Home / ناوداران / عەلی عەبدوڵا ساڵح کێیە؟

عەلی عەبدوڵا ساڵح کێیە؟

57e81738c4618826658b45e1

عەلی عەبدوڵا ساڵح کێیە؟

عەلی عەبدوڵا ساڵح لە ٢١ی ئازاری ١٩٤٢ لە گوندی سنجان لە دەرەوەی سەنعای پایتەختی یەمەن لە دایک بووە، لە ساڵی ١٩٧٨ تا ساڵی ٢٠١٢ و بەرپابوونی ڕاپەڕینی یەمەنییەکان لە چوارچێوەی بەهاری عەرەبی لە پۆستی سەرۆکایەتی وڵاتەکەیدا بووە.

  هەڵگری پلەی موشیرە لە پۆستی سەربازیدا، لە ساڵی ١٩٧٩ پارتی کۆنگرەی گەلی دروستکردووە و لە ڕۆژی دەستبەکار بوونی بەتۆمەتی کودەتاکردن لە دژی ٣٠ ئەفسەری ناو سوپای لە سێدارە داوە، تا دەستبەرداربوونی لە پۆستی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی لە ساڵی ٢٠١١ سەرۆکی ئەو پارتە بووە.

02-01-17-345460976

عەلی عەبدوڵا ساڵح یەکێک بووە لە هاوپەیمانە سەرەکییەکانی سەدام حسین سەرۆکی ڕژێمی پێشووی عێراق و دژایەتی وڵاتەکەشی راگەیاندووە بۆ دەرکردنی سوپای عێراق لە کوەیت لە ڕێگەی هێزەوە لە ساڵی ١٩٩٠.

خێزانەکەی بە کشتوکاڵەوە خەریک بوون لە تەمەنی ١٢ ساڵییەوە پەیوەندی کردووە بە ڕیزی سوپای وڵاتەکەیەوە، لە سەرەتادا بەهۆی کەمی تەمەنییەوە دوورخراوەتەوە، بەڵام بەهۆی ناوبژیوانی هۆزەکەیەوە سوپا رەزامەندی دەربڕیوە.

بە درێژایی ماوەی دەسەڵاتی لە یەمەندا لە ماوەی ٣٣ ساڵی ڕابردووودا دۆخی وڵات و گوزەرانی هاووڵاتییەکانی وەک خۆی بووە، بەگوێرەی سەرژمێرییەکی ساڵی ٢٠٠٣ لە ٤٥%ی دانیشتوانی وڵاتەکەی لە خوار هێڵی هەژارییەوەن.

636253299044867289

بە گوێرەی ئەو سەرژمێرییە لە ٣٥ی دانیشتوانی یەمەن بێکاربوون، لە ٢٠%ی منداڵانی خوار تەمەن ١٨ ساڵ لە شەقامەکانی یەمەندا کاریان کردووە.

داهاتی حکومەت لەو کاتەدا ٧ ملیار دۆلاری تێنەپەڕاندووە و لە ٥٥%ی دانیشتوانی ئەو وڵاتە ئاوی پاکی خواردنەوەیان دەستنەکەوتووە.

بە گوێرەی سەرژمێرییەکان لە ٣٥%ی دانیشتوانی یەمەن نەخوێندەوارن، بەهۆی دۆخی نالەباری ناوخۆی ئەو وڵاتەوە ڕێژەی کشتوکاڵ بە ڕێژەی لە٨٠% پاشەکشەی کردووە، لە کاتێکدا یەمەن بە وڵاتی هەرە بەپیتی نیمچە دورگەی عەرەبی دادەنرێت.

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

‎شۆڕشی شێخ مەحمودی حەفید

‎ڕێژین محمد‎قۆناغی چوار-بەشی مێژوو‎زانكۆی سۆرانپێشەکی:شێخ مەحمود حەفید، کەسایەتی دیاری گۆڕەپانی ئایینی، بەشدارییەکی گەورەی کرد لە …