Home / مێژووى ئاینەکان / ئاینى جولەکە / بۆچی ئیسرائیلیەکان ڕقیان لە فیرعەون ڕەمسیسی دووەمە؟

بۆچی ئیسرائیلیەکان ڕقیان لە فیرعەون ڕەمسیسی دووەمە؟

بۆچی ئیسرائیلیەکان ڕقیان لە فیرعەون ڕەمسیسی دووەمە؟ لێرە هەموو شتێک بزانە

خێزان

لە نێو کتێب و ڕاگەیاندنە ئیسرائیلیەکاندا فیرعەون ڕەمسیسی دووەم هەمیشە بە خراپ و دڕندە ناودەبرێت، لە کاتێکدا لە سەردەمی دەسەڵاتی ئەو فیرعەونەدا دەسەڵاتی ئیمپراتۆریەتەکە زۆر تەشەنەی کرد و بەرەو پێش چوو.

فیرعەون بە پاشاکانی وڵاتی میسر لە سەردەمی کۆندا دەوترا. فیرعەون کوڕی ڕەع خودای میسری دەژمێریا و خاونی ھەموو ئەو شتەی بوو کە لە میسردا بوو. ئەو خاوەنی ئەرتەش و خەزانە و ماڵ و گیان ھەمووان بوو. فیرعەون لە ئەسڵدا بە واتای ماڵی گەورە بووە، کە ئاماژە بە کۆشکی فیرعەونەکان بوو و دواتر بۆ خۆیان بە کار برا.

ئیسرائیلیەکان زۆر بە خراپ هێرشدەکەنە سەر فیرعەون ڕەمسیسی دووەم چونکە پێیان وابووە ئەو فیرعەونە بووە کە ئازاری حەزرەتی موسایی داوە و بەنی ئیسرائیلی لە میسر وەدەرناوە، لە کاتێکدا ڕاستیە مێژوویەکان شتێکی دیکە دەڵێن.

بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم پرسە زانای فەڕەنسی  موريس بوكای لێکۆڵینەوەیەکی لەسەر مۆمیایی ڕەمسیسی دووەم کردووە و بۆی دەرکەوتووە کە ڕەمسیس بە ئاسایی مردووە و لە ئاودا نەخنکاوە، لەکاتێکدا فیرعەون مرنبتاح  کوڕی ڕەمسیسی دووەم ئەو فیرعەونە بووە کە لە قورئانی پیرۆزدا باسی دەکات و لە روباری نیلدا خنکاوە.

About دیدار عثمان

Check Also

پەیمان شکێنی جوولەکەکانی مەدینە بەرانبەر پێغەمبەری خواﷺ

{بنی قینقاع، بنی النضير، بنی القریظە} بەنموونە ئامادەکردنی: ئەحمەد سەباح بەشی یەکەم: بنی قینقاع      …