان… چۆن کوشتنی هەزاران لە گوندنشینەکان و خەڵکی شارەکان کاریگەری دەبێت لەسەر بەرهەمهێنانی گەنم و لۆکە و نەوت ؟ تاکەی ڕێگەبدەین بە قوربانیدان بە ملیۆنەها پاوەند، هەزاران لە هێزەکانی ئیمپراتۆریەتی بەریتانیای مەزن، دەیان هەزار کەس لە عەرەبەکان بۆ بەرژەوەندی سەرکردەیەکی داگیرکار، ئەمە سوودی بۆ کەس نییە بۆ سەرۆکەکانی نەبێت”.

cha 2

وینستۆن چەرچڵ ١٨٧٤ ـ ١٩٦٥
بابەتەکە تەنها لەسەر کاتی شۆڕشی ١٩٢٠ لە عێراق نەوەستاوە، بەڵکو دیدێکی بەرفراوان بوو کە شێوازی ملکەچکردنی هەموو گەلانی داگیرکراوی لەخۆ دەگرت، چونکە چرچل ڕایگەیاند بوو لاری نییە لە بەکارهێنانی گازە ژەهراوییەکان دژی هۆزە شۆڕشگێرەکان لە باکوری رۆژئاوای هیندستان، چونکە ئەوان بەڕاستی “ئاژاوەگیڕن و کێشە دروست دەکەن، با گازەکە بەسەریاندا بەکاربهێنین” پاشان وتیشی: “تێناگەم لە ڕاستی ئەم هەستیارییە لەڕادەبەدەرە دەربارەی بەکارهێنانی گازە ژەهراوییەکان”.

 بەمشێوەیە دەکرێت بڵێیین مێژوو موڵکی براوەیە بە ویستی خۆی باسی دەکات و ملی ڕاستییەکان بادەدات لە نێوان لاپەڕەکانیدا بۆ بەرژەوەندی خۆی.

 مێژوو موڵکی براوەیە بە ویستی خۆی باسی دەکات و ملی ڕاستییەکان بادەدات لە نێوان لاپەڕەکانیدا بۆ بەرژەوەندی خۆی.

ئەوەتا چەرچل کە جیهان ئەوپەڕی ڕێزی لێ دەگرێت و هۆڵیود دیسانەوە گرنگی پێدەدات، کەچی ئەوەتا لە نێوان کردەوەکانی و فەرمانەکانی  ڕەگەزپەرست و تاوانباری جەنگ دەردەکەوێت، و بەهاکانی مرۆڤایەتی پشتگوێی دەخست و گرنگی بێ نەدەدا تەنها لەکاتێکدا نەبێت کە پەیوەندی هەبووبێت بە ڕەگەزو وڵاتەکەی خۆیەوە کە بەرتیانیایە.

ئەمە فێری هونەری خوێندنەوەی مێژوومان دەکات و چۆنێتی وەرگرتنی پوختەی ڕاستییەکان و پەندەکانی، نەک رووکەشی شتەکان وەرگرین و پشتی پێ ببەستین وەک ڕاستییەکی ڕەها و تەواو.

رووداوەکانی مێژوو و کەسایەتییەکانی سێبەردارن پێویستیان بە پشکنین و گەڕانە، بۆی هەیە ئە سێبەرانە قورستر و تاریکتر بێت لەوەی لە باوەڕی خۆماندا هەیە هەندێک کات.

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …