Home / مێژووى جیهان / سەیروسەمەرەکانى مێژوو / چەند ڕوداوێکی مێژووی کە هەر بەڕێکەوت ڕویانداوە و زۆر سەیر و سەمەرەن

چەند ڕوداوێکی مێژووی کە هەر بەڕێکەوت ڕویانداوە و زۆر سەیر و سەمەرەن

خێزان

ئەمانە کۆمەڵێک ڕوداوی مێژووین کە هەر بە ڕێکەوت ڕوویان داوە و ئێستاش بونەتە جێگای سەرنجی هەموان:

 

– کۆمپانیای White Star Line لە ساڵی ١٩٠٧ سێ کەشتی گەورەی دروستکرد بەناوەکانی Olympic, Titanic,  Britannic، چارەنوسی هەرسێ کەشتیەکە یەک شت بوو، لە ٣ روداوی هاوشێوەدا لە نێو دەریادا تێکشکان.

– پەرستیارێک بەناوی  Violet Jessop لە هەر سێ کەشتیەکەدا کاری پەرستیاری کردووە، ئەوەی سەیرە لە هەر سێ ڕوداوی تێکشکانی کەشتیەکان رزگاری بوو بە ڕوداوی کەشتی تایتانکیشەوە کە مەترسیدارترینیان بووە.

– هۆکاری سەرەکی هەڵگیرسانی جەنگی جیهانی یەکەم بەهۆی ڕوداوی تەقەکردن بوو لە  فرانس فرديناند ئیمپراتۆری نەمسا و مەجەر کە لەگەڵ ژنەکەی گیانی لەدەستدا، ژمارەی ئۆتۆمبێلەکەی ( A III-118) بوو، کە هەمان ژمارەی ڕۆژی کۆتای هاتنی جەنگی جیهانی یەکەمە لە 11.11.18.

 

– John Parr یەکەم سەربازی بەڕیتانی بوو لە جەنگی جیهانی یەکەم کوژرا، گۆڕەکەی بەڕێکەوت کەوتۆتە بەرامبەر George Ellison کە دواین سەربازی کوژراو بوو لەو جەنگەدا.

– ئەمەی خوارەوە دوو وێنەی هاوشێوەیە لەگەڵ فلادیمیر پۆتین لە ٣ کاتی جیاوازدا کە هەر بەڕێکەوت زۆر لەیەک دەچن و جلی سەربازیشیان لەبەرە:

– یانەی ٢٧: یانەیەکی هونەری بوو، ئەو ناوەشیان پاش ئەوە بەسەردا برا کە هەموو ئەندامەکانیان لە تەمەنی ٢٧ ساڵیدا دەمردن.

 

About دیدار عثمان

Check Also

شێوەکارێکی دژەنەریت؛ ئۆژن دیلاکروا

“ئۆژن دیلاکروا/ Eugene Delacroix” یەکێک لە ناسراوترین شێوەکارە رۆمانتیکەکانی فەڕەنسایە. بەرهەمەکانی دیلاکروا خاوەنی کۆمەڵێک تایبەتمەندین …