Home / مێژووى جیهان / ١٠ شتی تەواو مەترسیدار کە لە کۆندا زۆر ئاسایی بووە

١٠ شتی تەواو مەترسیدار کە لە کۆندا زۆر ئاسایی بووە

خێزان
گەر پێت وایە لە ڕۆژگاری ئێستاماندا کەسانێک هەن شتی مەترسیدار دەکەن زۆر نیگەران مەبە، چوونکە لە کۆندا شتی زۆر خراپتر ئەنجام دراوە و باو بووە لە نێو کۆمەڵگەکاندا.

چاندنی کۆکاین، سەدساڵ بەر لە ئێستا کۆکاین وەک چارەسەرێک بەکاردەهێنرا بۆ چارەسەری منداڵان.

ناردنی منداڵ لە ڕێی ئیمەیڵەوە، لە سەرەتاکانی سەدەی پێشوودا ئەم جۆرە منداڵ فرۆشتنە بەردەست بوو کە نرخی منداڵێک دەگەشتە نزیکەی 15 سەنت.

لە قەفەز نانی منداڵ، ئەم وێنەیەی خوارەوە وێنەی منداڵێکی بەریتانییە کە لە قەفەز نراوە و ساڵانی 1930 ـییەکانە.

باخچەی ڕاهیبەکان، لە سەدەی هەژدە ڕاهیبی دینەکان جۆرێک پەرستشیان هەبوو کە ڕێیان بە خۆیان نەدەدا نینۆک و قژیان چاک بکەن و بە تەنها لە ناو دارستانێک یاخوود شوێنێکی دوور لە خەڵکی دەژیان.

ئەنجامدانی نەشتەرگەری ئێسک بەم شێوەیەی وێنەکە لەلایەن دکتۆر لویس سەیرە.

یارییە کوژەرەکان لە پەنجاکانی سەدەی ڕابردوودا، بە شێوەیەکی بەرچاو بڵاوبووبونەوە. تەماشای ئەم بەستەرە بکە.
باخچەی پیشاندانی مرۆڤەکان وەک باخچەی ئاژەڵان، بۆ ماوەی چەند ساڵێک ئەم کارەساتە بەردەوام بوو، ئەم وێنەی خوارەوە لە بەلجیکایە و ساڵی 1958 ـە.

لە بەریتانیا بازرگانییەکی بچووک هەبوو کە خەڵکی هەژار لە چوارچێوەیەکدا بەند دەکران و کەسانێکی دەوڵەمەندیش دەهاتن چڕنوکیان لێدەگرتن و سەیریان دەکردن بۆ ماوەیەک لە بەرامبەر بڕێک پارەدا.

تەنها کەسە کەم ئەقڵەکان ئەم کارە دەکەن و ئێسک و پروسکی مرۆڤەکان دەردێنن، ئەم وێنەیەی دەیبنن چەکدارێکی ئەمریکییە کەللە سەری دوژمنێکی ژاپۆنی لەگەڵ خۆی بردووەتەوە.

لە ڕەچەتەی دکتۆرە ئەمریکییەکاندا بۆ ئافرەتە دووگیانەکان دەنووسرا جگەرە بکێشن.

About دیدار عثمان

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …