Home / بەشی مێژووی كورد / دایڤێرستی لە باوەڕ ، دۆگما لە ئایدیۆلۆژیا باشوورى کوردستان بە نموونە

دایڤێرستی لە باوەڕ ، دۆگما لە ئایدیۆلۆژیا باشوورى کوردستان بە نموونە

الفكر-الإسلامي

دایڤێرستی لە باوەڕ ، دۆگما لە ئایدیۆلۆژیا باشوورى کوردستان بە نموونە
سەلام ناوخۆش مامۆستاى زانکۆ

پوختە
زۆر قسە لە سەر ڕۆڵی دین و ئایدیۆلۆژیا کراوە . ئەو دوالیزمە بە یەک ناکۆکە هەردەم بە زەرەرى دۆزى کورد تەواو بووە ، چونکە زۆربەى رۆناکبیرەکان لە هەڵسەنگاندنی ڕەوشەکە دادوەر نەبوونە بۆیە هۆکارى زیانپێگەیدنەکەیان خستۆتە ملی دینەوە ، ئایدیۆلۆژیاش وەک بەرزەکی بانان بۆی دەرچووە . دەرئەنجامەکانی ئەم توێژینەوەیە تەواو یەکلاى دەکەنەوە کە ئایدیۆلۆژیاى چەپ ئینشقاق و قین و ڕقی بەرهەمهێناوە.
زۆربەى ئەو ئایین و مەزهەبانەى لە کوردستان هەن بە هۆى هەژموونی ئایدیۆلۆژیا و تێگەیشتن نەیارى ئیسلام بوونە ، بەڵام ئیسلام و موسڵمان بەو ژمارە زۆرەوە ڕۆژێک لە ڕۆژان شەڕی ئەو باوەڕانەیان نەکردووە ، هەر ململانێیەکیش هەبووبێ دوو سەرە بووە یا کاردانەوە بووە . کەچی ئایدیۆلۆژیاى چەپ ، یا گەندەڵی چەپی لێدەرچووە یا میللەتی تووشی یارى ” زار و مار ” کردووە ، بۆیە کورد هەر کۆچەر بووە ، بارگەى لە سەر شان بووە .

دەروازە
دایڤێرستی ، فرەیی لە کۆمەڵگا وەک پلورالیتی لە سیاسەت نییە ، بەڵکو دایڤێرسیتی لە هەناوى پلورالیتی دەردەکەوێت . کوردستان گۆڕەپانی ئایینەکان بووە هەروەها لەو سەد ساڵە گۆڕەپانی ئایدیۆلۆژیاش بووە . ڕۆناکبیری چەپی کورد ئەو سەد ساڵە شان بە چەپی سیاسی خەریکی چاندنی ئایدیۆلۆژیا بووە لە زاکیرەى کوردی و ڕەشککردنەوەى ئیسلام .
ئەم توێژینەوەیە قسە لە سەر هەژموونی ئایین و ئایدیۆلۆژیا لە زاکیرەى کورد دەکات بۆ ئەوەى ئیسپاتی بکات کامە هەڵگرى دایڤێرستی یا دۆگمایە؟
ئایین لێرەدا هەر تەنیا وەک دەقی ئیلاهی قسەى لە سەر نەکراوە ، بەڵکو هەوڵدراوە کاریگەرى تەوزیفکردنیشی شیبکرێتەوە لە کۆمەڵگاى کوردی. لە لایەکی تر هەڵگرانی ئایدیۆلۆژیا هەردەم نوخبەى وردەبۆرژواى کۆمەڵ بوونە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت ، بەرهەمێکی سوددار نەک سوچدار ببەخشنەوە .

بەشی یەکەم
پێکهاتەى ئایینی کۆمەڵگەى کوردستان
دیاردەى فرەئایینی و نەتەوەیی لە کوردستان بۆتە ناسنامە بۆ لێبوردەى ئیسلام لە ڕەوشی ئەوها ئاڵۆز . دکتۆر عوسمان هەڵەبجەیی لە ل ى کتێبی دیاردەى نەبوونی فرەئایینی و داخراوی زۆربەى کۆمەڵگاى عەرەبی وەیکردووە ، هەندێ موفتی ئەو کۆمەڵگا تاک نەتەوانە فتواى ناڕەوا بدەن بەرانبەر جولەکە و مەسییەکان .
لە کوردستان جگە لە دیاردەى چەند ئایینی ، دیاردەى چەند مەزهەبیش لە نێو خودی کورد هەیە.
دیاردەى چەند ئایین و مەزهەبی لە کوردستان
لە کوردستاندا جگە لە کورد ، کەمینە نەتەوەى تر هەن . بە واتاى جگە لە ئیسلام ، ئایینی تریش هەن. کەریم زەند لە 1971 دا کتێبێکی بە ناوى ” ئایین و باوەڕ لە کوردستاندا ” بڵاوکردەوە . پاش بیست و سێ ساڵ لە بڵاوکردنەوەى کتێبەکەى زەند ، دکتۆر ڕەشاد میران کتێبێکی بەناوى ” ڕەوشی ئایینی و نەتەوەیی لە کوردستاندا ” بڵاوکردەوە هەروەها پاش بیست و سێ ساڵ لە چاپی یەکەمی ئەم کتێبە میران ئەم ساڵ چاپی سێیەمی کتێبەکەى بڵاوکردەوە . لەم چاپەدا دکتۆر ڕەشاد میران جگە لە زیاد کردنی بەشی چوارەم ، بە هەندێ دەرئەنجامەکانی پێشوو، چاپی یەکەمی کتێبەکە ، چۆتەوە، وەک لە ل6ی چاپی سێەم ئاماژەى پێدەکات :” لەم ماوەیەدا ، خۆشبەختانە ، هەندێ سەرچاوە بەردەستبوون و توانیم ، بەپێی توانا ، توێژینەوەیەک لە سەر شەبەک پێشکەش بکەم و بیکەم بە بەشی چوارەمی ئەم کتێبە ….هەروەها بە هەندێ دەرئەنجامەکانی ئەم کتێبە بچینەوە.” .
ئەم دوو کتێبە کۆکەرەوەى کتێبەکانی پێش خۆیانن ، بە واتاى لە کتێبەکانی پێشوو بە جیا باسی ئایینەکان کراوە بۆ نموونە کەسانی وەک تەوفیق وەهبی 1941 و شاکر فەتاح 1969 و خدرێ سلێمان 1985…هتد لە سەر ئێزدیاتی کتێبیان نووسیوە هەروەها هاشم کاکەیی و هەردەوێڵ کاکەیی 1984 …هتد قسەیان لە سەر کاکەیی کردووە ، بەس هیچ کەسانێک قسەیان بە درێژی و توێژینەوە ئامێزى وەک ئەو دوو کتێبە قسەیان لە سەر دیاردەى چەندئایینی و چەند مەزهەبیی نەکردووە.
ئەوەى لاى ئێمە گرینگە جەختی لە سەر بکەین دەستەواژەى ئایینی پێش ئیسلام –ە. بە دیدی بەندە جگە لە مەسیحییەت هیچ ئایینێکی پێش ئیسلام لە کوردستان نەماوە . ئێزیدیاتی و یارسان-کاکەیی و قزلباش لە ئیسلام دروست بوونە نەک پێشی ئیسلام هەبووبن . ئێزیدیاتی لە سەرچاوەى ئیسلامی و پۆست مەسیحدا لە سەدەى دوازدە تێپانەڕێ ، شێخ عودێی موسافیر کە لە ساڵی 1160 مردووە بنیاتنەرى ئێزیدیاتییە . لەو توێژینەوەى لە سەر ئێزیدیاتیم کردووە ( بروانە کتێبی ئایین و زمان 2002 ) لە ڕووى زمان و باوەڕەوە دەڵێم : ئێزیدیاتی لە ململانێی عەباسی و ئەمەوی دروست لە شەنگال دروست بوون – فوئاد ، ل 35 . ئەوەى عبدالکەریم السمعانی باسی دەکات گوایە” لە چیاکانی حەلوان لە عێراق کۆمەڵەیەکی گەورەى ئێزیدیانم بینی …یەزیدی کوڕی موعاویە بە ئیمام و لە سەر حەق دەزانن…” لێرەدا دوو حاڵەتی پارادۆکسی هەن :
یەک ، چیاکانی حەلوان زۆر دوورن لە شەنگاڵ
ئیبن حەوقەل 1979،ل314 دەنووسێت : حەلوان شارێکە لە لوتکەى چیا بە سەر عێراق دەڕوانێ …، ڕۆژبەیانی لە ل22ی نامیلکەى وڵاتگیری دەنووسێت : حەلوان پارێزەرى سنوورى پێدەشت بوو .” نزیکە لە خانەقین و سەرپێل و قەێری شیرین ..هەرچی شنگال دەکەوێتە هەرێمی جزیرە . شوێنەکە ماوەیەک بە دەست ساسانی و ماوەیەک بە دەست رۆمیەکان بوو ، بۆ نموونە بەلازری لە ل243 دەنووسێت : شنگال لە زەمەنی پەروێزدا بە دەست رۆمەکان بوو .” ئەو دوو جیوگرافیە و کارگێرییە ئەوە ساخ دەکەنەوە ، کە ڕایەکەى سەمعانی هیچ بنەمایەکی نییە.
دووەم ، هەندێ کوردی موسڵمان ئێزیدیاتی بە دینی ڕەسەنی کوردی دەزانن ، کەچی سەمعانی بە یەزیدی کوڕی موعاویەوە دەیانبەستێتەوە .
د.ڕەشاد لە ل119 ڕاى قەشەیەک بە ناوى گریکۆری ماکسترۆس ( ساڵی 1058 مردووە ) نامەیەک دەگوازێتەوە : خەڵکی وا هەن ڕۆژ دەپەرستن ، باوەڕیان بە زەردەشتی فارسی هەیە بە ناوى شمسیە ناسراون .”
جارێ پێش هەموو شتێ دیاردەى( ڕۆژپەرستی ) زۆر کۆنە هەر لە سەردەمی ئیبراهیم پێغەمبەر و فیرعەونەکانی مێر هەبووە . سەبارەت بە کوردستانیش چەند سەدەیەک دواى کەوتنی ئیمپراتۆریەتی ساسانی ، زەردەشتی لە هەندێ ناوچە هەبووە ، بۆ نموونە ” .گەڕیدەیەکی وەک ئیب ڕستەش (مردوو لە ساڵی 290 کۆچی902ى میلادی) ناوى گوندێک دەهێنێت بەناوى (ئاخرین ) کە نزیک بە شارۆچکەى ( حلوان) ، لەو گوندە ئاتەشگایەک هەیە خەڵک لە سەرانسەرى وڵات بۆ پەرستن بۆی دێن.” هەرچی (ئیبن فەقیه)ى خەڵکی ناوچەکەیە لە ل226ى کتێبی مختێر کتاب البلدان ئاماژە بە گوندێکی دی دەکات بەناوى (فردجان)ى سەر بە (فراهان) نزیک ( هەمەدان). لەو گوندەدا چەند”ئاتەشگا”یەکی لێ بوو، کە ساسانیە مەجووسەکان زۆر بایەخیان پێدەدا ، وەک ئاتەشگاى ” ئازەرخرە) و (جەم شیز) .” ئیبن فەقیه دەڵێت : ئاتەشگاى جەم شیز هەتا ساڵی 282ک895م سەردەمی خەلیفە ( المعتچد بالله279-289 ک) مابوو هەروەها ئەو ئاتەشگایە یەکێ لە سێ ئاتەشگا مەزنەکەى زەردەشتیی بوو. “( کەلسومە جەمیل 2016 ، ل10 وتارى بڵاوبوونەوەى زەردەشتییەت لە وڵاتی کوردان)
کەواتە ئەوەى سەمعانی باسی دەکات زەردەشتی بوون نەک ئێزیدی هەروەها سەبارەت قەشەگریکۆری ماکسترۆش ڕۆژ لاى زەردەشتی پیرۆز و موقەدەسە وەک کەلسومە جەمیل 2016 ، ل5 لەو بارەیەوە دەنووسێت : ” هەرچی سەبارەت بە تەقدیسی ( ڕۆژ ) و (ئاگر )-ە ، زەردەشتییەت باوەڕی وایە کە ئەو دووە دوو هێماى مادیین، بە جۆرێک ( ڕۆژ) ڕۆحی ئاهورامەزدا دەنوێنێ کە خەڵک دەتوانن دەرکی پێبکەن ، چونکە بە تیشکەکەى دنیا ڕۆناک دەکاتەوە هەروەها بە ( گەرمایی)ەکەى هەموو فەراهیدە –مەخلوقەکان گەرم دەکاتەوە.”
کەواتە ئێزدیاتی بەرهەمی سەدەى دوازدەیە ، لایەنگری یەزیدی کوڕی موعاویەیە ئەمەش واتاى دژایەتی لەگەڵ پرینسیپەکانی شیعیزم دەگەیەنێت . ئەو دینە خۆى وا پێناسە دەکات بەوەى دینێکی ویراسیە نەک تەبشیریی تەواو داخراوە بە سەر تاکی غەیرە ئێزیدی.
لە کوردستاندا ، لە پاش ئێزیدی چەند فۆرمێک لە شیعەى کوردی هەن وەک (ئەهلی هەق) و بەشەکانی هەروەها فۆرمێکی دی شیعە لە نێو( فەیلی ) و( شەبەکەکان ) هەیە.
بە ڕاى من بوونی دایڤێرستی لە کۆمەڵگاى کوردستانیدا دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەى کاراکتەرى ئایینە جیاوازەکان ، کوردن . بە واتاى زۆربەى دیانەکانی کوردستان ، ئەوانەش لە بنەڕەتدا پاشماوەى ئەو کوردانەن کە لە کاتی فتوحاتی ئیسلامی دا لە سەر دینی خۆیان مانەوە هەروەها ئیزیدی وگروپەکانی شیعەى کوردی هەڵگرى کارەکتەرى کوردین .*
شیعەى کوردی
لە دواى کریسچیانیتی و ئێزیدیاتی ، شیعەى کوردی بەشی سێیەمی پێکهاتەى کۆمەڵگەى کوردین ، ئەو شیعە کوردیەش بە چەند ناو و فۆرمێک لە کوردستان هەن :
یەکەم ، عەلی ئیلاهی
ئەوانە کۆمەڵەیەکی ئیتنۆ-ئایینین . ئەوانە بەشێکی گەورەى شیعەى کوردین . ئەمانە زۆربەى زۆری لە بەشە جیاوازەکانی کوردستانی گەورە دەژین ، بەڵام چونکە کەمینەن لە چاو کوردی سوننی مەزهەب ، کۆمەڵگایەکی داخراون . دکتۆر ڕەشاد میران لە ل191ی دکتۆراکەى دەنووسێت :” ناوى ڕاستەقینەیان ئەهلی هەقە ، ئەم ناوەیان لا پیرۆزە ، بەڵام بەشێکیان لە کوردستانی عێراق ، کاکەییان پێ دەڵێن ، لە لایەن پسپۆر و لێکۆلەرانیشەوە زێتر بە ناوی عەلی ئیلاهی ناسراون .”
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، ئەهلی هەق بە ناوى تر ناسراون ئەویش یارسان-ە ، هەر دکتۆر رەشاد میران لە ل195دا دەنووسێت: ئەو ڕایەى کە خەڵکی هەورەمان سوڵتان دەکەن بە سان و لاى ئەوان( سوڵتان ئیساق) دەبێتە( سان ئیساق) ئەم ڕایە لە سەر ئەو ناولێنانە زێتر ڕێی تێدەچێ . کەواتە وشەى( یارسان) بە واتاى یارانی سوڵتان بێت ،” سان” وشەیەکی کوردیی کۆنە ، بە ماناى گەورە یان نەمر دێت ، ئەمەش دەبێتە سینۆنیمی- هاوواتاى سوڵتان .”
گەر کاکەیی بەشێک لە شیعەى باشوور بن ، یارسانیش بەشێک لە شیعەى رۆژهەڵاتی کوردستان بن ، ئەوا قزلباش بەشێک لە شیعەى باکوور پێک دێنن .
قزلباش یا عەلەوی کۆمەڵەیەکی ئیتنۆ-ئایینی –ن لە دەڤەرى دەرسیمی باکووری کوردستان دەژین. دکتۆر ڕەشاد میران لە ل 260-261 ى دکتۆرانامەکەى ، چاپی سێهەم ، دەڵێت : ئەوانە گەر وردە جیاوازیەکیان لەگەلڕ نوسەیری و قزلباش و عەلەوی و ئەهلی هەق و کاکەیی و عەلی ئیلاهی یان خۆیان وتەنی عەلی قولی هەبێت ، لە یەک شت تێکدەکەنەوە سەنترالیزمی عەلییە ، …عەلی ئیلاهی ناوێکی گشتییە بۆ هەموو ئەو کۆمەڵە و گروپانەى ئیمامی عەلی دەپەرستن.” ئەوانە هەموو کورد نین ، بەڵام قزلباشەکانی دەرسیم کوردن . ئەو مەزهەب جودایە بۆتە هۆى هەڵوێست جودایی . قزلباشەکانی دەرسیم کە لاى کوردەکان ناسراون بە عەلەویەکان ، لە هەردوو شۆرشی شێخ سەعیدی پیران 1925 و ئاگرى داغ 1927-1930 کوردە سوننیەکان بەشدارنەبوون ، بە هەمان شێوە پاشماوەى کوردە سوننیەکان لە شۆرشی دەرسم 1937-1938 بەشدار نەبوون ، بەڵام تورک جیاوازى لە نێوانیان نەکرد چۆن شێخ سەعیدی پیرانی سوننی ئیعدام کرد ئەوهاش سەید ڕەزاى دەرسیمی ، عەلەوی ئیعدام کرد.
جگە لە ئەهلی هەق لە باشوورى کوردستان دوو جۆری تر لە شیعەى کوردی هەن ، ئەوانیش بریتیین لە کوردی شەبەک و کوردی فەیلی .
دووەم ، شەبەک شیعەى کوردی
هەرچەندە نزیکەى نیوەى شەبەک کوردی سوننەن ، بەڵام وەک دکتۆر رەشاد میران ، ل291 ، دەنووسێت : ” وێناى شیعیبوونی شەبەک بە گشتی زاڵە.”
شەبەک وەک ئەهلی هەق گروپێکی نامۆن لە کۆمەڵگاى کوردەوارى ، هەر ئەمە وایکردووە یان لە دەرەوەى کوردستان بژین وەک موێڵ و بەغدا ، یان لە گوندی پەڕگەى کوردەوارى .

سێهەم ، فەیلی شیعەى بێ ناسنامە
لە عێراق فەیلی و لە ئیران لوڕ
ئەوانەى لە عێراق و باشوورى کوردستان پێیان دەڵێن ” فەیلی ” ، کوردانێکن جگە لە شار و شارۆچکەکانی باشوورى کوردستان وەک خانەقین ، مەندەلی ، زرباتیە ، جەلەولا و سەعدیە …هتد لە واسیت و کوت و بەغدا و بەێرە هەروەها لە کەنداو دەژین. ئەوانە زۆربەى شیعەى ئیسنا عەشەرىن ، کەمێکیش سوننە یا کریسچیانن ( ئەحمەد ئەلنەفیس ، ویکپیدیا ).
ئەو کوردانەى وەک فەیلیەکان شیعەن لە ئێران ناسراون بە لوڕ ، ئەوانە لە لوڕستان و کەرمەنشا ، ئیلام ، هەمەدان و بەختیارى دەژین. تاڵەبانی لە ل32ی کتێبی کوردستان و بزوتنەوەى نەتەوەیی کورد باوەڕی وایە ” هۆنراوەکانی بابەتاهیری هەمەدانی بەشێوەزارى –گۆران-بووە ، نەوشێروان مستەفاش هەمان ڕاى هەبووە ( )
تاک زمانی شیعەى کورد
یەکێک لە ئەدگارەکانی دایەلێکتی ( گۆران ) پاراستنی سیماى دیندارى –ە ، بە تایبەتی ئایینی ئەهلی هەق یان ناسراو بە یارسان . بۆرەکەیی و نەوشێروان باوەڕیان وایە کە دەقی شیعرى یارسان پێش دەقی شیعرى مەسیحیی یان ئیسلام پەیدابووە.
خاڵی لە یەک نزیکی شیعەى کوردی ، جگە لە باوەڕەکەى ،کە مەزەبی شیعەى کورداندووە ، زۆر پەسنی کاراکتەرە کوردەکانی دەکات ، زمانەکەیەتی گۆڕان ، ماچۆ ، زازا .
بە حوکمی ئەوەى ئەهلی هەق کۆمەڵێکی داخراون لە لایەک و لە چەند جیوگرافیایەکی نامۆ بە خۆیان دەژین ، ئەمە وەیکردووە :
یەکەم ، زمانی کاکەییەکان
زمانی کاکەییەکان دایەلێکتی گۆران ، شێوەى ( ماچۆ) لە سەردەمی حوکمڕانی عەرەب 1921-2003 ڕێی پێ نەدراوە لە پەروەردە بخوێنرێت ، بۆیە هەر لە چوارچێوەى سرود ئایینیەکان بمێنێتەوە . لە دواى ڕاپەڕینی 1991 هەرچەندە لە پەروەردەی کوردی ، دایەلێکتی کرمانجی ناوەڕاست ، زاڵ بووە ، دایەلێکتی گۆران ، شێوەى ماچۆ نەیتوانیوە بەرانبەر دایەلێکتی ناوەڕاست خۆى بگرێت یا وەک بادینی ، دایەلێکتی گۆران نەکراوەتە زمانی مەکتەب ، بۆیە گەنجەکانی کاکەیی تەنیا لە ماڵ و کۆمەڵگاى کاکەیی بە زمانی خۆیان دەدوێن ، ئەگەرنا لە شارەکانی کوردستان تووشی کۆد-سویچینگ ، دایەلێکت گۆڕین دەبن ناچارن بە سۆرانی قسە بکەن .
دووەم ، زمانی یارسان
دایەلێکتی گۆران و شێوەى ماچۆ زمانی ئایین و زۆر دەقی شیعرى گروپی یارسانە ، بەڵام لە رۆژهەڵاتی کوردستان نە دەرفەت بە کرمانجی ناوەڕاست و کرمانجی سەروو دراوە ، جا چۆن دەرفەت بە ماچۆ دەدەن .
سێیەم ، زمانی عەلەوییەکان
سەبارەت بە قزلباش –عەلەوییەکانی دەرسیم ، ئەوانیش وەک گروپی یارسانەکان زمانیان لە پەروەردە ی تورکی ناخوێندرێت . ڕاستە کرمانجی سەرووش لە پەروەردەى تورکی ناخوێندرێت ، بەڵام بە حوکمی ئەوەى کوردی سوننە زۆربەن لە باکوورى کوردستان ، عەلەویەکانیش شیعەن ، کەمینەیەکی مەزهەبین ، ئەمە وایکردووە کوردی شیعە لە دەرسیم دوو جار چەوساوە بێت ، بە واتاى هەم بە دەست دەوڵەتەوە هەم بە دەست کوردی سوننەوە .
دکتۆر ڕەشاد میران لە ل193 لە مینۆرسکی دەگوازێتەوە کە کوردەکانی هەورامان بە شیعە و سوننەوە بە گۆرانی دەپەیڤن ، خێلی زازاش ، کە لە ناوچەى دەرسیمی نێوان موش و ئەرزەنجاندا دەژی ، هەر بەم دایەلێکتە دەدوێ.”
خاڵێکی تر کە کوردی شیعە تێیدا هاوچارەنووس کردووە ، نەبوونی سەرژمێرێکی دروستە ، چونکە لە زۆربەى بەشەکان هەر لە ژێردەستی داگیرکار دابوونە ، بۆیە ناو و مەزهەب و زمانەکەى ڕێگری لێکراوە . لە ئەنجامدا ژمارەیەکی دروستی کاکەیی و یارسان و عەلەویی نییە.
کەواتە زمانی شیعەى کورد : ئەهلی هەق ، کاکەیی ، یارسان ، فەیلی ( لوڕ ) ، عەلەویی ( قزلباش ) هەمووی بە دایەلکتی گۆران و شێوەکانی ماچۆ و زازا بووە .

