Home / مێژووى جیهان / بنەماڵەی مێدسی  لە نەبوونیەوە بۆ بنەماڵەیەکی خانەدان

بنەماڵەی مێدسی  لە نەبوونیەوە بۆ بنەماڵەیەکی خانەدان

بنەماڵەی مێدسی
لە نەبوونیەوە بۆ بنەماڵەیەکی خانەدان

received_591729781165421

نووسین ؛ مەزن ڕێبوار هۆگر

لە کۆندا و لەسەدەکانی ناوەڕاستدا شانشین و وڵاتەکان لەلایەن بنەماڵەکانەوە حوکم ئەکران،ئەو بنەماڵانەش زۆرێکیان خواپێداو خانەدان بوون،یاخود لە هەژاریەوە گەیشتوون بە لوتکەی دەسەلات

بنەماڵەی مێدسی ئەو بنەماڵەیە بوو کە بۆ ماوەی سێ سەدە حوکمی هەرێمی فلۆرەنسیا یان کردووە لە ئیتاڵیا ،کە تەنها لە گوندێکەوە گەیشتن بە هەرێمێکی وەک فلۆرەنسیا

“مێژوو ی بنەماڵەی مێدسی”

بنەماڵەی مێدسی مێژووەکەی ئەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١١٦٩ کەلەلایەن Giambuono de medici دامەزرێنراوە .سەرەتای دروستبوونی ئەم بنەماڵەیە لە گوندێك بوو لە هەرێمی megello لە باکووری فلۆرەنسیا .

-واتای وشەی (مێدسی-medici) چییە ؟

وشەی مێدسی-medici لەوشەی medico وەرگیراوە کە وشەیەکی ئیتالیە و بەواتای دەرمانساز دێت ،و زۆربەی ئەندامانی ئەم خێزانە دەرمانساز بوون تا ئەو کاتەی هاتوونەتە شاری فلۆرەنسیاوە ،هاتنیان بۆ فلۆرەنسیا ئەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی ١٢٥٠ بۆ سەرووتر ،کە وەک تیم بە شەقامەکاندا دەرمانیان ئەفرۆشت ،کە لێرەوە بوونە کەسانی بزنسی و بازرگان

لە ساڵی ١٣٩٧ جۆڤانی دی بێسی دی مێدسی یەکەم بانکی لە فلۆرەنسیادا کردەوە،کە ئەمە ڕەوتی بنەماڵەکەی گۆڕی لە دەرمانسازیەوە بۆ دارایی و ژمێریاری و بانکینگ.کە لە ڕێگەی ئەمەوە سامانێکی ئێجگار زۆریان پەیدا کرد و بوونە ڕکابەری گشت بانکەکانی ئیتاڵیا

سەرەتای بانکینگ و کردنەوەی بانک لە فلۆرەنسیادا

لە ئیتاڵیا بنکەی دارایی و ژمێریاری لە شاری siena بوو ،جیۆڤانی کە خۆی کەسێکی بازرگان بوو بیری لەوە کردەوە لە هەرێمێك لە ئیتاڵیا بانک بکاتەوە کە ببێتە بنکەی سەرەکی و دووریەکی زۆر بۆ هاوڵاتیان و کاربەدەستان کەم بکاتەوە ،بۆ ئەمەش شاری فلۆرەنسیای هەڵبژارد چونکە فلۆرەنسیا خۆی شارێکی بازاڕگەری بوو و ڕێگای بەیەک گەیاندنی باکوور بە ناوەڕاستی ئیتاڵیا بوو ،بۆ ئەمەش کارئاسانی بوو گەر بانکێك جێگەی بانکێکی تر بگرێتەوە .

جیۆڤانی هەر بەمەش نەوەستا گروپێکی بازاڕگەری-marketing ی لە فلۆرەنسیادا بڵاوکردەوە کە خەڵك ناچاربوون بۆ کاڵایەکی پێویست تەنها لە مێدسیەکان شت بکڕن،چونکە ئەوان بە وردی تێبینی ئەوەیان ئەکرد خەڵك چی پێویستە و بۆ ئەو بەرهەمە ئەکڕن،کەی ئەیکڕن و بۆچی ئەیکڕن؟کە ئەمە وای کرد بانکەکانیان پڕ ببێ لە دراو و زیاتر گەشە بە بزنسی خۆیان بدەن

“سەدەی پانزە چاخی سەرکێشیەکان”

جۆڤانی مێدسی بە سیاسەتێکی بەهێز لە ١٤٠٠کاندا بەبێ ئەوەی لە پارتی سیاسیدا بێ گشت خەلکی فلۆرەنسیای بۆ خۆی ڕاکێشابوو ،و هەر لەو ساڵانەدا بست بە بستی خاکی فلۆرەنسا مولکی مێدسیەکان بوو .

هەروەها لە سەردەمی کاسیمۆ جیۆڤانیدا کەلە ١٤٣٤ کۆماری فلۆرەنسیا دامەزرا کە شوێنی کارگێڕیەکەی پێی دەوترا سیگنۆرا کە بە سیگنۆرای فلۆرەنسیا ناسراوە .

هەروەها کۆسیمۆ گرنگی زۆری ئەدا بە نیگار کێشان و هونەر ،هونەرمەندی بەناوبانگ مایکڵ ئەنجیلۆ لەدایکبووی ناو ئەم بنەماڵەیە .

کۆسیمۆ گرنگی زۆری بە ئاوەدانکردنەوە ئەدا شاری فلۆرەنسیای کردبوو بە شاری خەونەکان .هەر بۆیە پێی دەوترا
(باوکی وڵات)

بەناوبانگترین بەرهەم ی کۆسیمۆ بریتیبوو لە کردنەوەی کتێبخانەی جورجیوی کردەوە کە سەدان و هەزاران ناونیشانی پزیشکی و هونەری و وێژەیی لە خۆگرتبوو .

لورێنزۆ دێ مێدیسی،بەناوبانگترین کەسایەتی بنەماڵەکەیە کە لە دایکبووی ساڵی ١٤٤٩یە.ئەو توانی دەسەڵاتی خوی فراوان بکات لەو کاتەی کچەکەی لەگەل خانەدانێکداھاوسەرگیری کرد کە ئەم ھاوسەرگیریە بوویە ھوی بەھێزبوونی بنەماڵەكە.دواتر لورێنزۆ ئەکادیمیای ھونەرەکانی کردەوە لە فلورێنسیا و پشتگیریەکی زوری مایکل ئەنجێلۆ و لیوناردۆ داڤینشی کرد.لورێنزۆ لە ساڵی ١٤٩٢ کوچی دوایی کرد و تا ئێستاش بەرھەمە نووسراوەکانی لە کتێبخانەی ڤاتیکان پاریزراون.

ئەم بەهێزبوونەی مێدسیەکان لە خۆ خزاندنە ناو بنەماڵە سیاسیەکانەوە سەرچاوەی گرت .هەروەها پەیوەندی کۆمەلایەتی زۆربەهێزیان لەگەڵ خێزانە شاهانەکانی ئیتالیادا هەبوو .
دەرئەنجامەکان

-مێدسیەکان هۆی دروستبوونی ئایدۆلۆژیای پرۆنستانت بوون لە ئەوروپادا

-مێدسیەکان بە سەرۆکی چاخی ڕێنسانس دائەنرێن

-مێدسیەکان دەوڵەمەندترین بنەماڵەی ئەوروپا بوون

-مێدسیەکان هۆکاری گەشەسەندنی زانستەکان و ئەندازە بوون چونکە هاندەری تەواوی زاناکان و ئەندازیار و هونەرمەند و نیگارکێش و دیزاینەرەکان بوون،و هەروەها زانای فیزیکی( گالیلۆ )مامۆستای تایبەتی شازادەکانی مێدسی بوو .

هۆکاری نەمانی مێدسیەکان دوای سێ سەدە حوکم ڕانی

لە ساڵی ١٧٣٧ پاش مردنی Gian Gastone (کاسیمۆی دووەم)کە حەوتەم دۆک ی فلۆرەنسیا بوو .دەسەلاتیان ڕوو لە کزی کرد بەتایبەت مێدسیەکان پشتگیری بیردۆزەکانی گالیلۆ بوون هەروەها بڕیاریاندا دەسەلات لە کەنیسەوە نەهێڵن و کەنیسە مافی بڕیاردانی نەمێنێ،ئەمەش وای کرد کاسۆلیکەکان دژیان بوەستنەوە و کۆتاییان پێ بهێنن و فلۆرەنسیا ڕزگار بکەن

About زريان احمد

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …