Home / ناوداران / ئاڕنۆڵد شوارزنێگەر

ئاڕنۆڵد شوارزنێگەر

132082017_arnold

ئاڕنۆڵد شوارزنێگەر

لاس لوقمان

ڕەنگە  زۆرینەمان ئاشنابین بە ناوی  ئاڕنۆڵد شوارزنێگەر وەکو ئەکتەرێکی دیاری سینەمای جیهانی بەڵام  دەربارەی ژیان و کارەکانی ئەو زانیاریەکی کەم مان هەبێت.

بە نازناوێکی دوور و درێژەوە (شوارزنێگەر) و بە دایەلێکتێکی قسەکردنی قورسی نەمساویەوە، کەسێک کە بڕوایەکی زۆری بەخۆی هەبووە هەمیشە، یاریزانێکی لەشجوانی خێرا قسەکەر لە گوندێکی بچوکی ئەوروپاوە کێ باوەڕی وابوو ببێت بە یەکێک لە باشترین ئەستێرەکانی هۆڵیوود، و هاوسەرگیری بکات لەگەڵ خانمێکی خانەوادەی کەنەدی شکۆدار وە بتوانێت سەرمایەیەکی زۆر کۆبکاتەوە لەڕێگەی وەبەرهێنانی زیرەکانەوە ، وە ڕۆژێک لە ڕۆژان ببێت بە فەرمانڕەوای کالیفۆڕنیا ؟
وەرزشکار و ئەکتەری گەورەی جیهانی لە وڵاتی نەمسا لە ١٩٤٧ هاتۆتە دنیاوە، لە تەمەنی ٢٠ ساڵێدا بەشدار بووە لە پێشبڕکێیەکی وەرزشی لەشجوانیدا و بووەتە گەنجترین وەرزشکار لە مێژوودا بۆ وەرگرتنی خەڵاتی
(Mr. Universe title)
توانی ناوبانگێکی باش بۆخۆی پەیدا بکات لەڕێگەی وەرزشەوە،
لە ساڵی ١٩٦٨کۆچی کرد بەرەوە وڵاتی ئەمریکا و توانی ٥
بەدەست بهێنێت Mr. Olympia  بباتەوە و ٧ خەڵآتی Mr. Universe خەڵآتی  بەدەست بهێنێت لە بوری وەرزشیدا.

ژیانی سینەمای ئاڕنۆڵد:
ئاڕنۆڵد هەر لە یەکەم دەرکەوتنیەوە توانی سەرنجی بینەرێکی باشی سینەمای بۆخۆی ڕابکێشێت و لە ساڵی ١٩٧٧ دا ، ڕێکخراوی ئەوروپیە بیانیەکانی  هۆڵیوود خەڵاتی گۆڵدن گوڵبی بۆ  باشترین ئەکتەری پیاوی ساڵ پێ بەخشی، جگە لەم خەڵاتە چەندین خەڵاتی تری وەرگرتوە لە پای ڕۆڵ بینینە بەرچاوەکانی و دەرکەوتنە سەرکەوتوەکانی، هەندێک لەو فیلمانەی کە بەشداری تیادا کردوون Commando, Predator, Twins, Total Recall, True Lies, Eraser, Collateral Damage,
.Terminator 3
ژیانی سیاسی و دەرکەوتنی وەکو بەرپرسێک:
ئاڕنۆڵد بە شەرەفمەندیەوە وەکو ٣٨ هەمین فەرمانڕەوای ولایەتی کالیفۆڕنیا دەست بەکار بووە و لە ساڵی ٢٠٠٣ وە بۆ ساڵی ٢٠١٠ و تێکەڵی لەگەڵ سیاسەت دا هەبووە و کاری زۆری کردوە لە ماوەی فەرمان ڕەوایەتیەکەیدا توانیویەتی ولایەتەکە پێش بخات لە زۆر ڕووەوە و دەوری گرنگی هەبووە لە بەرنامەی چاکسازیدا.
هەروەها کاری کردوە وەکو ڕاهێنەری یاری لەشجوانی و ئامادەکردن بۆ ئۆڵۆمپیاتەکان،و بۆ ماوەیەکیش لە نوسینگەی جۆرج بۆشی باوک وەکو ڕاهێنەری جوڵەی سرووشتی و لەشجوانی کاری کردوە.
جگە لە هەموو کارەکانی لە بواری سینەمای و فیلم سازی و یاریەکانی لەشجوانی و سیاسەت، ئاڕنۆڵد کاری خێرخوازی بەلاوە گرنگ بووە و بەشدار بووە لە کارێکی زۆری خێرخوازیدا

 

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

‎شۆڕشی شێخ مەحمودی حەفید

‎ڕێژین محمد‎قۆناغی چوار-بەشی مێژوو‎زانكۆی سۆرانپێشەکی:شێخ مەحمود حەفید، کەسایەتی دیاری گۆڕەپانی ئایینی، بەشدارییەکی گەورەی کرد لە …