Home / مێژووى جیهان / حیزبی دەعوەی ئیسلامی عیراق مێژووی سەرهەڵدانی و پەیوەندیەكانی لەگەڵا ئێران:

حیزبی دەعوەی ئیسلامی عیراق مێژووی سەرهەڵدانی و پەیوەندیەكانی لەگەڵا ئێران:

news_3873_252506724

شالاو موسته‌فا

حیزبی دەعوەی ئیسلامی (حزب الدعوە الاسلامیە) لەسەرەتا رێكخراوێكی سیاسی و ئیسلام گەرای شیعی بوو لە عێراق لە ساڵی 1957 لەلایەن (سید مرتچی عسكری)و شوێنكەوتوان و خوێندكارانی (محمدباقر الصدر )دامەزرا ، ئەم حیزبە لەسەرەتا لە ئەنجامی یەك هەڵچوونی مەزهەبی ڕیفۆرم خواز سەری هەڵدا .
لە دەیەیی 1970 پێگەی ئەم حیزبە لەناو لاوان و كەسایەتیە ئاینیە شیعیەكانی عێراق بەتەواوەتی بڵاو بۆوە لە هەمان كاتدا لە لایەن حكومەتی بەعسی عێراقی زۆر بەتوندی سەركوت دەكران ، ململانێی نیًوان حیزبی دەعوەی ئیسلامی و حیزبی بەعسی عێراقی دوای كوژرانی (محمد باقر الصدر) ڕێبەری گشتی جوڵانەوەكە لە لایەن حكومەتی بەعس گەیشتە لوتكە .
چالاكی حیزبی ناوبراو لە سەردەمی حكومەتی بەعس بە شێوەیەكی پارتی زانی لە ناو عێراقدا ئەنجام دەدران ، بو جۆرێك ئەو حیزبە لەدوای ڕووخانی حكومەتی بەعسی عێراقی لە سالی 2003 وەكو پڕجەماوەرترین حیزبی عێراق دەركەوت وە هەریەك لە ابراهیم جعفری و نوری مالكی و حیدر عبادی كە هەریەكەیان سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بوون لە دوای پرۆسەی ئازادی سەر بەو حیزبە بوون .
حیزبی دەعوەی ئیسلامی لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران پەیوەندیەكی ڕاستەو خۆان هەیە بە جۆرێك ئەم حیزبە هەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە دژی حكومەتی پادشایی ئێران بووە ، وە لە كاتی جەنگی عێراق ئێران جگە لە چالاكی پارتی زانی لە ناو عێراق زانیاری سەربازیان بە حكومەتی كۆماری ئیسلامی ئیران دەدا.
پشتگیری حكومەتی ئێران لە گەڵ حیزبی دەعوەی ئیسلامی و پەیوەندندی نێوان ئەم دوولایەنە ڕیشەیەكی مێژووی هەیە و دەگەرێتەوە بۆ سالی 1978 لە حیزبی دعوە لە بەیان نامەیەكی حیزبی ڕایان گەیاند لە ئەگەری سەر هەڵدانی شۆڕشی جەماوەری لە ئێران پشتگیری تەواوی شۆرش گێڕان دەكەن و هەر بەو بۆنەیەشەوە وەفدێكی حیزب سەردانی خومەینی (رێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران)یان كرد لە پاریس شایەنی باسە یەكەمین كۆنگرەی حیزبیشیان لە دوای شۆڕش لە تاران بەست لە ساڵی 1981 جێی وەبیرهینانەوەیە تائیستاش ئەم پەیوەندیە درێژەی هەیە هەرچەندە لە سەر هەندێك بابەتی ئایدۆلۆژی ناكۆكن (بۆ نمونە لە كۆنگرەی حیزبی دەعوە ساڵی 1981 كە لە تاران بەسترا بەشێكی زۆر لە ئەندامانی حیزبی دەعوەی ئیسلامی بەشداریان لەم كۆنگرەیە نەكرد وەكو نارەزاییەك بەرامبەر سەركردایەتی حیزبەكەیان و ئەو ناكۆكیە ئایدۆلۆژیەییەی لە نێوان ئەندامانی حیزبی دعوە و ئێراندا هەیە)بەهەرحاڵ حكومەتی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سایەی دەسەڵاتی حیزبی دەعوەی ئیسلامی لە عێراق لە دوای ساڵی 2003 بە تەواوەتی هەژمونی بەسەر عێراقدا سەپاندوە.
لەسەردەمی حكوموتی بەعس ئەندامانی حیزبی دەعوە هەم لە ناوخۆو هەم لە دەرەوە پەیوەندیان لەگەڵ حیزبە ئۆپۆزسیۆنەكانی عیراق بۆ نمونە حیزبە كوردیەكاندا هەبووە ، وە لە دوای ڕووخانی حكوموتی بەعس لە سالی 2003 ئەندامانی حیزب گەڕانەوە عێراق و یەكەمین نوسینگەی خۆیان لە كەربەلا كردەوە و دوابەدوای (ئونجومەنی حوكم) یەكەم هەڵبژاردنەكانی عێراق حیزبی دەعوە بە هاو پەیمانی لەگەڵ هەندیكیتر لە حیزبە شیعیەكانی عێراق لیستێكی هاوبەشیان پێكهێناو توانیان لە كۆی 275 كورسی پەرلەمان 133 كورسی بەدەست بهێنن و لە 3 ی كانونی دووەمی سالی 2005 ئیبراهیم جعفری لە كاندیدی حیزبی دەعوە بوو بە یەكەم سەرۆك وەزیران هەڵێردرا.

About دیدار عثمان

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …