Home / بەشی مێژووی كورد / مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی‌ موده‌ریس، گه‌وهه‌رێك له‌ زمانزانی‌ و سه‌لیقه‌(به‌شی‌ دووەم)

مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی‌ موده‌ریس، گه‌وهه‌رێك له‌ زمانزانی‌ و سه‌لیقه‌(به‌شی‌ دووەم)

115122017_yolada

مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی‌ موده‌ریس، گه‌وهه‌رێك له‌ زمانزانی‌ و سه‌لیقه‌

ئاماده‌كردنی‌ : زاهیر سدیق
به‌شی‌ دووەم

مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی‌ موده‌ریس، زانایه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ كورده‌ و ئه‌وه‌ی‌ ئه‌ده‌بیاتی‌ كلاسیكی‌ خوێندبێته‌وه‌، ئه‌وه‌ی‌ پیتێكی‌ له‌ئه‌ده‌بیات و له‌ زانستی‌ ئایینی‌ خوێندبێته‌وه‌ مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی‌ موده‌ریس ده‌ناسێ‌. ئه‌م زانا بلیمه‌ته‌ی‌ گه‌لی‌ كورد له‌ماوه‌ی‌ ژیانیدا هه‌ر له‌منداڵییه‌وه‌ تا دوا رۆژه‌كانی‌ ژیانی‌ جگه‌ له‌زانست و زانیاری‌ هیچ خولیایه‌كی‌ تری‌ نه‌بووه‌، ئه‌م پیاوه‌ مه‌زنه‌ هه‌موو ته‌مه‌نی‌ به‌دوای‌ عیلم و مه‌عریفه‌دا گه‌ڕاوه‌و ئه‌وه‌یش كه‌ له‌پاش خۆی‌ به‌جێیهێشتووه‌ ده‌ریایه‌كه‌ له‌ نووسین و زانیاری‌ و هه‌ڵوێستی‌ جوامێرانه‌ و كوردانه‌ رۆژگارێك له‌پایته‌ختی‌ عیراقی‌ زه‌مه‌نی‌ حوكمڕانی‌ ره‌شی‌ به‌عسییه‌كاندا مامۆستا له‌نێو به‌غدادا وه‌ك زانایه‌كی‌ گه‌وره‌ و بلیمه‌ت له‌پاڵ زانست و ئاینداری‌ و ئه‌ده‌بیاتدا هه‌میشه‌ خاوه‌ن هه‌ڵوێست جوان بووه‌و بۆ ساتێك دژی‌ گه‌له‌كه‌ی‌ نه‌بووه‌و له‌ به‌غداوه‌ خه‌مخۆری‌ پێشمه‌رگه‌ بووه‌ و دڵی‌ لای‌ نه‌ته‌وه‌كه‌ی‌ بووه‌. واژۆی‌ هیچ كارێكی‌ ناڕه‌وای‌ بۆ ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی‌ سه‌دام نه‌كردووه‌، ئه‌گه‌رچی‌ ئه‌وزه‌مانه‌ حوكمڕانی‌ به‌عسییه‌كان مه‌رایی زۆریان بۆ كردووه‌ تاوه‌كو زانایه‌كی‌ بلیمه‌تی‌ ئاوها له‌گه‌ڵیاندا بێ‌ و پاڵپشتی‌ بڕیاره‌ ره‌شه‌كانیان بكات، به‌ڵام مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریم هه‌رگیز نه‌چووه‌ته‌ ژێر ركێفیانه‌وه‌ و هه‌میشه‌ هه‌ڵوێستی‌ كوردانه‌ و مه‌ردانه‌ی‌ هه‌بووه‌. ئ
محه‌مه‌د مه‌لاكه‌ریم: باوكم له‌م دواییدا دیاننا به‌موفتی‌ دیان العراقییه‌، من له‌بیرم نییه‌ هه‌یئه‌یه‌ك هه‌بوو بێ‌ به‌ناوی‌ هه‌یئه‌ی‌ فه‌تواوه‌، به‌ڵام ئه‌و ناونیشانی‌ موفتی‌ دیانی‌ عیراقیان پێدا، جاروباریش فه‌توایان لێوه‌رده‌گرت، هه‌تا هه‌ندێكجار ئه‌یانویست ئیستیغلالی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ فه‌توای‌ سیاسی‌ بدات، جارێك یه‌ك دووان له‌ كۆشكی‌ كۆمارییه‌وه‌ چووبوونه‌ لای‌ فه‌توایه‌ك بدات كه‌ موعه‌مه‌ڕ قه‌زافی‌ كافره‌، باوكم وتبووی‌ من به‌ته‌لفزیۆن موعه‌مه‌ڕ قه‌زافیم بینیوه‌، نه‌ كتێبێكم دیوه‌، نه‌خۆیم دیوه‌، نه‌ ئیناسم و نه‌ئاگام لێیه‌تی‌، من چۆن بتوانم فه‌توا بده‌م ئه‌م پیاوه‌ كافره‌ن كوفر شتێكی‌ زۆر گه‌وره‌یه‌، كه‌سێك كه‌ شه‌هاده‌تی‌ هێنابێ‌، شایه‌تمانی‌ هێنابێ‌ من ناتوانم بڵێم كافره‌، بۆ فه‌توای‌ تر چوونه‌ته‌ لای‌ ئه‌و فه‌توای‌ نه‌داوه‌، ده‌چوون له‌ رۆژنامه‌كاندا ئیمزای‌ باوكیان داده‌نا، هه‌ندێك مه‌لا هه‌بوون فه‌توایان ئه‌دا، ئه‌چوون له‌گه‌ڵ ئه‌واندا ئیمزای‌ باوكمیان داده‌نا، جا من قه‌ناعه‌تم وایه‌ ئه‌وه‌ی‌ باوكمی‌ دیبێ‌ و ناسیبێتی‌ باوه‌ڕ به‌وه‌ ناكات. باوكم مه‌لای‌ چاك بوو، له‌به‌غدا، له‌كه‌ركوك، له‌بیاره‌ خه‌ڵك ده‌هاتن بۆ لای‌، له‌بیاره‌ بوو مه‌لا و شێخی‌ هه‌موو وڵاته‌ ئیسلامییه‌كان ده‌هاتن بۆ لای‌ن به‌ته‌بیعه‌تی‌ حاڵ ئه‌بوو باوكم ببینن و له‌گه‌ڵی‌ داده‌نیشتن، له‌ سلێمانیش وه‌زعی‌ خراپ نه‌بوو، هه‌رچه‌ند ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ زۆره‌ی‌ نه‌بوو، له‌كه‌ركوك وه‌زعی‌ باشتر بوو، چونكه‌ شێخانی‌ تاڵه‌بانی‌ مه‌نسوبی‌ هه‌بوو له‌م لاو ئه‌ولاوه‌ ئه‌هاتنه‌ كه‌ركوك و باوكمیان ئه‌بینی‌، به‌ڵام له‌به‌غدا چونكه‌ له‌حه‌زره‌تی‌ غه‌وزدا بوو، هه‌موو مه‌لا ی‌ به‌غدایش به‌تایبه‌تی‌ گه‌نجن، نه‌ك پیره‌كانیان، پیره‌كانیان بووبوون به‌مه‌لا، گه‌نجه‌كان روویان تێده‌كرد، به‌یانیان و دوانیوه‌ڕوان ئه‌هاتن ده‌رسیان لای‌ باوكم ده‌خوێند، مه‌لای‌ دیكه‌ له‌هیند و له‌پاكستان و وڵاتانی‌ تر ئه‌هاتن سه‌ری‌ باوكمیان ئه‌دا و باوكم چی‌ كتێبی‌ خۆی‌ هه‌بووایه‌ پێی‌ ئه‌دان، په‌ویه‌ندییه‌كی‌ باشی‌ له‌گه‌ڵیاندا هه‌بوو.
