Home / وێنه‌ / وێنە.. ئەو داهێنانەی کە بوونەهۆی مردنی خاوەنەکانیان

وێنە.. ئەو داهێنانەی کە بوونەهۆی مردنی خاوەنەکانیان

بەشێک لە داهێنەران لە سەردەمە جیاوازەکاندا هەوڵی داهێنانیان داوە لە بوارە جیاجیاکاندا، وەکو بواری زانست و ئەلکترۆنی و ..هتد، بەڵام لەکاتی تاقیکردنەوەدا داهێنانەکانیان بە زیان بۆ خۆیان شکاوەتەوە و بوەتەهۆی مردنیان.
ماڵپەڕی “MSN”لە بابەتێکیدا ئاماژە بەو داهێنانانە دەکات کە بوەتەهۆی مردنی خاوەنەکانیان، ئەوانیش:

– تۆماس ئەندرۆز

ئەندازیاری دروستکردنی کەشتی تایتانیک بوو، کە لە یەکەم گەشتیدا نوقوم بوو کە خۆشی یەکێکبوو لەو سەرنشینانەی کە لە ڕووداوی نقومبوونی کەشتییەکەدا گیانیان لەدەستدا.

 – هێنری سمۆلینکسی

ئەندازیاری دروستکردنی ئۆتۆمبێلی فڕیو بووە، کە ئۆتۆمبێلی جۆری فۆردی بەستووە بە فڕۆکەی سیسناوە، لە ساڵی ١٩٧٣ تاقیکردنەوەی پێکردووە و خۆشی لێیخوڕیوە، لەکاتی فڕیندا باڵەکانی شکاوە و بوەتەهۆی گیانلەدەستدانی هێنری.

 – فڕانسس ئێدگار ستانلی

لە ساڵی ١٨٩٦دا ئۆتۆمبێلێکی هەڵمی دروستکردووە، لە ساڵی ١٩١٨دا بە ڕووداوی ئۆتۆمبێلی دووەم کە دروستیکردبوو گیانیلەدەستدا.

 – هۆراس لاوسۆن هائلی

ئەگەرچی کاری سەرەکی پارێزەری بووە،  بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا یەکێ بووە لەو کەسانەی کە حەزی لە دروستکردنی کەشتی ژێردەریای بووە، چەندینجار لە جەنگی ناوخۆی ئەمەریکا ئەو جۆرە ژێردەریاییانەی تاقیکردوەتەوە، لە کۆتا تاقیکردنەوەیدا نەیتوانی سەرکەوێت و لە ساڵی ١٨٦٣ خۆی و گروپەکەی نقوم بوون و مردن.

 – فڕانز ڕایکلت

بەرگدروو بووە، لە بوارەکەی خۆیدا توانای داهێنانی هەبووە، توانیویەتی باڵی شێوە چەتری بۆ خۆی دروستبکات، لە تاقیکردنەوەکەیدا لە ساڵی ١٩١٢ لەکاتی هەوڵدانی بۆ فڕین بەو باڵە دروستکراوانە لەسەر بورجی ئیڤڵ خۆی هەڵدا و دواتر بوەهۆی گیانلەدەستدانی.

 – ماری کوری

زانای بواری فیزیا و کیمیا، کە خەڵاتی نۆبڵی بەدەستهێنا لە دۆزینەوەی ڕەگەزی جۆری ڕادیۆم و پۆلۆنیۆم، کە کارەکانی بوەهۆی بەرکەوتنی بە تیشکی سینی و لە کۆتاییدا تووشی نەخۆشی لۆکیمیا بوو، کە لە ساڵی ١٩٣٤دا بوەهۆی مردنی.

 – ویلیام بۆلۆک

ئامێری چاپی داهێنا، لە ساڵی ١٨٦٧ تووشی ڕووداوێک بوو لەکاتی دروستکردنی یەکێک لە پارچەکانی ئەو ئامێرە، کە پارچەکە کەوت بەسەر قاچیدا و زیانێکی زۆری پێگەیاند و لەکاتی نەشتەرگەریدا گیانی لەدەستدا.

 – ئۆتۆ لیلینتاڵ

گالیسکەیەکی فڕیوی داهێنا، توانی ٢ هەزار جار لە دووبارەکردنەوەی سەرکەوتووبێت، بەڵام لە دوا تاقیکردنەوەیدا نەیتوانی کۆنترۆڵی باڵەکانی گالیسکە فڕیوەکە بکات، لە بەرزییەکی زۆرەوە کەوتەخوارەوە و بوەهۆی شکانی بڕبڕەی پشتی و دواجار گیانی لەدەستدا.

ئ.ل

About دیدار عثمان

Check Also

چەند دیمەنێكی قەڵا دێرینەکەی شاری وان

قەڵای وان یەکێکە لە شوێنەوارە مێژووییەکان و دیمەنە سەرنجراکێشەکانی شاری وان لە باکوری کوردستان، کە …