ئایا ده‌زانی ئه‌و كه‌سه‌ی ڕۆبۆتی دۆزیه‌وه كورده و به باوكی ڕۆبۆت ناسراوه
بێگومان گه‌لی كوردیش یه‌كێكه له‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه له دێر زه‌مانه‌وه بلیمه‌تی جۆرا و جۆری له بواره جیا جیاكانی ژیان تیادا ده‌ركه‌وتووه هه‌رچه‌نده به‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا ماوه‌یه‌كی كه‌مه ڕووی له جیهان كردووه بۆیه گه‌لی كورد له‌م بواره‌دا ڕۆڵی زۆر كه‌مه به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نیه كه بلیمه‌ت و كه‌سایه‌تی ناودارمان نه‌بێت له‌م بواره‌دا بۆیه ئێمه وه‌ك ماڵپه‌ڕی تێك ئای یه‌كێك له چه‌مكه‌كانمان بریتیه له ناساندن و دۆزینه‌وه‌ی بلیمه‌ت و كه‌سایه‌تیه دیاره‌كانی كورد له بواری ته‌كنه‌لۆژیا.
ناوی ته‌واوی بديع الزمان أَبو العز بن إسماعيل بن الرزاز الجزري و ناسراوه به الجزري یه‌كێكه له گه‌وره ئه‌ندازیاره‌كانی میكانیك له مێژوودا و له ساڵی ١١٣٦ی زایینی له جزيرة ابن عمر (بۆتانی ئێستا) له دایكبووه كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی شرنا‌خ له وڵاتی توركیا كه سه‌ر به پارێزگای دیاربه‌كره و هه‌روه‌ها ده‌كه‌وێته سه‌ر ڕووباری دیجله و له سنووری وڵاتی سوریا نزیكه و له ساڵی ١٢٠٦ یش كۆچی دوایی كرد.
خوێندنه‌كه‌ی له شاری دیاربه‌كر ته‌واو كردووه و هه‌ر له زووه‌وه ئاره‌زووی به كاری ئه‌ندازیاری هه‌بووه و به‌رده‌وام گه‌شتی به ناو شاره‌كانی ماردین و شاره‌كانی تری توركیا و وڵاته دراوسێكانی كردووه ئه‌مه‌ش به‌هۆی به‌رفراوانی ڕووبه‌ری وڵاتی عوسمانیه‌كانی ئه‌وكاته‌وه بووه.
جگه له بواره‌كه‌ی خۆی هه‌روه‌ها نووسه‌رێكی زۆر باش بووه كه كۆمه‌ڵێك كتێبی به‌ناوبانگی له سه‌رده‌می خۆیدا نووسیوه هه‌روه‌ها یه‌كێك بووه له بلیمه‌ته‌كانی بواری بیركاری و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك ئه‌لگۆریثمی داناوه و ئه‌سێمبڵیشی سه‌لماند كه به‌هۆی ژماره‌ی سفڕ و یه‌كه‌وه ڕووده‌ده‌ن و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك شتی نوێشی بۆ كاتژمێر نووسیه‌وه.
له سه‌رده‌می خۆیدا به گه‌وره‌ترین داهێنه‌ر هه‌ژمار ده‌كرا هه‌ر بۆیه دوای كۆچی دواییشی و ته‌نانه‌ت له‌و كاته‌ی كه له ژیانیشدا بوو زاناكانی ڕۆژئاوا كاره‌كان و ئه‌نجام و ئه‌لگۆریثمه‌كانی جه‌زیریان به‌كارده‌هێنا.
گرینگ‌ترینیان ئه‌وه بوو كه هه‌ڵسا به دانانی بناغه‌یه‌ك بۆ بواری درووستكردنی ڕۆبۆت ئه‌ویش له ڕێگای زانستی ئۆتۆمات و دانانی چه‌ند ئه‌لگۆرثمێك له ڕێگای وێنه و هاوكێشه‌ی بیركاری كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی به باوكی ڕۆبۆت بناسرێت.
كۆمه‌ڵێك له‌و وێنانه‌ی كه بۆته بناغه بۆ دۆزینه‌وه‌ی بواری نوێ له ته‌كنه‌لۆژیا و ئه‌ندازیاری
تێك ئای