Home / مێژووى جیهان / پانۆرامای گرنگترین ڕووداوەکانی ساڵی 2017

پانۆرامای گرنگترین ڕووداوەکانی ساڵی 2017

1330122017_diqaaa

پانۆرامای گرنگترین ڕووداوەکانی ساڵی 2017

خەندان- سامان محەمەد

ساڵی 2017 بەرەو کۆتایی دەڕوات و لەماوەی زیاتر لە 360 رۆژدا هەرێمی کوردستان چەندین رووداوی گەورەو چاوەڕوان نەکراوی بەخۆوە بینیوە، بەجۆرێک زۆرێکیان بوونە بازدانێکی گەورەو ئایندەی هەرێمی کوردستانیان گۆڕی.

لەو تێکستانەی خوارەوەدا بەشێکی گرنگی ئەو ساتانە وەبیر خوێنەرانی خەندان دێنینەوە.

مردنی کەسایەتییەکان:
کۆچی دوایی شوعلە عەلی (27ی ئاداری 2017)
شوعلە عەلی خێزانی نەوشیروان مستەفا ئەمین، لە ڕێکەوتی 27ی ئاداری ساڵی 2017 کۆچی دوایکرد. ماوەیەکی زۆر بوو بەهۆی نەخۆشییەوە لە وڵاتی بەریتانیا بوو، دواتر گەڕایەوە شاری سلێمانی و کۆچی دوایکرد.
1330122017131732017_17361744_1484615898239049_2122358371534080911_n

کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا ئەمین (19ی ئایاری 2017)
دوای دوو مانگ و دوو ڕۆژ لە کۆچی دوای شوعلە عەلی، لە ڕێکەوتی 19 ئایاری ٢٠١٧ نەوشیروان مستەفا ئەمین، ڕێکخەری گشتی بزوونتەوەی گۆڕان کۆچی دواییکرد، نەوشیروان مستەفا تاکو ساڵی 2007 جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بوو، بەڵام دواتر و لە ساڵی 2007 بزوتنەوەی گۆڕانی ڕاگەیاند و لە یەکەم بەشداری هەڵبژاردن توانی 25 کورسی پەرلەمانی بەدەست بهێنێت. نەوشیروان مستەفا لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بوو بەمەبەستی چارەسەروەرگرتن و دواتر گەڕایەوە بۆ هەرێمی کوردستان و لە 19ی ئایاری 2017 کۆچی دوایکرد.

1330122017shtt
کۆچی دوای مام جەلال (سێی تشرینی یەکەمی 2017)
ڕەنگە ساڵی 2017 بەساڵی مردنی کەسایەتییە سیاسییەکانی کوردستان و عیراق ناوبانگی دەرکردبێت، لە ڕێکەوتی سێی تشرینی یەکەمی 2017 جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتی، یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و یەکەم سەرۆک کۆماری عیراق کۆچی دوایکرد، مام جەلال لە ساڵی 2012ەوە نەخۆشکەوت و ڕەوانەی نەخۆشخانەی شارێتێ لە ئەڵمانیا کرا دوای نزیکەی پێنج ساڵ لە ململانێ لەگەڵ نەخۆشیدا کۆچی دوایی کرد.

1610112017_012
کۆچی دوایی عەزیز محەمەد (31ی ئایاری 2017)
عەزیز محەمەد، سیاسەتمەدار و سکرتێری پێشووتری حیزبی شیوعی لە هەولێر کۆچی دوایی کرد. عەزیز محەمەد لە 1ی تەمموزی ساڵی 1924 لە بێركۆت لەدایكبووە، سەرەتای ساڵانی 1940 رووی كردووەتە هەولێر و پەیوەندی بەحیزبی هیواوە كردووە. عەزیز محەمەد ساڵی 1964 بەسكرتێری حیزبی شیوعی هەڵدەبژێردراوە و تاوەکو ساڵی 1993 لە پۆستی سكرتێری حیزب ماوەتەوە.

133012201731520171418838908_189745518216545_2087454092119470064_n

کۆچی دوایی کەریم زەند (10ی تشرینی یەکەمی 2017)
کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی رۆژی 10ی تشرینی یەکەمی 2017 کەریم خانی زەندی گەڕیدەو مێژوونوونی کورد لە ماڵەکەی خۆی لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد، کەریم زەند ساڵی ١٩٢٤ لە سلێمانی لە دایکبووە، خوێندنی ئایینی و سەرەتایی و ناوەندی لە سلێمانی تەواوکردووە و ساڵی ١٩٤٤ خانەی مامۆستایانی بەغدای تەواوکردووەو لە ساڵی ١٩٤٦ بەشداری لە کۆماری کوردستان کردووە.

1330122017zwend
ڕووداوە سیاسییەکان:
کاراکردنەوەی پەرلەمان (15ی ئەیلولی 2017)
دوای نزیکەی دوو ساڵ لە داخستنی پەرلەمانی کوردستان لە 15ی ئەیلولی 2017 کاراکرایەوە.

19114090_422882234763162_1295113360020627581_n

٢٥ی سێپتێمبەر:
رۆژی 25-9-2017 وەک رووداوێکی گەورەی مێژوویی بۆ هەر چوارپارچەی کوردستانیان تەماشاکراو خەڵکی کوردستانی باشوور بەشداریان لە پرۆسەی ریفراندۆمدا کرد و دەنگیان بەجیابوونەوە لە عیراق دا و بەهۆیەوە 90% زیاتری خەڵکی هەرێمی کوردستان چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان و ژیانیان لەگەڵ عیراق رەتکردەوە، دوابەدوای ئەوە سەرکردە باڵاکانی عیراق هاتنە دەنگ و ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی.

A man holds a printed banner of Kurdistan region referendum in Erbil, Iraq August 26, 2017. Picture taken August 26, 2017. REUTERS/Azad Lashkari

ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر:
بەرەبەریانی 16ی تشرینی یەکەمی 2017 بەهۆی هێرشەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عیراقەوە بۆ سەر کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان کورد 51%ی خاکی کوردستانی لەدەستدا، لەدوای پرۆسەی ئازادکردنی عیراقەوە یەکەمجارە سوپای عیراق لەشکرکێشی بۆ خاکی هەرێمی کوردستان بکات و هێز بۆ سەر کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان بهێنێت.

800x-1

دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکی هەرێم (یەکی تشرینی 2017)
مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەستبەرداری پۆستەکەی بو و تائێستاش ئەو پۆستە سەرۆکی هەرێم بە بەتاڵی ماوەتەوە.

1330122017276379Image1
ڕاگەیاندنی هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری (16ی ئەیلول)
بە سەرۆکایەتی د. بەرهەم ساڵح
کەریم بەحری، رێپێدراوی یاسایی بەرھەم ساڵح، 16ی ئەیلول، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند، راسپێردراوە بۆ تۆمارکردنی قەوارەیەک بەناوی ھاوپەیمانی دیموکراسی  دادپەروەری لەکۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان، دواتر کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێمی کوردستان، ١٧ی ئەیلولی ئەمساڵ ھاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری، وەک یەکەم قەوارە بۆ ھەڵبژاردنەکان پەسەندکرد، لەڕۆژی 27-12-2017 هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری مۆڵەتی فەرمی لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق وەرگرت.

image002

کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ (7-11-2017)
لە ناوەڕاستی ساڵی 2014ەوە موسڵی دوووەم گەورەترین شاری عیراق کەوتە دەست چەکدارانی داعش و لە ئۆپەراسیۆنێکی گەورەی سەربازیدا لە 7-11-2017ەوە ئەو شارە بەتەواوەتی کۆنترۆڵکرایەوە کەوتەوە دەست هێزەکانی سوپای عیراق.

موصل-620x330

زەمین لەرزە (12-11-2017)
2017 وەک ساڵی زەمین لەرزە ناوزەدکراو لە شەوی 12-11دا یەکەم زەمین لەرزەی بەهێز هەرێمی کوردستانی هەژاند و بەهۆیەوە شارۆچکەکانی وەک دەربەندیخان و هەڵەبجە دووچاری زیانی گەورەی گیانی و ماڵی بوونەوە، لەو رێککەوتەوە چەندینجاری تر زەمین لەرزەی تر زەوی و باڵەخانەکانی هەرێمی کوردستانی هەژاندووە.
1330122017laikw

خۆپیشاندانەکان (18-12-2017)
رۆژی 18-12 بەهۆی قووڵبوونەوەی قەیرانە یەک لەدوای یەکەکانی هەرێمی کوردستان و چارەکە مووچەو خزمەتگوزاری و خراپتربوونی بار و گوزەرانی خەڵك، لە سلێمانی و رانیەو پیرەمەگروون خۆپیشاندانی گەورە ئەنجامدران و چەندین کەس دەستگیکران و چەند کەسێکیش برینداربوون و بەهۆیەوە سێ کەسیش شەهیدبوون.

xopishsu

کشانەوەی گۆڕان و کۆمەڵ لە حکومەت (20-12-2017)
لە 20ی مانگی دیسەمبەردا هەریەکە لە بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵ دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان لەم کابینەیەی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند.

1330122017we
دەستلەکارکێشانەوەی یوسف محەمەد (26-12-2017)
رۆژی 26ی هەمان مانگ، یوسف محەمەد، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی راگەیاند.

826122017_ysudfff

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …