دوو شه‌ممه‌ , كانونی یه‌كه‌م 17 2018
Home / بەشی مێژووی كورد / ناودارانی کورد لە نیزامیيەی بەغدا

ناودارانی کورد لە نیزامیيەی بەغدا

A-14th-century-Persian-depiction-of-the-February-1258-sack-of-Baghdad.

ناودارانی کورد لە نیزامیيەی بەغدا

یاسین تەها

ماستەر لە مێژووی لە ئاین و ئاینزاکانی کورد

مێژووی دامەزراندنی خوێندنگا ئیسلامییەکان دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی چوارەمی کۆچی / دەیەمی زاینی (المقريزي: الخطط 4/199)، بەڵام وەزیری سەلجەقی نیزامولمولکی توسی (485ه/1092مردووە) لە سەدەی پێنجەمی کۆچیدا/ یازدەیەمی زاینی، بەناوبانگترین خوێندنگای ئیسلامی شافیعی مەزهەبی دامەزراند لە پایتەختی خەلافەتی عەبباسی کە بەغدایە، نەک هەر ئەوە بەڵکو سستمێکی نوێی بۆ بەڕێوەبردنی ئەو قوتابخانەیە گەڵاڵە کرد کە لە قوتابخانەکانی تری ڕۆژهەڵاتی ئیسلامیدا کۆپی کراو لە سەرچاوە مێژوییەکانیشدا ئەم سستمە وەک داهێنانێک بۆ نیزامولمولک تۆمارکراوە (نظام الملك: سیاستنامه‌، ص 21).

ئامانجی نیزامولمولک لە دروستکردنی قوتابخانە ئیسلامییە شافیعییەکەی کۆمەڵێک شت بوو، کە بریتی بوو لە: بەرەنگاربوونەوەی هزری شیعە فاتمییەکان و دەزگا پەروەردەییەکانی ئەم دەوڵەتە لە میسر، لەگەڵ ئامادەکردنی کۆمەڵێک زۆری بانگخواز لەنێو ئاینزای شافیعی، لەپەنا ئەمانەشدا دەرچووانی ئەم قوتابخانانە لە دامودەزگاکانی دەوڵەتدا دەبوونە کادر و هەڵسوڕێنەری کاروبار (عبدالمجيد أبو الفتوح: التاريخ السياسي والفكري، ص 176؛ مريزن عسيري: الحياة العلمية في العراق، ص121).

هەموو سەرچاوەکان کۆکن لەسەر ئەوەی کە پڕۆژەکەی نیزامولمولک سەرکەوتنی بێوێنەی لە بەغدا بەدەستهێناوە، بەجۆرێک شەش هەزار فێرخوازی جۆراوجۆر لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئیسلامییەوە ڕوویان تێکرد (عبدالمجید أبو الفتوح: التاریخ السیاسی والفكری، ص 184)، بەشێک لەو خوێندکار و فەقێیانەش لە ناوچە کوردییەکانەوە ڕوویان لە نیزامییە کردبوو. ژمارەی ئەو کوردانەش هێندە زۆر بووە کە ڕەوەندێکی تایبەتیيان بۆ خۆیان دروست کردبوو لەناو ئەم فێرگە زانستییەدا، تەنانەت ئیبن مستەوفی دەگێڕێتەوە ئەو کوردانە هێندە زۆربوون بەردەوام لەگەڵ هاوتا عەجەمەکانیان لە شەڕ و ململانێدابوون (تاریخ أربل، ق1، ص 368)، ئەمەش ئاماژەیە بۆ زۆری ژمارەیان لەم قوتابخانەیە کە تاقانەی بێ ڕکابەری سەردەمی خۆی بووە.

لە ناو کوردەکانی قوتابخانەی نیزامییە ژمارەیەک کەسایەتی کورد یان وردتر بڵێین خەڵکی ناوچە کوردییەکان هەڵکەوتوون و تا کۆتایی حوکمڕانی عەباسییەکان لە ساڵی ٦٥٦ک/ ١٢٥٨ ز ناوبانگیان دەرکردووە. ئەم ڕیزبەندییەی خوارەوە ناوی ئەو ناودارانەیە بەپێی ساڵی وەفاتکردنیان و سەرجەمیشیان شەرعزانی ناوداری شافیعی بوون:

١ـ أبوبكر الشاشي محمد بن أحمد، الميافارقيني، 507 ه/1113م.

(ابن شهبة: طبقات الشافعية،ج1، ص 323).

٢ـ  يحيى بن علي (بندار) الحسن ابن الحلواني، 520ه/1126م.

(السبكي: طبقات الشافعية، ج7، 333).

٣ـ محمد بن عبدالله بن أحمد الجاواني، 540ه/1145م.

(السبكي: طبقات الشافعية، ج6، 152).

٤ـ أبو فتح الدويني نصرالله منصور بن سهل، توفى عام 546ه/1151م.

(ناجي معروف: علماء النظاميات، ص 28).

٥ـ أبو النجيب السهروردي عبدالقاهر عبدالله، 563ه/1168م.

(الحموي: معجم البلدان، ج3، ص 290).

٦ـ الخضر بن عقيل الأربلي، 567ه/1172م.

ابن خلكان: وفيات ، ج2، ص 232.

٧ـ  كمال الدين الشهرزوري محمد عبدالله، 572ه/1176م.

(السبكي: المصدر السابق،ج6، ص118).

٨ـ رضي الدين الأربلي، يونس محمد منعة، 576ه/1180م.

(ابن خلكان: وفيات ، ج7، ص 254).

٩ـ طه بن بشير بن محمد بن خليل الأربلي، 577ه/1181م        .

(ابن مستوفى: تاريخ أربل، ص 367).

١٠ـ أبو عبدالله الأربلي، محمد بن عبدالعزيز، 580ه/1184م.

(السبكي: طبقات الشافعية، ج6، ص126).

١١ـ أبو نصر الشاشي حفيد أبوبكر الشاشي، 584هـ/1188م        .

(ناجي معروف: علماء النظاميات، ص23).

١٢ـ  أحمد بن عمر بن عبدالله الكردي،591ه/1195م.

(ناجي معروف: علماء النظاميات، ص23)

١٣ـ  وجيه الكردي أحمد عمر الحسن أبو العباس، 591ه/1195م.

(السبكي: طبقات الشافعية، ج6، ص 31).

١٤ـ  أبو الفضائل القاسم بن يحيى الشهرزوري، 599ه/1203م.

(ناجي معروف: علماء النظاميات، ص 30).

١٥ـ  أبو الفضل إلياس بن جامع علي الأربلي، 601ه/1205م.

(ناجي معروف: علماء النظاميات، ص 30).

١٦ـ أبو المكارم البندنيجي (ابن بصلا)، عام 602ه/1206م.

(السبكي: طبقات الشافعية، ج8، ص 293).

١٧ـ  ابو الحسن علي بن علي سعادة الفارقي، 602ه/1206م.

(السبكي: طبقات الشافعية، ج8، ص 31).

١٨ـ ابن الشهرزوري، محمد يونس بن منعة الأربلی، 608ه/1211م.

(ابن العماد: شذرات الذهب، ج7، ص 347).

١٩ـ  عزالدين أبو الربيع بن الخطيب الحصكفي، (616ه/1219م).

(مردوخ الروحاني: ميزووى ناودارانى كورد، ص 50).

٢٠ـ أبو القاسم الأربلي نصر بن عقيل، 619ه/1222م.

(السبكي: طبقات الشافعية، ج8، ص 388).

٢١ـ عبدالله بن إبراهيم بن محمد الهمداني، 622ه/1225م.

(ناجي معروف: علماء النظاميات، ص 32).

٢٢ـ كمال الدين موسى يونس بن منعة الكردي، 639ه/1241م.

(ابن كثير: البداية والنهاية ج13، ص98).

٢٣ـ  عماد الدين أبو الحسن ابن بصلا البندنيجي، 656ه/1258م.

(محمد جميل الروزبياني: مدن كردية قديمة، ص 137).

سەرچاوە و پەراوێزەکان

 ١ـ ابن العماد الحنبلي الدمشقي (ت 1089هـ/1678م): شذرات الذهب في انباء من ذهب، تحقيق عبدالقادر الأرناؤوط ومحمود الأرناؤوط، دار ابن كثير، بيروت، 1986م.

٢ـ ابن المستوفي الأربلي (ت637ه/1239م): تاريخ أربل، تحقيق سامي بن السيد بن خماس الصقار، دار الرشيد، بغداد، 1980م.

٣ـ إبن شهبة ابن قاضي شهبة الدمشقي، (ت851ه/1448م): طبقات الشافعية، تحقيق الحافظ عبدالعليم خان، دائرة المعارف العثمانية بحيدر آباد الدكن، الهند، 1978م.

٤ـ ابن كثير: عمادالدين إسماعيل بن عمر (ت 776هـ/1374م): البداية والنهاية، دار ابن الجوزي، القاهرة، 2009م.

٥ـ الحموي: ياقوت بن عبدالله (ت 626هـ/ 1228م): معجم البلدان، دار صادر، بيروت، 1997م.

٦ـ السبكي: تاج الدين ابي نصر عبدالكافي (ت771ه/1370م):  طبقات الشافعية الكبرى، تحقيق محمود محمد الطناحي وعبدالفتاح محمد الحلو، دار إحياء الكتب العربية، القاهرة، د.ت.

٧ـ عبدالمجيد ابو الفتوح بدوي: التاريخ السياسي والفكري للمذهب السني في المشرق الإسلامي من القرن الخامس الهجري حتى سقوط بغداد، ط3، دار الوفاء للطباعة والنشر والتوزيع، المنصورة، 1988م.

٨ـ مردوخ روحانی: مێژووی ناودارانی كورد، ت.ماجد مردوخ روحانی، سنندج، إیران، 2001م. (تاریخ مشاهیر الكرد).

٩ـ مريزن سعيد مريزن عسيري: الحياة العلمية في العراق في العصر السلجوقي، مكتبة الطالب الجامعي، مكة المكرمة، 1985م.

١٠ـ المقريزي: أحمد بن علي (ت845ه/1442م): المواعظ والاعتبار بذكر الخطط والآثار (الخطط المقريزية)، دار الكتب العلمية، بيروت، ط4، 2010م.

١١ـ ناجي معروف: علماء النظاميات ومدارس المشرق الإسلامي، مطبعة الإرشاد، بغداد، 1973م.

١٢ـ نظام الملك: حسن بن علي بن إسحاق الطوسي: (ت485هـ/ 1092م): سياستنامة، ترجمة يوسف بكار، مكتبة الأسرة الأردنية، عمان، 2012م.

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About نورسی گۆران

Check Also

79122018_orzdi9122018.jpg111

كێ وشەی ئۆرزدی داناوە؟ زانیاری نەزانراو لەسەر ناوی ئۆرزدی‌

 پەیسەر پرێس لە هەموو ئەو وڵاتانەی كە ژێردەستەی وڵاتانی بیانی بوون، چەندین وشە و زاراوە …