محه‌مه‌د مه‌لاعه‌بدولكه‌ریم موده‌ڕیس: باوكم له‌ مه‌ریوان له‌دایكبووه‌، گوندێك له‌مه‌ریوان هه‌یه‌ پێی‌ ده‌ڵێن دێیه‌ كوێره‌، له‌و گونده‌ له‌دایكبووه‌، هه‌رچه‌ند ئه‌سڵیان واته‌ باپیرگه‌وره‌یان مه‌ریوانی‌ نییه‌، و خه‌ڵكی‌ ئه‌م بناری‌ سه‌ید سادقه‌ن، و پێیان ئه‌ڵێن هۆزی‌ خازی‌، ناخۆشی‌ و شه‌ڕ له‌نێوانیان بووه‌ و ئیتر ئه‌و باپیره‌ گه‌وره‌یه‌ رۆیشتووه‌ بۆ بناری‌ شاره‌زوور و چووه‌ته‌ ته‌كییه‌ی‌ لای‌ خورماڵ و یه‌ك دوو ساڵێك له‌وێ‌ بووه‌ و له‌وێش هه‌ڵكه‌ندراوه‌ و چووه‌ته‌ مه‌ریوان، باوكم خۆی‌ ده‌یگێڕایه‌وه‌ و ده‌یگوت باوكم ئه‌وه‌نده‌ی‌ نه‌مابووه‌، هه‌رچه‌ند كه‌س نازانێ‌ كه‌ی‌ ده‌مرێ‌، به‌ڵام ئه‌و به‌ته‌قدیراتی‌ خۆی‌ پێی‌ وابووه‌ ئه‌وه‌نده‌ی‌ نه‌ماوه‌ و بردویه‌تی‌ له‌دێیه‌ك قه‌ڵه‌م و ده‌فته‌ری‌ بۆ كڕیوه‌ و هێناوێتییه‌وه‌ و دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ مردووه‌ دایكی‌ بردوویه‌تێ‌ لای‌ مه‌لای‌ دێیه‌ك له‌وێ‌ فێری‌ خوێندنی‌ بكات، به‌م حاڵه‌ و به‌شێوه‌یه‌ قورئان خه‌تم ئه‌كات، دوایی دایكیشی‌ ئه‌مرێت، ئه‌هلی‌ دێكه‌ش كه‌سیان خزمی‌ نه‌بوون، یان هه‌ندێكی‌ كه‌میان خزمی‌ بوون، ئه‌یبه‌ن بۆ گونده‌كه‌ی‌ ماڵی‌ شێخ عه‌لادین، شێخ عه‌لادین باوكم ئه‌خاته‌ كولییه‌ی‌ فه‌قێكان تا لای‌ فه‌قێكان بخوێنێ‌ و كچه‌كانیشی‌ ئه‌باته‌ ماڵی‌ خۆیان، و له‌پاشان كچه‌كانی‌ ئه‌یات به‌شوو، باوكیشم له‌وێ‌ ئه‌خوێنێ‌، ئیتر ورده‌ ورده‌ باوكم له‌وێ‌ ئه‌خوێنێ‌ له‌هه‌ورامان، ده‌چێ‌ بۆ عه‌بابیلێ‌ و له‌وێش به‌ینێ‌ ئه‌خوێنێ‌، و ئینجا رێی‌ ئه‌كه‌وێته‌ سلێمانی‌، له‌ سلێمانی‌ ده‌خوێنێ‌، هه‌رچه‌ند دابڕانێك هه‌یه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا وه‌كو ئه‌وترێ‌ گراتنی‌ ده‌ست پێده‌كات، ئه‌و ئه‌چێته‌وه‌ بۆ مه‌ریوان و له‌پاشان دێته‌وه‌، خوڵاسه‌ به‌شی‌ هه‌ره‌ زۆری‌ لای‌ مامۆستا شێخ عومه‌ر بوو، له‌وێ‌ ته‌واوی‌ كردووه‌ و هه‌موو كتێبه‌كانی‌ مامۆستا شێخ عومه‌ری‌ خوێندووه‌ و ئه‌وجا شه‌رحوحاشییه‌ی‌ له‌سه‌ر كتێبی‌ مه‌لایانی‌ تریش كردووه‌، باوكم ئه‌و كتێبانه‌ی‌ هه‌بووه‌.
عزه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵ: كه‌ ئه‌و دیوانانه‌ ده‌رده‌چن ئینجا زۆركه‌س ئه‌وه‌ی‌ دێت به‌خه‌یاڵدا ده‌ستنووسێكی‌ لایه‌، یان وه‌كو جاران ده‌ڵێم به‌یازێكی‌ لایه‌، و كۆمه‌ڵێك شیعری‌ ئه‌م شاعیره‌ی‌ تێدایه‌ و نه‌چووه‌ته‌ ناو دیوانه‌كه‌وه‌ و پێشتر له‌ماڵه‌ مه‌لایه‌كی‌ كۆندایه‌ كه‌ شتێكی‌ وه‌هایان نه‌ماوه‌، زۆریان به‌قورئانیشی‌ تێگه‌یشتوون، ئه‌یانبرد له‌گومه‌زه‌كه‌ی‌… فڕێیان ئه‌دا. جا من ئه‌وه‌ی‌ باوكم بیه‌ویستایه‌، ئه‌چوو له‌گومه‌زه‌كه‌ ئه‌و به‌یاز و شتانه‌ ئه‌گه‌ڕا، شیعری‌ لێده‌رده‌هێنا، كتێبی‌ لێده‌رده‌هێنا، به‌ڵام ئه‌مانه‌ كه‌ كه‌وته‌ ئه‌و كاره‌ به‌كۆمه‌ڵه‌ی‌ ماڵی‌ مامۆستا كه‌ریم بوون به‌شتی‌ گه‌وره‌ و ئێستاش ئه‌وه‌تا دیوانه‌كان چاپده‌كرێنه‌وه‌ له‌ئێران شتی‌ زیاده‌ی‌ تێدایه‌، شتی‌ تر ئه‌دۆزنه‌وه‌، كاكه‌ حه‌مه‌ش ته‌مه‌ن درێژبێ‌ و به‌له‌شی‌ ساغ بیبینینه‌وه‌ ئێستا له‌پڕ داده‌نیشێ‌ و خه‌ریكی‌ خوێندنه‌وه‌ و نووسینه‌، من هه‌ر حه‌مه‌ی‌ برامی‌ پێ‌ ئه‌ڵێم، ته‌مه‌نه‌ پیری‌ و سائیبه‌، هه‌ندێك جار پێی‌ ناكرێ‌ و هه‌ندێك جار پێی‌ ئه‌كرێ و جاری‌ واهه‌یه‌ ئه‌و كاره‌ كه‌ مامۆستا مه‌لا كه‌ریم هونه‌ره‌كه‌ی‌ چونكه‌ پشت به‌زانیاری‌ و شاره‌زایی ئه‌و نه‌بوایه‌ كاك فاتیح هه‌رچه‌نده‌ مه‌لای‌ چاك بوو، خوێنده‌وار بوو، تێكۆشه‌رێك بوو كاری‌ زۆری‌ كردبوو، به‌ندینخانه‌ی‌ دیبوو، شتی‌ زۆری‌ دیبوو، هه‌ر لێره‌وه‌ بڕۆبۆ نوگره‌ سه‌لمان كاك فاتیح زۆربه‌ی‌ به‌ندینخانه‌كانی‌ دیبوو، هه‌ر لێره‌وه‌ بڕۆبۆ نوگره‌ سه‌لمان كاك فاتیح زۆربه‌ی‌ به‌ندینخانه‌كانی‌ دیبوو، زووش كۆچی‌ كرد به‌داخه‌وه‌، ئه‌و ئه‌و جورئه‌ته‌ی‌ نه‌ده‌كرد خۆی‌ ده‌ستبداته‌ دیوانی‌ مه‌وله‌وی‌ یان نالی‌، یان ئه‌وانی‌ تر، ئینجا كاره‌ دینێكانی‌ مامۆستاش تایبه‌تین.
ره‌ووف عوسمان: له‌به‌غدا زیاتر ئه‌ستێره‌ی‌ زانسته‌كه‌ی‌ دره‌وشاوه‌ته‌وه‌، بووه‌ به‌ئه‌و زاناگه‌وره‌یه‌، بووه‌ به‌موفتی‌، یه‌كێك بووه‌ له‌زانا گه‌وره‌كانی‌ عیراق كه‌ به‌ په‌نجه‌ ئیشاره‌تی‌ بۆ كراوه‌، مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی‌ موده‌ریس له‌به‌غدا ئه‌گه‌شێته‌وه‌، مه‌لا عه‌بدوڵڵای‌ بێتووشی‌ له‌ ئیحسا لای‌ ئه‌میری‌ حیجاز ئه‌ستێره‌ی‌ زانستی‌ ئه‌گه‌شێته‌وه‌. نالی‌ ئه‌چێته‌ حیجاز و له‌مه‌جلیسی‌ ئه‌میری‌ حیجازدا داده‌نیشێ‌ و كوڕنوشی‌ بۆ ئه‌به‌ن، مه‌ولانا خالید ئه‌چێت بۆ شام له‌وێ‌ ئه‌و هه‌مو خه‌ڵكه‌ له‌ده‌وری‌ كۆ ئه‌بنه‌وه‌، مه‌وله‌وی‌ چه‌ند جارێك غوڵام ره‌زاخان ناردویه‌تی‌ به‌دوایدا و كردویانه‌ به‌ موفتی‌ سنه‌، به‌ڵام قبوڵی‌ نه‌كردووه‌، ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ئه‌گه‌یه‌نێ‌ نه‌بوونی‌ فه‌رمانڕه‌وایه‌تییه‌كی‌ كوردی‌ به‌هێز، كه‌ ئه‌م زانا گه‌ورانه‌ له‌ژێر سێبه‌ریدا گه‌شه‌ بكه‌ن، هه‌موویان ئاواره‌ و ده‌ربه‌ده‌ر بوون. به‌هه‌رحاڵ من خۆم كۆمه‌ڵێك بیره‌وه‌رییم هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ مامۆستا عه‌بدولكه‌ریمی‌ موده‌ریس، له‌حه‌فتاكاندا من زۆرجار كێشه‌ی‌ هه‌ندێك بابه‌تم هه‌بوو، شه‌وانه‌ مامۆستا عه‌بدولكه‌ریم له‌ شێخ عه‌بدولقادری‌ گه‌یلانی‌ ئه‌هات بۆ مزگه‌وتی‌ ئه‌حمه‌دی‌ له‌ مه‌یدان، له‌وێ‌ ئیمامه‌تی‌ ئه‌كرد، من له‌و فه‌تره‌یه‌دا فه‌تره‌ی‌ به‌ینی‌ مه‌غریب و عیشا زۆرجار ئه‌چووم بۆ م. خزمه‌تی‌ و ده‌رسی‌ پێ ئه‌وتم، به‌تایبه‌تی‌ دوو وانه‌ كه‌ زۆر به‌لامه‌وه‌ گرنگ بوو، بابه‌تی‌ سه‌رف و بابه‌تی‌ به‌لاغه‌، به‌راستی‌ زۆر سودم له‌و زانا گه‌وره‌یه‌مان بینیوه‌.
شێخ تاهیر ئیسماعیل: مامۆستا زۆر به‌خزمه‌ت بووه‌ بۆ میلله‌ته‌كه‌ی‌، ئه‌گه‌ر مامۆستا نه‌بوایه‌ ته‌له‌به‌ی‌ كورد له‌ناو به‌غدادا جێگه‌ی‌ نه‌ده‌بووه‌وه‌، ئه‌گه‌ر مامۆستا نه‌بوایه‌ مه‌لا بۆی‌ نه‌ده‌كرا بچێته‌ به‌غدا و ببێت به‌مه‌لا له‌ مزگه‌وتێكدا، ئێمه‌ ئه‌گه‌ر له‌یه‌كی‌ بده‌ینه‌وه‌ سه‌د ساڵ موفتی‌ عیراق كوردبووه‌، له‌زه‌هاوییه‌وه‌ تا ئه‌گاته‌ مامۆستا عه‌بدولكه‌ریمی‌ موده‌ریس كوردبووه‌، كه‌ مامۆستا نه‌ما موفتێتی‌ له‌عیراق نه‌ما. ئێستا ئه‌وه‌ی‌ ئه‌ڵێ‌ من موفتیم، وه‌كو ئه‌وه‌ی‌ شاری‌ بێخاوه‌نی‌ لێهاتووه‌، ئه‌گینا موفتی‌ له‌ عیراقدا نییه‌ ئێستا، لیژنه‌ی‌ ئیفتا هه‌یه‌، چونكه‌ ناوێرن موفتی‌ دانێن، ئه‌ترسن ئیستغلال بكرێت، مامۆستا شه‌خسێك نه‌ بوو خه‌ڵك بتتوانێ‌ ئیستغلالی‌ بكات، مه‌كانه‌ته‌كه‌ی‌، ناسراوێكه‌ی‌ له‌هه‌موو وڵاتان، یه‌كێك له‌وانه‌ مامۆستا ئیختیلافی‌ هه‌بوو له‌گه‌ڵ شێخ بنباز من وه‌ختێ‌ ته‌واوم كرد ویستم بچم بۆ سعودییه‌ بۆ خوێندن، داوام له‌مامۆستا كرد نامه‌یه‌كم بۆ بنووسێ‌ بۆ شێخ بنباز، ئه‌ویش به‌ته‌وازوعه‌وه‌ ناكه‌ی‌ بۆنووسیم، به‌ڵام تا من نامه‌كه‌م برد شێخ ه‌بنباز له‌سه‌رۆكی‌ زانكۆ نه‌مابوو، به‌رزبووبووه‌وه‌ بووبوو به‌سه‌رۆكی‌ ئیفتا، چووبوو بۆ ریاز، زۆرم هه‌وڵدا ورنه‌گیرام هه‌تا شێخ بن باز هاته‌ مه‌دینه‌ و منیش نامه‌كه‌ی‌ مامۆستام دایه‌ ده‌ستی‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ جیاوازی‌ بۆچوونیان هه‌بوو، شێخ بن باز كه‌ نامه‌كه‌ی‌ مامۆستای‌ بینی‌ خستییه‌ سه‌ر چاوی‌ و به‌و په‌ڕی‌ رێزه‌وه‌ كاغه‌زێكی‌ بۆ سه‌رۆكی‌ زانكۆ نووسی‌ كه‌ من وه‌ربگیرێم له‌سه‌ر نامه‌ی‌ شێخ عه‌بدولكه‌ریمی‌ موده‌ریس. مامۆستا وابوو، موفتی‌ میسر وتبووی‌ پێش ئه‌وه‌ی‌ بمرم موجه‌دیده‌ی‌ فیقه شافیعیم ئه‌بینی‌، مه‌به‌ستی‌ مامۆستا عه‌بدولكه‌ریم موده‌ریس بووه‌، مامۆستا قوتابخانه‌یه‌ك بوو قوتابییه‌كانی‌ له‌هه‌موو شوێنێك هاتبوو، له‌تونس، له‌مالیزیا، له‌ئه‌نده‌نوسیا، له‌جه‌زایر، له‌میسر، له‌عیراق ، له‌ئیران، له‌توركیا، له‌هه‌موو ناوچه‌یه‌كه‌وه‌ خوێنكاری‌ هه‌بووه‌، و خوێنكاره‌كانی‌ سه‌ركه‌وتوو بوون، مامۆستا زۆربه‌رێز و خاكه‌ڕابووه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سێكدا له‌گه‌ڵ ئێمه‌ به‌تایبه‌تی‌، وانه‌ی‌ ده‌ره‌كی‌ پێ ئه‌وتین.
م. نوری‌ فارس حه‌مه‌ عه‌لی‌: به‌بۆچوونی‌ من مامۆستا خه‌ریقی‌ ره‌حمه‌تی‌ خوا بێ‌، ئه‌وپه‌ڕی‌ زانا بوو، له‌ ئه‌خلاقدا ئه‌و په‌ڕی‌ ئه‌خلاقی‌ به‌رزی‌ هه‌بوو، له‌ ئینسانه‌تدا ئه‌وپه‌ڕی‌ ئینسانییه‌ت بوو، له‌ده‌سه‌ڵاتیشه‌وه‌ دوورترین كه‌س بوو، به‌ چ مانایه‌ك؟ چونكی‌ ئه‌م زاته‌ سه‌یاره‌یان پێ‌ دا مه‌كره‌مه‌ وه‌رینه‌گرت، هه‌تا ته‌له‌فون پێیاندا كه‌ له‌هۆده‌كه‌یدا له‌ مزگه‌وتی‌ شێخ عه‌بدولقادری‌ گه‌یلانی‌ تا مرد ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی‌ وه‌رنه‌گرت، ئه‌رزیان پێی‌ دا وه‌رینه‌گرت، كه‌سم نه‌دیوه‌ وه‌كو مامۆستا مه‌شره‌ب سۆفی‌ بێت، به‌ به‌شی‌ خوا رازی‌ بێت.
ره‌ووف عوسمان: مامۆستا عه‌بدولكه‌ریمی‌ موده‌ریس هه‌رچی‌ ئه‌قتابی‌ سوونه‌ هه‌بوو له‌قیاداتی‌ عیراقی‌ هه‌موو ئه‌چوون بۆ خزمه‌تی‌ و ده‌ستیان ماچ ده‌كرد، من خۆم به‌چاوی‌ خۆم عیزه‌ت دووریم بینیوه‌ له‌رۆژانی‌ جومعه‌دا كه‌ هاتووه‌ ده‌ستی‌ ماچ كردووه‌ و له‌به‌رده‌میدا چۆكی‌ داداوه‌ و گوتویه‌تی‌ دوعای‌ خێرمان بۆ بكه‌، هه‌تا كوڕه‌كانی‌ سه‌دام، قوسه‌ی‌ له‌هه‌ندێك رۆژدا چووه‌ بۆ خزمه‌تی‌ و ده‌ستی‌ ماچ كردووه‌، به‌ڵام ئه‌و ئاماده‌ نه‌بووه‌ وشه‌یه‌كیان بۆ بڵێ‌ و ئاماده‌ نه‌بووه‌ به‌هیچ جۆرێك نزیك بكه‌وێته‌وه‌ له‌ده‌سه‌ڵات. من ئه‌وه‌ی‌ كه‌ جێگه‌ی‌ شانازییه‌ كه‌ بیڵێم نه‌ك هه‌ر ئه‌و به‌ته‌نیا، د. كه‌مال مه‌زهه‌ریش و محه‌مه‌دی‌ مه‌لاكه‌ریم كوڕی‌ مامۆستا ئه‌مانه‌ به‌راستی‌ له‌رۆژگاری‌ زوڵم و زۆری‌ سه‌دامدا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نزیك نه‌بوونه‌ته‌وه‌ له‌ده‌سه‌ڵات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا سوڵته‌ هه‌ردوو وه‌سیله‌كه‌ كه‌ وه‌سیله‌ی‌ ئیغرا كه‌ پاره‌ و پله‌ و پایه‌یه‌ و وه‌سیله‌ی‌ ته‌حزیریش كه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ هه‌ردووكی‌ به‌كار هێنا و ئه‌مانه‌ به‌موو نزیك نه‌كه‌وتنه‌وه‌ له‌ده‌سه‌ڵات.
