Home / ناوداران / ڕۆماننووس و فەیلەسوف (فیودور دوستویفسکی)

ڕۆماننووس و فەیلەسوف (فیودور دوستویفسکی)

62082017_2082017-fyodor

ڕۆماننووس و فەیلەسوف (فیودور دوستویفسکی)

فیودور دوستویفسکی، یەکێکە لە ڕۆماننووس، شاعیر، نوسەر و فەیلوسوفی ئەدەبی ڕوسی لە سەدەی بیستدا، بەهۆی کارە ناوازەکانیەوە یەکێکە لە ناوەدیارەکانی ئەدەبی جیهان بە گشتی و ئەدەبی ڕوسی بەتایبەتی.
نوسەر خاوەنی چەندین ڕۆمانە لە بواری زانستی دەرون ناسایدا کە تا ئێستاش گفتوگۆی لە بوارەکانی سیاسی، ئابوری و دەرونیەوە لەبارەوە دەکرێت، بەهۆی کارەکانی لەبواری فکری ئەدەبی هاوچەرخ چەندین نازناوی پیبەخشراوەو بە دامەزرێنەری (ڕێبازی بوون) ناودەبرێت.

دوستویفسکی لە ١١ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٨٢١ لە خێزانێکی ئاست مامناوەند و ڕۆشنبیر لە دایك بووە ، باوکی پزیشکی سەربازی بووە و دایكی لەبواری بازرگانیدا کاری کردووە،
شاعیر بەوهۆیەی باوکی دوچاری نەخۆشی بووە  کاریگەری زۆری دایكی لەبواری پەروەردە و ئایندا بەسەردا زاڵ بووە، لە تەمەنی منداڵیدا وێنای بۆ چەندین کارو خۆزگەی داهاتوو کێشاوەو شوێن کارەکانی نوسەری ئەڵمانی (شیلر)کەوتووە .
پاش تەواکردنی قۆناغەکانی ناوەندی و ئامادەیی نوسەر لە کۆلێژی ئەندازیاری دەستی بەخوێندن کردووە ، لەوێووە ئاڕاستەی ژیانی بەرەو دنیای ئەدەب و نوسینی ڕۆمان و کتێب گۆڕیوە بە ڕەخنەگری ئەدەبی ڕوسی (فیساریۆن بلنسکی) ئاشنا بووە کاریگەریەکی زۆری بەسەر کارەکانیەوە بەجێهێشتووە.

دوستویفسکی بەهۆی ئارەزوەکانی بۆ دنیای ئەدەب و نوسین واز لە خوێندنی زانکۆ لە کۆلێژی ئەندازیاری دەهێنێت و لە ساڵی ١٨٤٢ ڕۆمانی (Eugenie Grandi of Honoré de Belzac) وەردەگێڕێتە سەر زمانی ڕوسی لە ساڵی ١٨٤٣ دا ڕۆمانەکە تەواو دەکات،  بەڵا م بەو هۆیەیی ڕۆمانەکە کاردانەوەی نابێت بۆیە  لە ساڵی ١٨٤٥ دا لەتەمەنی ٢٤ ساڵیدا یەکەم ڕۆمانی خۆی بەناوی (هەژاران) دەنوسێت، ڕۆمانەکە نامایەك دبێت بۆ چینی هەژاران لە گۆڤاری (هاوچەرخ)دا بڵاودەبێتەوە، لەوێووە ناوی بۆ هەمیشەی لە ئەدەبی جیهانیدا دەمێنێتەوە.
دوستویفسکی، هەر وەك نوسەرەکانی تر ژیانی پڕ لە نشێوی وئازار دەبێت و بەندینخانە بە گۆڕ پێناسە دەکات ئەویش پاش دەستگیرکردنی لە ٢٣ی نیسانی ساڵی ١٨٤٩ بە هۆی تۆمەتبارکردنی بە بونی پەیوەندی لەگەڵ گروپی لیبڕاڵەکان، کە لەو کاتەدا بە مەترسی بۆسەر ئیمپڕاتۆریەتی ڕووس هەژمار دەکرا، هەر بەو هۆیەوە فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەردەکرێت پاشان فەرمانەکە  بۆ چوار ساڵ دورخستنەوە و چوار ساڵ هەڵپەساردنی کارەکانی دەگۆڕێت ، لەماوەی بەندکردنیدا نوسەر چەند کتێبێک لەسەر بەندینخانەو ئازارەکانی دەنوسێت.
نوسەر خاوەنی سەدان کاری ناوازەیە تاکو ئێستاش لە زانکۆکانی جیهان وەك میتۆدی خوێندن بەکاردەهێندرێن و توێژینەوەیان لەبارەوە ئەنجام دەدرێت بەڵام دیارترین کارەکانی نوسەر بریتیە لە (ڕۆمانی براکانی کارامازوف، ڕۆمانی تاوان و سزا، ڕۆمانی هەژاران، ڕۆمانی شەیتانەکان ڕۆمانی گێل، ڕۆمانی شەوانی سپی، ڕۆمانی یادگاریەکانی ماڵی مردوان، ڕۆمانی هەرزەکاران، چیرۆکی دڵێکی لاواز، چیرۆکی داری کریسمس، چیرۆکی یادگاریەکانی زستان و خەونەکانی هاوین و یادگاریەکانی نوسەر).
فیودور دوستویفسکی لە ٩ی شوباتی ساڵی ١٨٨١ لە ڕوسیا لە تەمەنی شەست ساڵیدا کۆچی دوایکردووە.

خاك- ژیمان

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

‎شۆڕشی شێخ مەحمودی حەفید

‎ڕێژین محمد‎قۆناغی چوار-بەشی مێژوو‎زانكۆی سۆرانپێشەکی:شێخ مەحمود حەفید، کەسایەتی دیاری گۆڕەپانی ئایینی، بەشدارییەکی گەورەی کرد لە …