Home / مێژووى جیهان / سەیروسەمەرەکانى مێژوو / بەوێنە.. فیرعەونەکانی سەدەی بیستەم بناسە

بەوێنە.. فیرعەونەکانی سەدەی بیستەم بناسە

بەوێنە.. فیرعەونەکانی سەدەی بیستەم بناسە

سامان محەمەد

هەندێک لە سەرکردەو زاناکان تەنها بەڕەوان لەسەر زەوی بوونیان نەماوە، وەلێ جەستەیان پارێزگاری لێکراوەو شوێنکەوتووانیان مەبەستیانە تا هەتایە لەنێویاندا بمێننەوە.

ئەو چەند کەسەی لە وێنەکاندا دەبیندرێن بە فیرعەونەکانی سەدەی بیستەم ناوزەد دەکرێن، وەک دەسەڵات و پێگەو هەیمەنە قسەی لەسەر نەکراوە، بەڵکو وەک فیرعەونەکانی میسر جەستەیان پارێزگاری لێکراوەو مۆمیا کراون.

مۆمیاکردن لەسەردەمی فیرعەونەکان وەک داهێنانێک پەرەی پێدراوە، بەڵام تا رۆژگاری ئەمڕۆ بەردەوامی هەیە، هەربۆیە هەندێک لە کەسایەتییە گەورەکانی سەدەی بیستەم مۆمیاکراون و لە شوشەیەکدا دانراون بۆ ئەوەی هەر کەسێک ئارەزووی کرد سەردانیان بکات.

سەرەتا مۆمیاکردنی جەستەی مرۆڤ لە دەرهێنانی تەواوی شلەکانی لەشیەوە دەستپێدەکات، دواتر چەند دەرزییەکی کیمیایی لەو جەستەیە دەدرێت بۆ ئەوەی شی نەبێتەوەو هەڵنەوەشێت و لەشولاری بمێنێتەوە.

فلادیمێر لینین…
یەکێکە لە دیارترین شۆڕشگێڕانی سەدەی بیستەم، وەک کەسایەتی سەرەکی لە پشت عەقڵیەتی شۆڕشی بەڵشەفییەکانەوە لە روسیا ناوزەد دەکرێت کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1917، لە ساڵی 1824-1924 ژیاوە، جەستەکەی لە مۆسکۆ دانراوە.

lenin-embalmed-body-05

فێردیناند مارکۆس…
سەرۆکی پێشووی فلیپین لە ساڵی 1917 لەدایکبووەو لەساڵی 1989 مردووە، جەستەی لە گۆڕەپانی پاڵەوانانی دایک لە مانێلا دانراوە.

marcos

جۆسێف ستالین…
سەرکردەی دووەمی سۆڤییەتییەکان بووەو بەکەسێکی بەهێزی مێژووی ئەو وڵاتە ناوی دەرکردووەو لەسەردەمی دەسەڵاتیدا روسیا لە کۆمەڵگایەکی کشتوکاڵییەوە دەگۆڕێت بۆ کۆمەڵگایەکی پیشەسازی، جەستەکەی لە مۆسکۆ دانراوەو لەساڵی 1878 بۆ ساڵی 1953 ژیاوە.

1489688944149413906

 

کیم ئێل سۆنگ…
یەکەم سکرتێری حزبی شیوعی و یەکەم سەرۆکی کۆماری کۆریای باکوور بووە، جەستەکەی لە کۆشکی بیۆنگ یانگ دانراوەو لە ساڵەکانی 1912-1994 ژیاوە.

kim-jong-il-lying-in-state-01

هۆگۆ چاڤێز…
سەرۆکی پێشووی فەنزوێلا بووە لە حکومەتی دیموکراتی و ئیشتراکی، بەوە ناسراوبووە کە بانگەوازی بۆ یەکگرتن و رێکخستنی هەموو وڵاتانی ئەمەریکای لاتین کردووە، لە ساڵەکانی 1954-2013 ژیاوە، جەستەکەی لە رۆژئاوای کاراکاسی پایتەخت دانراوە.

hugo-chavez-dead

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …