Home / مێژووى جیهان / ٧ زانیاری سەیر لەسەر چەتەکانی دەریا کە لە فیلمەکاندا باس نەکراوە

٧ زانیاری سەیر لەسەر چەتەکانی دەریا کە لە فیلمەکاندا باس نەکراوە

٧ زانیاری سەیر لەسەر چەتەکانی دەریا کە لە فیلمەکاندا باس نەکراوە

خێزان

چەتەی دەریا، ئەو کەسانەن بە کەشتیەکەوە لە دەریادا رێگری لە کەشتیە بازرگانیەکان دەکەن و کەرەستەکانیان لێدەستێنن، زۆرجاریش سەرجەم کەشتیوانەکان دەکوژن و مەترسیدارن، ئەمەی خوارەوە چەند زانیاریەکی گشتتیە لەسەریان:

 

– زۆرێک لە چەتەکانی دەریا چاوێکیان دەبەستن، هۆکاری ئەوەش تەنها بەهۆی کوێربونی یەکێک لە چاوەکانیان نیە، بەڵکوو بۆ ئەوەیە لە شەواندا بتوانن باشتر ببین و ڕووناکی کەشتیەکانی دیکە لە دورەوە هەست پێبکەن.

– زۆربەی چەتەکان گوارەی گەورەیان لەگوێییە، ئەو گوارەیە زۆرجار ئاڵتونییە و بۆ ئەوەیە پاش مردنیان خەرجی ناشتن و گواستنەوەی تەرمەکەی پێبکرێت، لەسەر گوارەکەش ناویان نوسراوە بۆ ناسینەوە.

– ئاڵای چەتەکانی دەریا ڕەش نییە وەک لە فیلمەکان دەیبینیت و زۆرجار سورە کە مەبەست لێی خوێن و کوشت و بڕە.

– لە نێو چەتەکانی دەریادا کۆمەڵێک یاسای زۆری نەنوسراو هەیە و دسپلینێکی زۆریان هەیە، جگە لەوەی زۆ ڕێز لەو چەتانەی دەریا دەگرن کە لەشەڕدا بریندار بوون یان بەشێکی جەستەیان لەدەستداوە.

– چەتەکانی دەریا کاتێک چونەتە سەر کەشتیەک، زیاتر خواردن و جلوبەرگ و چەک و تەقەمەنیان دزیەوە نەک ئاڵتون و پارە، چونکە ئەو شتانە بۆ ئەوان زیاتر بەسوود بووە.

– چەتەکانی دەریا تەنها پیاو نەبوون و چەندین چەتەی دەریایی بەناوبانگ هەیە لە مێژوودا کە ژن بووە.

 

– چەتەی دەریا تا ئیستاش ماوە و دواین جار لە ١٣/٣/٢٠١٧ کەشتیەکی بازرگانی گەورە بەناوی Aris 13 کەوتە دەست چەتە دەریایە سۆماڵیەکان.

About دیدار عثمان

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …