Home / ناوداران / لە نێوان ” ئەمین زەکی بەگ” و ” د.کەمال مەزهەر”دا

لە نێوان ” ئەمین زەکی بەگ” و ” د.کەمال مەزهەر”دا

طؤران7

لە نێوان ” ئەمین زەکی بەگ” و ” د.کەمال مەزهەر”دا
محەمەد سالار- پاشا

یەکەم: ناو
– محەمەد ئەمین عەبدولرەحمان زەکی مەحمود.
– کەمال مەزهەر ئەحمەد ڕەسول.

دووەم: ناسراوە بە
– محەمەد ئەمین زەکی بەگ.
– د.کەمال مەزهەر.

سێیەم: ساڵی لەدایکبون
– ئەمین زەکی: لەساڵی (1880ز) لەدایکبوە.
– د.کەمال: لەساڵی (١٩٣٧ز) لەدایکبوە.

چوارەم: شوێنی لەدایکبوون

– ئەمین زەکی لەگەرەکی (گۆیژە)ی سەر بەشاری سلێمانی لەدایکبوە.
– د.کەمال لەشارۆچکەی (ئاغجەلەر)ی سەر بەشارۆچکەی (چەمچەماڵ)ی سەر بەشاری سلێمانی لەدایکبوە. (چەمچەمال لەسەردەمی بابانییەکان سەر بەشاری سلێمانی بوە دواتر لەگەڵ هاتنی بەریتانییەکان بوەتە بەشێک لەکەرکوک و دواتر لەساڵی 1975 کراوەتەوە سەر سلێمانی).

74308.JPG
ئەمین زەکی بەگ (ڕیزی پێشەووە دووەم کەس لای ڕاست) ـ کابینەی وەزاریی جەمیل مەدفەعیی
،،
د.کەمال لەشارۆچکەی (ئاغجەلەر)ی سەر بەشارۆچکەی (چەمچەماڵ)ی سەر بەشاری سلێمانی لەدایکبوە. (چەمچەمال لەسەردەمی بابانییەکان سەر بەشاری سلێمانی بوە دواتر لەگەڵ هاتنی بەریتانییەکان بوەتە بەشێک لەکەرکوک و دواتر لەساڵی 1975 کراوەتەوە سەر سلێمانی).

پێنجەم: ئەسڵی نەسەب
– ئەسڵی نەسەبی هەردووکیان دەگەرێتەوە بۆ شاری سلێمانی.

شەشەم: خوێندەواریی
– باوکی ئەمین زەکی نەخوێندەوار بووە.
– باوکی د.کەمال خوێندەوارو پلەداری پۆلیس بووە.

حەوتەم: خوێندن
– ئەمین زەکی خوێندنەکەی بەمجۆرە بوە:
أ‌- یەکەمین ساڵی خوێندنی سەرەتایی لەخوێندنگەی (مەلا عەبدولعەزیز) بوە لەشاری سلێمانی. کەخوێندن تیایدا بەزمانی فارسی بوە (تاکە خوێندنگە بوە لەشار).
ب‌- لەپۆلی دوەم گواستراوەتەوە بۆ قوتابخانەی (روشدییەی سەربازی) و سەرەتایی لەم خوێندنگەیە تەواو کردوە.
ت‌- پاشان (٣) ساڵی لە(ئیعدادیەی عەسکەری) لەبەغدا تەواو کردوە.

د.کەمال مەزهەرخوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لەشاری سلێمانی تەواو کردوە.
هەشتەم: پلەکانی خوێندن
– پاش تەواوکردنی خوێندنی سەرەتایی و ئامادەی (ئەمین زەکی) دەستی کردوە بەخوێندن لەبواری سەربازی بەم جۆرە:-
أ‌- لەساڵی (1899ز) پەیوەندی کردوە بەخوێندنگەی سەربازی لەئەستانە (ئەستەنبول) و دەرچوە بەپلەی (ملازمی ٢).
ب‌- پاشان پەیوەندی کردوە بە خوێندنگەی ئەرکانی جەنگی لەهەمان شار و دەرچوە بەپلەی (رئیس رکن).
ت‌- لەساڵی (1913ز) گەشتی کردوە بۆ شاری فەرەنسا بەمەبەستی خوێندن و خولێکی سەربازی بۆ ماوەی ساڵێک دیوە.
ث‌- لەساڵی (1914ز) بەشدار بوە لەخولێکی ڕاهێنانی فرۆکەوانی بۆ ماوەی (٣) مانگ لەشاری (ئایاستفانوس) لەتورکیا.
ج‌- لەساڵی (1915ز) پلەی سەربازی بوەتە (مقدم).

د.کەمال مەزهەر پاش تەواوکردنی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی دەستی کردوە بەخوێندنی گەورە بەم شێوەیە:-
أ‌- بەکالریۆس لەمێژوو – زانکۆی بەغدا لەساڵی (1959ز).
ب‌- دکتۆرا لەمێژوو – ئەکادیمی زانستەکان لەسۆڤێت لەساڵی (1963ز).
ت‌- دکتۆرای ناووک زانستەکانی (D.S.C) – ئەکادیمی زانستەکان لەسۆڤیەت لەساڵی (1969ز) یەکەمین خوێندکاری کورد و عێراقییە کەبتوانێت ئەو بڕوانامە بەرزە بهێنێت.
ث‌- لەساڵی (1970ز) نازناوی وانەبێژی وەرگرتوە لەزانکۆی بەغدا.
ج‌- لەساڵی (1973ز) نازناوی (استاذ مساعد)ی وەرگرتووە.
ح‌- لەساڵی (1981ز) نازناوی (استاذ )ی وەرگرتووە.

73395.JPG
د.کەمال مەزهەر، د.ئەوڕەحمانی حاجی مارف، د,وریا عومەر ئەمین

نۆیەم: کار
یەکەم: ئەمین زەکی ئەم کارانەی کردوە لەتورکیا:
أ‌- لەساڵی (1902ز) دامەزراوە لەسوپای شەشەم لەبەغداد.
ب‌- لەساڵی (1903ز) دامەزراوە بەسیفەتی ئەندازیار لەبەرێوەبەرایەتی ئیدارەی موڵکایەتی سوننە.
ت‌- لەساڵی (1907ز) بەشدار بوە لەداڕشتنی نەخشەی ئەستەنبول و قەزا و ناحیەکانی.
ث‌- لەساڵی (1908ز) بەشدار بوە لەلیژنەی دیاریکردنی سنوری (تورکیا – بولغاریا) بەسیفەتی (ئەفسەری تۆبۆگرافی).
ج‌- لەساڵی (1910ز) بەشدار بوە لەلیژنەی دیاریکردنی سنوری (تورکیا – روسیا) لەقەوقاس.
ح‌- لەساڵی (1912ز) لەسەر داواکاری خۆی بوەتە سەرباز لەفیرقەی پێنجەم لەسنوری جەنگی (جتالجە).
خ‌- لەساڵی (1914ز) دوبارە بەشدار بوە لەلیژنەی دیاریکردنی سنوری (تورکیا – روسیا) لەقەوقاس.
د‌- لەهەمان ساڵ و پاش هەڵگیرسانی جەنگی یەکەمی جیهانی بوەتە (ئەرکانی جەنگ) لەفەیلەقی یەکەمی سوپای عوسمانی.
ذ‌- لەساڵی (1915ز) گواستراوەتەوە بۆ ناوچەی جەنگی (سلێمان بەگ) بەشدار بووە لەجەنگەکانی (سلێمان بەگ و دە لابجە و شێخ سەعید و کلال) لەنزیک پارێزگای عەمارە.
ر‌- لەهەمان ساڵ بووەتە (مدیر حرکات) لەیەکەی ئەرکان.
ز‌- لەگەڵ پێکهێنانی سوپای شەشەم لەبەغدا بوەتە بەرێوەبەری هەواڵگری سەربازی لەو سوپایە.
س‌- لەساڵی (1917ز) بووەتە یاریدەدەری سەرۆکی ئەرکانی جەنگی لەسوپای حەوتەم.
ش‌- لەو ماوەیەدا بەشداربووە لەجەنگەکانی (خلیل، قدس،نابلس) لەفەلەستین.
ص‌- لەساڵی (1918ز) گواستراوەتەوە بۆ سوپای سێێەم لە(قەوقاس).
ض‌- لەکۆتایی هەمان ساڵ گواستراوەتەوە بۆ پۆلی (مێژوی جەنگی).

دووەم: ئەمین زەکی پاش گەڕانەوەی بۆ عێراق ئەم کارانەی وەرگرتوە:
أ‌- مامۆستا لەقوتابخانەی سەربازی.
ب‌- راهێنەر و بەرپرس لەقوتابخانەی سەربازی.
ت‌- لەساڵی (1925ز) بووەتە وەزیری ئاوەندانکردنەوە لەحکومەتی عێراقی.
ث‌- لە ساڵی (1927ز) بووەتە وەزیری مەعاریف (پەروەردە).
ج‌- لەساڵی (1928ز) بووەتە پەرلەمانتار لەسەر شاری سلێمانی.
ح‌- لەساڵی (1929ز) بووەتە وەزیری بەرگری.
خ‌- لەهەمان ساڵ بووەتەوە بەوەزیری ئاوەدانکردنەوە و گواستنەوە. (چەند جارێک وازی هێناوە و دوبارە دیاری کراوەتەوەوە چەند پۆستێکی دیکەی لەهەمان وەزارەت وەرگرتوە).
د‌- لەساڵی (1931ز) بووەتە وەزیری ئابوری و گواستنەوە. (چەند جارێک وازی هێناوە و دوبارە دیاری کراوەتەوەوە چەند پۆستێکی دیکەی لەهەمان وەزارەت وەرگرتوە).
ذ‌- لەساڵی (1937ز) بەنائیبی سلێمانی هەڵبژێراوەتەوە.

 د.کەمال مەزهەر مامۆستایی ئامادەیی بووە لە (ئەیلولی 1959ز – ئازاری 1960ز)،  پاشان بووەتە مامۆستا لە بەشی مێژوو، کۆلێژی ئاداب – زانکۆی بەغدا لە تەموزی 1970 تا خانەنشین بوونی لە (2009ز)،  هەروەها ئەمینداری گشتی کۆڕی زانیاری کوردیی (1971 – 1975) و  ئەندامی ئەکادیمیای زانستی کوردستانە.

 ـ د.کەمال مەزهەر ئەم کارانەی وەرگرتوە:
أ‌- مامۆستایی ئامادەیی لە (ئەیلولی 1959ز – ئازاری 1960ز).
ب‌- مامۆستا لەبەشی مێژوو، کۆلێژی ئاداب – زانکۆی بەغدا لە تەموزی 1970 تا خانەنشین بونی لە (2009ز).
ت‌- ئەمینداری گشتی کۆڕی زانیاری کوردی (1971 – 1975).
ث‌- ئەندامی ئەکادیمیای زانستی کوردستانە.

دەیەم: رێزلێنان
– ئەمین زەکی:-
أ‌- لە (١٣ی شوباتی 1914ز) مەدالیای ئازایەتی پێدراوە لەتورکیا.
ب‌- لە (١ی نیسانی ١٩١٤ز) مەدالیای جەنگی پێدراوە.
ت‌- لە (کانونی دوەمی 1915ز) مەدالیای خاچی ئاسنی ئەڵمانی پلە دووی پێدراوە.
ث‌- لە (تشرینی دوەمی 1917ز) مەدالیای ئیمتیازی زیوی پێدراوە.
ج‌- لەهەمان ساڵ مەدالیای جەنگی حکومەتی نەمسای پێدراوە.
ح‌- لە (ئازاری 1918) مەدالیای خاچی پلە یەکی پێدراوە لەفەلەستین.

د.کەمال مەزهەر:-
أ‌- ڕێزلێنان لەلایەن دیوانی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق سەردەمی سەدام حسێن لەسەر توێژینەوەیەک بەناونیشانی (المفكر و مهمات المرحلة فى ضوء تجربة الكوميديا الالهية لدانتى) (1984ز).
ب‌- رێزلێنانی مێژونوسی عەرەبی لەلایەن یەکێتی مێژونوسانی عەرەب (1986ز).
ت‌- بروانامەی رێزگرتن، لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری و راگەیاندنی عێراقی (1987ز).
ث‌- سیمبولی رێزلێنان لەلایەن کۆمەڵەی رۆشنبیری عێراقی (1995ز).
ج‌- درعی ئیمتیازی ئەدەبی لەلایەن یەکێتی نوسەران لەعێراق (1995ز).
ح‌- بروانامەی رێزگرتن لەلایەن یەکێتی گشتی نوسەران و رۆشنبیران لەعێراق (1995ز).
خ‌- کۆمەڵێک ریزلێنانی دیکە لەلایەن ناوەندە کوردییەکان.
،،
ئەمین زەکی، لە (١٣ی شوباتی 1914ز) مەدالیای ئازایەتی پێدراوە لەتورکیا، هەروەها  لە (١ی نیسانی ١٩١٤ز) مەدالیای جەنگی پێدراوە، پاشان لە (کانونی دوەمی 1915ز) مەدالیای خاچی ئاسنی ئەڵمانی پلە دووی پێدراوە.

یانزەیەم: زمان
– ئەمین زەکی زمانەکانی (کوردی، عەرەبی، تورکی، فارسی، ئینگلیزی، فەرەنسی، ئەڵمانی) زانیوە.
– د.کەمال مەزهەر زمانەکانی (کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی، روسی، کەمێک فارسی) دەزانێت.

دوانزەیەم: کەسایەتی
– ئەمین زەکی:-
أ‌- مێژوونوس بوە.
ب‌- لەبواری سەربازی خاوەن کار و پلەدار بوە و نوسەر بوە.
ت‌- سیاسەتمەدار بوە پۆستی وەزیر و بەرێوەبەری گشتی وەرگرتوە.
ث‌- شاعیر بوە چەند جارێک لەغوربەت و لەگۆڤاری گەلاوێژ شیعری نوسیوە.

د.کەمال:-
أ‌- مێژوونوسە.
ب‌- لێکۆڵەرە.
ت‌- لەسەرەتای لاوێتی ئەندام بوە لەحیزبی شیوعی و بۆ ماوەی (١) ساڵیش بەشداری شۆرشی کوردی کردوە (1974 – 1975ز).
سیانزەیەم: رۆژنامە و گۆڤار
– ئەمین زەکی نوسینەکانی لەرۆژنامە و گۆڤارەکانی (بانگی کوردستان، ژیانەوە، ژیان، ژین، گەلاوێژ، نزار) بڵاوکردوەتەوە.
– د.کەمال مەزهەر نوسینەکانی لەرۆژنامە و گۆڤارەکانی (الاهالی، ژین، هاوکاری، التآخی، العراق، … هتد).

چواردەیەم: بەرهەمەکانیان
– ئەمین زەکی بەرهەمەکانی پۆلێن ئەبن بۆ (٣) بەش:
یەکەم: بەرهەمە سەربازییەکان سەرجەمیان بەزمانی تورکی نوسراون:
أ‌- الجيش العثمانى
ب‌- دراسة الحروب العثمانية
ت‌- كيف فقدنا العراق
ث‌- معارك و ووقائع ساحات القتال العثمانية فى الحرب العالمية
ج‌- الحروب و المعارك العراقية و أخطاؤنا
ح‌- معركة طيسفون مع ذيل
خ‌- بغداد و حادث فقدها الاخير
د‌- مختصر تأريخ حرب العراق.
دووەم: بەرهەمە مێژوویەکان:
أ‌- خلاصەیەکی تآریخی کورد و کوردستان (دوو بەرگ).
ب‌- مشاهیر الکرد و الکردستان.
ت‌- تاریخی سلیمانی و وڵاتی.
سێێەم: بەرهەمەکانی دیکە
أ‌- محاسەبەی نیابەت.
ب‌- دوو تەقەلای بێ سود

