Home / مێژووی ئیسلام / مێژووی ده‌وڵه‌تی عه‌باسی / ژیان و کارەکانی چارڵی چاپڵن

ژیان و کارەکانی چارڵی چاپڵن

299201592218CHALICHAPIN.BBB

ژیان و کارەکانی چارڵی چاپڵن

بەشی یەکەم

چارلز ئێسپێنسێر چاپلین لە وال‌ وێرتی ‌لەندەن‌ لە بنەماڵەیەکی جوو، لە ١٦ی ئێپڕڵی سالی ١٨٨٩دا لەدایک بووە. ئەو ئەکتەرێکی کۆمیدی و دەرھێنەر و ئاوازدانەرێکی ئینگلیزە، کە بە زۆری ناوبانگی بەھۆی فیلمە بێدەنگەکانیەوە دەرکرد. دایک و باوکی هانا شاپلن و چارلی چاپلن بوون، هانای دایکی گۆرانیبێژێکی شانۆ بوو، باوکیشی ئەتەرێکی شانۆکار بووە، چەند سەرچاوەیەکی تر ئاماژە بەوە دەکەن، کە دایک و باوکی چارلی چاپلن کاری مۆسیقایان کردووە.

کاتێ چارلی چاپلن تەمەنی دەگاتە تەنیا سێ ساڵ، باوکی وازی لە دایکی هێنا بەهۆی ئەوەی سەرجێی لەگەڵ (لیوداریدن) کردبوو، کە ئەکتەرێکی تر بوو، بۆیە تەڵاقی دا. بەڵام بە داخەوە پێوەندی نێوان دایکی چارڵی چاپلن و لیو درایدن، بووە هۆی ئەوەی منداڵێکی لێ بکەوێتەوە و ناوی جۆرج ویلز درایدن بوو.

دایکی بۆ بەخێوکردنی کوڕەکەی، کە وەک باوکی گۆرانیبێژ بوو، دەستی بەکاری بەرگدووری کرد. بەڵام پێشی ئەوەی لە کاری گۆرانی گوتن تەواو بێت، لە ساڵی ١٨٩٤دا، ئامادەبووانی شانۆکە، هەرچی هەبوو بە دەموچاوی باوکی چارلی چاپلنیان دادا. کاتێ چارلی گەیشتە تەمەنی پێنج ساڵان، چووە سەر تەختی شانۆ و لە شوێن و جێی باوکی گۆرانی گوت.

لەو کاتەشدا ئامادەبووانی شانۆکە چەپڵەڕێزانی چارڵی چاپلنیان کرد و پارەیەکی زۆریان بۆی هاوێشت و پارەبارانیان کرد. دوای ئەوە هانای دەستی لە کاری گۆرانی گوتنی سەر شانۆکان کێشایەوە، هەموو جل و شتەمەکەکانی هەراج کرد، بۆ بەخێوکردنی منداڵەکانی، چونکە باوکی چاری چاپلن، هیچ شتێکی یان خەرجییەکی بۆ بەخێوکردنی کوڕەکەی پێ نەدادا.

ھێشتا ماوەیێکی زۆر لە لە دایک بوونی چارلی‌ تێپەڕ نەبوو، کە چارلی و ھانا لە یەک جیابوونەوە و ھانا سەرپەرشتی منداڵەکانی لە ئەستۆ گرت. ئەوان ژیانێکی دژواریان تێدەپەڕاند، لە بەر ئەوەی دایکی نەیتوانی بە ئاسانی بژیوی ژیانیان دابین بکات. لەبەر ئەمە چارلی بچکۆلانە و برای گەورەتری‌ سیدنی‌ بۆ کارکردن، ماڵیان بەجێھێشت و لە ڕیکخراوێکی ھونەری‌ بەرھەمھێنانی فیلم وەک پاد و دامەزران.

ھەڵبەت نەیانتوانی لەوێ بەردەوام بن. کاتێ چارڵی ‌١٢ ساڵان‌ بوو باوکی، کە پیاوێکی ھەمیشە سەرمەست بوو، کۆچی دوایی کرد‌. چارڵی دایکێکی سەلامەتیشی نەبوو. دایکی چارڵیش‌ تووشی نەخۆشینی ڕووحی بوو و لە ناکاو لە نەخۆشخانەی‌ “کین‌ ھیل” لە ساڵی ١٩٢٨ کۆچی دوایی کرد.

چارلی‌ لە ساڵی ١٩٠٦ کاتێ کە ١٧ ساڵ تەمەنی بوو، لە شانۆی “شارلۆک‌ ھۆڵمز” لە ڕۆڵی‌ کوڕی ڕۆژنامەنووسێکدا، باش دەرکەوت و ئەو لە لایەن دەرھێنەر گەشەی پێدرا و ڕەزامەندی تەماشاچییەکانی بە دەست ھێنا. لەوە بە دواوە لە گرووپێکی کۆمێدی بوو بە ئەندام و ڕۆڵی تەڵخەکی لە گرووپی شانۆی “فڕێد کاڕنو” بە خۆی دابین کرد‌.

ساڵانی دوایی ئەو بە ئاواتی خۆی گەیشت و توانی لەگەڵ کۆمپانی‌ “یونایتێد ئارتیست‌” لە ھالیوود گریبەست ببەستێ. ئەو لەگەڵ لیتا ئەکتەری ھۆلیوود ژیانی ھاوسەری پێک ھێنا و بوو بە خاوەنی دوو منداڵ بەڵام دوای ماوەیێک لە یەکتر جیا بوونەوە. لە ساڵی ١٩٢٧ بە دواوە،‌ فیلمگەلێکی بێدەنگی بەرھەم ھێنا. لە ڕاستی دا فیلمە کۆمێدییەکانی ئەو بێ دەنگ بوون، بەڵام چارڵی وەھا بە توانا دەروونییەکانی خۆی و خۆشەویستی ڕۆڵی ئەبینی، کە ھەموو جوڵەکانی ھەزاران مانای لەخۆ دەگرت.

چارڵی چپلن ناوێکی میلی بوو، کە بەناوی چارلی چاپلن ڕۆیشتبوو، ئەو ناوی تریشی بۆ دانرابوو، لەوانە: (چارلی سبنسر چاپلن، والسیر چارلی چاپلن). چارلی چاپلن چێژی لە کارەکانی وەرگرتووە، وەک ئەکتەری، دەرهێنەری و نووسەری. هەروەها چارلی چاپلن ئاوازدانەرێکی چاکی فیلمی بێدەنگ بووە، ئەو بە فیلمە بێدەنگ و ڕەشوسپییەکانی بەناوبانگە. ئەو جگە لەوەی لە ڕیزی پێشەوەی ئەکتەرە هەرە باشەکانی سەردەمی خۆی بووە، یەکێکیش بووە لە کەسایەتییە خۆشەویستەکان. هەروەها ئەو بووە یەکێک لە بەناوبانگترین پیاوەکانی جیهان. ئەو یەکێک بووە لە قوربانییەکانی کارەساتی ساڵی ١٩٥٢، کە ئەوکاتە مرۆڤ کەوتە ناو ستەمیکی زۆری شیوعییەکان لە ئەمەریکا و کە خەلک بیستن و کارەکانی خۆیان لە دەست دابوو، چارلی چاپلنیش یەکێک بوو لەو قوربانییانە.

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

‎شۆڕشی شێخ مەحمودی حەفید

‎ڕێژین محمد‎قۆناغی چوار-بەشی مێژوو‎زانكۆی سۆرانپێشەکی:شێخ مەحمود حەفید، کەسایەتی دیاری گۆڕەپانی ئایینی، بەشدارییەکی گەورەی کرد لە …