Home / ناوداران / ده‌ستگیرکردنی عبدولا ئوج ئالان و راستیەکی مێژوویی

ده‌ستگیرکردنی عبدولا ئوج ئالان و راستیەکی مێژوویی

ده‌ستگیرکردنی عبدولا ئوج ئالان و راستیەکی مێژوویی

FB_IMG_1518950262743
ن/سیامند سێلکی

هەر لەسەرەتای دامەزراندنی (پ ک ک)وە لەسالی(١٩٧٨)عبدولا ئوجئالانی سەرۆکی ئەو حزبە لەسوریاو لوبنان گیرسایەوە .دیارە ئەوە بۆ حکومەتی سوریا کە کێشەو ناکوکی زۆری لەگەل تورکیا هەبوو .دەرفەتێکی باش بوو تا (پ ک ک ) لەپێناو بەرژەوەندیەکانی خۆی دژی تورکیا بەکار بێنێت .بێ گومان دەکرا بەرێز ئاپۆش ئەو دەرفەتە بۆ بەرژەوەندیەکانی (پ ک ک )بەکار بێنێت .بەلام بەداخەوە ئاپۆ بەبێ روچاوکردنی بەرژەوەندیەکانی کورد (پ ک ک)ی خستە خزمەت ئەجێندای سوریاو پێی وابوو بۆ هەتاهەتایە سوریا بۆ ئەوو حزبەکەی دەبێتە شوینێکی ئارام و بێ کێشە . لەسەرەتایی هەشتاکانی سەدەی رابوردو ،سوریا سەربازگەیەکی لەناوچەی بیقاعی لوبنان بۆ (پ ک ک) کردەوە .ئاپۆ بێ ئەوەی بیر لەوە بکاتەوە کە ساحەی راستەقینەی (پ ک ک ) باکوری کوردستان و خەباتکردنە دژی تورکیا .له‌گه‌ل هیزه‌کانی لەو سەربازگەیە جێگیر بوون و دواتریش شانبەشانی هێزەکانی سوریاو فەلەستینیەکان و حزب اللەی لوبنانی شەری ئیسرائیلیان کردو ژمارەیەک گەنجی کورد بونە قوربانی ئەجێندای سوریاو هاوپەیمانەکانی(ئه‌م هه‌لۆیسته‌ی ئاپۆ ره‌نگه‌ یه‌کێک له‌و فاکته‌رانه‌ بێت که‌ ئیسرائیلی هاندا له‌گرتنی ئاپۆدا هاوکاری تورکیا بکات) . دوای ئارام بونەوەی باشوری لوبنان و کوتایی هاتنی ئەو شەرەی لەگەل ئیسرائیل هەبوو . لەسالی ١٩٨٤ بەبریاری مخابراتی سوریا بارەگای ئاپۆ لەبیقاعەوە گوازرایەوە بۆ دیمەشق و لەکوشکێکدا کە نزیکی کوشکی عەبدولحەلیم خەدامی جێگری ئەوکاتی ئەسەد بوو نیشەتەجێگرا .جێگیرکردنی ئاپۆ لەتەنیشت دەزگا گرنگەکانی حکومەتی سوریا بۆ ئەوەبوو ئوجئالان و حزبەکەی بەشێوەیەکی باشتر کۆنترۆل بکرێن . بویە لەو سەردەمەدا سوریا دەرفەتی بە(پ ک ک )دا هەندێ لەهیزەکانی لەبیقاعەوە رەوانەی سنورەکانی نێوان باشورو باکوری کوردستان بکات .ئامانجی سوریا لەوەدا ئەوەبوو (پ ک ک) وەکو کارتێک دژی تورکیا بەکار بێنێت ، تا کێشە سنوریه‌کان چارەسەر بکات .ئه‌مه‌ ده‌رفه‌تێکی باش بوو تا پ ک ک خۆی له‌ژێر هه‌یمه‌نه‌ی سوریا رزگار بکات . دیارە سود وه‌رگرتن له‌و ده‌رفه‌ته‌ کاتێک راست و دروست بوو کە ئاپۆش لەگەل هێزەکانی سوریا بەجێ بێلێت و روو بکاتە چیاکانی کوردستان .بەلام بەداخەوە (پ ک ک) سودی لەو دەرفەتەش نەبینی و ئاپۆ هەر لەدیمەشق مایەوە .ئەم بارودوخە تا سالی ١٩٩٩ بەردەوام بوو.پ ک ک وەکو ئامرازێک کەوتە دەست سوریاو ئێران و بەگوێرەی خواست وویستی خویان بەکاریان هێنا .لەسەرەتایی سال ١٩٩٩ تورکیا هەرەشەی لەسوریاکرد ئەگەر چیتر ئاپۆ لەسەر خاکەکەی بمێنێتەوە ئەوە هێزەکانی تورکیا هێرشی سەربازی بۆ سەر خاکی سوریا دەست پێ دەکەن .
سوریا ناچار بوو مل بۆ هەرەشەکانی تورکیا نەوی بکات و فەرمانی بە بەرێز ئاپۆ کرد خاکەکەی بەجێ بێلێت .ئەمە بۆ ئاپۆ بارودوخێکی دژوارو مەترسیدار بوو .سەرکردایەتی (پ ک ک )بۆ دەرباز بوون لەو بارودوخە بۆ سەر دوو بوچونی جیاواز دابەش بوون .بوچونێک هی بالی نەتەوەخوازانی نێو (پ ک ک )بوو کەپێکهاتبوون لە عوسمان و ئوجئالان و نیزامەدین تاش (بوتان ) و کانی یەلمازو ماهر وەلات و هاورێکانیان .ئەمانە پێیان وابوو ، بەهەر شێوەیەک بێت دەبێ ئوجئالان سوریا بەجێ بێلێت روو لەچیاکانی کوردستان بکات .بوچونی دووەم هی بەرەگەز تورک و کوردە چەپەکانی نێو (پ ک ک ) بوو کەبریتی بوون لە دوران کالکان و جەمیل بایک و رەزا ئالتۆن و هاورێکانیان .ئەمانە دژی ئەوەبوون ئاپۆ روو لەچیاکان بکات و داوایان لێکرد کرد روو بکاتە ئەوروپا .لەو کاتەدا سەرۆک بارزانی لەخەمخوری و پەروشیانەوە بۆ سەلامەتی بەرێز ئاپۆ و ئایندەی کورد لەباکور له‌په‌یامێکی فەرمیدا کە ئەو کات لەمیدیاکانی کوردستانەوە بلاوکرایەوە داوای له‌ به‌ریز ئاپۆ کرد که‌بێته‌ کوردستان و ئاماده‌ی خوشی ده‌ربری که‌ له‌سه‌ر سنور پێشوازی لێ بکات.مخابن ئاپو ئه‌م داوایه‌ی سه‌رۆک بارزانی ره‌دکرده‌وه‌و بوچونی بالی نەتەوەخوازانی نێو (پ ک ک ) شی لەبەرچاونەگرت و لەسەر داوای دوران کالکان و جەمیل بایک روویکرده‌ یونان،له‌وێش روی کرده‌ روسیاو دواتریش ئیتالیاو دوا جاریش له‌ کینیا گیرسایه‌وه‌و لەرۆژی ١٥ شوباتی ١٩٩٩له‌لایان تورکه‌کان ده‌ستگیرکرا.بێ گومان په‌یامی سه‌رۆک بارزانی له‌وپه‌ری هه‌ستکردن بوو به‌به‌رپرسیارێتی نه‌ته‌وه‌یی،ئه‌گه‌ر ئاپو ئه‌و داوایه‌ی قه‌بول کردبا ئه‌وه‌ به‌ئاسانی ده‌گه‌یشته‌ قه‌ندیل و پارێزراو ده‌بوو.به‌لام به‌داخه‌وه‌ ئاپۆ قەدەری خوی دایە دەست کەسانێک کە لەبنەرەتدا پێیان خوش بوو کوتایی بەرۆلی ئاپۆ بێت لەناو پ ک ک دا .زۆرێک لەچاودێرانی سیاسی پێیان وایە جەمیل بایک کە ئەوکات بەرپرسی پەیوەندیەکانی پ ک ک بوو لەسوریا وە رەزا ئالتۆن کەبەرپرسی پەیوەندیەکانی پ ک ک بوو لەئێران وە دوران کالکانی بەرەگەز تورک کە زور کاریگەری لەسەر ئاپۆ هەبوە بەجورێک لەجورەکان دەستیان لەوپیلانەدا هەبوە کە ئاپۆی بەگرتندا .ئامانجی سەرەکیش ئەوەبوو پ ک ک بەتەواوی لەبیری کوردایەتی دوور بکەوێتەوەو ببێتە هێزێک بەدەست ئێران و سوریاوە .ئەوەی ئەم بوچونە زیاتر لەراستی نزیک دەکاتەوە ئەوەیە .دوای ئاپۆ هەموو ئەو سەرکردانەی پ ک ک کەخاوەنی هەستێکی نەتەوەیی بوون یان ناچارکران لەناو پ ک ک رابکەن یانیش دەستگیرکران و بەبریاری بایک لەسیدارەدران .بەمەش جەمیل بایک توانی بەهاوکاری ئێران دەست بەسەر هەموو پ ک ک بگرێ و ببێتە بریار بەدەستی یەکەم لەناو ئەو حزبەدا

بابەتەکە وەرگیراوە وەک خۆی ڕاستی زۆری تیایە

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About زريان احمد

Check Also

1516611239wefayi

وه‌فایی

جام کوردی: میرزا عەبدوڕە‌حیم سابڵاغی ناسراو به وەفایی شاعیری به ناوبانگی کورد، ساڵی ١٢٦٤ی ھەتاوی …