87941
د.کەمال مەزهەر
د.کەمال مەزهەر جگە لەوەرگێرانی (٢) کتێبی و سەرپەرشتی سەدان نامەی ماستەر و دکتۆرا و هەڵسەنگاندنی بۆ دەیان کتێب کردوە، بەرهەمەکانیشی بەنزیکەی سەروو (30) کتێب دەبن و دابەش ئەبن بۆ چەند پۆلێک، ئەوانیش:-
یەکەم: مێژوو بەگشتی وەک کتێبەکانی (مێژوو، ئافرەت لەمێژودا، أضواء على القضايا الدولية فى الشرق الاوسط … هتد).
دوەم: مێژوی کورد وەک کتێبەکانی (کوردستان لەساڵەکانی شەری یەکەمی جیهانیدا، چەند لاپەرەیەک لەمێژوی گەلی کورد (٢ بەرگ)، مێژوی مەهاباد … هتد).
سێیەم: مێژوی عێراق وەک کتێبەکانی (چینی کرێکارانی عێراق، ثورة العشرين فى الاستشراق السوفيتى، صفحات من تأريخ العراق المعاصر … هتد).
چوارەم: مێژوی ئەوروپا وەک کتێبەکانی (رێنیسانس، میکاڤیلی و المیکاڤیللیە، موجز تآریخ اوروبا الحدیث … هتد).

پانزەیەم: کۆچی دوایی

– ئەمین زەکی لەساڵی (1948ز) کۆچی دوایی کرد و لەگردی سەیوان نێژراوە بەتەنیشت گۆری مستەفا پاشای یاموڵکی.
– د.کەمال لەژیاندا ماوە.

،،
ئەمین زەکی لە ساڵی (1948ز) کۆچی دوایی کردووە و لە گردی سەیوانی سلێمانی نێژراوە بەتەنیشت گۆری مستەفا پاشای یاموڵکی، هەرچی  د.کەمال مەزهەرە لە ژیاندا ماوە

شانزەیەم: یەکتر بینینی د. کەمال مەزهەر و محەمەد ئەمین زەکی بەگ
د.کەمال مەزهەر لەدیدارێکدا لەگەڵ رۆژنامەی (ئاسۆ) کەلەژمارە (501)دا بڵاوبوەتەوە دەڵێت:
” یەکێک لەوانەی کەمن هەمیشە ئاماژەی بۆ دەکەم و بەمامۆستای گەورەی خۆمی دادەنێم، خوالێخۆشبوو مامۆستا محەمەد ئەمین زەکی یە”، هەروەها دەنوسێت “کابرا پەکی کەوتبوو، چونکە بەمنداڵی دیبوم لەماڵی خۆیان لەگەڵ سانیحە خانی کچی مامۆستا ئەمین زەکی، پێم وا بێت لەپۆلی چوار یان پێنجی سەرەتایی بووم کەهاتین لە بەغدا دیمان پاش ئەوە بەماوەیەکی کورت کۆچی دوایی کرد”.

حەڤدەیەم: خاڵی هاوبەش
د.جەبار قادری مێژوونوس لەمبارەیەوە دەڵێت “ئەگەر شەرەفخانی بەتلیسی باوکی مێژوی کورد بێت، ئەگەر محەمەد ئەمین زەکی بەگ سەرقافڵەی مێژونوسانی نوێی کورد بێت ئەوا دکتۆر کەمال بێ یەک و دوو ئەو زانا کوردەیە کەزانستی مێژوی لەلای خوێنەرانی هاوچەرخی کورد شیرین کرد و مێژوی گەلی کوردی لەچیرۆک و ئەفسانە و باس و خواسی میر و دەرەبەگەوە گواستەوە بۆ مێژوی هەموو کۆمەڵگەی کوردەواری”.

 

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

ssssssssss

“شەماڵ سائیب” بۆچی دڵی لەسلێمانی رەنجا؟!

شەماڵ سائیب ئا: ئاوێنە شەماڵ سائیبی هونەرمەندی دڵتەڕی پەنجا‌و شەستەکانی سەدەی رابردو، بەئەندازەیەک لەدوا ساڵەکانی …