Home / مێژووى جیهان / سەیروسەمەرەکانى مێژوو / سەیر و سەمەرەکانی مۆندیال

سەیر و سەمەرەکانی مۆندیال

156201814135230

لە مۆندیالی ساڵی ١٩٨٢ى ئیسپانیا ڕووداوێکی لەبیرنەکراو ڕوویدا، کە لەمێژووی یارییەکانی مۆندیال یەک جار ڕوویداوەو تا ئێستا دووبارە نەبووەتەوە، ئەویش پوچەڵکردنەوەی ئەژمارکردنی گۆڵێکە لە لایەن کەسێک لە دەرەوەی یاریگا کە نەدادوەرەو نەڕاهێنەرەو نە یاریزان.

لەیاری نێوان فەرنسا و کوەیت لە ڕۆژی ٢١\٦ لە یاری کۆمەڵەکان لە شاری بەلیدوەلید، دوای ئەوەی فەرەنسا گۆڵی چوارەم تۆماردەکات و دادوەریش فیکەی گۆڵ لێدەدات، شێخ فەهد ئەحمەد صباح سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەوکاتی کوەیت چووە نێو یاریگا و هەڕەشەی کشانەوەی هەڵبژاردەکەی کرد گەر ئەژمارکردنی گۆڵەکە لە لایەن دادوەری یارییەکەوە پوچەڵ نەکرێتەوە و یاریزانانی کوەیتی لە یاریکردن وەستاند، بەبیانوی ئەوەی پێش تۆمارکردنی گۆڵەکە لەنێو جەماوەرەوە فیکە لێدراوەو بەرگریکارانی کوەیت وایان زانیوە فیکەی دادوەری یارییەکەیەو وەستاون لە یاریکردن.

هەرچەندە لە راستیدا فیکەکە لێدرابوو، تەنانەت ئالان جەرجسی هێرشبەری فەرەنسا پێش تۆمارکردنی گۆڵەکە تۆزێک وەستا و ئەویش وای زانی فیکەی دادوەرەكەیە.

پاش حەوت خولەک لە وەستانی یارییەکە و مشتومڕی نێوان شێخ فەهد و دادوەرەکان، دادوەری یارییەکە کە دادوەرێکی سۆڤیتی بوو، پاش گفتوگۆ لەگەڵ لاینمان بڕیاری دا بە پوچەڵکردنەوەی ئەژمارکردنی گۆڵەکە.

ئەم ڕوداوە کە تەنها ڕووداوە لەمێژووی مۆندیالدا کەسێک لە دەرەوەی یاریگەکە بتوانێت گۆڵیک پوچەڵ بکاتەوە و دەستێوەرانی ڕاستەوخۆ لە یارییەکاندا، کاردانەوەی زۆری میدیایی لێکەوتەوە و دواتر یەکێتی تۆپی پێی جیهان دادوەری یارییەکەی لە دادوەریی ڕاگرت بۆ هەتا هەتایە و سزای دارایی یەکێتی تۆپی پێی کوەیت درا بە ١١٨٠٠ دۆلار و ئینزارێک ئاراستەی شێخ فەهد کرا.

لە کۆتایی دا فەرەنسا توانی بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکە بەرێتەوە.

وێنە: دیمەنی شێخ فەهد لەکاتی ڕاگرتنی یارییەکە

تا مۆندیال تەواو دەبێت هەر ڕۆژە و ڕوداوێکی لەبیرنەکراوی مۆندیالتان بۆ دەگێڕمەوە

ئاوات عەلی

About دیدار عثمان

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …