Home / مێژووى جیهان / شارستانیەت / چیرۆكی خەڵاتی نۆبڵ چیە ؟

چیرۆكی خەڵاتی نۆبڵ چیە ؟

صور-جائزة-نوبل-للسلام-2015

چیرۆكی خەڵاتی نۆبڵ چیە؟

ئامادەكردنی: نامیق رەسوڵ
خەڵاتی نۆبڵ خەڵاتێكی جیهانییە، ساڵانە لەلایەن ئەكادیمیای شاهانەی سویدەوە بەو كەسانە دەدرێت كە لە بواری پزیشكی و كیمیا و فیزیا و ئابوری و ئەدەبدا داهێنیان كردووە و هەروەها خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بەو كەسانە دەدرێت كە لەو ساڵەدا كاریان كردووە بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لە جیهاندا، ئەم خەڵاتە لەلایەن زانای سویدی ئەلفرێد نۆبڵەوە داهێنراوە.

چیرۆكی خەڵاتی نۆبڵ؟
ئەلفرێد نۆبڵ زانای بواری كیمیا بوو هەروەها ئەندازیار و داهێنەر و كەسێكی ئاشتیخوازبوو، داهێنەری ماددەی ” دینامیتە” بە گوێرەی یەكێك لەوانەی كە ژیاننامەكەیان نوسیوەتەوە، نۆبڵ ساڵی 1888 هەواڵی مردنی خۆی لە رۆژنامەیەكی فەرەنسیدا خوێندووەتەوە.
رۆژنامەكە ئەو كاتە سەری لێتێكچووە لە جیاتی براكەی، بە هەڵە هەواڵی مردنی نۆبڵی بڵاوكردەوە و نۆبڵی بەوە ئیدانەكرد كە دینامیتی داهێناوە و  نازناوی ” بازرگانی مەرگ”ی لێنا، بەڵام نۆبڵ خۆی بە كەسێكی ئاشتیخواز دادەنا و ویسی شتێك لە پاش خۆی بەجێبهێڵێت كە یادبكرێتەوە، لەبەرئەوە بڕیاریدا بەشێكی زۆر لە سامانەی بۆ بەخشینی خەڵاتی نۆبڵ تەرخانبكرێت و خەڵاتەش دەدرێت بەو كەسانەی لە بوارەكانی ئەدەب، ئاشتی، ئابووریی، پزیشكی و زانستی كیمیا و فیزیادا داهێنەر و لێهاتوون.
كێ‌ یەكەم كەس خەڵاتی نۆبڵی وەرگرت؟
یەكەمین خەڵاتی نۆبڵ دوای دامەزراندنی لە ساڵی 1901 بەخشرایە هێنری دوناننت، كە بەشداریكرد لە دامەزراندنی رێكخراوی ” خاچی سوور”. و هەتا ئێستا لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سور سێ‌ جار نۆبڵی ئاشتی وەرگرتووە و هەریەك لە دایكە تیرێز و نیلسۆن ماندێلا و نەجیب مەحفوز و ئەنوەر سادات و ئەحمەد زۆیل لە ریزی ئەو كەسانەدان كە نۆبڵیان پێ بەخشراوە.
تەمەن و رەگەز
لیستەكانی براوەكانی خەڵاتی نۆبڵ ئاماژە بەوەدەدەن كە تێكڕای تەمەنی براوەكانی نۆبڵ 72 ساڵە، ئەوەش لە كاتێكدایە لە نیوەی یەكەمی سەدەی بیستەم تێكڕای تەمەنی براوەكانی نۆبڵ 56 ساڵ بوو. و ئاڕاستەیەكی روون و ئاشكرا هەیە كە خەڵاتی بواری زانستییەكان ببەخشرێتە ئەوانەی تەمەنیان هەڵكشاوە و ئەمەش لە پەنجاكانەوە دەستیپێكردووە هەتا ئەمڕۆ.
هەروەها رێژەی بەخشینی خەڵاتەكە بە ژنان بەراورد بە رێژەی پیاوان ناهاوسەنگە و ئەوەش دیدی جیهان بەرجەستدەكات بۆ چەندین ساڵە و هێشتا لە بواری زانستدا رێژەی پیاوان لە ژنان زۆر زیاترە، بەڵام بەهۆی باشتربوونی دۆخەكە و زۆری دووبارەبوونەوەی براوەكان، پێدەچێت رێژەی بەخیشنی خەڵاتەكە بە ژنان و پیاوان لە كۆتاییدا یەكسان ببێتەوە.
مۆزەخانەی نۆبڵ جەختیكردەوە كە لە تۆمارەكانیدا هیچ شتێك نییە كە ئاماژە بدات بە پشتگوێخستنی بەئەنقەستی كاری ژنان، بەڵام یەك چیرۆك هەیە و پێویستە ئاماژەی پێبدەین.

نەخشەیەك ئەو وڵاتانە رووندەكاتەوە كە هاوڵاتیانی زۆرترین خەڵاتی نۆبڵیان بەدەستهێناوە
ژنان لە كوێی بردنەوەی خەڵاتی نۆبڵی بواری زانستدان؟
لە ساڵی 1903 هاوسەری ماری كۆری و هاوبەشەكەی لە توێژینەوەكانیان لە بواری مادە تیشكدەرەوەكان رەتیانكردەوە خەڵاتەكە وەربگرن، ئەوەش وەك ناڕەزایەتییەك لەدژی كاندیدنەكردنی ژنەكەی بۆ خەڵاتەكە، ئەنجومەنی خەڵاتەكەش لە درەنگ وەختدا بڕیاری كاندیدبوونی داو بەوەش ماری كۆری بووە یەكەمین ژن كە خەڵاتی نۆبڵ بباتەوە.
سەرچاوە: بی بی سی

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …