Home / ناوداران / ژیانی شێخ رەزای‌ تاڵەبانی

ژیانی شێخ رەزای‌ تاڵەبانی

718112017_shexreza

ژیانی شێخ رەزای‌ تاڵەبانی

شێخ رەزای‌ تاڵەبانی ناوی ڕەزای کوڕی‌ شێخ عەبدولڕەحمانی‌ تاڵەبانی کوڕی‌ مەلا ئەحمەدی‌ کوڕی‌ مەلا مەحموودی‌ زەنگەنە کوڕی یوسف ئاغای زەنگەنەیە، سـاڵی‌ ١٨٣١ لەگوندی‌ قرخی‌ نزیک چەمچەماڵ لەدایک بووە، لە تەمەنی‌ حەوت ساڵیدا لای‌ شێخی‌ باوکی‌ دەستی‌ بەخوێندن کردووە، لەتەمەنی‌ بیست و پێنج ساڵییەوە، خۆی‌ بە خوێندنی‌ ئەدەبیاتی‌ عەرەبی، فارسی و تورکی سەرقاڵ کردووە.

شێخ ڕەزا ساڵی‌ ١٨٦٠ چووە بۆ ئیستەنبوڵ و ماوەی‌ دوو ساڵ لەوێ‌ بووە و پاشان گەڕاوەتەوە بۆ  کەرکوک، دوای‌ مردنی‌ باوکی‌ چووە بۆ کۆیە و لای‌ شێخ غەفوری‌ مامی‌ زیاتر لەشەش مانگ ماوەتەوە و بەتەمای‌ کچەکەی‌ ئەبێت بەڵام مامی‌ رازی‌ نابێت‌ و ئەویش دەڕواتەوە بۆ کەرکوک.

هەروەها لە ساڵی‌ ١٨٦٦دا بۆ جاری‌ دووەم دەچێتەوە بۆ ئیستەنبول، لە رێگەی‌ میسرەوە چووە بۆ حەج، ساڵی‌ ١٨٨٤ گەڕاوەتەوە بۆ کەرکوک و زۆر جار ھاتوچۆی‌ وەسمان پاشاو مەحمود پاشای‌ جاف و پیاوە گەورەکانی‌ ئەو ناوەی‌ کردووە.
خێزانی‌ وەسمان پاشا، کە عادیلە خانم بووە ھەمیشە دیاری‌ بۆ داناوە و یارمەتی‌ بۆ ناردووە، ساڵی‌ ١٨٩٨ چووە بۆ بەغدا و لە تەکیەی‌ تاڵەبانی‌ دانیشتووە، پەیوەندی‌ بەتینی‌ لەگەڵ بنەماڵەی‌ سەلیم بەگی‌ بابان و سەید عەبدولرەحمانی‌ نەقیب دا ھەبووە. زۆربەی‌ شیعرەکانی‌ لە بابەتی‌ ھەجووکردن بووە. شێخ رەزای‌ تاڵەبانی‌ ساڵی‌ ١٩١٠ لە بەغدا کۆچی‌ دوایی‌ کردووە.

زۆرینەی شیعرەکانی شێخ ڕەزا بابەتی هەجوو و داشۆرین بوون بەتایبەتی بەرامبەر سدقی زەهاوی کە لەوێنای شاعیرانی عەرەب بووە.

هەروەها شاعیر هەستێکی نیشتمان پەروەری بەهێزی هەبوو، و لەم دێڕەی خوارەوە ئەو پەڕی نیشتمان پەروەری شاعیر دەنوێنێت لەکاتی ڕووخانی میرنشینی بابان و داگیرکاری عوسمانەکان و سەفەویەکان نووسیویەتی:

لەبیرم دێ سولەیمانی کە دارولملکی بابان بوو                      نە مەحکومی عەجەم نە سوخرە کێشی ئالی عوسمان بوو
لەبەر قاپی سەرا سەفیان دەبەست شێخ و مەلا و زاهید                    مەتافی کەعبە بۆ ئەربابی حاجەت گردی سەیوان بوو

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

‎شۆڕشی شێخ مەحمودی حەفید

‎ڕێژین محمد‎قۆناغی چوار-بەشی مێژوو‎زانكۆی سۆرانپێشەکی:شێخ مەحمود حەفید، کەسایەتی دیاری گۆڕەپانی ئایینی، بەشدارییەکی گەورەی کرد لە …