Home / بەشی مێژووی كورد / ناكۆكییەكانی نێوان مەلا مستەفا و حزبی هیوا لەسەر چی بوو ؟ حزبی هیوا، دەروازەی ئینشیقاق لە حزبی كوردیدا

ناكۆكییەكانی نێوان مەلا مستەفا و حزبی هیوا لەسەر چی بوو ؟ حزبی هیوا، دەروازەی ئینشیقاق لە حزبی كوردیدا

لابلافقلب

ناكۆكییەكانی نێوان مەلا مستەفا و حزبی هیوا لەسەر چی بوو ؟حزبی هیوا، دەروازەی ئینشیقاق لە حزبی كوردیدا

سالار مەحمود

هەردوو كۆمەڵەی “داركەرو كۆمەڵەی برایەتی” كە یەكەمیان باڵداری شاعیرو موكەڕەم تاڵەبانی دایدەمەزرێنن، دوومیشیان،كە شێخ لەتیفی حەفیدو مەلائەسعەدی مەحوی درووستیدەكەن، لە ساڵی 1939دا دەبنە سەرەتا بۆ درووستبوونی حیزبی هیواو هەر لەسەر خواستی ئەوانیش ڕەفیق حیلمی دەبێتە سەرۆك‌و كەسی یەكەمی حیزبەكە.

هەرچەندە لەساڵانی پێشووترداو لەو دەمەشدا كۆمەڵەو گرووپ‌و بزوتنەوەی چەكداری كوردی هەبووە، بەڵام حیزبی هیوا جیاواز لەوان سیمای حیزبی سیاسی پێوە بووەو هەر جیاواز لەوانیش كارو چالاكییەكانی فراوانتر بووەو پەلی هاویشتووە بۆ شارەكانی دەرەوەی كوردستان‌و زۆركەس حیزبی هیوا بە بناغەو سەرەتای كارو ژیانی حیزبایەتی دەزانن لە كوردستان، هەرچەندە دەستكەوتی سیاسی گەورەی نەبوو، بەڵام سەرەتایەكبوو بۆ دەركەوتن‌و گەشەكردنی ژیانی سیاسی‌و حیزبایەتی لە كوردستان.

 موكەڕەم تاڵەبانی كە یەكێك لە دامەزرێنەرانی حیزبی هیوایە لە یاداشتەكانیدا باسلەوە دەكات كە كۆبوونەوەی بەشێكی زۆری خوێندكارانی شارەكانی سلێمانی‌و هەولێرو كۆیە لە ئامادەیی كەركووك، بووەتە هەوێنی درووستبوونی حیزبی هیوا، هەر بە وتەی ئەو لەلایەن ئەندامانی دامەزرێنەری حیزبی هیواوە كە لە كۆمەڵەی ” داركەر” پێكهاتوون، داوا لەهەریەكە لە ” ئەمین زەكی‌و مەعرووف جیاووك‌و رەفیق حیلمی دەكرێت كە یەكێكیان ببنە سەرۆكی حیزب، رەفیق حیلمی داواكەی ئەوان قبووڵ دەكات‌و لەبەرانبەریشدا داوا دەكات ناوی كۆمەڵە لە داركەرەوە بگۆڕێت بۆ حیزبی هیوا.

موكەڕەم تاڵەبانی كە یەكێك لە دامەزرێنەرانی حیزبی هیوایە لە یاداشتەكانیدا باسلەوە دەكات كە كۆبوونەوەی بەشێكی زۆری خوێندكارانی شارەكانی سلێمانی‌و هەولێرو كۆیە لە ئامادەیی كەركووك، بووەتە هەوێنی درووستبوونی حیزبی هیوا

 حیزبی هیوا لە ڕووی پێكهاتەو جۆری كاركردن‌و رێكخستن‌و خەباتی سیاسی‌و جەماوەرییەوە نەگەشتووەتە ئاستی حیزبێكی سیاسی جەماوەری‌و بەوتەی موكەرەم تاڵەبانی حیزبی هیوا پرۆگرام‌و پەیرەوی ناوخۆی نەبووە.

 بەپێی سەرچاوە مێژووییەكان هەرسێ رەوتی ماركسی‌و دیموكراسی‌و عەشایەری لەناو حیزبی هیوادا هەبوون‌و ئەوەش سەرچاوەی ململانێكانی نێو حیزب‌و هەم هەڵوەشاندنەوەشی بووە.

 وەكو موكەرەم تاڵەبانی باسیدەكات هەر لەسەرەتاوە ئاراستەی راستڕەوەكان لە حیزبی هیوادا دەركەوتوون‌و ئەوەش بووەتە هۆكاری درووستبوونی ناكۆكی‌و ململانێ لەنێوان پیاوانی دەرەبەگ‌و ئەوانەی باوەڕیان بەعەلمانییەت هەبووە.

مام جەلال لە كتێبی ” كوردستان‌و بزووتنەوەی نەتەوایەتی كورد”دا، باسلەوە دەكات كە حیزبی هیوا حیزبێكی نەتەوەیی بوو، تێكەڵەیەك لە نەتەوەییەكانی لەخۆگرتبوو كە كاریگەربوون بە بیرۆكە نەتەوەیی‌و دیموكراسی‌و سەربازییەكان.
مام جەلال دەڵێت: ” ناڕوونی لە ئامانجەكانی حیزبی هیوادا هەبوو لە رووی ئابووری‌و كۆمەڵایەتییەوە، هیوا نەگۆڕا بۆ حیزبێكی جەماوەری بەهۆی پشتكردنیان لە سنوری زانستی‌و بیرۆكە دیموكراسییەكان

  ناكۆكییەكانی نێو كەسە دیارەكانی حیزب وایكرد كە هیوا تەمەنی لە پێنج ساڵ زیاتر نەبێت‌و ئینشیقاقی تێدا درووست ببێت‌و بەیەكجاریش هەڵبووەشێتەوە.
مام جەلال دەڵێت: ” ناڕوونی لە ئامانجەكانی حیزبی هیوادا هەبوو لە رووی ئابووری‌و كۆمەڵایەتییەوە، هیوا نەگۆڕا بۆ حیزبێكی جەماوەری بەهۆی پشتكردنیان لە سنوری زانستی‌و بیرۆكە دیموكراسییەكان، ناكۆكییە كەسییەكان‌و هەلپەرستی رۆڵیان گێڕا لە هەڵوەشاندنەوەی حیزبی هیوادا، كوڕی خاوەن موڵكەكان‌و پیاوانی بۆرژوازی كورد، دەسەڵات‌و پلەو پایەیان هەبوو تیایدا، ئەمە وێرای سەركردایەتییە تاكەكەسییەكەی”.

 بەوتەی موكەرەم تاڵەبانی هەر لەسەرەتاوە كێشە لەنێوان رەفیق حیلمی‌و ئەندامانی لیژنەی ناوەندی حیزبدا درووستبووەو رەفیق حیلمی بەبێ پرس‌و ڕا بریاری دەركردووە.

rafeq

رەفیق حیلمی (١٨٩٨ ـ ١٩٦٠.٨.٤)

شۆڕشی بارزان لە ساڵی 1943و توندبوونی بارودۆخی جەنگ لەنێوان حكومەتی عێراقی ئەوكات‌و مەلا مستەفادا، حیزبی هیوای خستبووە نێوان دووڕیانەوەو هەرسێ باڵ‌و ئاڕاستەكەی ناو حیزبی هیوا تێڕوانینی جیاوازیان لەو بارەیەوە هەبوو.

باڵی چەپی حیزبی هیوا كە بەردەوام داوای دورخستنەوەی رەفیق حیلمی” یان دەكردو تۆمەتباریان دەكرد بەوەی كە بەهۆی ئەوەوە حیزب كەوتۆتە ژێر كاریگەری ئینگلیزەوە، ئەمان پێیانوابوو دەبێت حیزب داوای هاوكاری‌و پشتیوانی لەسۆڤییت بكات‌و دەشیانووت دەبێت هیوا بەهەموو شێوەیەك پشتیوانی لە شۆڕشی بارزان بكات‌و لەژێركاریگەری ئەم باڵەشدا حیزبی هیوا بەیاننامەی پشتگیری‌و پاڵپشتی بۆ بۆ شۆڕشی بارزان دەركردو بریاریدا پشتگیری لەو ڕاپەرینە بكات.

 مەسعود بارزانی لە كتێبی ” بارزانی‌و بزوتنەوەی رزگاریخوازی كورد”دا ستایشی حیزبی هیوا دەكات‌و باسلەوە دەكات كە بەیاننامەكەی هیوا بۆ پشتگیری شۆڕشی بارزان، كاریگەری هەبووە لە كۆكردنەوەی جەماوەر لەدەوری بارزانی.

مەسعود بارزانی لە كتێبی ” بارزانی‌و بزوتنەوەی رزگاریخوازی كورد”دا ستایشی حیزبی هیوا دەكات‌و باسلەوە دەكات كە بەیاننامەكەی هیوا بۆ پشتگیری شۆڕشی بارزان، كاریگەری هەبووە لە كۆكردنەوەی جەماوەر لەدەوری بارزانی.
مەسعود بارزانی نووسیوویشیەتی:” ئەو بەیاننامەیە سەرنجی هەردوو حكومەتی عێراق‌و بەریتانیا ڕاكێشاوەو هەستیان بەوە كردووە كە گۆڕانكاری لە بزوتنەوەی نیشتیمانی كوردیدا پێكهاتووە”.

 كریس كۆچێرا، لە كتێبی ” كورد لەسەدەی نۆزدەو بیست”دا، باس لە پەیوەندی نێوان سەرانی حیزبی هیواو مەلا مستەفای بارزانی دەكات‌و وەكو ئەو وتوویەتی، بارزانی هەمیشە لە پەیوەندی‌و میانەی خۆی لەگەڵ حیزبی هیوادا بە پارێزبووەو تەنانەت لەسەرەتادا لەگەڵ ئەوەدا نەبووە كە نوێنەری ئەم حیزبە لە بارزاندا هەبێت.

876656789

 كریس كۆچێرا دەڵێت:” خەباتكاران‌و جەوانانی حیزبی هیوا بارزانییان لەشێوەی شیخێكی كۆنە پەرستدا دەبینی كە پێوویستە تا پەیدابوونی جێنشینێكی باشتر پشتیوانی لێبكەن، بارزانیش لەوە نیگەران بوو، كە خانەدان‌و ناودارانی تەقلیدی بەو چاوەوە سەیریان دەكرد كە شۆڕشگێڕێكی خەتەرو بەمەترسییە”.

كریس كۆچێرا لە كتێبی ” كورد لەسەدەی نۆزدەو بیست”دا، زۆرتر دەربارەی ناكۆكییەكانی نێوان مەلا مستەفاو حیزبی هیوا دەدوێت‌و دەنووسێت:” پەیوەندی‌و دۆستایەتی نێوان حیزبی هیواو مەلا مستەفا زۆر ئاڵۆزبوو، مەلا مستەفا بە پەیڕەوی شێخ عەبدولسەلامی براگەورەی، پەیوەندی‌و میانەیەكی شەخسی زۆر گەرم‌و دۆستانەی لەگەڵ نوێنەرانی بەریتانیادا هەبوو، بۆ گەشتن بە ویستەكانی چاوی ئومێدی لە بەریتانیا بوو، بەڵام تێكۆشەرانی حیزبی هیوا زیاتر لەهەموان بەخراپە باسی ئیمپریالیزمی بەریتانیایان دەكردو، ئەگەر بەتەمای هاوكاری دەرەكی بوونایە ئەوا پەنایان دەبرد بۆ مۆسكۆ‌و ئەو كارانەیان لە نوێنەرایەتی سۆڤییەت داوا دەكرد”.

جیا لە ناكۆكی‌و ململانێ شەخسییەكان‌و بابەتی تاكرەوی سەرۆكی حیزب، پشتیوانی لە شۆرشی بارزان، یان هاوكارینەكردنی لە لایەك‌و پشتبەستنی گەلی كورد بە بەریتانیاو رۆژئاوا یان سۆڤییەت لە خەباتی نیشتیمانیدا لە لایەكیترەوە، فاكتەری درووستبوونی ململانێكانی ناو حیزبی هیواو هەڵوەشاندنەوەی بوون.
كریس كۆچێرا لە كتێبی ” كورد لەسەدەی نۆزدەو بیست”دا، زۆرتر دەربارەی ناكۆكییەكانی نێوان مەلا مستەفاو حیزبی هیوا دەدوێت‌و دەنووسێت:” پەیوەندی‌و دۆستایەتی نێوان حیزبی هیواو مەلا مستەفا زۆر ئاڵۆزبوو، مەلا مستەفا بە پەیڕەوی شێخ عەبدولسەلامی براگەورەی، پەیوەندی‌و میانەیەكی شەخسی زۆر گەرم‌و دۆستانەی لەگەڵ نوێنەرانی بەریتانیادا هەبوو، بۆ گەشتن بە ویستەكانی چاوی ئومێدی لە بەریتانیا بوو.

هەر لەسەرەتاوە لەناو سەركردایەتی حیزبی هیوادا كێشەو ململانێ لەسەر ئەوە درووستدەبێت كە حیزب چاوی ئومێدی لە بەریتانیاو رۆژئاوا بێت بۆ چارەسەركردنی دۆزی كوردو گەشتن بەماف‌و خواستەكانی، یاخود بۆ ئەو مەبەستە داوای هاوكاری‌و پشتیوانی لە سۆڤییەت بكات.

 باڵی چەپی حیزبی هیوا كە نەیارەكانی سەرۆكی حیزب ” رەفیق حیلمی” بوون، پێیانوابوو دەبێت حیزب داوای هاوكاری‌و كۆمەك لە سۆڤییەت بكات‌و سەرۆكی حیزبیشیان بەوە تۆمەتباردەكرد كە بەهۆی ئەوەوە حیزب كەوتۆتە ژێر كاریگەری بەریتانیاوە، ئاڕاستەی راستیش كە هاوڕای سیاسەتەكانی رەفیق حیلمی بوون، پێیانوابوو حیزب ناتوانێت دژایەتی ئینگلیز بكات‌و سۆڤییەتیش لەناوچەكەوە دوورە.

 دابەشبوونی حیزب بەسەر ئەو دوو بەرەو ئاڕاستەیەدا دواجار گەشتە قۆناغی تەقینەوەو هەڵوەشاندنەوەی حیزبی هیوا، لەهاوینی ساڵی 1944دا لەشاری كەلار لەماڵی ” داود بەگی جاف” سەرانی هەردوو ئاڕاستەی ناكۆ بۆ چارەسەركردنی كێشەكایان كۆ دەبنەوە، بەڵام ئەو كۆبوونەوەیەی ماڵی داود بەگ نەك هەر حەلی كێشەو ململانێكانیان ناكات، بەڵكو كۆتایی بە حیزبی هیوا دێنێت‌و كۆتایی هاتنی حیزبی هیواش دەبێتە فاكتەری بنەڕەتی بۆ درووستبوونی هەردوو حیزبی شیوعی عێراق‌و پارتی دیموكراتی كوردستان.

 لەئەنجامی هەڵوەشاندنەوەی حیزبی هیوادا هەردوو دوو ئاڕاستەی ناكۆكەكەی حیزب، دەبنە هەردوو گرووپی “شۆڕش”‌و گرووپی “رزگاری”.
گرووپی شۆڕش كە ژمارەیان نزیك بە ( 300تا 350) ئەندام دەبێت‌و هەریەكە لە ” عەلی عەبدوڵاو نوری شاوەیس‌و ساڵح حەیدەری‌و جەمال حەیدەری” لەسەركردەكانیان دەبن، دەبنە هەوێنی درووستبوونی حیزبی شیوعی عێراقی.

گرووپی رزگاریش كە پێنج شەش هەزار ئەندام دەبوون‌و هەریەكە لە ” تەها محێدین مەعرووف‌و دكتۆر جەعفەر عەبدولكەریم‌و دكتۆر سدیق ئەترووشی” لەسەركردە دیارەكانیان دەبن، دەبنە بەشێكی كاریگەر بۆ درووستبوونی پارتی دیموكراتی كوردستان.

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

شۆڕشی دوەمی بارزان ١٩٤٣_١٩٤٥

بێگەرد عەلیبەشی مێژوو-زانكۆی سۆران شۆڕشی دووەمی بارزان بەسەرۆکایەتی مەلا مستەفای بارزان یەکێکە لەو شۆڕشە نیشتیمانیانەی …