م. شێخ تاهیر ئیسماعیل: مامۆستا نه‌خۆش كه‌وت له‌مالی‌ خۆیان، مامۆستا هه‌موو رۆژێك خه‌ڵك ئه‌هات بۆ خزمه‌تی‌، مامۆستا كه‌سی‌ نه‌ده‌ناسی‌ كه‌ پله‌ی‌ چییه‌ و ئه‌مه‌ ئیشی‌ چییه‌. به‌ڵام رێزی‌ خه‌ڵكی‌ ئه‌گرت. خه‌ڵكی‌ به‌گوێره‌ی‌ پرسیاره‌كه‌ی‌ جیائه‌كرده‌وه‌، ئه‌مما به‌گوێره‌ی‌ پله‌ و پایه‌ مامۆستا كه‌سی‌ نه‌ده‌ناسی‌. مامۆستا نه‌خۆش كه‌وت ئه‌وه‌نده‌مان زانی‌ كۆمه‌ڵێك هاتن و بردیان وتمان بۆ كوێی‌ ئه‌به‌ن، وتیان ئه‌مروایه‌ بیبه‌ین بۆ نه‌خۆشخانه‌ی‌ قه‌سر، بێگومان كه‌ بردیان كه‌س نه‌یده‌توانی‌ بچێت بۆ خزمه‌تی‌ مامۆستا، پاش هه‌فتیه‌ مامۆستا تۆزێك باش بوو هێنایانه‌وه‌ له‌ دارولته‌مرێز جه‌ناحێكی‌ تایبه‌تیان بۆ كرده‌وه‌ و هه‌موو هه‌فته‌ی‌ جارێك دوو جار ئه‌هاتن بۆ خزمه‌ت مامۆستا. پاش ئه‌وه‌ رۆژێكیان داوای‌ خوێنیان له‌مامۆستا كرد، منیش هه‌ندێك گه‌نجی‌ خۆمانم كۆكرده‌وه‌ و چووینه‌ به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ تاوه‌كو رێگه‌ بده‌ن بچینه‌ ژوورێ‌ بۆ لای‌، وه‌ختێ‌ وه‌ستاین جه‌ماعه‌ت هاتن، منیان ده‌ناسی‌ به‌جوكمی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌زووه‌وه‌ له‌خزمه‌تی‌ مامۆستادا بووین، به‌ منیان وت چییه‌؟ وتم شتێكی‌ وایه‌، رقیان هه‌ستا و گوتیان ئه‌وان چۆن داوای‌ خوێن له‌مامۆستا ئه‌كه‌ن، مامۆستا نه‌ك بوتڵه‌ خوێن، به‌رمیله‌ خوێنی‌ گه‌رك بێ‌ ده‌بێ‌ بۆی‌ بهێنن، ته‌له‌فۆنیان كرد و وتیان هه‌ركه‌سێ‌ بچێته‌ جێگای‌ خۆی‌ و هه‌ركات مامۆستا خوێنی‌ ویست خوێن دێته‌ لای‌ مامۆستا، پاش ‌وه‌وه‌ مامۆستا ده‌رچوو بله‌نه‌خۆشخانه‌، منیش وه‌كو كوڕێكی‌ مامۆستا هه‌میشه‌ له‌خزمه‌تیدا بووم، وتم قوربان بۆ كه‌لیمه‌یه‌ك نانووسی‌ بۆ رۆژنامه‌ سوپاسی‌ سه‌رۆك بكه‌یت، سه‌دام حوسێن كه‌وا ئه‌م لوتفه‌ی‌ كردووه‌ له‌گه‌ڵ جه‌نابتا، مامۆستاش هه‌ناسه‌یه‌كی‌ هه‌ڵكێشا و ئاوا چاوێكی‌ به‌رز كرده‌وه‌ و فه‌رمووی‌ تاهیر بمردبایه‌م و خۆم نه‌بینیبایه‌ته‌وه‌، زۆر زۆر پێخۆشحاڵتر ده‌بووم وه‌كو له‌وه‌ی‌ ئه‌وان منیان بردووه‌ بۆ خه‌سته‌خانه‌ی‌ خۆیان، ئه‌وان ریعایه‌تی‌ منیان كردووه‌، به‌ڵام خوا ئیراده‌ی‌ وایه‌ من سوپاسی‌ ئه‌و كه‌سه‌ ده‌كه‌م ئه‌مه‌ی‌ ئاسان كردوه‌ته‌وه‌ بۆم نه‌ك سوپاسی‌ ئه‌وان بكه‌م، سوپاسی‌ ئه‌و ناكه‌م و سوپاسی‌ خوا ئه‌كه‌م.
م. ساڵح هۆرێنی‌: ره‌نگه‌ هه‌ندێك كه‌س وابزانن كوردایه‌تی‌ هه‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێشمه‌رگه‌ بی‌ و چه‌كت به‌شانه‌وه‌ بێت، ئینكاری‌ ئه‌وه‌ ناكرێت پێشمه‌رگایه‌تی‌ به‌پاكی‌ و هه‌وڵدان بۆ به‌دیهێنانی‌ ئاواته‌كانی‌ گه‌لی‌ كورد و خۆ به‌خت كردن ئه‌مه‌ زۆر گه‌وره‌یه‌، به‌ڵام من واده‌زانم زانای‌ گه‌وره‌ چه‌كه‌كانی‌ ده‌ستیان پێنووسه‌كانیانه‌، مامۆستا پێنووسێكی‌ راسته‌وخۆی‌ هه‌یه‌ و پێنووسێكی‌ ناراسته‌وخۆیشی‌ هه‌یه‌، ناراسته‌وخۆكه‌ی‌ ئه‌م هه‌موو كتێبه‌ كوردییانه‌ بوو، ئه‌و هه‌موو دیوانانه‌ بوو كه‌وا مامۆستا لێی‌ كۆڵیوه‌ته‌وه‌ و هه‌ڵبه‌ستی‌ كوردی‌ شی كرده‌وه‌، ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ لای‌ خه‌ڵكی‌ تر ئاسان نه‌بوو، ئه‌و ئاسانی‌ كرده‌وه‌ بۆ خه‌ڵك، ئه‌مه‌ لایه‌نی‌ ناراسته‌وخۆ بۆ كورد و كوردایه‌تی‌ هه‌وڵیداوه‌، یه‌كسه‌رێكه‌شی‌ ئه‌وه‌ بوو لای‌ كه‌سانی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ باسی‌ ئه‌كردن، هه‌موو جارێك به‌خۆمی‌ ئه‌وت ئه‌رێ‌ ساڵح له‌ كوردستانه‌وه‌ هاتوویته‌وه‌؟ ئه‌روه‌ڵڵا مامۆستا. ئه‌یوت ئه‌ی‌ ده‌نگوباس چۆنه‌؟ بێگومان مامۆستا كاتێ‌ ئه‌م قسانه‌ی‌ ده‌كرد كه‌ دوو به‌دوو بووینایه‌، ئیپرسی‌ وه‌زع چۆنه‌؟ پێشمه‌رگه‌ چۆنن؟ مه‌عنه‌ویاتیان چۆنه‌؟ ئه‌مه‌ من شایه‌تی‌ ئه‌ده‌م بۆ مێژوو كه‌ مامۆستا له‌منی‌ ئه‌پرسی‌، ئینجا له‌ كۆتاییدا هه‌واڵی‌ گونده‌كانی‌ ئه‌پرسی‌ چی‌ رووخاوه‌ ؟ چی‌ ماوه‌؟ له‌كوێ‌ زیانی‌ زۆربووه‌؟.. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م كوردایه‌تی‌ بوونه‌ بوو مامۆستا بواری‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ دنیایی یه‌كی‌ زۆری‌ بۆ ره‌خسا و به‌ڵام نه‌یویست.
محه‌مه‌دی‌ مه‌لا كه‌ریم: بۆ نموونه‌ ئێستا د. نووری‌ تاڵه‌بانی‌ هه‌یه‌ و چه‌ندین كه‌سی‌ تر هه‌موو له‌ ماڵی‌ ئێمه‌ ئه‌بوون له‌به‌غدا، دكتۆر نوری‌ تاڵه‌بانی‌ له‌پاش ته‌واو بوونی‌ خوێندنه‌كه‌ی‌ دامه‌زرا بوو له‌ به‌غدا به‌ مامۆستای‌ زانكۆ كه‌ ئه‌چووه‌وه‌ بۆ كه‌ركوك و سلێمانی‌ و ئه‌گه‌ڕایه‌وه‌، باوكم له‌پێش هه‌موو شتێكدا باوكم ئه‌حواڵی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ لێده‌پرسی‌. به‌رده‌وام گوێی‌ له‌ هه‌واڵه‌كان ده‌گرت و پرسی‌ دۆخی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌كرد، به‌ڵام له‌مه‌جلیسیدا ئه‌وه‌ نه‌بوو له‌خه‌ڵك بپرسێ‌ و خۆی‌ رێگه‌ی‌ ئه‌دا خه‌ڵك قسه‌ بكه‌ن باسی‌ پێشمه‌رگه‌یان ده‌كردو ده‌یانوت پێشمه‌رگه‌ وای‌ كرد و وای‌ كرد .. ئه‌ویش خۆی‌ نه‌ئه‌كرد به‌خاوه‌نیان و گوێی‌ ده‌گرت، به‌ڵام به‌راستی‌ پێده‌ڵێم باوكم وكوردایه‌تی‌ زۆر دڵسۆزانه‌ی‌ هه‌بوو.
د. ره‌ووف عوسمان: زۆرجار من دێنیم ئه‌كرد و ئه‌چووم بۆ خزمه‌تی‌ بۆ شێخ عه‌بدولقادری‌ گه‌یلانی‌ ته‌نانه‌ت جارێك له‌خزمه‌تیا بووم، ئه‌چوومه‌ ناو ته‌دریسه‌كانییه‌وه‌ و گوێم ده‌گرت و سوودم زۆر ده‌بینی‌، ته‌قریبه‌ن ساڵه‌كانی‌ حه‌فتاوحه‌وت بوو، جارێكیان له‌كوردستان رژێمی‌ فاشیزمی‌ به‌عس په‌لاماری‌ ناوچه‌ی‌ شاناغسێی‌ دابوو، مه‌لا عه‌بدوڵڵای‌ شانخسێ شه‌هید بوو. مامۆستا عه‌بدوڵكه‌ریمی‌ موده‌ریس كه‌ هه‌واڵه‌كه‌ی‌ بیست چاوی‌ پڕ بوو له‌ئاو و ئه‌م ئایه‌ته‌ی‌ خوێنده‌وه‌»ومن قتیله‌ مڤلوم لقد جعلنا لولیی سولگانه‌.» من پرسیارم لێكرد مامۆستا ئه‌و وه‌لییه‌ كێیه‌ كه‌ حه‌قی‌ مه‌لا عه‌بدوڵڵا و ئه‌وانه‌ی‌ تر ئه‌سێنێ‌ كه‌ شه‌هید ئه‌كرێن؟ به‌ماناوه‌ ئیشاره‌تێكی‌ دامێ‌ كه‌ ئه‌بێ‌ هه‌ر میلله‌تی‌ كورد و پێشمه‌رگه‌ و ئه‌وانه‌بن، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌ك په‌یامه‌كه‌ی‌ پێدام چونكه‌ یه‌ك دوو كه‌س له‌ده‌وری‌ دانیشتبوون حه‌زی‌ نه‌كرد به‌و شێوه‌یه‌ پێم بڵێ‌. مامۆستا عه‌بدولكه‌ریم یه‌كێك له‌دووره‌وه‌ سه‌یری‌ بكات، وائه‌زانێ‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ نه‌بووه‌، یان هه‌وه‌سی‌ له‌گۆرانی‌ نه‌بووه‌، یان هه‌وه‌سی‌ له‌كوزیك نه‌بووه‌، جارێكیان من له‌خزمه‌تیابووم به‌سووتفه‌ رادیۆكه‌ی‌ كرده‌وه‌ گوێی‌ له‌گۆرانییه‌كی‌ هه‌ورامی‌ بوو، دایخست و گوتی‌ ره‌ووف وه‌ره‌ ئه‌م گۆرانییه‌ ماوه‌ ئێستا لای‌ ئێمه‌ وه‌كو فۆلكلۆر یان نه‌ماوه‌؟ گۆرانییه‌كه‌ گۆرانییه‌كی‌ كۆنی‌ فۆلكلۆره‌ ئه‌ی‌ خاوه‌ر ئه‌ی خاوه‌ر… شه‌كره‌ و له‌پاڵ سه‌ماوه‌ر . خۆی‌ به‌ده‌نگ بۆی‌ وتم، به‌ڵام به‌ده‌نگێكی‌ زۆر بچووك، دوایی ساڵ هات و ساڵ رۆیشت شێخ حه‌سیب قه‌راغی‌ هه‌مان گۆرانی‌ بۆ وتینه‌وه‌ سه‌یرمان كرد هه‌مان ئه‌و ئاوازه‌یه‌ كه‌ مامۆستا عه‌بدولكه‌ریمی‌ موده‌ریس پێی‌ وتووین.
م. شێخ تاهیر ئیسماعیل: به‌لای‌ كه‌مه‌وه‌ رۆژی‌ بیست كه‌س ناسنامه‌ی‌ عیراقی‌ بێت، بڕوانامه‌ی‌ شوناسنامه‌ بێ‌ كه‌ ئه‌و نامه‌ی‌ پێ ئه‌دان تاوه‌كو وه‌ریبگرن ئه‌وه‌ به‌س بوو بۆمامۆستا، مامۆستا كوردایه‌تییه‌كه‌ی‌ زۆر تۆخ بوو، جاری‌ واهه‌بوو شه‌وان دره‌نگ جاری‌ واهه‌بوو هۆره‌ی‌ جافی‌ ئه‌كرده‌وه‌ و گوێی‌ لێ ئه‌گرت ئه‌كه‌وته‌ ژیانێكی‌ تره‌وه‌، یان گۆرانی‌ هه‌ورامی‌، یان مه‌وله‌وی‌ ئه‌خوێنده‌وه‌ ئه‌كه‌وته‌ ژیانێكی‌ تره‌وه‌، مامۆستا حه‌یاتێكی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سه‌یری‌ هه‌بوو، به‌دوای‌ ماده‌دا نه‌ده‌گه‌ڕا. كتێبه‌كانی‌ چاپكرا، رۆژێكیان مامۆستا شێخ عه‌لی‌ وتی‌ قوربان ئه‌م كتێبانه‌ به‌وه‌نده‌ بێت زه‌ره‌ر ناكه‌یت و به‌وه‌نده‌ی‌ نه‌فرۆشی‌ زه‌ره‌ر ده‌كه‌یت. مامۆستا فه‌رمووی‌ من نامه‌وێت زیان و قازانج له‌كتێب بكه‌م، پاره‌كه‌ش مووچه‌كه‌م ئه‌كه‌مه‌ سه‌ری‌ به‌مه‌رجێك چه‌ندێك بكات به‌هه‌مان ئه‌و پاره‌یه‌ ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی‌ پاره‌كه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ تاوه‌كو كتێبی‌ دیكه‌ی‌ پێچاپبكرێ‌، مامۆستا ئاوابوو.
د.عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵ: كه‌ بوو به‌مه‌لا ماوه‌یه‌ك له‌نێرگزجاڕ بوو، پاشان چووه‌ بیاره‌، له‌بیاره‌وه‌ بۆ مزگه‌وتی‌ حاجی‌ حانی‌ سلێمانی‌، دوایی وه‌كو نه‌فی‌ كردن، حكومه‌تی‌ نوری‌ سه‌عید، موته‌سه‌ریفێكی‌ تۆرانیان هێنابوو، عومه‌ر عه‌لی‌، له‌به‌ر كوڕه‌كانی‌ نه‌فیان كرد بۆلای‌ دوزخورماتوو، به‌ینكێك له‌وێ‌ بوو، به‌ڵام هاته‌ ته‌كییه‌ی‌ شێخ جه‌میل، ته‌كییه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌كه‌ركوك، دوای‌ ئه‌وه‌ دوا شوێنی‌ مه‌رقه‌دی‌ شێخ عه‌بدولقادری‌ گه‌یلانی‌ بوو له‌به‌غدا، له‌وێ‌ وانه‌ی‌ ئه‌وته‌وه‌ و خه‌ڵكیش ئه‌چوون زیاره‌تیان ئه‌كرد، هه‌ندێكجار پێشنوێژیشی‌ بۆ خه‌ڵك ئه‌كرد هه‌ربۆ موباره‌كی‌، لای‌ خه‌ڵكی‌ موباره‌ك بوو، مه‌یه‌كی‌ وه‌ها گه‌وره‌ ته‌مه‌نی‌ گه‌یشته‌ نزیكی‌ سه‌د ساڵ هه‌ر خه‌ریكی‌ نووسین و وانه‌ وتنه‌وه‌ بوو.
م. نوری‌ فارس حه‌مه‌ خان: كه‌ له‌به‌غدا بوو هاتوچۆی‌ ماڵه‌وه‌ی‌ ئه‌كرد، به‌شه‌و ئه‌چووه‌ ماڵه‌وه‌، به‌ڵام له‌ نه‌وه‌ده‌كان به‌ولاوه‌ مامۆستا ته‌قریبه‌ن ته‌مه‌نی‌ له‌ده‌وری‌ نه‌وه‌ت ساڵێكدا بوو، ئیتر هه‌میشه‌ له‌بابولشێخ بوو، دوو ژوری‌ ئاسایی هه‌بوو، له‌ژورێكیاندا نان و ئاوا وشتی‌ ئه‌خوارد، ئه‌گه‌ر مه‌لایه‌ك، میوانێك، كه‌سێكی‌ ناودار بهاتایه‌ له‌خزمه‌ت مامۆستادا له‌وێدا ده‌بوو، به‌ڵام وه‌كوتر كاته‌كه‌ی‌ خۆی‌ كردبوو به‌سێ‌ به‌شه‌وه‌، تاقی‌ به‌یانیان بۆ ته‌دریس، خوێنكاره‌كانیشی‌ هه‌موو جۆره‌ كه‌سێكی‌ تێدابوو، مامۆستا كه‌ ته‌شریحی‌ ده‌وته‌وه‌، كه‌ توحفه‌ی‌ ئیبن حجه‌ی‌ ئه‌وته‌وه‌ كه‌ ئێستا ئه‌مانه‌ كه‌س نه‌ماوه‌ بیانزانێ‌، وای‌ ئه‌زانی‌ نان و ئاو ئه‌خواته‌وه‌، به‌ڵام مامۆستا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ خۆی‌ بێنه‌فس بوو، ئه‌یوت خزمه‌تی‌ دین هه‌مووی‌ یه‌ك شته‌، به‌یه‌ك چاو ته‌ماشای‌ فه‌قێكانی‌ ده‌كرد. پاشنیوه‌ڕوانیش هه‌ر له‌بابولشێخ تۆزێك ده‌خه‌وت و له‌دوای‌ نوێژی‌ عه‌سریش ئه‌هاته‌ ژووره‌تایبه‌ته‌كه‌ی‌ خۆی‌ ئیتر له‌وێ‌ پۆل پۆل خه‌ڵك دیداریان ئه‌كرد، له‌خه‌ڵكی‌ سلێمانی‌، كه‌ركوك، توركمان، عه‌ره‌ب، له‌هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی‌ دیكه‌، هه‌تا زۆر جار مه‌سیحیه‌كان، قه‌شه‌كان ئه‌گه‌ر رێیان بكه‌وتایه‌ته‌ به‌غدا ده‌چوونه‌ لای‌ مامۆستا و رێزی‌ زۆریان لێ‌ ده‌گرت، و له‌بۆنه‌كانیشدا ته‌كلیفیان لێ‌ ده‌كرد كه‌ نامه‌یه‌ك بنێرێ‌ بۆ جیهانی‌ ئیسلامی‌. مامۆستا له‌م دواییدا خۆی‌ ته‌رخان كردبوو بۆ خزمه‌تی‌ زانست، به‌چ مانایه‌ك به‌نووسین، به‌زۆری‌ نووسینه‌كه‌شی‌ له‌شه‌ودابوو، به‌رۆژ له‌به‌ر میوان، له‌به‌ر فه‌قێ‌، له‌به‌ر دیداری‌ وه‌فده‌كان، ده‌رفه‌تی‌ نووسینی‌ نه‌بوو، به‌ڵام به‌شه‌و ده‌رفه‌تی‌ باشی‌ هه‌بوو، ده‌توانم بڵێم شه‌وانه‌ شه‌ش سه‌عاتی‌ بۆ ئه‌ده‌بیات ته‌رخان كردبوو، به‌ڵام ئه‌و ماوه‌یه‌ی‌ كه‌ ئه‌چووه‌ ماڵه‌وه‌ نووسینه‌كه‌ی‌ له‌ماڵه‌وه‌ ئه‌نووسی‌، مامۆستا كه‌ له‌به‌غدا بوو تاتوانای‌ مابوو هاتوچۆی‌ مامۆستا محه‌مه‌دی‌ قزڵجی‌ ئه‌كرد، هاتوچۆی‌ مامۆستا عه‌لای‌ ئه‌كرد، هه‌تا ئه‌چوو بۆ لای‌ وه‌زیره‌ كورده‌كان و ئه‌وان ئه‌چوون بۆ لای‌ ئه‌و و رێزی‌ زۆریان له‌مامۆستا ئه‌گرت، دیداریان له‌گه‌ڵیدا ساز ئه‌كرد.
م. ساڵح هۆرێنی‌: گه‌لێك كه‌س ده‌رباره‌ی‌ مامۆستا قسه‌ ده‌كات، هه‌ندێك له‌ رۆشنبیرانمان ته‌نیا ئاماژه‌ بۆ دیوانه‌كان ده‌كه‌ن وه‌كو دیوانی‌ مه‌وله‌وی‌ و نالی‌ و مه‌حوی‌ و فه‌قێ‌ قادری‌ هه‌مه‌وه‌ند و خانای‌ قوبادی‌ كه‌ مامۆستا و كوڕه‌كانیشی‌ له‌گه‌ڵیدا كاریان تێداكردبوو، و توانیویانه‌ مانای‌ ئه‌م هه‌ڵبه‌ستانه‌ رووبكه‌نه‌وه‌، كه‌ خوێنده‌واری‌ ئاسایی بتوانێ‌ لێی‌ حاڵی‌ ببێ‌، راسته‌ ئینكاری‌ ئه‌وه‌ ناكرێت ئه‌گه‌ر مامۆستا مه‌لا كه‌ریم به‌و ئه‌رك هه‌ڵنه‌سایه‌ ناڵێم كه‌س هه‌ڵنه‌ده‌كه‌وت ئه‌و شه‌رحی‌ ئه‌و شیعرانه‌ بكات، به‌ڵام تائێستا كه‌سێك ده‌رنه‌كه‌وتووه‌ وه‌كو مامۆستا ده‌ست بۆ ئه‌و كارانه‌ ببات، ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بوایه‌ ئه‌و شیعرانه‌ هه‌ر به‌بێ‌ نازی‌ ده‌مانه‌وه‌، مامۆستا هه‌ر ئه‌و كاره‌ی‌ نه‌كردووه‌، شه‌ریعه‌تی‌ ئیسلامی‌ كرد به‌كوردی‌ و ئه‌م كتێبه‌ چه‌ند به‌رگییه‌ ده‌چووه‌ هه‌موو ماڵه‌ مه‌لایه‌كی‌ كوردییه‌وه‌، له‌سه‌رانسه‌ری‌ كوردستانی‌ گه‌وره‌وه‌، بگره‌ كوردستانی‌ توركیاش كه‌ له‌شێوه‌زاری‌ سۆرانی‌ حاڵی‌ ده‌بوون به‌و كاره‌ی‌ مامۆستا ئاشانابوون، ئه‌و كاته‌ كوردی‌ نووسین وه‌كو ئێستا باو نه‌بوو، ئه‌وه‌ وای‌ لێكرد كه‌ كوردی‌ ئه‌و مه‌لایانه‌ ده‌مه‌ زه‌ردببێته‌وه‌، كوردی‌ قوتابییه‌كانیان ده‌مه‌ زه‌رد ببێـه‌وه‌، په‌ره‌ بسه‌نێ‌ و گه‌شه‌ بكات، مامۆستا به‌هه‌موو دانراوه‌ كوردییه‌كانی‌ خزمه‌تی‌ زمانی‌ كوردی‌ ده‌كرد، شاكاری‌ گه‌وره‌ی‌ مه‌وله‌وی‌ به‌كوردی‌ و به‌عه‌ره‌بی‌، عه‌قیده‌ی‌ مرچیه‌، الوسیله‌، كه‌ له‌زانكۆی‌ ئه‌زهه‌ر تا ئێستا وه‌كو مه‌نهه‌ج ئه‌خوێنرێ‌، ئه‌گه‌ر مامۆستا به‌و هه‌موو توانا و زیره‌كییه‌ی‌ خۆی‌ شینه‌كردایه‌ته‌وه‌ ئه‌و بواره‌ی‌ زانینی‌ زمانی‌ كوردییه‌ هه‌تا ئێستاش هه‌ربه‌بێ‌ نازی‌ ده‌مایه‌وه‌.
م. شێخ تاهیر ئیسماعیل: به‌ڵام ئه‌توانین بڵێین مامۆستا له‌لایه‌نی‌ هه‌ر زانستێك له‌ زانستی‌ دوانزه‌ عیلم كه‌ مه‌شهوره‌ له‌زانستی‌ ئیسلامیدا مامۆستا مه‌له‌ی‌ تێدا ده‌كرد، مامۆستا له‌زمانی‌ عه‌ره‌بیدا ده‌ستێكی‌ باڵای‌ هه‌بوو، ته‌ئلیفاتی‌ هه‌یه‌، له‌زانستی‌ سه‌ڕفدا ده‌ستێكی‌ باڵای‌ هه‌بووه‌، له‌زانستی‌ به‌لاغه‌دا ته‌ئلیفاتی‌ هه‌یه‌، له‌زانستی‌ مه‌جاز و قافییه‌دا به‌هه‌مان شێوه‌، له‌فه‌له‌كیات و له‌ فیقه ده‌ستێكی‌ باڵای‌ هه‌یه‌، ئه‌وه‌ فیقهی‌ شافیعی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ سوودی‌ هه‌بێ‌ بۆ خه‌ڵك مامۆستا كردوویه‌تی‌، كردوویه‌تی‌ به‌چوار به‌ش، به‌داخه‌وه‌ ئه‌و پیاوه‌ زیره‌كه‌ له‌وڵاتێكی‌ دواكه‌وتووی‌ وه‌كو كوردستاندا ژیا، هه‌تا هه‌ندێك له‌ مه‌لاكان چوون به‌گژ مامۆستادا و ئه‌یانوت چۆن شه‌ریعه‌ت ئه‌كرێ‌ به‌كوردی‌؟ مامۆستا نه‌یوێرا له‌كوردستاندا هه‌ندێك كار هه‌یه‌ بیكه‌، چونكه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ ته‌حه‌مولی‌ ئه‌وه‌یان نه‌ده‌كرد، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر دوو هۆ بوو، یه‌كه‌میان له‌ ئێره‌ییدا بوو، دووه‌میان له‌ نه‌زانییه‌وه‌ بوو، ئه‌ودژایه‌تییه‌ی‌ مامۆستا. ئه‌گینا مامۆستا یه‌كه‌م كه‌س بوو كه‌ شه‌ریعه‌تی‌ ئیسلامی‌ كرد به‌كوردی‌، یه‌كه‌م كه‌س بوو ژیاننامه‌ی‌ خولفاكانی‌ كرد به‌كوردی‌، زۆرشتی‌ كردبه‌كوردی‌، یه‌كه‌م كه‌س بوو ته‌فسیری‌ قورئانی‌ كرد ودوای‌ ئه‌وه‌ خه‌ڵكی‌ تر هاتن ته‌فسیریان كرد، له‌وانه‌یه‌ مامۆستا قازی‌ پێش ئه‌و ده‌ستی‌ پێكردبێ‌، به‌ڵام مامۆستا قازی‌ تموحی‌ به‌جۆرێك بوو له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ ته‌فسیردا ئه‌یویست هه‌موو ته‌فسیری‌ ئه‌فكاری‌ زانستی‌ عه‌ره‌بی‌ بخاته‌ ته‌فسیره‌كه‌یه‌وه‌، بێگومان به‌وه‌ نه‌ده‌گه‌یشت، و سه‌ركه‌وتووش نه‌بوو له‌وه‌دا، چه‌ند جوزئێك نه‌بێ‌. به‌ڵام مامۆستا سی‌ و حه‌وت موجه‌ڵه‌دی‌ كردبه‌كوردی‌، حه‌وت موجه‌ڵه‌دی‌ به‌زمانی‌ عه‌ره‌بی‌ نووسی‌.

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

ڕاپه‌ڕینی دەرسیم

ئامادەكردنی:بەلقیس سلێمان زانكۆی سۆران -فاكەلتی ئاداببەشی مێژوو قوناغی چوار ئەو راپەرینە بۆ كە لە ساڵی …