دایڤێرستی لەو قەرەباڵغە دینییە
یەکتر قەبووڵکردن و ڕێزنواندن بەرانبەر ئەویتر هەروەها هەبوونی جیاوازی دینی ، مەزهەبی …لە پرانسیپە بەرایەکانی دایڤێرسیتی . ئیسلام دینی باڵادەستی کوردستان-ە . ئیسلام خۆى لە ئاشتی خودا و مرۆڤ ، مرۆڤ –مرۆڤ هاتووە بۆ بەرپاککردنی ئاشتەوایی لە کۆمەڵگاى کوردیدا . ئیسلام جیا لە زۆربەى ئایینەکانی تر ، دینێکی تەبشیرییە نەک ویراسی لە لایەک قەبووڵی ئەو هەموو دینە دەکات ، لە لایەکی تریش بانگەوازى بۆ دینەکەى خۆى دەکات .
هەبوونی فرەیی لە کۆمەڵگا بەشێک لە ئیسلام پێکدێنێت .

خوێندنەوەى پێکەوەژیان لە دەقی ئیلاهی
دوادەقی ئیلاهی دەبێتە ستاندەر بۆ بە بەڕاست دیتن و وەرگرتنی شتە پارادۆکسەکان. دەقی قورئان لەوە دەرچووە موسڵمان دەربارەى دەڵێ چی . تەها حوسێن ، پاش ئەوەى چەندی پێیکرا ویستی ئەو دەقە ئیلاهییە بشێوێنی ، بە ناچارى لە بەردەم قورئان وتی : شیعر شیعرە و پەخشان پەخشان ، بەڵام قورئان قورئانە هەروەها نەبییە ئابۆت لە بارەى سترەکچەرى هارمۆنی و هونەرى قورئان بڵێت : قورئان ناوەڕۆکی هەر چۆن بێ ،بەرهەمی مرۆڤ نییە، گەر نکۆلی ئەوەمان کرد کە دەقێکی ئیلاهییە ، ئەوە ئێمە ناڕاستەوخۆ موحەمەد بە الله دادەنێین ، چونکە ئەم دەقە خواکردەیە ، نەک مرۆڤکردە.”
لەم دەقەدا ، دەقێک بۆ نموونە لە سوڕەی بەقەرە وەردەگرین کە تەواو دەلالەت لە پێکەوە ژیان و ژیاندۆستی جیاوازەکان دەگەیەنێت.
وقال تعالى: ﴿إِنَ اڵژِینَ آَمَنُوا ۆاڵژِینَ هَادُوا ۆالنَێَارَى ۆالێَابِئِینَ مَنْ آَمَنَ بِالڵهِ ۆالْێوْمِ الْآَخِڕ ۆعَمِڵ ێَالِحًا فَڵهُمْ ڕَجْرُهُمْ عِنْدَ رَبِهِمْ ۆڵا خَوْفٌ عَڵیْهِمْ ۆڵا هُمْ ێحْزَنُونَ﴾ [62].
ئایەتەکە لە نێوان وەرگێڕان و ڕاڤە-تەفسیردا
وەرگێڕان و ڕاڤەى ئایەت دوو پرۆسەى جودان . وەرگێڕان باش و خراپی هەیە ، بەڵام لە پرۆسەى ڕاڤەدا دەستی ڕاڤەکار دەکەوێتە ناو دەقەکە و بەپێی ئایدیۆلۆژیا و دیتن و مەزەب مامەڵە لەگەلڕ دەقەکە دەکات .
هەژار موکریانی لە ل10ی چاپی 2010 وەرگێرانی قورئانی پیرۆز دەربارەى وەرگێڕانی ئایەتەکە دەنووسێت :” ئەوانەى خاوەن باوەڕن و ئەو کەسانەش جوولەکە و فەلە و سایبی مەزەب بوون ، ئەگەر بە خوا و ڕۆژی پەسلان باوەڕیان بێ و ئاکار چاک بن ، لە لاى پەروەرندەیان ڕا پاداشی خۆیان پێ دەگا و نە هیچ ترسێکیان لە سەرە ، نە خەم دەخۆن.”
موحەمەد مەلا ێاڵح بامۆکی لە ل10ی پوختەى تەفسیرى قورئان دا ئەوها ئەم دەقە قورئانییە وەردەگێڕێت : ” بە ڕاستی ئەوانەى ئیماندارن ( موسڵمانن) وە ئەوانەى جوولەکەن وە گاور و ئەوانەى لە سەر ئایینی ئیبراهیمن هەر کامێک لەمانە بڕواى هێنا بە خوا و ڕۆژی دوایی وە کردەوەى چاکی کرد ئەوە پاداشتیان بۆ هەیە لە لاى پەروەردگاریانەوە . نە ترسیان لەبەرە و نە خەفەت دەخۆن .”
لە ل10 ئەوها ئەم ئایەتەى تەرجومەى ئینگلیزی دەکا Saheeh international-TM
:

“Indeed ، those who believed and those who were jews or chrestians or Sebeans –before prophet Muhammad-those (among them)who believed in Allah and the Last Day and did righteousness –will have their reward with their Lord ، and no fear will there be concerning them ، nor will they grieve.”
کەچی زۆربەى ئەوانەى ڕاڤەى قورئانیان کردووە ، لەوانە نیزامەدین عبدالحمید ، ل27 کتێبی تەفسیری گوڵشەن دەنووسێت :” …بێگومان لێرەدا کە باسی ئەو ئایینانە دەکات ، مەبەست ئەوانەیە کە لە پێش هاتنی ئیسلامدا ژیاون..”
عەبدالله ی سەنگاوى لە ل40-41ی کتێبی تەفسیری ئەو ئایاتانەى بە هۆکارێک دابەزیون ، دەربارەى دابەزینی ئەو ئایاتە دابەزیوە :
روی عن مجاهد –رچ-قال : قال سلمان الفارسی سڕلت النبی –ێلى الله علیه و سلم –عن اهل دین کنت معهم قلت یا رسول الله کانوا یێلون و یێومون و یۆمنون بک و یشهدون ڕنک تبعپ نبیا ، فڕنزل الله الڕیە.”
گوایە سەلمانی فارسی دەربارەى گەلانی پێشوو پرسیارى لە پێغەمبەر کردووە بەوەى ئەهلی جندیپور یا خاوەن دێرەکان نوێژیان دەکرد ، ڕۆژوویان دەگرت ، باوەڕیان بە تۆ هەبوو شەهادەیان دەدا کە تۆ وەک پێغەمبەرێک دەردەکەوى..” پێغەمبەر کە دەربارەیان وەڵامی سەلمان دەداتەوە : هم فی النار ! سەلمان دەڵێت : بەو وەڵامەى پێغەمبەر دنیام لێ تاریک بوو ، بەڵام کە ئەو ئایەتە دابەزی ، بەوەش فکڕنما کشف عنی جبل!
دەربارەى کەسانی نزیک هاتنی پێغەمبەر ، ئەوانە بە( ئەهلی فترە-ماوەى نێوان عیسا و موحەمەد پێغەمبەر ) دادەنرێن لە سەر موسڵماننەبوون سزا نادرێن ، چونکە نەگەیشتوونە بە ماوەى هاتنی ئیسلام ، جا ئەگەر بە قسەى سەلمانی فارسی باوەڕدار بن بە هاتنی موحەمەد پێغەمبەریش ، ئەوە نەک سزا نادرێن ، بەڵکو لە لاى خودا خەڵاتدەکرێن ، چۆن پێغەمبەر دەڵێت : ئەوانە ئەهلی نارن!
مامۆستا بامۆکی لە ل10ی کتێبەکەى : پوختەى تەفسیری قورئان –لەگەڵ هۆى هاتنە خوارەوە و فەرموودە دەربارەى ئایەتەکان ناسراو بە موفرەداتی قورئان ، لە تەفسیرکردنی ئایەتەکە هیچ هۆکارێک ناهێنێتەوە ، چونکە بە دیدی ئەو هیچ هۆکارێک نەبووە بۆ دابەزینی ئایەتەکە!!
هەمان ئایەت هەر لە زەمەنی حوکمڕانی ئیسلامی نەک ئیسلامی چەوساوە لە مەدینەى فرە نەتەوە و فرەئایین ، بەم فۆڕمە بۆتە ئایەتی 69ی سوڕەتی المائدە :
” {إِنَ اڵژِینَ آمَنُوا ۆاڵژِینَ هَادُوا ۆالێَابِئُونَ ۆالنَێَارَى مَنْ آمَنَ بِالڵهِ ۆالْێوْمِ الْآخِڕ ۆعَمِڵ ێَالِحًا فَڵا خَوْفٌ عَڵیْهِمْ ۆڵا هُمْ ێحْزَنُونَ(69)}
خوێندنەوەى زمانەوانی هەردوو ئایەتەکە
ئەو چوار جۆرەى باوەردارەکە، کە لە ئایەتەکە هاتوون هەموو بە ( و ) بە یەکتر بەستراونەتەوە… هەر چواریان لە سەریانە ( باوەڕ بە خودا بێنن) ( باوەڕ بە ڕۆژی دوایی بێنن) ( کردەوەى چاک بکەن) ئەو سێ یە شوناسی باوەڕدارى بە تاک دەبەخشن ..( با کەسەک لە سەر نفووسی نوسرا بی( موسڵمان) ، بەڵام نە باوەڕی بە خوا و رۆژی دوایی بی هەروەها هیچ کردەوەى چاک نەکات ، ئەو لە نفووس نووسینە کۆمەڵایەتیە،نەک ئایینی!)
لە لایەکی تر هەرسێ وشەى (هادو-موسایی ) ( النێاری-عیسایی ) ( الێائمین ئیبراهیمیی یا ئەستێرەپەرێس ، عەرەبی نا-بتپەرست) بەو کەسانە وتراوە کە لە دواى پێغەمبرەکانیان خەریکی دیندارى یا نیمچەدیندارى بوونە . لە هەمووى گرینگتر هیچ نەتەوەیەک لە سەردەمی پێغەمبەرەکانیان ناسراو نەبوونە بە ( یەهودییەت ) ( مەسیحییەت ) ( ئیبراهیمییەت ) ( زەردەشتییەت) ، بەڵکو ناسراو بوونە بە( موسڵمان )…بۆ پاڵپشتی ئەم ڕایە تەنیا چەندان دەق دەهێنینەوە ، لەوانە :
1. 1.البقرە 127 : ئیبراهیم و ئیسماعیل رَبَنَا ۆاجْعَلْنَا مُسْلِمَیْنِ ڵکَ ۆمِن ژُڕێتِنَا ڕُمَەً مُسْلِمَەً ڵکَ ۆڕَڕنَا مَنَاسِکَنَا ۆتُبْ عَڵیْنَا
2.البقرە 132: یەعقوب و کوڕەکانی نَعْبُدُ إِڵـهَکَ ۆإِڵـهَ آبَائِکَ إِبْرَاهِیمَ ۆإِسْمَاعِیڵ ۆإِسْحَاقَ إِڵـهاً ۆاحِداً ۆنَحْنُ ڵهُ مُسْلِمُونَ
3. البقرە 136 و نحن لە مسلمون
4.نەێارا ، ال عمران 52 : فَڵمَا ڕَحَسَ عِیسَىٰ مِنْهُمُ الْکُفْرَ قَاڵ مَنْ ڕَنْێَاڕی إِڵى الڵهِ ۖ قَاڵ الْحَۆاڕیُونَ نَحْنُ ڕَنْێَارُ الڵهِ آمَنَا بِالڵهِ ۆاشْهَدْ بِڕَنَا مُسْلِمُونَ

