Home / مێژووى جیهان / پەیوەندی ئایەتوڵڵا خومەینی و کارتەر

پەیوەندی ئایەتوڵڵا خومەینی و کارتەر

10152017_xwmainy w kartar

پەیوەندی ئایەتوڵڵا خومەینی و کارتەر

ئارام مەحمود ئەحمەد
ئایەتوڵلا خومەینی لە کاتێکدا دەستیکرد بە گفتوگۆ کە وابیری دەکردەوە واشنتۆن پلانی کوردتا و گێڕانەوەی شای ئێرانی هەیە بۆ وڵاتەکەی، بەڵام دوای ئەوەی پەیوەندی بە ئەمەریکاییەکانەوە دەکات بی دەردەکەوێت، کە ئەمەریکا لەگەڵ گەڕانەوەی ئارامی خومەینیدان بۆ ئێران.
بەبەپێی ئەو بەڵگانەی دەزگای هەاڵگری ئەمەریکا بڵاویکردوونەوە ماڵپەڕی BBC بەش بەش بڵاویان دەکاتەوە، لە بەڵگەنامەیەکدا دوو رۆژ دوای هەڵاتنی شا لە ئێران واتا ٢٨/١/١٩٧٩ ئەمەریکا لە پەیامێکی نهێنیدا بە ئایەتوڵڵا خومەینی راگەیاندووە، هەڵوێستی ئەمەریکا نەرمی نواندنی تێدایە، بەو واتایەی ئەمریکا ناڵێت دەستووری ئێران نابێت بگۆڕێت.

ئەو رۆژە رابەری شۆڕشی ئێران بۆی دەرکەوت، کە سەرانی سوپا بەو شێوەیەی پێشبینی دەکرد پشتی شا ناگرن. چونکە بەپێی پەیامەکەی دەوڵەتی کارتەر، “ئەگەر بتوانرێت یەکپارچەیی سوپا بپارێزرێت، ئێمە پێمان وایە ئەگەری تەواو ئەوەیە سەرۆکایەتی سوپا پشتیوانی هەموو سیستمێکی سیاسی دەکات، کە لە داهاتوودا لە ئێران دێتە سەرحوکم.”
پەیامەکە لەلایەن (وارن زیمەر مەن) دیپلۆماتی ئەمەریکایی نزیەکی کاتژمێر ١٠ی بەرەبایەنی رێکەوتی (٢٨ دی ١٣٥٧)هەتاوی کە میوانخانەیەکی بچوکی فەڕەنسا لە (نۆڤل لوشاتوی) بە نێردراوی رابەری شۆڕش دەگەیەنرێت.

ئەو رۆژە ئیبراهیم یەزدی هەواڵێکی خۆشی بۆ ئەمەریکاییەکان هێنابوو، خومەینی رەزامەندی دەربڕیبوو لەسەر داواکاری دەوڵەتی کارتەر و رێگەی بە گرنگترین ئەندامی شۆڕش (محەمەد بەهەشتی)دابوو کە فەرماندەی سوپا ببینێت.
ئەمەریکاییەکان لەوە نیگەران بوون، کە گەڕانەوەی خێرای ئایەتوڵڵا شەڕی ناوخۆی لێبکەوێتەوە و سوپا خۆپیشاندەران سەرکوت بکات و ئایەتوڵڵا فەرمانی جیهاد بدات و لە ئێران خوێنێکی زۆر بڕژێت. بە بۆچوونی واشنتۆن شەڕی دوو لایەنی نەیاری تیرۆریزم تەنیا لە قازانجی یەکێتی سۆڤێت و گروپە چەپەکان دەبێت و پێویستە بە هەرنرخێک بووە رێگەی لێبگیرێت.

بەڵگەنامەکان نیشانی دەدەن، کە ئەمەریکا لە هەموو دەرگایەکی داوە بۆ ئەوەی سەرانی سوپا و شۆڕشی ئیسلامی ئێران کۆببنەوە. لە چوارچێوەی بەرنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان سوپا و نەیاراندا دەوڵەتی کارتەر داوای لە ئایەتوڵلا خومەینی کردووە، بێ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرانی سوپا نەگەڕێتەوە بۆ ئێران، چونکە لەوانەیە جەنرالەکانی شای ئێران بە ناوی پاراستنی دەستوورەوە کارێکی توندڕەوانە ئەنجام بدەن.

بەڵام مەبەستی واشنتۆن لە گەڕانەوەی زوو چی بوو؟ ئەمە ئەو پرسیارە بوو کە نوێنەری ئایەتوڵلا پرسی، ئایا سوپا بەرامبەر گەڕانەوەی ئایەتوڵلا خومەینی بپ ئێران هەستیارە، یان لە وروژانی خەڵک بە هۆی گەڕانەوەی ئایەتوڵڵا؟
نێردراوی خومەینی رونتر پرسیاری کردووە، ئایا ئەمەریکا وا بیر دەکاتەوە، سوپا متمانەی بە ئەوە هەیە، کە ئیتر ئومێدەوار نین بە پاراستنی شا و ئامادەن لە چوارچێوەی کۆمارێکی دیموکراتدا کار بکەن؟

گەڕانەوەی لەناکاو
لەبارەی گەڕانەوەی لەناکاوی ئایەتوڵڵا خومەینی بۆ ئێران، ئەمەریکا بە نێردراوەکەی وتووە، “بە بۆچوونی ئێمە بەشێوەیەکی گشتی سوپا پارێزەرە. ئەوان زیاتر لە هەموو شتێک خوازیاری پاراستنی یاسان. ئەو ئەدفسەرانە لە نەناسراوەکان دەترسن. ئەوان لەو داهاتووەی کە (حزبی تودە) بگاتە دەسەڵات دەترسن.”
لەو پەیامەدا هاتووە، “ئەمکارە گرنگی گفتوگۆی نێوان سوپا و گروپە پەیوەندیدارەکان لە کاتی گۆڕاندا دەردەخات.”
دوای ئاگادار بوونی خومەینی لە ترسی سوپا، رێگە بە بەهەشتی دەدات لەگەڵ سوپا کۆببێتەوە و دڵنیاییان پێبدات.

بەپێی بەڵگەنامەکانی هەمان رۆژی (٢٨ دی ١٣٥٧)هەتاوی، محەمەد بەهەشتی و مەهدی بازرگان لە تاران لەگەڵ فەرماندە (ناسر موقەدەم) سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئێران (ساواک) کۆدەبنەوە. دیدارەکە لە ماڵی بەهەشتی ئەنجام دەدرێت و بەپێی راپۆرتی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە تاران “بە تەواوی سەرکەوتوو نەبوو، جونکە نەبووە هۆی رێککەوتن لەسەر دیداری رووبەڕووی نەیاران لەگەڵ ئەفسەرانی سوپا.”

پاراستنی دەستور
واشنتۆن لەبارەی دەستوورەوە رایگەیاندووە، “بەبۆچوونی ئێمە پاراستنی دەستوور بۆ دیاریکردنی چارەنوس ئێران گرنگە. سوپا و نەیاران و هاوڵاتیان بە گشتی پیویستە پێشتر ئاگاداری ئەو یاسایانە بن کە لە ئێران هەن. دەستوور ئەو لایەنانە دیاری دەکات. ئێمە پێمانوایە سوپا یان نەیاران نابێت تێڕوانینەکانی دەستور تێکبدەن. لەبەرئەوە ئێمە بە سوپامان وتووە لە خۆیانەوە هیچ نەکەن. ئێمە لە گفتوگۆکانیشماندا لەگەڵ نەیاران هەمان تێڕوانینمان هەیە. ئەگەر چوارچێوەی دەستوور تێکبدرێت، رێگە بۆ (حزبی تودە) خۆش دەکات.”

هەروەها ئەمەریکا رایگەیاندووە، “ئێمە ناڵێین نابێت دەستور بگۆڕێت، بەڵام دەڵێین گۆڕانکارییەکان پێویستە بە ڕەسمی و رێکخراو بن. ئەگەر بتوانرێت یەکپارچەیی سوپا بپارێزرێت، ئێمە پێمانوایە لەوانەیە فەرماندەیی سوپا پشتیوانی لە هەر سیستمێکی سیاسی بکات کە دێتە سەر حوکم.”

هەمان ئەو رۆژە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە راپۆرتێکیدا بە واشنتۆنی راگەیاندووە، کە وەڵامەکەیەن لەلایەن زیمەرمەنەوە لەبارەی دەستوورەوە بە یەزدی گەیەنراوە و پێواتراوە لەو دوو دێڕەی کۆتایی وردبێتەوە. باڵیۆزخانەکە ئومێدەواری دەربڕیوە کە زیمەر مەن “هەستی نەرمی نواندنی ئێمەی لەبارەی دەستورەوە بە یەزدی گەیاندبێت.”
بۆ جاری دواتر دەوڵەتی کارتەر لەگەڵ ئایەتوڵڵا خومەینی کۆبووەتەوە و یەزدی بە زیمەرمەنی راگەیاندووە، کە وەڵامی ئەمەریکا لەبارەی هەڵوێستی سوپا رێگاکەی هەموار کردووە.

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …