Home / مێژووى جیهان / شارستانیەت / فاتیمەی فیهری بنیاتنەری ئەو زانکۆیەی زانا گەورەکانی ئیسلام و زانای تری پێگەیاند

فاتیمەی فیهری بنیاتنەری ئەو زانکۆیەی زانا گەورەکانی ئیسلام و زانای تری پێگەیاند

فاتیمەی فیهری بنیاتنەری ئەو زانکۆیەی زانا گەورەکانی ئیسلام و زانای تری پێگەیاند

received_2063391547268324
ئوسامە حسیب
ناوی تەواوی: فاطمة بنت محمد بن عبدالله الفِهري بووە، نازناوی (أم البنین) بووە.
لە ساڵی ۸۰۰ز لە دایک بووە، لە ساڵی ۸۸۰ز کۆچی دوایی کردووە. فاتیمەی فیهری شۆرەکچێکی رۆشنبیر بوو و پارەیەکی زۆر لە باوکیەوە بۆ مابوویەوە کە بازرگانێکی سەرکەوتوو بوو. ئەم خاتوونە نەزری کرد کە هەموو ئەو سامانەی لە باوکیەوە بۆی ماوەتەوە لە دروستکردنی مزگەوتێکی گەورە و ناوەندێکی فێرکاریدا خەرج بکات بەناوی مزگەوتی (قەروین) بۆ خزمەتی خەڵکی شاری فاس لە مەغریب، ئەمەش ساڵی ۸٥۹ز تەواو بوو، ئەم ناوەندە زیاتر گەشەی پێدرا و بوو بەیەکەم زانکۆ لە مەغریبدا.
ئەو زانستانەی لەو زانکۆیەدا دەخوێندران بریتی بوون لە زانستەکانی قورئان،ئایینناسی،
گەردوونناسی،یاسا،ڕەوانبێژی،نووسینی شعر و پەخشان،لۆژیک،ژمێریاری،جوگرافیا،پزیشکی،رێزمان،مێژووی ئیسلامی و چەند لقێک لە کیمیا.
ئەم جۆرایەتیە له بەشە جیاوازەکان و بەرزی ئاستی وانەوتنەوە تیایدا، زانا و خوێندکارانی لە سەرانسەری جیهانەوە بۆ خۆی کێش دەکرد.
زۆر زانای ناودار لە زانکۆی (قەروین)دا خوێندوویانە لە نموونەی (ابن خلدون)، (لسان الدین بن خطیب)ی شاعیر، (ابو عمران فاسی) فیهزانی مالیکی، (ابن البنا المراکشی)، (ابن العربی)، (ابن الرشید السبتی)، (ابن الحاج الفاسی)، (ابن میمون غماری)، (شریف الأدریسی) سـەردانی ئەم زانکۆیەی کردووە و ماوەیەک تیایدا ماوەتەوه، (ابن زهر)یش چەندین جار سەردانی کردووە، (ابن اجروم) لەو زانکۆیەدا کتێبە بەناوبانگەکەی دانا کە لەبواری زانستی نەحوە، (موسی بن میمون)ی پزیشک و فەیلەسوفی یەهودی و (سێلڤستەری دووەم-گاربێرت دۆریاک)یش کەبوو بە (پاپا) لە ساڵی ۹۹۹ز تا ۱۰۰۳ز دا، دەوترێت ئەم بووە کە پاش گەڕانەوەی بۆ ئەوڕوپا ژمارە عەرەبیەکانی برەو پێداوە. چەند ساڵێکیشی وەک مامۆستا لەم زانکۆیەدا بەسەر بردووە. هەروەها (مەریەم)ی خوشکی (فاتیمە)ش مزگەوتی (ئەندەلوس)ی دروستکرد لە نزیک ئەو زانکۆیەدا، ئەو دوو دراوسێیە بوون بە شادەماری شاری فاس.
-ئەمانە هەندێک وێنەی مزگەوتی (قەروین)ن.

received_2063391527268326

About زريان احمد

Check Also

گرفتی داروین

هه‌ڵكه‌وت محمد پشده‌ری بیردۆزەکەی داروین بۆ دەرکەوتن و پەرەسەندنی زیندەوەران بەردی بناغەی زانستی زیندەوەرزانییە. بەشێکی …