Home / وێنه‌ / کۆمەڵێک وێنە کە چیرۆکەکانی پشتیان لە کتێبە مێژوویەکاندا نادۆزیتەوە

کۆمەڵێک وێنە کە چیرۆکەکانی پشتیان لە کتێبە مێژوویەکاندا نادۆزیتەوە

کۆمەڵێک وێنە کە چیرۆکەکانی پشتیان لە کتێبە مێژوویەکاندا نادۆزیتەوە

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک وێنەی مێژووین کە هەریەکەیان چیرۆکی کاریگەری لە پشتەوەیە:

ئەم دووم منداڵە لە کەشتی تایتانک ڕزگاریان بووە، وێنەکەیان لە ڕۆژنامە بڵاوکرایەوە بۆ دۆزینەوەی کەس و کاریان، دواتر دەرکەوت دایک و باوکیان لە کەشتیەکەدا خنکاون

کۆمەڵێک منداڵی ئیرلەندی دەوری سەربازێکی بەڕیتانیان داوە لە شەڕی نێوان ئەو دوو وڵاتە

فیدیل کاسترۆ باوەشی کردووە بە یوری گاگاریندا

ناو میترۆیی نیۆرک لە ساڵانی ٨٠ کان

کەشتیوانی ئاسمانی ئەمریکی Donald Slayton لەگەڵ کەشتیوانی ئاسمانی رووسی Alexey Leonov لە کاتی جەنگی سارد لە ساڵانی ١٩٧٥

ژن و منداڵی ژاپۆنی سەربازەکان بۆ جەنگ بەڕێدەکەن، لە ساڵی ١٩٤٥

Salvador Allende سەرۆکی چیلی لەکاتی راکردن لە کۆشکەکەی بەهۆی شۆڕشەوە

ئەندامێکی KKK بەمجۆرە هەڕەشە لە ڕەشپێستەکانی ئەمریکا دەکات لە ساڵی ١٩٣٩

شۆڕشگێڕی فەڕەنسی Georges Blind لە بەردەم سەربازانی نازی جاوەڕێی لە سێدارەدانێتی، بەڵام دواتر کارەکە جێبەجێنەکرا چونکە ئەمە تەنها بۆ قسە لێدەرهێنانی بوو، کە ئەو هەر ئامادەنەبوو نهێنی گروپە شۆڕشگێڕیەکەی ئاشکرا بکات.

کچێکی ئۆکرانی لە ساڵی ١٩٦٨ لە کۆبونەوەیەکی کرێکاریدا لەو وڵاتە

سەرتاشێک سەری فڕۆکەوانێکی بەڕیتانی چاک دەکات بەر لە چونی بۆ جەنگ لە ساڵی ١٩٤٢

لە نمایشێکی سەربازیدا، سەربازەکان لە شێوەی سەری ئەسپ وەستاون لە جەنگی جیهانی یەکەم

About دیدار عثمان

Check Also

چەند دیمەنێكی قەڵا دێرینەکەی شاری وان

قەڵای وان یەکێکە لە شوێنەوارە مێژووییەکان و دیمەنە سەرنجراکێشەکانی شاری وان لە باکوری کوردستان، کە …