زانایان له نیوه‌دورگه‌ی ئیبریا كۆنترین ئامڕازی دارینیان دۆزییه‌وه كه مرۆڤی سه‌ره‌تایی به‌كاریهێناوه.پاش ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 2015دا زانایانی شوێنه‌وارناس پاشماوه‌ی به‌به‌ردبووی كۆمه‌ڵێك ئامڕازی دارینه‌یان له ناوچه‌ی شوێنه‌واریی(Aranbaltza)ی هه‌رێمی باسكی باكوری ئیسپانیا دۆزییه‌وه، كه‌وتنه لێكۆڵینه‌وه له مێژووی ئه‌و پاشماوانه و گه‌ڕان به دوای ئه‌و ڕاستییه‌ی كه داخۆ كێ ئه‌و ئامڕازانه‌ی به‌كار هێناوه.
تیمی لێكۆڵینه‌وه‌كه بۆ گه‌یشتن به ڕاستیی پشتیانبهست به‌ته‌كنیكی (luminescence dating)بۆ ده‌ستنیشانكردنی ته‌مه‌نی ئامڕازه‌كان. دواتر ده‌ركه‌وت ئه‌و ئامڕازانه ته‌مه‌نیان نزیكه‌ی (90)هه‌زار ساڵه و له لایه‌ن مرۆڤی نیاندرتاله‌وه به‌كارهێنراون.
به‌پێی بۆچوونی زاناكان یه‌كێك له ئامڕازه‌كان له قه‌دی دارێكی هاوشێوه‌ی دارتوو دروست كراوه كه مرۆڤی نیاندرتال ژماره‌ی ئه‌و دره‌ختانه‌ی گه‌یاندووته نیوه‌ی ژماره بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌یان و به هۆی به‌رده‌وه لایه‌كی ئه‌و ئامرازه دارینه تیژ و لوس كراوه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك چه‌قۆی ئێستای لێ بێت و دوایی دراوه‌ته به‌ر ئاگر بۆ ئه‌وه‌ی پته‌وتر بێت.
زاناكان له‌و بڕوایه‌دان كه ئه‌و ئامڕازانه زۆرتر بۆ پارچه‌پارچه‌كردنی گۆشتی ئاژه‌ڵ و هه‌ڵكه‌ندنی زه‌وی و گه‌ڕان به دوای خۆراكدا به‌كار هاتووه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجی زاناكانه ئه‌وه‌یه كه هه‌رچه‌نده ئامرازه‌كان دارینن، به‌ڵام بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌رگه‌یان گرتووه و شێوه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان له‌ده‌ست نه‌داوه، ئه‌مه‌ش شتێكی ده‌گمه‌نه و ته‌نها له‌و شوێنانه‌دا ده‌بێت كه نیشته‌نیین و جۆرێك له شێ و ته‌ڕییان هه‌یه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی به‌لای زاناكانه‌وه گرنگه ئه‌وه‌یه كه زۆربه‌ی ئه‌و ئامڕازانه‌ی ده‌دۆزرێنه‌وه له ئه‌وروپا، به تایبه‌ت له ئیتاڵیا و ئیسپانیا و ئینگلته‌را و ئه‌ڵمانیا په‌یوه‌ستن به نیاندرتاله‌وه، ئه‌مه‌ش زانیاریی زیاتر ده‌دات به زاناكان سه‌باره‌ت به توانا ته‌كنیكییه‌كانی ئه‌و كاته‌ی مرۆڤی نیاندرتال.
پێویسته بوترێت: زانایانی شوێنه‌وارناس له‌ساڵی (2013)ه‌وه پرۆسه‌ی كنه و پشكنینیان له‌ناوچه‌ی (Aranbaltza) دا ده‌ست پێكردوه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی زیاتر له باره‌ی دوا مرۆڤی نیاندرتال كه له خۆرئاوای ئه‌وروپا ژیاوه و شارستانیه‌تی (شتالبیرۆنی )دروست كردووه كه به یه‌كه‌مین شارستانییه‌تی چاخی به‌ردین داده‌نرێت.
شیاوی باسه، به‌پێی شكردنهوهكان له‌و شوێنه‌واره ، چه‌ندین شوێنی نیشته‌جێبوونی نیاندرتالهكانیش دۆزراوه‌ته‌وه كه ماوه‌ی ژیانیان له نێوان 100 بۆ 44 هه‌زار ساڵی خایاندووه و ئه‌مه‌ش وایكردووه ببێته شوێنێكی نمونه‌یی بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌چۆنییه‌تی گه‌شه‌كردنی مرۆڤی نیاندرتال و گۆرانی ڕه‌فتاره‌كانی.
سه‌رچاوه : Ghadi news