Home / بەشی مێژووی كورد / سەردەمی ئەبوئەڵقە 

سەردەمی ئەبوئەڵقە 

29573369_10211555790996793_755257662057292985_n

سەردەمی ئەبوئەڵقە
هونەر تۆفیق
لە سەرەتای هەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا، تا ماوەی دەساڵێک دواتریش، مۆدێلێک لە ژیان لەناو گەنجانی عێراقی بەگشتی و کورددا بەتایبەتی دروست ببوو کە دەکرێت پێی بڵێن سەردەمی ئەبوئەڵقە.
زۆرینەی گەنجی ئەو سەردەمە جۆرێک لە چەقۆیان هەڵدەگرت کە پێیان دەگوت چەقۆی ئەبوئەڵقە، جاری واهەبوو شەڕ و کوشتن بەو چەقۆیانە دەکرا. داهێنەری ئەم مۆدێلە لە عێراقدا کە دواتر کوردیشی گرتەوە هەریەک لە نازم کەزار و جەبار کوردی بوون.
لە سەرەتای هەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا، تا ماوەی دەساڵێک دواتریش، مۆدێلێک لە ژیان لەناو گەنجانی عێراقی بەگشتی و کورددا بەتایبەتی دروست ببوو کە دەکرێت پێی بڵێن سەردەمی ئەبوئەڵقە.
نازم گەزار و جەبار کوردیی، دوو گەنجی چەقۆکێشی سەرسەری بەغدایی گەڕەکی فەزڵ بوون، سەدام حسەین لە شەستەکانەوە لەگەڵ ئەم دوو گەنجە چەقۆکێشە و باندەکەیاندا ئاشنا دەبێت و هاوڕێیەتیان دەکات، زۆرێک لە کوشت و بڕیەکانی نەیارەکانی خۆی بەم چەقۆکێشانە ئەنجام ئەدات .

ناظم_كزار
نازم گزار (١٩٤٠ ـ ١٩٧٣)،  بەڕێوەبەری ئاسایشی گشتی عیراق لە سەردەمی ئەحمەد حەسەن بەکر

،،
نازم گزار و جەبار کوردیی دوو گەنجی چەقۆکێشی سەرسەری بەغدایی گەڕەکی فەزڵ بوون، سەدام حسەین لە شەستەکانەوە لەگەڵ ئەم دوو گەنجە چەقۆکێشە و باندەکەیاندا ئاشنا دەبێت و هاوڕێیەتیان دەکات، زۆرێک لە کوشت و بڕیەکانی نەیارەکانی خۆی بەم چەقۆکێشانە ئەنجام ئەدات.

وەختێک بەعسیەکان دەستەڵاتیان گرتە دەست . سەدام ، نازم کەزاری کردە مدیری ئەمنی عامە لەبەغدا، هەرچی کوشتن و تەسفیەکردن و توقاندن هەبوو بە نازم کەزار و هاوڕێکانی ئەنجامی دا . سەرتاسەری عێراق لەو ماوەیەدا تەنانەت لەناوهێنانی نازم کەزار زەندەقیان چووبوو ، بەدزیەوە پێیان دەگوت نازم جەزار ( نازمی قەساب).
نازم گەزار لەبەر خووە شەڕانیەکەی خۆی، مۆدێلی چەقۆکێشی ناو گەنجانی داهێنا، نزیکەی دەساڵێک سەردەمی ئەبو ئەڵقە بوو لەناو گەنجانی عێراقدا و کێشەیەکی ئەمنی و کۆمەڵایەتی گەورەی خولقاندبوو.

51399769
ئەحمەد حەسەن و سەدام حسێن ـ ١٩٧٦
بەتۆمەتی هەوڵی کودەتاکردن بەسەر ئەحمەد حەسەن بەکردا، هەر سەدام حسەین خۆی لەپێشدا زمانی گەزاری بڕی، چونکە لەکاتی لێپێچنەوەدا جنێوی بەسەدام دابوویەوە، ئینجا وەک مژدەیەک بۆ عێراقیەکان، سەدام لەسێدارەدانی گەزاری لە ساڵی ١٩٧٣ دا ڕاگەیاند.
دواتر بە تۆمەتی هەوڵی کودەتاکردن بەسەر ئەحمەد حەسەن بەکردا، هەر سەدام حسەین خۆی لەپێشدا زمانی گەزاری بڕی، چونکە لەکاتی لێپێچنەوەدا جنێوی بەسەدام دابوویەوە، ئینجا وەک مژدەیەک بۆ عێراقیەکان، سەدام لەسێدارەدانی گەزاری لە ساڵی ١٩٧٣ دا ڕاگەیاند.
لەگێڕانەوەی باسی ئەو سەردەم و مۆدێلەدا، وەبیری خۆمانی دێنمەوە، بۆئەوەی جارێکی تر مۆدێڵی طەزار و سەردەمی ئەبوئەڵقە نەگەڕێتەوە ناو کۆمەڵگةکەمان، چونکە هەزاران گەنجی ئەو سەردەمە بوونە قوربانی تاقمەکەی گەزار و جەبار کوردیی، تەنانەت گەزار بەوەش تاوانبارکرا کە دەستی هەبوو لە پلانی هەوڵی کوشتنی مەلامستەفادا لە گەڵاڵە.

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

شۆڕشی دوەمی بارزان ١٩٤٣_١٩٤٥

بێگەرد عەلیبەشی مێژوو-زانكۆی سۆران شۆڕشی دووەمی بارزان بەسەرۆکایەتی مەلا مستەفای بارزان یەکێکە لەو شۆڕشە نیشتیمانیانەی …