Home / مێژووى ئاینەکان / ئاینى مەسیحى / ئه‌م ئافره‌ته‌ كی بوو توانى بگات به‌ پله‌ى پاپا؟ چۆن ئاشكرا بوو؟

ئه‌م ئافره‌ته‌ كی بوو توانى بگات به‌ پله‌ى پاپا؟ چۆن ئاشكرا بوو؟

22405429_1479012155520013_8886829733205492662_n

ئه‌م ئافره‌ته‌ كی چۆن توانى بگات به‌ پله‌ى پاپا؟ چۆن ئاشكرا بوو؟

پاپا (جۆن) یه‌كه‌م پاپای ره‌گه‌زی (می)یه‌ و ئه‌م رووداوه‌ یه‌كیكه‌ له گه‌وره‌ترین‌ فه‌زیحه‌ته‌كانی فاتیكان و كلیسه‌ى (كاسۆلیك) هه‌ولدان بۆ په‌رده‌پۆشكردنی ئه‌م رووداوه‌ له‌لایه‌ن سه‌رانی كلیسا بی سوود بووه‌ به‌تایبه‌ت ووروژاندن و باسكردنی ئه‌م رووداوه‌ له‌لایه‌ن كلیسه‌ى (ئۆرسۆدۆكس) بۆ له‌كه‌داركردنى كلیساى (كاسۆلیك) توانیویانه‌ ئه‌م باسه‌ به‌رده‌وام به‌ زیندوویتى بهیلنه‌وه‌
ئه‌م ئافره‌ته‌ كه‌ناوی (جۆن) بووه‌ له‌منالیه‌وه‌ به‌هره‌دار و زیره‌ك بووه‌ به‌لام به‌ پیى ئینجیله‌ ته‌حریفكراوه‌كه‌یان له‌ كۆندا قه‌ده‌غه‌بوو ئافره‌ت بخوینیت بۆیه‌ له‌ منالیه‌وه‌ به‌ هاوكاری براكه‌ى توانی په‌ره‌ به‌ خویندنی خۆى بدات كه‌ باوكی قه‌شه‌ی گوندیك بوو كوره‌كه‌ى خۆی فیرده‌كرد وه‌ ئه‌م كوره‌ى جۆنی خوشكى فیرى زانیارى و ئینجیل ده‌كرد كاتیك باوكی به‌م بابه‌ته‌ى زانی هه‌ستى به‌تاوان كرد چونكه‌ به‌ برواى خۆی تاوانی ئه‌نجامداوه‌ كه‌ كچه‌كه‌ى خویندیویه‌تى ئه‌ویش به‌رپرسیاره‌ بۆ زۆر به‌ توندی سزاو ئه‌شكه‌نجه‌ى (جۆن) ده‌دات , پاش ماوه‌یه‌ك براكه‌ى كۆچى دوایی ده‌كات ئه‌گه‌ر چى ژیانی جۆن زۆر به‌ ئازار بووه‌ كه‌ به‌ ناچاری بۆ ئه‌وه‌ى بخوینیت و فیرى زانست بیت ناچار خۆی وه‌كو پیاو ده‌رده‌خات و پۆشاكى پیاوان ده‌پۆشیت وه‌ به‌هۆی زیره‌كى و به‌توانایی خۆیه‌وه‌ توانی ببیت به‌ پاپاى ڤاتیكان و پاش ماوه‌یه‌كى كه‌م له‌ بوونى به‌ پاپا كۆچى دوایی ده‌كات كه‌ دواتر باسی چۆنیه‌تى مردنى ده‌كه‌ین!
یه‌كیك له‌ مه‌رجه‌كانی بوون به‌ پاپا بریتییه‌ له‌وه‌ى ده‌بیت پاپا پیاو بیت نه‌وه‌ك ئافره‌ت كه‌ به‌ پیى شه‌ریعه‌تیان پاپا بی تاوانترین و پاكترین و زاناترین كه‌سی مه‌سیحییه‌ وه‌ به‌ پیى ئینجیل نابیت ئافره‌ت بخوینیت و هاوریى شه‌یتانه‌ بۆیه‌ ئافره‌ت باش نین و زانستیشیان پی نییه و مه‌حاله‌ بتوانیت ببیت به‌ پاپا!
ئیتر لیره‌وه‌ ئه‌م كیشه‌یه‌ ده‌ستپیده‌كات ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ پیچه‌وانه‌ى ئینجیل و ڤاتیكان (جۆن) كه‌ ئافره‌ت بوو توانی ببیت به‌ پاپا!
ئیتر پاش ئه‌م فه‌زیحه‌ته‌ى ڤاتیكان و پاپا (جۆن) یاسایه‌كى نوی له‌ ڤاتیكان دانرا كه‌ میژووه‌كه‌ى ده‌گه‌ریته‌وه‌ بۆ سه‌ده‌ى ناوه‌راست ئه‌ویش دلنیابوونه‌ له‌ ره‌گه‌زى پاپا كه‌ ئاخۆ ئه‌م كه‌سه‌ نیره‌ یاخود می!! ئه‌ویش به‌هۆی میكانیزمیك زۆر سه‌یر له‌ ڤاتیكان جیبه‌جی ده‌كریت كه‌ تا ئه‌مرۆش به‌ نهینی ڤاتیكان پیاده‌ى ده‌كات ئه‌ویش بریتییه‌ له‌وه‌ى كه‌ پاپا ده‌چیته‌ سه‌ر كورسییه‌ك داده‌نیشیت و له‌ناوه‌راسته‌كه‌ى بۆشاییه‌كى هه‌یه‌ و پاپا جلی ژیره‌وه‌ى ساده‌ ده‌پۆشیت و كه‌سیك دیت له‌ ژیر كورسی و له‌ ریى بۆشاییه‌كه‌وه‌ ده‌ست بۆ نیرینه‌ى پاپا ده‌بات و دلنیا ده‌بیته‌وه‌ كه‌ نیره‌! وه‌ به‌ شایه‌ده‌كان ده‌لیت (به‌لی ٭٭٭٭٭ هه‌یه‌تى) (Duo testis bene bondeta) كه‌ ئه‌م میكانیزمه‌ى ڤاتیكان به‌هۆى ئه‌م فه‌زیحه‌ته‌ى ڤاتیكانه‌وه‌ دانراوه‌ كه‌ ئافره‌تیك بووه‌ته‌ پاپا كه‌ ئه‌ویش پاپا (جۆن)ه‌ كه‌ بۆ ماوه‌ى دوو سال و نیو پاپاى ڤاتیكان بووه‌ و توانی هه‌مووان هه‌لخه‌له‌تینیت وه‌ نه‌ده‌توانرا ئاشكرای بكه‌ن كه‌ ئافره‌ته‌ ئه‌ویش ئه‌گه‌ر (مناله‌ ناشه‌رعییه‌كه‌ى له‌م كاته‌ هه‌ستیاره‌دا نه‌هاتبا دونیایوه‌ كه‌ بووه‌ هۆى له‌ده‌ستدانى ژیانى خۆی و مناله‌كه‌ى!
كه‌وایه‌ ئه‌م ئافره‌ته‌ كی بووه‌ و چۆن توانى بگات به‌ پله‌ى پاپا؟ چۆن ئاشكرا بوو؟
ناوى جۆن (John )ه‌ كه‌ پاپا جۆنى پیده‌وتریت (John Pope) كچى خیزانیكی ئینگلیزى بوو و له‌ ئه‌لمانیا ده‌ژیان كه‌سه‌ نزیكه‌كانى به‌ گیلبیتا (Gilbetta) وه‌ هه‌ندیك جار به‌ جۆتا (Jutta) بانگ ده‌كرا كاتیك ته‌مه‌نى گه‌یشته‌ 12 سال جل و به‌گى كورانی ده‌پۆشی و وه‌كو كور ره‌فتاری ده‌كرد چونكه‌ ئافره‌ت له‌ كۆمه‌لگه‌ى مه‌سیحی و به‌ پیى یاساكانى ڤاتیكان و ئینجیل وه‌كو كه‌سی سی و چوار داده‌نرا نه‌وه‌ك كه‌سی دووه‌میش كه‌ به‌م شیوه‌یه‌ جۆن ده‌یتوانى په‌ره‌ به‌ ئاستى زانیارى خۆی و ره‌فتاره‌ى وه‌كو كوران په‌ره‌ پیبدات , و له‌سه‌ر داواى كه‌رادلیك له‌ منالیه‌وه‌ بۆ خویندن بانگیشتى كلیسه‌ى ده‌كات كه‌ ناره‌زایی قه‌شه‌كانى لیده‌كه‌ویته‌وه‌ و له‌وی به‌رده‌وام ده‌بیت و له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دوور له‌ ماله‌ راهبیك به‌خیوى ده‌كات تا به‌ هۆش شه‌ره‌وه ئه‌و راهبه‌ى به‌خیوى ده‌كات ده‌چیته‌ به‌ره‌ى جه‌نگ وه‌كو كه‌سی ئایینى وه‌ جۆنیش ناچارده‌بیت‌ ده‌چیت بۆ یۆنان ,جۆن كاتیك له‌ ته‌منى گه‌نجیتى دابوو له‌ (ئه‌سینا) له‌ (یۆنان) ده‌یخویند وه‌كو كوریك چونكه‌ ئافره‌ت مافى خویندنى نه‌بووه‌ دواتر بریارى دا بچیت بۆ (رۆما) كه‌ له‌وی توانی پهی‌وه‌ندی به‌ كلیسه‌وه‌ بكات و به‌ هۆی به‌ توانایی و زیره‌كی توانی په‌یوه‌ندی به‌ هیز له‌گه‌ل راهب و بیشۆب و كه‌رادله‌كانى ڤاتیكان دروستبكات (هه‌ر وه‌كو پیاویك خۆى ده‌رده‌خست له‌ پۆشاك و ره‌فتاره‌كانی) كه‌ له‌رووى بیرورا هه‌رگیز متمانه‌ى به‌ ووته‌و قسه‌كانى قه‌شه‌ و كلیساكان نه‌ده‌كرد به‌لام نه‌یده‌توانى ناره‌زایی خۆی ده‌ربخات
جۆن زۆر به‌توانابوو توانی به‌ پیى دابو نه‌ریتى ڤاتیكان خۆى هه‌لبژیریت بۆ پۆستى پاپایه‌تى پاش كۆچى دوایی پاپا (لیۆى چواره‌م) له‌سالی (853 م) وه‌ توانی ئه‌م پۆسته‌ مه‌ترسیداره‌ بۆ ژیانى به‌ده‌ستبهینیت وه‌ ده‌شیزانى كه‌ ئه‌گه‌ر ئاشكرا بكریت ده‌كوژریت كه‌ نازناوى پاپایه‌تى (جۆنى هه‌شته‌م)ى پیبه‌خشرا كه‌ بۆ ماوه‌ى 2 سال و 5 مانگ و 4 رۆژ له‌م پۆسته‌ بمینیته‌وه‌ به‌ر له‌وه‌ى ئاشكرا بكریت و به‌ چاره‌نوسه‌ ترسناكه‌كه‌ى بگات.
به‌لی (جۆن) سك پر ده‌بیت له‌و راهبه‌ى كه‌ بۆ یه‌كه‌م جار به‌ بچوكى به‌خیوى ده‌كات پاش ئه‌وه‌ى ئه‌م راهبه‌ له‌ جه‌نگ ده‌گه‌ریته‌وه‌ بۆ رۆما تا رۆما له‌ دوژمن بیپاریزن له‌ سوپا كه‌ به‌ شیوه‌یه‌ك و به‌ رووداویك توانى به‌ (جۆن) بگاته‌وه‌.
پاش ئه‌وه‌ى سك پر ده‌بیت توانی له‌ ده‌وروبه‌رى بشاریته‌وه‌ ئه‌گه‌ر چى راهبه‌كه‌ زۆر پیداگری ده‌كرد له‌وه‌ى ئه‌م پۆسته‌ و ڤاتیكان به‌جیبهیلیت به‌لام سوور بوو له‌مه‌به‌سته‌كه‌ى كه‌ پاش چه‌ندین مانگ له‌ سكپری و پاش گه‌شتیك و ماندووبوونیكى زۆر له‌ مه‌راسیمیكدا له‌ نیوان دوو پیگه‌ى دینیان كه‌ یه‌كیكیان (باسیلیكا)یه‌ ده‌گه‌رایه‌وه‌ بۆ ڤاتیكان له‌ شه‌قام له‌سه‌ر ئه‌سپه‌كه‌ كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و هاوارى ده‌كرد به‌ده‌ست ئازاره‌وه‌ ده‌ینالاند له‌ پیش چاوى ئه‌م خه‌لكه‌ پاپا منالى ده‌بیت؟ بۆیه‌ سهر‌تاپاى ئه‌ه‌م خه‌لكه‌ و كه‌رادله‌كان تاسان و نه‌یانزانى ئه‌مه‌ چییه‌ رووده‌دات بۆیه‌ پاش تیرامانیكى كه‌م و كه‌رادل و قه‌شه‌كان هاتنه‌ه‌و هۆش خۆیان راسته‌وخۆی ده‌ستبه‌جی هه‌ر له‌و شوینه‌ى مناله‌كه‌ى بوو (جۆن و مناله‌كه‌یان) به‌ردباران كرد و له‌وی كوشتنیان هه‌ر له‌ویش گۆریان بۆ هه‌لكه‌ندن و ناشتیانیان و وه‌كو مه‌زاریكى لیهات و له‌سه‌ر گۆر و نه‌خشى مه‌زاره‌كه‌ وینه‌ى ئه‌م ئافره‌ته‌ و مناله‌كه‌یان نه‌خشاند تا ببیت به‌ په‌ندیك بۆ هه‌مووان كه‌ وینه‌و په‌یكه‌ره‌كه‌ هى ئافره‌تیكه‌ مناله‌كه‌ى له‌باوه‌ش كردووه‌ .
تا ئیستاش شه‌قامى سه‌ره‌كه‌ى ئه‌م رووداوه‌ و گه‌یشتن به‌ باسیلیكا به‌ هۆى گۆر و مه‌زاریكه‌وه‌ ئاراسته‌كه‌ى گۆراوه‌ كه‌ له‌ جیات ئه‌وه‌ى راسته‌وخۆ بۆى بچیت له‌ شه‌رقامه‌كه‌ دوو شه‌قامى ته‌نیشتیان بۆ دروستكردووه‌ تا ئه‌م مه‌زاره‌ هه‌ر بمینیت
له‌ كۆتاییه‌كانى سه‌ده‌ى شه‌شه‌م و پاش هاتنى پاپا (بیۆسى پینجه‌م) كاتیك هه‌ستى به‌م فه‌زیحه‌ى ئه‌م رووداوه‌ كرد بۆ ناوبانگى ڤاتیكان فه‌رمانى دا به‌ تیكدانى ئه‌م مه‌زاره‌ و په‌یكه‌رو وینه‌كان و تیكدانى ئه‌م مه‌زاره‌ كه‌ به‌شیكى وینه‌ و په‌یكه‌ره‌كان نه‌مان به‌لام له‌مرۆ شوینه‌واری هه‌رماوه‌ له‌ هه‌مان كات ئه‌م پاپایه‌ فه‌رمانى دا به‌ لابردنى ناو و ناونیشانى پاپا (جۆن) له‌ سه‌رجه‌م ئه‌رشیفه‌كانى ڤاتیكان به‌لام میژوونوسه‌كان ئاماژه‌یان به‌م رووداوه‌ داوه‌ و له‌ سه‌رجه‌میان باسى كراوه‌ به‌لام له‌مرۆ ڤاتیكان ئه‌مه‌ ره‌ت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌م رووداوه‌ روویدابیت چونكه‌ به‌برواى خۆیان مه‌حاله‌ (ئافره‌ت) به‌ هیچ شیوه‌یه‌ك ببیت به‌ پاپا له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ى له‌سه‌ره‌وه‌ باسمان كرد به‌لام له‌ هه‌مان كات كلیسه‌ى (ئۆرسۆدۆكس) پیداگری ده‌كات له‌سه‌ر رودانى ئه‌م بابه‌ته‌ و له‌دژى كلیسه‌ى (كاسۆلیك) ئه‌م مه‌سه‌له‌ به‌كارده‌هینن
ئه‌گه‌ر چى باوكى راسته‌قینه‌ى ئه‌م مناله‌ به‌هیزترین به‌لگه‌ بۆ ئه‌م راهبه‌ى ده‌گه‌ریننه‌وه‌ به‌لام له‌ هه‌مان كات هه‌ندیك كه‌س ده‌لین باوكى راسته‌قینه‌ى یه‌كیك له‌ پاسه‌وانه‌كانى بووه‌ هه‌ندیكیش ده‌لین هى كورى ئیمپراتۆری ئه‌وكاتى رۆما بووه‌
شایه‌نى باسه‌ ئه‌م ته‌قلیده‌ سه‌یره‌ى ڤاتیكان بۆ دیاریكردن و دلنیابوون له‌ ره‌گه‌زى پاپا پاش ئه‌م رووداوه‌ دانرا كه‌ ئیستاش ئه‌م كورسییه‌ له‌ ڤاتیكان ماوه‌ و چه‌ندین شیوه‌ و ره‌سمى هه‌بووه‌ و هه‌ر له‌ شیوه‌كه‌ى دیاره‌ بۆ چ مه‌به‌ستیك به‌كارده‌هینریت و بۆ چ مه‌به‌ستیك ده‌گونجیت!
یه‌كه‌م تۆمارى متمانه‌ پیكراوى ئه‌م رووداوه‌ له‌لایه‌ن راهبیكه‌ به‌ناوى “مارتينوس سكوتس Martinus Scotus” كه‌ له‌سه‌ده‌ى یانزده‌یه‌م ژیاوه‌ هه‌روه‌ها “سيكبرت Siegebert” باسى ئه‌م رووداوه‌ى كردووه‌ كه‌ له‌سه‌ده‌ى دوانزده‌هه‌م ژیاوه‌ كه‌ هه‌ردوكیان میژوونوسی تایبه‌تمه‌ندن به‌ میژووى كلیسه‌كان , كه‌ میژوونوس “مارتينوس بولونوس Martinus Polonus” ئه‌م رووداوه‌ى تۆماركرد به‌ هه‌موو ته‌فصیلاته‌كانى له‌ كتیبه‌كه‌ى “میژووى ئیمپراتۆر و پاپاكان Cronikon Pontificum en Imperatum” .شایه‌نى باسه‌ پاش 17 سال به‌سه‌ر ئه‌م رووداوه‌ پاپاى نوی ناوى “جۆنى نۆیه‌م” هه‌لبژارد به‌لام پاشه‌گه‌زبوونه‌وه‌ چونكه‌ پاش سرینه‌وه‌ى تۆمارى ڤاتیكان و ناو و ناونیشانى ئه‌م پاپایه‌ ئه‌وكات (جۆنى هه‌شته‌م) له‌و تۆماره‌ نازناوى خالى ده‌بوو
به‌لام ئه‌وه‌ى ئه‌م مه‌زاره‌ و به‌لگه‌ ئاركیۆلۆجیه‌كان سه‌لماندنى ئه‌م راستیه‌ن
هاوكات چه‌ندین دۆكیۆمینتارى ده‌رباره‌ى ئه‌م پاپایه‌ تا ئیستا ئاماده‌كراوه‌ جگه‌ له‌ فلیمیك
ده‌شتوانن سه‌یرى ئه‌م فلیمه‌ بكه‌ن كه‌ ده‌رباره‌ى پاپا جۆن دروستكراوه‌ ته‌نها به‌ زمانى ئینگلیزییه‌ به‌لام بۆ كه‌سانى سه‌روو 18 سال

به‌زمانى عه‌ره‌بیش ته‌نها دۆكیومینتارییه‌كى كه‌نالى ناشنه‌ل جیوگره‌فیك ئه‌بو زه‌بى هه‌یه‌ له‌م باره‌یه‌وه‌
http://www.youtube.com/watch?v=0gJhFMYv-Rs
سه‌رچاوه:-
مالپه‌ری تایبه‌ت به‌ كه‌یسى پاپا جۆن
http://www.popejoan.com/
ده‌یلى مه‌یل
http://www.dailymail.co.uk/…/Mystery-pregnant-pope-New-film…

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About نورسی گۆران

Check Also

ainzanstt

ئایین و زانست

ئایین و زانست نووسه‌ر : : د. عیمادەدین ئیبراهیم عەبدولڕەزاق(*) وه‌رگێڕ : تاریق كارێزی گومانی …