Home / مێژووى جیهان / میسریەكان یەكەمین سەفەریان بۆ ئەمەریكا ئەنجامدا یان كریستۆڤەر كۆڵۆمبس؟

میسریەكان یەكەمین سەفەریان بۆ ئەمەریكا ئەنجامدا یان كریستۆڤەر كۆڵۆمبس؟

خريطة مصر الفرعونية (1)
وەرگێڕانی: Redin Attar

ئەمڕۆكە زۆرێك لە خەڵكی لەسەر ئەو باوەڕەن كە كریستۆڤەر كۆڵۆمبۆس یەكەمین كەس نەبووە كە پێی خستۆتە سەر كیشوەری ئەمریكا, پێش ئەو ڤاكینگەكان, چینییەكان, یۆنانیەكان و تەنانەت ئیتاڵییەكانیش ڕۆشتبوونە ئەمریكا.
تەنانەت تیۆریەك بوونی هەیە كە دەڵێت: میسرییە كۆنەكان لە 1000ی پێش مەسیح ڕۆشتبوونە ئەمریكا, بەڵام بۆ چ كارێك و بە چ هۆكارێك ڕۆشتبوون؟
وەڵامی ئەم پرسیارە سەری ئێوە دەسوڕمێنێت, (د.سۆلتا بالانابوا) چەند لێكۆڵینەوەیەكی لەسەر مۆمیایەكی میسری كۆن ئەنجامدا وە لە نێو ئەو مۆمیایەدا بوونی (مادەی هۆشبەر)ی پشت ڕاست كردۆتەوە, بەڵام ئەم بانوە میسریە چلۆن 3000هەزار ساڵ پێش ئێستا دەستی بە مادەی هۆشبەر ڕاگەشتووە و پەیدای كردووە؟!
مۆرخەكان باوەڕیان وایە كە كۆكایین لە ئەمریكا دەڕوێنرا و تا سەدەی 19ی زاینی لەم كیشوەرە نەڕۆشتە دەر و كەسێك لە بوونی ئەم مادانە خەبەرێكی نەبوو, دێرینەناسان باوەڕیان وایە كە میسریەكۆنەكان بۆ پەیداكردنی ئەم مادانی بەرەو ئەمریكا ڕۆشتوون.
میسرییە كۆنەكان زۆر پەیوەستە بوون بە برەودان بە لایەنی دەریا گەڕی و كەشتی سازیان, ئەم هۆكارە سەفەری میسرییەكان بۆ ئەمریكا دەكاتە گریمانەیەكی بە هێزتر, بۆ نموونە (مەلیك هاتشپاس) بۆ سەرزەمینی (های پانت) و لە ساڵی 1474ی پێش مەسیح رۆشت , لە هەندێك لە كێشراو و كەتیبە میسرییەكانیشدا وێنە و سیمبولگەلێك لە دەریاگەڕی میسرییەكان بوونیان هەیە.
لە ساڵی 2001ی زاینی, بەڵگەنامەیەك ئاشكرا كرا كە نیشانی دەدا میسرییە كۆنەكان زۆر سەروكاریان لەگەڵ بازرگانیدا هەبووە و گۆشتی سور یەكێ‌ لە ماودە زۆر گرنگەكان بۆ بازرگانی ئەوان بووە.
لە ساڵی 1909ی زاینی, گروپێك لە توێژەران لە ناوچەی (گراند كانیۆن) ی ئەمریكا, چەند جۆرێك لە كەلو پەلیان پەیدا كرد كە پەیوەستە بوو بە دەورانی میسری كۆن, میسرییە كۆنەكان, جگە لە سەفەریان بۆ ئەمریكا لە سەردەمی باستاندا؛ سەفەریان كردووە بۆ ئێران لە ڕێگەی (خلیجی فارس) و هەروەها سەفەریشیان هەیە بۆ هیند.

سەرچاوە بە فارسی: http://www.historywonders.ir/2018/01/07/%D9%85%D8%B5%D8%B1%DB%8C%E2%80%8C%D9%87%D8%A7%DB%8C-%D8%A8%D8%A7%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86-%DA%86%DA%AF%D9%88%D9%86%D9%87-%DA%A9%D9%88%DA%A9%D8%A7%DB%8C%DB%8C%D9%86-%D9%88-%D9%86%DB%8C%DA%A9%D9%88%D8%AA/

سەرچاوە بە ئینگلیزی:
http://www.ancient-origins.net/history/dealing-past-how-did-ancient-egyptians-get-nicotine-and-cocaine-009223

About دیدار عثمان

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …