Home / شوێنەوارى کوردستان / زانا ئەڵمانییەكان لەسلێمانی شوێنەواری دەگمەن دەدۆزنەوە

زانا ئەڵمانییەكان لەسلێمانی شوێنەواری دەگمەن دەدۆزنەوە

زانا ئەڵمانییەكان لەسلێمانی شوێنەواری دەگمەن دەدۆزنەوە

FB_IMG_1516984982338

زانایانی ئەڵمانی لەبەردەوامی پرۆسەی پشكنیندا لەناوچەیەكی شاری سلێمانی سەركەوتنێكی گەورەیان بەدەستهێناوەو چەندین شوێنەواری بەنرخ و مێژووییان دۆزیوتەوە كە مێژووەكەیان دەگەڕێتەوە بۆ چاخەكانی چوارەم و شەشەمی زاینی، جگە لەدۆزینەوەی بەردی هەڵكۆڵراوی سەردەمەكانی حەوتەم و نۆیەمی بەر لەزاینی.

سایتی (دۆیچە ڤیللەی ئەڵمانی) راپۆرتێكی سەبارەت بەدۆزینەوەی شوێنەوارێكی بەنرخی ناوچە كوردییەكانی لەلایەن زانایانی ئەڵمانەوە بڵاوكردۆتەوەو تیایدا هاتوە: زانایان و وخوێندكارانی بەشی زانستی شوێنەواری زانكۆی (گۆتە)ی فرانكفۆرتی ئەڵمانیا لەدوای ئەوەی سەركەوتنێكی گەورەیان بەدەستهێنا لەدۆزینەوەی پشكنینی شوێنەواردا لەناوچە كوردییەكان لەناویاندا دۆزینەوەی پارچە بەردی نەخشێنراوی سەردەمی ئاشوری كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ نیوەی هەزارەی یەكەم گەڕانەوە ئەڵمانیا.

لەڕاپۆرتەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە: سەرەڕای مەترسییەكانی كارەكە گروپێك لەزانایانی شوێنەوارناسی ئەڵمانی لەناوچە كوردییەكانی باكوری عیراق كە ناوچەی قەدەغەكراوی سەردەمی سەدام حسێن سەرۆكی لەناوچوی بەعس، بە بەشداری ژمارەیەك لەخوێندكارانی بەشی دكتۆرای شوێنەوارناسی لەبەشی رۆژئاوای ئاسیا لەزانكۆی (گۆتە)ی ئەڵمانی و لەچوارچێوەی هاوكارییەكان بۆ چارەسەری لایەنە شاراوەكانی نەخشەی دێرین و شوێنەوارناسی لەو ناوچەیەدا پشكنینیان ئەنجامدا.

دیرك فیكە بەڕێوەبەری تیمە ئەڵمانیەكە كە لەگەڵ تیمەكەیدا وەك لەڕاپۆرتەكەدا باسكراوە لەم دواییەدا لەسلێمانی باكوری عیراقەوە گەڕاونەتەوە ئەلمَانیاو لەلێدوانێكیشدا بەئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی رایگەیاندوە: ئەو شوێنەی پشكنینیان تێدا ئەنجامداوەو لێكۆڵینەوەیان لەسەركردوە پێشتر بەشێوەیەكی دیار ئاشكرانەكراوەو بگرە لەچوارچێوەی ئاشكرابونی چاوەڕوان نەكراودا بووە لەو ناوچەیەدا.

ئەو زانایە دەشڵێت: هەندێك كەرەسەمان دۆزییەوە كە پەیوەندی بەلایەنی هونەرییەوە هەبووە كە لەوسەردەمەدا لەناوچەی دەوروبەری وڵاتی نێوان دوو رووباردا بۆ دروستكردنی پێداویستییەكانیان بەكارهێنراوە.

32.jpg

شوێنی پشکنینەكە كە لەلایەن ئەنستویتی شوێنەوارناسی ئەڵمانیەوە لەئاسمانەوە وێنەی گیراوە

وەك لەڕاپۆرتەكەدا هاتووە زانكۆی گۆتە لەفرانكفۆرت سەبارەت بەم سەركەوتنەی زانایانی ئەڵمانی راگەیاندنێكی بڵاوكردۆتەوەو تیادا رونیكردۆتەوە: ئەمە دووەمین هەوڵە لەڕووی چۆنایەتیەوە لەو ناوچەیەداو دڵنیایی دەدات ئەوەی زاناكانی ئەڵمان لەوناوچەیەدا دۆزیویانەتەوە زۆر سەركەوتووبن و كارێكی باشیان ئەنجامداوە، باسیان لەوەشكردوە كە ئەوەی ئەو زانایانە دۆزیویانەتەوە جۆرێكە لەپێكهاتەی ئەو سەردەمە كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆچاخەكانی چوارەم و شەشەمی زاینی، جگە لەدۆینەوەی بەردی هەڵكۆڵراوی سەردەمەكانی حەوتەم و نۆیەمی بەر لەزاینی، هەروەها دۆزینەوەی دیوارێكی بەردینی گەورە لەپاڵ شاخێكدا وەك بەڵگەیەك بۆ بونی كاری بیناسازی گەورە لەو سەردەمەدا كە زانایان مێژووەكەی دەگەڕێننەوە بۆ هەزارەی یەكەمی بەر لەزاین.

هەر بەپێی راپۆرتەكە، دیرك فیكە سەرۆكی تیمەكە زانای ئەڵمانی ناسراو، رونیكردۆتەوە ناوچەی كوردەكان لەباكوری عیراق لەدواین ئەو شوێنانەیە كە دەكرێ زانایانی بواری شوێنەوار پشكنینی بۆ بكەن ئەمەش بەهۆی ئەو قەیرانە سیاسیانەی كە لەو ناوچانەدا هەبووە.

ئەوپسپۆڕە ئەوەشی وتوە: سوریاش لەڕوی شوێنەوارەوە وێرانكراوە، لەكاری شوێنەوارناسیدا توركیاش لەئێستادا ئاستەنگی زۆری لەبەردەمدایە.

ئەوەشی ئاشكراكردووە ئەوان سەرقاڵی پلانن بۆ هەڵمەتێكی تری پشكنین لەكۆتایی هاوینی 2018دا لەو ناوچە كوردییانە، لەكاتێكدا كەبارودۆخی سیاسی سەقامگیری و ئارامی بەخۆوە بببینێ وەك ئەوەی بەر لەڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردەكان هەیانبووە لەگەڵ بونی كارئاسانی و فەراهەمكردنی پێداویستییەكانی ئەو پرۆسەی پشكنینە.

وەك لەڕاپۆرتەكەدا دیارە ئەو پشكنینانەو دۆزینەوەی ئەو شوێنەوارە بەنرخانە لەناوچەی سلێمانی بووە،بەڵام هیچ زانیاری و وردەكارییەكی لەسەر شوێنەكەو جۆری پشكنینەكە نەخستۆتەڕوو.

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا

About زريان احمد

Check Also

ئەشکەوتی گەلیمگۆش

هه‌ڵكه‌وت پشده‌ری لە بیست ساڵی رابردوودا، ڕەچەڵەک، دەرکەوتن، بڵاوبوونەوە و نیشتەجێیەکانی مرۆڤی نوێ (هۆمۆسایپیان) لە …