Home / مێژووى ئاینەکان / ئاینى زەردەشتى / زەردەشت لەنێوان پێغەمبەر و فەیلەسوفدا

زەردەشت لەنێوان پێغەمبەر و فەیلەسوفدا

زەردەشت لەنێوان پێغەمبەر و فەیلەسوفدا

251173532-937372536635861463519813587
بیری چاک. وتەی چاک. کرداری چاک.
لەکاتێکدا ئایدۆلۆژیای(بەرنامە)ی کارکردنی دەوڵەتی میدیا درێژکراوەی بەرنامەکەی دەوڵەتی (سۆمەر)ە کە تیایدا مرۆڤەکان بەسەرلێشێواوی  و داماوی بەدەست دەسەڵاتدارانەوە گیریان خواردبو، ئالەم کاتەشدا کەسێک لە ناوجوگرافیای ئیمپڕاتۆریەتی میدیادا، بەناوی (زەردەشت)، لە باکوری ئێستای وڵاتی (ئیران) دەردەکەوێت و دەیەوێت لەنێو کۆمەڵگای گروپە (ئاریا)کاندا، ڕیفۆرمێکی (کۆمەڵایەتی. زانستی. ژینگەیی)بکات، پێشکەوتویی ئەقڵی (زەردەشت)، ھاوشانی پەیامبەرەکانیتری پێشتری نێوکۆمەڵگاکان، زیاتر بەم خاڵانەی خوارەوە جیادەکرێتەوە، کە زیاتر لە ھاوشانەکانی خۆی بلیمەتتربوە.

١. وەک سەرچاوە میژووییەکان باسی دەکەن (زەردەشت)، لەساڵانی ٦٠٠ی پێش زاین ژیاوە، واتە پیش (بودا)ی ھندستان و (کۆنفۆشیوس)ی چین و (سوقرات)ی یۆنان، بانگەشەی بەرنامەیەکی زانستی و فەلسەفی مۆدیرنی کردوە، کە تیایدا مرۆڤەکان بە ئازادی و خۆشگوزەرانی بژین.
٢. جیاوازیەک کە تا ئەوکاتە نمونەی نەبوە، کە (زەردەشت)لە ھاوشانەکانی خۆی جیادەکاتەوە، ئەوەیە (زەردەشت)لە وتنەکانیدا کە بە (گاتاکان)ناسراوە و ئێستا لە چوارچێوەی کتێبێکدا بەناوی (ئاڤێستا)، لەبەردەستی خەڵکە، زۆر بەوردی ڕەوشی ئەوسای خەڵک و دەسەڵاتدارانی خوێندۆتەوە کە چۆن بەناوی (خودا)وە مرۆڤەکان لەلایەک لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە دەچەوسێنرێنەوە و لەلایەکیتر خودی مرۆڤەکان لەنێو یەکدا یەکتر دەچەوسێننەوە، لێرەدا (زەردەشت) بەوردی درک بەسەرچاوەی کێشەکەدەکات و  بۆیەکەم جار ڕووی ڕەخنەکانی دەگرێتە ئەو (خوا)یەی کە دەسەڵاتداران بەناوی ئەوەوە خەڵکی خوارەوەی پێ دەچەوسێننەوە، کە پێشتر ھیچ پەیامبەرێک زاتی ئەوەی نەبوە ئەوکارەبکات.
٣. بەرنامەکەی (زەردەشت)، زیاتر بەلای (فەلسەفە)دا، ڕێڕەوی خۆی دەگرێت، تاوەک پەیامێکی (ئاسمانی)بناسرێت، واتە وتنەکانی دژبە دەسەڵاتی سەردەمی ئەوکات، زادەی بیرکردنەوەی خەیاڵ و ئەندێشەی خۆی بوە، نەک وەک ئەو گوتە باوەی کەلەسەر (پەیامبەران)ھەیە، دەڵێ، ھەمو (پەیامبەر)ێک ڕاستەوخۆ (خوا)لەڕێگەی فریشتەیەکەوە ھاوکاری بوە.

بۆوەڵامی ئەی لەبەرچی(زەردەشت)لەلای پەیڕەوانی وەک (پەیامبەر)ێکی ئاسمانی ناسراوە؟، ئەوەیە، کە لەوسەر و بەندەدا پێش (زەردەشت)، ھیچ کەسێک بەرنامەیەکی (فەلسەف)ی نەبوە، تاکۆمەڵگای لەسەر بنات بنێت، ئەوەی ھەبوە، تەنھا بەناوی (ئاسمانەوە)کراوە.

گرنگیەکیتر، کەلەفەلسەفەکەی (زەردەشت)داھەیە، شان بەشانی ڕیفۆرمە کۆمەڵایەتیەکانی کە مەبەست لێی بارسوکیەک لەگەڵ خۆی بھێنێت بۆکۆمەڵگا و مرۆڤەکان لەو زەلکاوەی کەلەلایەن خودی دەسەڵاتدارانەوە، بەناوی(خودا)وە، بۆیان دروست کراوە، بگوازێتەوە بۆ ژیانێکی سروشتی شایستەتر، ئەوەیە، لەکاکڵەی بەرھەمەکەیدا، زانستی ژینگەپارێزی و ئازادی بۆتاک فەراھەم دەکات، بەجۆرێک دوای نزیکەی ٢٦٠٠ساڵ ئێستا لەوڵاتانی ئەوروپا دواین مۆدێلی حزبی سیاسی حزبە ژینگەییەکانن، کەگرنگی بە ژینگە و سروشت پاکی دەدەن، دەستەواژەی ھەر ژن و پیاوێک کەھاوسەرگیری بکەن، دەبێت دوونەمام بڕوێنن و خزمەتی بکەن، وتەی (زەردشت)ە.

فەلسەفەناسەکانی دوای خۆی وەک (بودا. کۆنفۆشیوس. سوقرات)بێ شک سودێکی زۆریان لە (ئاڤێستا)وەرگرتوە، دواتر دەسەڵاتداران ناچاردەکات، کە ڕیفۆرمی کۆمەڵایەتی ئەخلاقی لەنێو شارستانیەتدا کەتا ئەوکات سیستەمێکی کۆیلەداری بو، ئەنجام بدەن، گرنگی ڕۆڵی (زەردەشت) دواجار کاریگەری خۆی کردە سەر فەیلەسوفزانی ئەڵمانی(نیتچە) تا شاکارە بەناوبانگەکەی بەناوی(زەردەشت وای وت)بنوسێت.

لەناوچەی سنوری جوگرافی(زەردەشت) کە پەیامەکەی تێدا بڵاو کردەوە، تا ئێستاش کاریگەری بەسەر زۆرێک لە خەڵکەوە ھەیە، بەڵام ئەوەی کە جێگەی داخە، پەیڕەوکارانی (زەردەشتی) بە کۆمەڵگاسادەکەیان و بەناوەندە زانستی و ڕۆشنبیریەکانیشیانەوە، زیادە ڕۆییی نیە، گەربڵێم لە (زەردەشت) و وتنەکانی و بەرنامەکەشی تێنەگەیشتن، لەبەر ئەوەی لە خەیاڵی پەیڕەوکارانیدا دواجار(زەردەشت)، وەک پەیامبەرەکانیتر پەیامبەرێکە و ھیچیتر، دەبوایە، ئێستا پەیڕەوکارانی (زەردەشت)، کاریان لەسەر لایەنی(زانستی. ژینگەیی. ئازادی تاک)ی بەرنامەکەی بکردایە و لایەنی متۆلۆژیاکەیان بەھەند وەرنەگرتایە، بەڵام دووبارە زۆر بەداخەوە ئەوەی دەبینین تەنھا کار لەسەر میتۆلۆژیای (زەردەشت) و ناساندنی وەک پێغەمبەرێک دەکرێت.

وتەبەناوبانگە فەلسەفیەکانی زەردەشت. وەک
١. بیری چاک. وتەی چاک. کرداری چاک.
٢. کارێک بە بیر و بازوی خۆت بیکەی باشترە لەوەی کەسێکتر بۆت ئەنجام بدات.
٣. ھەرکەس ئازادە چۆن بیربکاتەوە
٤. پاراستنی ژینگە بە ناشتنی دوونەمام
ئەمانە و ھەزاران وتەی تری بەناوبانگی زانستی و فەلسەفی، لە ھەگبەی بەرنامەکەی زەردەشتدا. تائێستا کاریان لەسەرناکرێت.

لەلایەکیترەوە ھەڵەی ئێمەی ئیسلامیش دەرحەق بەوان ھەیە، کە وەک (ئاگر پەرست و تاوس پەریست)دەیان ناسێنین، لەڕاستیدا (ئاگر)ھەرلەسەرەتاوە دوو واتای لای (زەردەشت)یەکان ھەیە، یەکەم وەک ھێمایەک بۆ ڕووناکی، دووەم بۆ خۆگەرمکردنەوە و گەرمکردنی ئەو خواردنانەی کەزیاتر پشتی بە ڕاوکردنی ئاژەڵان دەبەست، دێت، مەلیکەتاوس لای زەردەشتیەکان، تەنھا باڵندەیەکی جوانە و ھیچیتر، بەڵام لەئەنجامی دنەدانی خەڵک لەدەرەوە کە بەرامبەریان دەکرێت، ئەوا ئەوانیش توشی ھەڵەی مێژووی بونە، کە ھەمیشە زیاد لەپێویست گرنگی بە ڕەسەنایەتی خۆیان دەدەن.
ئارام هادی

About زريان احمد

Check Also

پەیمان شکێنی جوولەکەکانی مەدینە بەرانبەر پێغەمبەری خواﷺ

{بنی قینقاع، بنی النضير، بنی القریظە} بەنموونە ئامادەکردنی: ئەحمەد سەباح بەشی یەکەم: بنی قینقاع      …