گەر هەموو نەتەوەکان لە (ئادەم) ەوە بۆ (خاتم ) ، یەک شوناسی ئیمانیان هەبێت ، بێگومان دەبی هەموو هەمان دینیشیان هەبێ ، کەواتە ( ئیسلام) ئایینی ئادەم تا خاتەم بووە ، نەک هەر تەنیا پەیڕەوانی موحەمەد . لە نێو ئەو نەتەوانەش (نەمرود ، قارون ، فیرعەون ، هامان ، ئەبو جەهل ) هەبووە ، ئەوانە دینی خۆیان هەبووە پێغەمبەرانیش دینی خودێ .
لە دوو ڕوانگەوە دەتوانین بێژین وشەى ( الاسلام) لە ئایەتی 85ی ئال عمران ئایینی هەموو پێغەمبەرەکان بووە نەک تەنیا ئایینی موحەمەد پێغەمبەر.
ۆمَن ێبْتَغِ غَیْرَ الْإِسْڵامِ دِینًا فَڵن یُقْبَڵ مِنْهُ ۆهُۆ فِی الْآخِرَەِ مِنَ الْخَاسِڕینَ
یەکەم ڕوانگە ماقوول نییە لە ئادەم تا خاتەم لایەنگرانی پێغەمبەرەکان یەک شوناسی ئیمانیان هەبێت ، یەک ئایین-یان نەبێت!
دووەم ڕوانگە ، لە ڕووى (تێداهاتوو –پێدائاژوو-کۆنتێکست)ەوە ئایەتەکەى سەرەوە راستەوخۆ لە دواى ئەم ئایەتە هاتووە : ” قُلْ آمَنَا بِالڵهِ ۆمَا ڕُنزِڵ عَڵیْنَا ۆمَا ڕُنزِڵ عَڵىٰ إِبْرَاهِیمَ ۆإِسْمَاعِیڵ ۆإِسْحَاقَ ۆێعْقُوبَ ۆالْڕَسْبَاگِ ۆمَا ڕُوتِێ مُوسَىٰ ۆعِیسَىٰ ۆالنَبِیُونَ مِن رَبِهِمْ ڵا نُفَڕقُ بَیْنَ ڕَحَدٍ مِنْهُمْ ۆنَحْنُ ڵهُ مُسْلِمُونَ-ال عمران، ایە (84)
ئەو پێکەوە ژیانەى قورئان داواى دەکات قبولکردنی هەموو ئایینە ئاسمانییەکانە کە باوەڕیان بە خوا و ڕۆژی دوایی هەیە و کردارى چاک دەکەن . لە لایەکی تر هەر خودی ئایەتەکەى سەرەوە ، ئاماژە بەو کەسانە دەکا کە لە ئاخیرەت نەک دنیا رەنج بە خەسار و خەسارەتمەندن ، کەواتە چۆن کۆمەڵگاى ئیسلامی کە باوەش بۆ ئیبراهیمی و موسایی و عیسایی و زەردەشتیی …باوەڕ بە خوا و رۆژی دوایی و ئاکارچاک دەکات ، باوەش لە دنیا بۆ کەسانی زندیق و مولحید و شیوعی دەکاتەوە.
لە سەردەمی حوکمڕانی ئیسلامی بنەماڵەیی ( ئیسلامی مێژوویی نەک عەقیدەیی) وڵاتی ئیسلام جێگاى هەموو دینەکان و لادەرەکان بووە ، بە بەڵگەى ئەوەى هەموو ئەو بتانەى لە جیهانی ئیسلامی هەبوون ، مانەوە هەتا( قاعیدە) و( داعش) دەرکەوتن. کوردستان جگە لەوەى هیچ کێشەى لەگەڵ هەبوونی جوو و دیان لە کوردستان نەبوو ، هیچ کێشەیەکی ئایینیشی لەگەڵ کاکەیی و ئێزیدی نەبوو .
لە لایەکی تر ڕەوتی ئیسلامی کوردی ڕۆژەک لە ڕۆژان هەڵوێستێکی نەیاری و نالەبارى بەرانبەر هیچ دینێک لە کوردستان نەبووە . ئەو دیاردەیە هەتا لە ئەوڕوپا نییە ، بە بەڵگەى لە یۆگسلافیا و ئەلبانیادا ، کاسۆلیک و ئەرسەردۆکس بەرگەى هەبوونی چەند ملیۆنێک موسڵمانێکیان لە نۆوەدەکانی سەدەى بیست نەگرت.
کەواتە ئیسلام لە دنیادا خێوەتێک ( چادرێک ) قەبووڵی هەبوونی ئەویتر وەک دیان و ئێزیدیاتی و شیعە دەکات بەو مەرجەى باوەڕیان بە خودا و ڕۆژی دوایی هەبێت . دیاردەى فرەئایینی بێ کێشە و خوێن ڕشتن تەواو ئەوە پشتراست دەکەنەوە ، کورد بەوە تەواو قەناعەتیان بە خۆ هێناوە کە ئەو هەمووە لایدەیە خودا پەرێسن ، بە جۆرێک موسڵمان و دیانی کۆیە و شەقلاوە و دیانە و ئامێدی و ئاکرێ وەک دوو هاوبەشی یەک وڵات بێ کێشە دەژین .
لە ڕووى حوکمڕانیەوە لە دەستوورى ئیدارەى خۆیدا مافی ئایینی جودا بە کاکەیی و ئێزیدی و فەیلی و شەبەک دەدات ، بۆ نموونە . لە بەندی شەشی پرۆژەى دەستوورى هەرێمی کوردستان هاتووە :”…دان بە تەواوى مافە ئایینیەکانی مەسیحی و ئێزیدیەکان و ئەوانی دیکە دادەنێ و سەربەستی بیروباوەڕ و بەڕێوەبردنی رێو رەسم و داب و نەریتی ئایینی بۆ هەموو کەسێک دابین دەکات ..” هەروەها لە بەندی چواردەدا حکومەتی کوردی زمانی سریانی بە زمانی ڕەسمی دەناسی لە تەک زمانی کوردی . لەمەش زیاتر ، وەزارەتی ئەوقاف بۆتە وەزارەتی هەموو دینەکان بە جۆرێک ناوى بۆتە وەزارەتی ئەوقاف بۆ کاروبارى ئایینی .
بە حوکمی ئەوەى زۆربەى حیزبی کوردی لە شاخ مارکسی دژەدین بوون ، لە شاریش زۆرێک لە ڕۆناکبیران بەرهەمی مارکسی شاخ چەندان ئیمزایان کۆکردەوە بۆ بەرتەسککردنی هەژموونی ئیسلام لە کۆمەڵگا هەروەها لە سلێمانی بە ئاشکرا سندوقی ڕەتکردنەوەى بەندی شەشەمی پرۆژەى دەستوورى هەرێمی کوردستان کە دەڵێت :” بنەماکانی شەریعەتی ئیسلام سەرەکیی یاسادانانن..”

ئەو دایڤێرستییە لە باوەڕ هەتا لە گۆرانی کوردی ڕەنگی داوەتەوە ، ئەوەتە شڤان پەروەر لە گۆرانیەکدا دەڵێت :
جەژنا وە بخێر بە
جەژنا وە بخێر بە

ئەو چ جەژنە فەرق ناکەین
جەژنەک پیرۆز بە
یا موسڵمان بە
یا کریسچیان بە
یا زەردەشتی بە
یان عەلاوی بە
یا سووننی بە
یا ئێزیدی بە
فەرق ناکەین
……

لە لایەکی تر گەر ڕێژەى ئەو هەموو دینە بەراوردبکەین بە ڕێژەى موسڵمانبوونی کورد ، زیاتر لە 90%ی کورد موسڵمانە ، کەچی ئیسلام لە کۆمەڵگا وەک ژمارەیەک لە ژمارەکان حسێبی بۆ کراوە ، بە واتاى چۆن ڕێز لە جەژنی مەسیحیی و ئێزیدی و کاکەیی گیراوە هەرئەوەندەش ڕێز لە ئیسلام گیراوە !
هێندەى تاکی موسڵمان گۆرانی بۆ ئەو تەباییە دەڵێت ، بە دەگمەن هەڵدەکەوێ گۆرانیبێژێکی دینەکانی تر بەسەر ئیسلام هەڵبڵێت و جەژنە پیرۆزە لە موسڵمانان بکات.

بەشی دووەم
دۆگما لە ئایدیۆلۆژیا ،
کوشتنی دایڤێرستی
مێژووى نوێ و هاوچەرخی کوردی مێژووى چاندنی هزرى مارکسیزمە لە بزاڤی کوردی . ئەوە هەر تەنیا هەبوون نەبووە ، بەڵکو ئامادەگی بووە . جگە لە شۆرشی شێخ مەحموود 1919-1925 و ڕاپەڕینەکانی بارزان 1930-1945 ، بزاڤی کوردی لە باشوورى کوردستان لە چوارچێوەى حیزبی مارکسی کوردی بووە، وەک حیزبی ڕزگارى و حیزبی شۆرش و ( حیزبی هیوا) و ( حیزبی پارتی ) هەروەها (حیزبی شیوعی ).
لە باشوورى کوردستان دا دوو قۆناغی پڕ ململانێ ئامادەگی هەبووە .
قۆناغی یەکەم ، قۆناغی پێش مەلایی و جەلالیی
لە قۆناغی دواى جەنگ ی دووەمی جیهانیی زاراوەکان واتای تریان وەرگرت ، سیاسەتمەدار و ڕۆناکبیر بوونە سینۆنیمی یەکتر . جەمال نەبەز لە زۆربەى کتێبەکانیدا قسە لە سەر ئەوە دەکات ، ئەوانە خوردە بۆرژواى کوردن و تاقەتی شۆرشی چەکداریان نەبووە . پاش ونبوونی هەریەک لە شێخ مەموود و قازى موحەمەد و مستەفا بارزانی ، هەر یەک بە هۆکارێک ، چاوەڕێ دەکرا ، ململانێیەکی هزرى و ڕۆناکبیری لە ناو ئەو توێژە ، خوردە بۆرژواى کورد، دروست ببێت.
دواى هەرەسی کۆمارى کوردستان لە مەهاباد ، پارتە سیاسیەکانی باشوور : پارتی کۆمۆنیستی عێراق ، پارتی هیوا ، پارتی شۆرش ، پارتی ڕزگاری جۆرە سڕبوونێکیان بەخۆوە بینی.
بینینی ڕەوشی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێش هەرەس سیاسەتمەدار و ڕۆناکبیرانی باشوورى کوردستانی هاندا ، پارتێکی کوردی بۆ باشوور دروست بکەن.
هەریەک لە کەسانی وەک هەمزە عبدلڵا و عەلی عبدلڵا و جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی سەربردەى بیرۆکەى دروستکردنی پارتی دیموکراتی کورد-عێراق دەگێرنەوە ، د.ئەحمەد ئەمین 2017 ل13. ئەو جیوازیە لە گێڕانەوە پەیوەندی بە دیاردەى ململانێی مەلایی و جەلالیی هەیە . هەمزە عبدالڵا لە 1998 و عەلی عبدالڵا لە 1968 و تاڵەبانی 1970 و مەسعود بارزانی لە 1991 باسی ئەو مێژووەیان کردووە ، مێژووى ئەو کتێبانەش لە دواى دیاردەى مەلایی و جەلالیی بڵاوکراونەتەوە.
لە قۆناغی دروستبوونی پارتی دیموکراتی کورددا سەرەداوى ململانێ و ئارێشەکان دەرکەوتن . لە ماوەى 1951-1956 سێ ئاراستە لە ناو پارتی دەرکەوتن . هەتا کۆتاییەکانی 1949 پارتی یەک بەرەى ناکۆک بوو . دکتۆر ئەحمەد ئەمین لە ل18-20 قسە لە سەر دەرکردنی یا هەڵپەساردنی ئەندامێتی( هەمزە عەبدولڵا) دەکات. ئەو دوو لەتبوونە چۆکی بە هەمزە نەدا ، بەڵکو لە بەرایی پەنجاکان بە پاڵپشتی چەند نووسەر و سیاسەتمەدارێک بەرەى( پێشکەوتووى پارتی) پێکهێنا. دەربارەى دروستبوونی ئەم بەرەیە ، تاڵەبانی لە دیدارى تەمەن دەیباتەوە بۆ 1954، کرێس کۆچێرا بۆ ساڵی 1955، دکتۆر ئەحمەد ئەمینیش لە ل21 دەباتەوە بۆ ساڵی 1951 ، بەڵام دۆکیومێنتەکان پشتگیری ڕای هیچیان ناکەن ، بۆ نموونە
1.ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان –عێراق خۆى لە 1953 دامەزراوە .
2.بیرەوی ناوەوەى لقی عەشیرەتەکانی پارتی دیموکراتی کورد-عێراق –
1954
3.راپەڕینەکەى میللەت لە تشرینی دووەمدا-
1953
ئەو سێیە هیچ کامێکیان مۆری بەرەى پێشکەوتووی لە سەر نەبوو .
دەستەواژەى ” بەرەى پێشکەوتوو” دەستەواژەیەکی مارکسییە بۆ بەرەیەک بەکاردێت کە بانگەشەى ” زیاتر مارکسیبوون” دەکات ، ئەو بەرەیە لە ساڵی 1954 بە سەرۆکایەتی هەمزە عەبدولڵا هەوڵدەدات لقێکی تایبەت بە عەشیرەتە کوردەکان دابمەزرێنێت بە ئامانجی ڕاکێشانیان بۆ ناو پارتی !(ئەحمەد ئەمین ،ل27-28).
پاش ئەوەى بەرەى ( ساڵح ڕشدی ) هەڵدەوەشێتەوە، بەرەى هەمزە و ئیبراهیم ئەحمەد باشوورى کوردستان قۆرخ دەکەن ، تاڵەبانی لە 1956 بەرەو ڕووسیا-یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو- بۆ دیدارى مستەفا بارزانی دەچێت و ڕەوشی ناکۆکی باشوورى کوردستانی بۆ باس دەکات ، ئەویش دوو نامە بۆ هەریەک لە هەمزە عەبدولڵا و ئیبراهیم ئەحمەد دەنێرێت، هەردوو بەرە لە 1956 یەکتردەگرنەوە.
ئەو سێ بەرەیە ، بەرەى هزرى نەبوون ، بەڵکو بەرەى ڕقی کەسیی بوون. بە دیتنی من ئەو یەکگرتنەوە ، یەکگرتنەوەى خزمایەتی بوو : هەمزە عەبدولڵا و ئیبراهیم ئەحمەد بوونە هاڤلینگ / هاوزاوا / وڵداش زاوا هەروەها تاڵەبانیش بووە زاواى ئیبراهیم ئەحمەد ! ئەگەرنا پاش ئەو یەکگرتنەوەش هەردوو وڵداش زاوا لە ڕووى ئایدیۆلۆژیاوە هەر دژ بە یەک بوون.
قۆناغی دووەم ، قۆناغی دواى نسکۆ ( ئاشبەتالڕ )
لە قۆناغی دواى نسکۆ هەرەس ئاشبەتالڕ ، جگە لەوەى ململانێی زاراوەکان بوونە شوناس بۆ تەرەفەکان ، ئایدیۆلۆژیا بە تایبەتی ئایدیۆلۆژی چەپی پانتایەکی فراوانی لە شاخ و شار گرتەوە. زۆربەى حیزبەکانی شاخ مارکسی بوون ، بەڵام هیچ کامێکیشیان قەبووڵی ئەویتری نەدەکرد، بە واتاى دایڤێرستی لە شاخ و( شار ) تەواو باری کردبوو.
لە کتێبەکانی ( سەید کاکە ) و ( نەوشێروان مستەفا ) و ( موحەمەدی حاجی مەحموود ) و ( مەلا بەختیار ) و ( پشکۆ نەجمەددین ) و ( هەڤاڵ کوێستانی ) و (عادل ڕەفیق )…هتد پانتایەکی فراوان لەو کتێبانە تەرخان کراوە بۆ ململانێی ئایدیۆلۆژی چەپی . بۆ نموونە زۆربەى ئەو نووسینانەى لە سەر ” کۆمەڵەى مارکسی-لینینی کۆمەڵەى ڕەنجدەرانی کوردستان ” نووسراون ، قسە لە سەر ململانێی کوردستانچیی عێراقچیی دەکەن . لە سەرەتا ئارام و لە کۆتایی هەڤاڵ کوێستانیی دەیانوت : کوردستانچییەتی لەگەڵ پرۆگرامی لینینی- مارکسیەتی تێکناکەکاتەوە . مەلا بەختیار لە دیدارێک دەڵێت : هاتنەوەى نەوشێروان لە ئەوروپا بەتایبەتی لە کۆنفرانسی یەکەمەوە من و ئەو لە کێشەى هزرى دابووین.” هەر لە منداڵدانی بەرەى یەکێتیەوە ، کۆمەڵەوە و بزوتنەوەى سۆشیالیست لە یەکتر جیابوونەوە ، شەڕی پشت ئاشان شەڕێکی دی ئایدیۆلۆژیا بوو لە نێوان کۆمەڵە و ( شیوعی + سۆشیالیست ) . عادل ڕەفیق لە کتێبێکی حەفت سەد لاپەڕەیی بە کۆمەڵێک دۆکیومێنت لە بارەى جیابوونەوەى ( ئاڵاى شۆرش ) لە ( کۆمەڵە ) دەدوێ . پشکۆ نەجمەددین لە کتێبەکەى دا باسی توند و تیژی سەران و پێشمەرگەکانی کۆمەڵە دەرهەق ئەو جیابوونەوە دەکات . ئەو هەڵوێستەى کۆمەڵە دوور بوو لە چەمکی پلورالیزم و دایڤێرسیتی . بەڵکو ڕێک وەک سیاسەتی ستالین وابوو دەرهەق ئەو کۆمەنیستانەى وەک ئەو سیاسەت ناکەن . ئەو تەنیا خوددیتنە داخراوى هەر تەنیا بە سەر تاکەکان نەبوو ، بەڵکو بە سەر قەڵەمڕەوی جیوگرافی یەکێتی و دەرەوەش هەبوو ، بە جۆرێک ئەوانەی قسەیان لە سەر کتێبەکەى هەڤاڵ کوێستانی کردووە ، لەوانە ئیسماعیل حەمەدین ، کەسێکی وەک شێرکۆ بێکەس باوەڕی بەوە بووە کە لە بریتی کوشتنی فوئاد مەجید میسری ( شیوعی ) تێزابی بە دەموچاو دابکرێت !! جگە لەوەى کۆمەڵە زۆربەى ئەندامانی ئاڵای شۆڕشى دەستگیر کرد ، ئەو ئەندامانەى کە زۆربەى پێش جیابوونەوە لە سەرکردایەتی کۆمەڵە بوون لە بەرانبەر دوو ئیختیار سەرپشک کران: یا پاشگەزبوونەوە یا لە ملدان( کتێبەکەى پشکۆ نەجمەددین ) .
ئەو داخراوییە ئایدیۆلۆژییە تەنها لە قەڵەمڕەوى یەکێتی نەبوو ، بەڵکو لە قەڵەمڕەوى پارتی بە شێوەیەکی تر بوو ، بۆ نموونە سامی عبدالرەحمانی پالەوانی ( کارەساتی هەکاری ) لە قیادە موەقەتەى پارتی جیابۆوە پارتێکی نوێی بە ناوى ( پارتی گەل ) لە سەر بنەماى ئایدیۆلۆژی دروست کرد ( بڕوانە کتێبی البدیل الپورى ، سامی عبدالرەحمان )
ئەو ململانێ ئایدیۆلۆژییە پاوانککردنی جیوگرافیشی لێکەوتەوە . شاخی باشوورى کوردستان نەک هەر تەنیا درزی ئایدیۆلۆژی تێکەوت ، بەڵکو تووشی دربەى سایکس –بیکۆى حیزبی کوردی بۆوە ، پەلەى بەریتانیا و عەرەبیان سپی کردەوە !
هەرچەندە بەرەى کوردستانی لە 1988 خوێنڕشتنی کورد بە کوردی کپکردەوە ، بەڵام دەرکەوت ئەم بەرەیەش هەر تەنیا ململانێی دژەکان بوون ، بۆیە لە شاریش ململانێی کۆن دووبارە بۆوە ، چونکە خودی حیزب لە نێو کورددا لە سەر قین ، ڕق ، پاوانخوازى دامەزراوە .
لەمەدا بەم ئاکامە دەگەین کە حیزبی کوردی لە شاخ و شار دیاردەى دایڤێرستی کوشتووە ، ئەو کوشتنەش بە قازانجی داگیرکەر و زیانی دۆزى کورد تەواو بووە . سەیرەکە لەوەدایە پێشتر ڕۆناکبیر و حیزبدارى کورد هەر قسەى لە سەر داخراوى و سەرکوتکەرى ئیسلام دەکرد ، کەچی تەنیا لەو سەد ساڵە دەرکەوت ئیسلام دینێکی تەواو کراوەیە و لە قەڵەمڕەوى سیاسی خۆى قەبووڵی ئەویتر دەکات ، هەرچی سەرانی ئایدیۆلۆژی مارکسییە نەک هەر تەواو داخراو بوونە لە شاخ ، قەبووڵی ڕەوتی تریان نەکردووە با مارکسی بێ .

ئەنجامگیریی
لەم توێژینەوەیەدا بە چەند ئەنجامێک گەیشتووە ، لەوانە
1.هەرچەندە ئیسلام لە دەسەڵات بی یا لە دەرەوەى دەسەڵات ناوەندێکی دایڤێرستییە .
2.ئیسلام لە دەق و پرانسیپ و ڕەفتار ڕێزى لەویتر گرتووە . وێڕاى ئەوەش زۆربەى حیزبی ئیسلامی کوردی هاوسۆز بووە لەگەڵ ئێزیدی و کاکەیی و شیعەى کوردی هیچ ئارێشەیەکی ئایینی نەبووە و نییە.
3.لە کوردستاندا لە پاش کاڵبوونی ئەدەبی کلاسیکی کوردی و دەرکەوتنی ئەدەبی نوێ ، تەیارێکی ئایدیۆلۆژی دەرکەوتووە بە پاڵپشتی حیزبی کوردی جوانیەکانی ئیسلامی ناشیرین کردووە ، ناشیرینیەکانی ئایدیۆلۆژی چەپی کوردی جوان کردووە . ئەو بەرەیە لە ناو خودی خۆیشی لە ئارێشە دابووە ، ئارێشەیەکی ئایدیۆلۆژی بەرپاکردووە تەنیا بە خوێن ڕشتن کپبۆتەوە ، بۆ نموونە شەڕی کۆمەڵە و سۆشیالیست ، پشت ئاشان شەڕی کۆمەڵە و شیوعی ، شەڕی کۆمەڵە و ئاڵای شۆرش هەروەها شەڕی پارتی و پارتی گەل.
4.لە سایەى ڕق وئایدیۆلۆژیادا ، ئیسلام لە دەستوور ، ئیسلامی لە ڕەفتار ستەمی زۆرى لێکراوە.
………………………………………………………………..
پەڕاوێز
* لە دوو ماوەى پێش هاتنی عیسا ئاشوورى و کلدانی لە نێوبردراون :
یەکەم ، ماوەى 612 پ .م و 606 پ.م
جۆرج رو ، دیاکۆنۆف ، جون ئوتس ، هارى ساکز …قسە لە سەر ئەوە دەکەن ، کە هەرچەندە میدی و کلدانی هاوپەیمان بوون لە دژی ئاشوورییەکان ، بەڵام تەنیا میدیەکان چوونە ناو شارى نەینەوا و سین شار ئەشکونی ،دوا پاشاى ئاشووری ، لە نێو برد لە 612 پ .م هەرچی نەبوپلاسەرى کلدانی بوو ، چونکە هاوسۆزی ئایینی ئاشوورى بوو نەچووە ناو شارەکە، بە قسەى لێڤین بێ نوسەرى توێژینەوەى جیوگرافی لە بارەى ئاسووریەکانی زاگرۆس ، میدیەکان پاش هەرەسپێهێنانی ئیمپراتۆریەتی ئاشوورى شارى نەینەوا دەدەنە کلدانیەکان و بەرەو وڵاتی خۆیان دەگەڕێنەوە –کەلسومە جەمیل 2012، ل154 . بەرهەڵستی ئاشووریەکان هەر مابوو هەتا هەریەک لە سوپاى میدی و سوپاى نەبوخوزنەسەر لە ساڵی 606 پ.م لە حەران توانیان بە یەکجارى کۆتایی بە دەسەڵاتی ئاشوورى بێنن.
بۆیە هیچ لۆژیکێک قەبوولی ناکات کە دیانەکانی کوردستان پاشماوەى ئاشوورى بن :
1.میدی نەیارى ئاشوورى بوونە و بۆ دواجار دەسەڵاتی ئاشووریان ڕووخاندووە .
2.ئاشوورستانیان بۆ کلدان

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

ڕاپه‌ڕینی دەرسیم

ئامادەكردنی:بەلقیس سلێمان زانكۆی سۆران -فاكەلتی ئاداببەشی مێژوو قوناغی چوار ئەو راپەرینە بۆ كە لە ساڵی …