رۆژنامه‌كانی میسر و توركیا تیشكیان خستووه‌ته سه‌ر هه‌ڵوێستێی ناوازه‌ی جه‌مال عه‌بدولناسر، سه‌رۆكی كۆچكردووی میسر به‌رامبه‌ر به كورد و نوسیوویانه: “عه‌بدولناسر مامه‌ڵه‌یه‌كی جیاوازی له‌گه‌ڵ كێشه‌ی كورد كردووه، بۆیه ناوی به نه‌مری لای كورد و عه‌ره‌بیش ماوه‌ته‌وه”.
“مصراوي و جه‌ریده”ـی میسری و “زه‌مان”ـی توركی له‌وباره‌یه‌وه نوسیوویانه “جه‌مال عه‌بدولناسر باوه‌ڕی به‌وه هه‌بووه كورد مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ده‌ست به زمان و فه‌رهه‌نگی خۆیه‌وه بگرێت و له‌سه‌ر هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌بی پێویسته رێزی ئه‌و مافه بگرن كه كوردیان تێدا ده‌ژی”.
ئاماژه‌یان به كردنه‌وه‌ی ئێزگه‌یه‌كی كوردی كردووه كه ساڵی 1957 له‌لایه‌ن ناسره‌وه كراوه‌ته‌وه‌و كارێكی بێ پێشینه بووه، به‌ڵام ئه‌و كاره توركیای توڕه كردووه‌و باڵیۆزی ئه‌و وڵاته له قاهیره، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی رادیۆكه‌دا خۆی گه‌یاندووه‌ته ئۆفیسی عه‌بدولناسر و ناڕه‌زایه‌تی ئه‌نقه‌ره‌ی پێگه‌یاندووه.
به‌گویره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و رۆژنامانه، جه‌مال عه‌بدولناسر وه‌ڵامی ئه‌و توڕه‌ییه‌ی توركیای به ھێمنی داوه‌ته‌وه‌و به باڵیۆزه‌كه‌ی گوتووه: “به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی من، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌ڵێن، كورد له توركیا نییه، ئێوه كورده‌كانی توركیا به “توركی چیایی” ناو ده‌به‌ن، ئه‌ی بۆچی به‌كردنه‌وه‌ی ئێزگه‌یه‌كی كوردی هێنده توڕه بوون؟”.
جه‌مال عه‌بدولناسر پیشوازی له سه‌ركرده‌ی كورد “مه‌لا مسته‌فا بارزانی” كرد كه سه‌ركرده‌یه‌كی مێژوویی كورد بوو، په‌یوه‌ندییه‌كی به‌تینی له‌گه‌ڵ درووستكرد و به‌رده‌وامیشی هه‌بوو و ته‌نانه‌ت دژی ئه‌و شه‌ڕانه‌ش بوو كه به‌سه‌ر كورددا ده‌سه‌پێنران”.
دوای تێپه‌ڕینی 61 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌دا، هێشتا توركیا به بوونی كورد یان درووستبوونی كیانێكی سه‌ربه‌خۆ یان نیمچه سه‌ربه‌خۆ و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری زۆر توڕه و نیگه‌رانه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته له كاتێكدایه، ماوه‌ی 27 رۆژه، سوپای توركیا و میلیشیا چه‌كداره‌كانی سووریا كه شه‌ڕ بۆ ئه‌نقه‌ره ده‌كه‌ن، دژی هێزه‌كانی یه‌په‌گه له عه‌فرین، كه رێڤهبهرییهكی خۆسرییان درووستكردووه، ده‌ستیان به ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی كردووه‌و ده‌یانه‌وێت ناوچه‌كه بخه‌نه ژێر كۆنترۆڵی خۆیانه‌وه و كۆتایی به بوونی كورد له‌و ناوچانه‌دا بهێنن، كه پاش رووداوه‌كانی 7 ساڵی رابردووی سووریا، دوورتر بووه له جه‌نگ و نائارامی.