فێڵ و فه‌ره‌جی ته‌تریك له كه‌ركوك له عانی عوسمانلییه‌وه درێژه‌ی هه‌یه
ئامادەکردنی :زاهیرسدیق
بەڵگەمێژووییەكان‌سەلمێنەری ئەو راستیەن كەركوك‌شارێكی كوردستانییە،دەوڵەتانی دنیاش ئەوراستییە دەزانن‌وخۆیانی لێ نەبان دەكەن،هەموو دەسەڵاتەكانی پێش دروستبوون ودوای دروستبوونی دەوڵەتی عیراقیش چاك دەزانن كەركوك كوردستانییە، لێ ئەوانیش خۆیان لەو راستییە گێل دەكەن وهەمووشیان سیاسەتی دەركردنی كوردیان لەوشارەدا جێبەجێكردوە وهێشتاش نەیانتوانیوە كوردستانی بوونی كەركوك بەبسڕنەوە،ئەگەرچی زۆریان هەوڵدا وخەڵكیان دەركرد و خەڵكیان چاوترسێن كرد،بەڵام سوودی نەبوو، چون رەگی ئەو شارە كوردە، نەیانتوانی كەركوك بكەن بەشارێكی عەرەبی ومێژووی خۆشیان رەشكرد، سیاسەتی كوردقڕان كوردی تەواونەكرد و سەرباری ئەو هەوڵە زۆرەیان هێشتاش كەركوك شارێكە رەنگ و بۆی كوردەوارییە. هەوڵی زۆریاندا نفوزی توركمان‌وعەرەب‌بەشێوازی‌جۆراوجۆروبەفێڵ وتەڵەكە رێژەیان زیاتر‌و زۆرتر بكەن، لێ ئەوە سەر ناگرێ، چونكێ وەكو ئەوە وایە بتەوێت لەبری نەمام ئاسن لەخاكدا بڕوێنیت،دەی مەعلومە ئەوانیش وەكو ئاسن وەكو عامودی كارەبا ئاقیبەت ژەنگ هەڵدێنن و دەڕزێن، چون رەگیان نییە. ئەوەی رەگ وریشەی هەبێ لەوشارەدا تەنیا كورد‌و بەشێك لەکەمینەکانە، بەڵام ئەوانەی‌خەڵكی ئەو شارە نەبوون وهێنرانە ئەوشارەوەو قۆناغ بەقۆناغ زەمینەی زۆربوون وزیادكردنیان فراوانكرا و لەرێگەی سەرژمێرییە ساختەكانیشەوە هەوڵی كەمكردنەوەی ژمارەی كورد دراوە، بەجۆرێك كەركوك گیرۆدەی فێڵ وفەرەجی سەرژمێرییەكان كراوە، تاوەكو ناسنامە زیندووەكەی كە شارێكی كوردییە بسڕێتەوە، جا ئەم سیاسەتە نەك لەسەردەمی مەلیكەوە بگرەپێشتریش لەعانی عوسمانییەكاندا سیاسەتی تەتریك كردن پەیڕەوكراوەو ئەوجا عەرەبەكانیش تەعریبكردنی كەركوكیان كردە كاری ئەولەوی خۆیان. ئەمەش وای كردووە رێژەی توركمان‌وعەرەب لە كەركوك زۆر زیاتربن لە حەجمی خۆیان. هەر بەهۆی ئەوشەوە كە چەند نەتەوەیەك لەكەركوك دەژی خەڵكی شارەكە دەتوانن بەسێ زمان قسەبكەن و زۆرجار بۆ پێكەنین بەكەركوكیییەكان دەوترێ «سێ مەوج». بەڵام گومانی تێدا نییە مەوجەی‌ستەم شەپۆلێك بووە تەنیا كوردی راماڵیوە.
جا هاوڕێیان ئه‌م‌دۆسێیه‌ی ئێستێ له‌به‌ردیده‌ی ئێوه‌ی ئازیزدایه و له‌دووتوێی سێ پاشكۆدا بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه، یه‌كێكه له‌وسه‌دان دۆسێیه‌ی رۆژنامه‌كه‌مان،رۆژنامه‌ی‌كوردستانی‌نوێ‌به‌درێژایی‌مێژووی ده‌رچوونی ده‌ستی بۆ گه‌لێك دۆسێ بردووه و پاشكۆی پڕ لاپه‌ڕه‌ی بۆ گه‌لێك دۆسێی گرنگ‌و تایبه‌ت به دۆزی كورد چاپ و بڵاوكردوه‌ته‌وه، ئه‌م پاشكۆ تایبه‌ته‌ش دۆسێیه‌كه له‌سه‌ركه‌ركوك‌و ئه‌ساسی پرۆژه‌كه به‌رهه‌مێكی ناوازه‌ی كه‌ناڵی خاكه وساڵانێك به‌ر له ئێستا وه‌ك به‌رنامه‌یه‌كی حه‌وت هه‌ڵقه‌یی له‌ته‌له‌فزیۆنی خاک بڵاوبووه‌ته‌وه‌و هونه‌رمه‌ندومیدیاكارزاهیر سدیق بۆ كه‌ناڵی خاك ئاماده‌ی كردووه و ئێمه‌ش له‌به‌ر گرنگی باسه‌كه‌جارێكی‌ترله‌دووتوێی پاشكۆیه‌دا ئاماده‌مان كردوه‌ته‌وه و بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه.
سه‌رپه‌رشتیاری پاشكۆ
له سه‌رده‌می به‌عسدا دۆخه‌كه خراپتر بوو
د. جه‌بار قادر: من هه‌میشه ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ ئه‌و راپۆرته پڕ له زانیارییه‌ی محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌كی كه پێشكه‌شی مه‌لیكی عیراقی كردووه، له‌وێدا ره‌خنه‌ی توند له ده‌سه‌ڵاتی عیراق ده‌گرێت، ره‌خنه له شه‌خسی ئه‌و ده‌گرێ كه ئه‌وان چۆن رێگه‌یان داوه سیاسه‌تێك دژ به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كورد به قازانجی هه‌موو گروپه‌كانی تر بشكێته‌وه، بۆ نموونه قوتابخانه‌ی كوردی‌یان نه‌ده‌كرده‌وه، ده‌یانوت مامۆستامان ده‌ست ناكه‌وێت، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خوێندنگاكان توركی بوون، له‌لایه‌كی تره‌وه كارمه‌ندی كوردیان دانه‌ده‌مه‌زراند، له كۆمپانیای نه‌وتی عیراقدا ته‌نانه‌ت سووتاندنی پووشه‌كانی ده‌وروبه‌ری بیره‌كانیشیان به كورد ره‌وا نه‌بینی. واته سیاسه‌تێكی زۆر دارێژراو هه‌بوو. من گومانم له‌وه‌دا نییه دارێژه‌ری راسته‌قینه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته ئینگلیزه‌كان بوو، چونكه ئینگلیزه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بوون، دوای ئه‌وه‌ی بۆیان ده‌ركه‌وت بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كورد له باشووری كوردستاندا له هه‌وڵی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆن، ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ش گومانی تێدا نییه ده‌ست له كه‌كوك هه‌ڵناگرێ، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وان به یه‌كجاری ده‌ستیان له‌و پرۆژه‌یه هه‌ڵگرت كه قه‌واره‌یه‌ك بۆ كورد دامه‌زرێنن و كه‌وتنه هه‌وڵی ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كه ده‌توانن ببنه بنه‌مایه‌ك و زه‌مینه خۆش بكه‌ن بۆ دامه‌زراندنی قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ له ده‌ستی كوردی ده‌ربهێنن، چ ئه‌و ناوچانه‌ی نه‌وتی تێدا بوو، چ ئه‌و ناوچانه‌ی كشتوكاڵی بوون. من پێم وایه ئه‌مه رێك ئه‌و سیاسه‌ته‌ی به‌ریتانیایه، به‌ڵام ئه‌وان تا لێره بوون، تا له عیراق بوون به شێوه‌یه‌ك جێبه‌جێیان ده‌كرد، به‌ڵام توندره‌وی شۆڤێنی عه‌ره‌بی به تایبه‌تی له كاتی به‌عسدا به شێوه‌یه‌كی زۆر نامرۆڤانه و وه‌حشیگه‌رانه، مه‌سه‌له‌كه‌ی جێبه‌جێكرد، تا گه‌یشته ئاستی سیاسه‌تی پاكتاوكردنی ره‌گه‌زی نه‌ژادی و راماڵینی كورد، ئه‌گه‌ر تۆ سه‌یری بكه‌یت، بۆ نموونه ژماره‌كان چۆن به شێوه‌یه‌كی دراماتیكی گۆڕانكارییان به سه‌ردا هاتووه، ژماره‌ی كورد دێته خواره‌وه یان و رێژه‌ی كورد زۆر داده‌به‌زێ.
كلدانییه‌كان خه‌ڵكی ره‌سه‌نی كه‌ركوكن
د. نوری تاڵه‌بانی: به پێی سه‌رژمێری ساڵی په‌نجاوحه‌وت گوایه دانیشتوانی شاری كه‌ركوك نیسبه‌تی توركمان له كه‌ركوك له كورد زیاتر بووه، من ئه‌وه به راست نازانم، چونكه من خۆم ئاگادارم و له بیریشمه كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌و سه‌رژمێرییه به‌شی زۆری كورده‌كانی شاری كه‌ركوك نه‌خوێنده‌وار بوون، ئه‌وانه‌ی خه‌ریكی ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه‌یه بوون، به‌شی زۆریان مامۆستای توركمان بوون و كه فۆرمه‌كان پڕده‌كرانه‌وه، ئه‌وان به كه‌یفی خۆیان پڕده‌كرانه‌وه و هه‌ندێك دیكۆمێتیش هه‌یه ئه‌و راستییه ده‌رده‌خات، چونكه پاش ئه‌وه هه‌ندێك سكاڵا پێشكه‌ش كرا، به ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی كردنی ئه‌و سه‌رژمێرییه. به‌هه‌ر حاڵ من ئه‌مه به كێشه نازانم، به‌نیسبه‌ت ئه‌و كه‌مایه‌تییانه‌ی له كه‌ركوك ده‌ژیان ئاسووری و ئه‌رمه‌نه‌كان له پاش جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م هاتنه كه‌ركوك، چونكه ئاسوورییه‌كان به‌شی زۆریان له به‌عقوبه نیشته‌جێ كرابوون له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه، پاشان كه شه‌ریكه‌ی نه‌وتی كه‌ركوك (ئای پی سی ) ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد به‌شێك له‌و ئاسوورییانه له كه‌ركوك له نزیكی گه‌ڕه‌كی شاترلو نیشته‌جێكران و خانوویان بۆ دروستكرا، پاشان له گه‌ڕه‌كی عه‌ره‌فه، ئیتر له‌وێ مانه‌وه. به‌ڵام كلدانییه‌كان خه‌ڵكی ره‌سه‌نی كه‌ركوكن، به‌شی زۆریشیان له قه‌ڵای كه‌ركوك داده‌نیشتن، بنه‌ماڵه‌ی ناوداریشیان هه‌بوو، به‌تایبه‌تی بنه‌ماڵه‌ی هندی به‌رێوبه‌ری ده‌زگای ئاو و كاره‌بای كه‌ركوك، بۆ نموونه فه‌ره‌ج هندی له‌و بنه‌ماڵه‌یه بوو، هه‌روه‌ها به‌رێوبه‌ری دواناوه‌ندی كه‌ركوك مامۆستا جه‌بار تۆما، كه مامۆستای خۆشم بوو هه‌ر له‌و بنه‌ماڵه‌یه بوو، له كه‌ركوك كێشه له‌نێو كورد و توركمان و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه نه‌بوو، عه‌ره‌ب زۆركه‌م بوو، مه‌سه‌له‌ی نیشته‌جێكردنی عه‌ره‌ب له ناوچه‌ی حه‌ویجه‌دا له كۆتایی چله‌كاندا ده‌ستی پێكرد، هه‌رچه‌ند راگه‌یاندنی نیشته‌جێكردنیان له سه‌رده‌می حوكمی یاسین هاشمی بوو له ساڵی سی و شه‌شه‌وه ده‌ستی پێكرد. به‌ڵام پرۆژه‌ی ئاوی حه‌ویجه له چل وحه‌وت و چل و هه‌شت به دواوه كۆتایی پێهات.
د. جه‌بارقادر: شێوازی جێبه‌جێكردنی ئه‌و سیاسه‌ته جیاواز بوو، له سه‌رده‌می پاشایه‌تییه‌وه ئه‌و سیاسه‌ته له به‌رانبه‌ر كه‌ركوك ده‌ستی پێكرد، هه‌ڵبه‌ته به شێوازێك كورد ده‌ركردنی تێدا نه‌بووه و ماڵ‌وێران كردنی تێدا نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌وه هه‌بوو كه پێكهاته‌كانی تر سه‌نگیان زیاتر ده‌كرا. له هه‌موو شته‌كاندا، بۆ نموونه ئه‌و رۆڵه‌ی ئه‌مڕۆ توركمان وه‌كو كه‌مینه‌یه‌ك داوێتی به خۆی، ئه‌گه‌ر سه‌یری بكه‌یت رۆڵه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌كه‌یدا ناگونجێ، به راستی رۆڵه‌كه زۆر گه‌وره‌تر كراوه له‌وه‌ی كه ژماره‌كه هه‌یه. جا ئه‌وه مێژوویه‌كی هه‌یه گرێدراوی ئه‌و سیاسه‌ته‌یه كه حكومه‌تی عیراق هه‌میشه به‌كاری ده‌هێنا، سیاسه‌تی باڵانس را‌گرتن و هاوسه‌نگی نێوان پێكهاته‌كان و كردنی هه‌ندێك له‌و پێكهاتانه به‌وه‌ی وه‌كو فاكتۆرێكی راگرتنی ئه‌و هاوسه‌نگییه.
ته‌به‌قچه‌لی رۆڵی خراپی بینی
د. نوری تاڵه‌بانی: له‌پاش ناونیشانكردن و ناولێنانی جه‌نه‌راڵ ته‌به‌قچه‌لی به سه‌رۆكی فیرقه‌ی دووی له‌شكری عیراقی له كه‌ركوك پرۆسه‌ی سیاسه‌تی به عه‌ره‌ب كردن هێواش هێواش ده‌ستی پێكرد، چونكه ته‌به‌قچه‌لی خۆی له بنه‌ماڵه‌یه‌كی سوونه‌ی توندڕه‌و بوو، خێزانه‌كه‌ی توركمانی ته‌له‌عفه‌ر بوو، كه هاته كه‌ركوك په‌یوه‌ندییه‌كی نزیكی له‌گه‌ڵ گروپه توندڕه‌وه‌كانی توركمان په‌یدا كرد و هانی ده‌دان بۆ ئه‌وه‌ی كێشه دروست بكه‌ن، له سه‌ر پێشنیازی ته‌به‌قچه‌لی سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌ركوك كه كورد بوو لابرا و توركمانێك دانرا، به‌و جۆره مایه‌وه و ته‌نیا له ساڵی په‌نجاونۆدا بۆ ماوه‌یه‌كی كورت له سه‌رده‌می داود جه‌نابی شه‌هید شێخ مارف به‌رزنجی بۆ ماوه‌یه‌كی كورت كرایه سه‌رۆكی شاره‌وانی. به بۆچوونی من مه‌سه‌له‌ی كێشه حكومه‌تی به‌غدا دروستی كردووه، به‌تایبه‌تی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له وه‌زاره‌تی به‌رگریی و له ده‌زگای ئاسایشی به‌غداش هه‌وڵی ئه‌وه‌یان ده‌دا كێشه له نێو كورد و توركماندا دروستبكه‌ن، هه‌ڵبه‌ته ده‌ستی ده‌ركه‌یشی له‌پشته‌وه هه‌بوو، له راستیدا بنه‌ماڵه به ناوبانگه‌كانی كه‌ركوك به‌تایبه‌تی توركمانه‌كان هه‌وڵی ئه‌وه‌یان ده‌دا په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه كورده‌كاندا باش بێت. بنه‌ماڵه ناوداره‌كانی توركمانی كه‌ركوك بریتی بوون له نه‌فتچی و ئاوچی و قیرداره‌كان و.. ئه‌وانه‌ی كه‌وا هه‌وڵی توندڕه‌ویان ده‌دا به‌شێكی زۆریان ئه‌و قوتابیانه بوون كه له زانكۆكانی توركیا خوێندنیان ته‌واو كردبوو، گه‌ڕابوونه‌وه كه‌ركوك ئه‌و جۆره بیروباوه‌ڕه‌یان بڵاوده‌كرده‌وه و خه‌ڵكی نه‌فامیش باوه‌ڕیان پێده‌كردن، ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌و باره ئه‌تنیكیه كه له نێو ئه‌تنیكه‌كانی كه‌ركوكدا هه‌بووه بگه‌ڕێته‌وه بۆ دۆخی جارانیان، من ئه‌وه به كارێكی ئاسایی ده‌زانم ئه‌گه‌ر بێت و هه‌موو لایه‌ك دان به یه‌كتردا بنێین كه ئه‌م ناوچه‌یه، شاری كه‌ركوك به هه‌موو ناوچه‌كانییه‌وه كۆمه‌ڵێك ئه‌تنیك پێكه‌وه ژیاون، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌وا هیچ جۆره ناكۆكییه‌ك له نێوانیاندا هه‌بێ كورد و توركمان و عه‌ره‌بی ره‌سه‌ن و كلدانی و ئاسووری و ئه‌رمه‌نی. من له‌و باوه‌ڕه‌دام ده‌توانن پێكه‌وه ژیانێكی ئاسووده بۆ نه‌وه‌كانی پاشتر مسۆگه‌ر بكه‌ن.
كه‌ركه‌وك مه‌ڵبه‌ندی ویلایه‌تی شاره‌زووربووه
د.نوری تاڵه‌بانی: كه‌ركوك له سه‌ره‌تادا مه‌ڵبه‌ندی ویلایه‌تی شاره‌زوور بووه تاوه‌كو ساڵی 1879و پاشان مه‌ڵبه‌ندی ئه‌و ویلایه‌ته گوێزراوه‌ته‌وه بۆ شاری موسڵ، شێخ ره‌زای تاڵه‌بانی ئه‌و راستییه‌ی بۆ چه‌سپاندووین له به‌یته شیعرێكدا به زمانی توركی ده‌ڵێ: موسڵ ئۆغلو ویلایه‌ت، نافعه ئه‌فه‌ندی والی، وه‌یلون له‌كوم ره‌عیه‌ت، چولپاشو ئه‌هالی. واته موسڵ بووبه پایته‌خت ونافیع ئه‌فه‌ندیش كرا به والی، له‌وه ده‌چێ ئه‌م نافیع ئه‌فه‌ندییه والی بووه له كه‌ركوك یان كاربه‌ده‌ستێكی گه‌وره بووه، به‌ڵام زۆر سته‌مكاربووه، ئه‌ڵێ موسڵ بوو به ویلایه‌ت و نافیع ئه‌فه‌ندیش كرا به‌والی ئه‌وجا قورتان به‌سه‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌ی شاره‌زوور و كه‌ركوك، پێشتر شێخ ره‌زا له قه‌سیده‌یه‌كدا كه باسی ناوچه‌ی كه‌ركوك و ئه‌ماره‌تی بابان ده‌كات و له‌و قه‌سیده‌یه‌دا باسی خۆی ده‌كات كه منداڵی ده‌بستان بووه، ده‌ڵێ: …له بیرم دێ سوله‌یمانی كه دار و لملكی بابان بوو/ نه مه‌حكومی عه‌جه‌م نه سوخره كێشی ئالی عوسمان بوو/ له‌به‌ر قاپی سه‌را سه‌فیان ده‌به‌ست شێخ و مه‌لا و زاهید/ مه‌تافی كه‌عبه بۆ ئه‌ربابی حاجه‌ت گردی سه‌یوان بوو…. شێخ ره‌زا له ته‌مه‌نی سی ساڵیدا بۆ یه‌كه‌م جار سه‌فه‌ری ئه‌سته‌نبوڵ ده‌كات كه ده‌گاته ده‌ڤه‌ری بادینان له‌وێ ده‌چێته گوندی بریفكان، له‌وێ مه‌رقه‌دی شێخ نوره‌دینی بریڤكانی لێبووه كه زۆر دۆستی شێخ عه‌بدولره‌حمانی خاڵسی باوكی بووه له‌وێدا به‌قه‌سیده‌یه‌ك به زمانی فارسی باسی ئه‌وه ده‌كات و ده‌ڵێت من له‌ویلایه‌تی شاره‌زووره‌وه هاتووم و ئه‌چم بۆ وڵاتی رۆم. ئه‌وه ده‌لیلی ئه‌وه‌یه كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه‌ركه‌وك مه‌ڵبه‌ندی ویلایه‌تی شاره‌زووربووه، به‌لای ئێمه‌ی كورده‌وه ئێشتاش به توركیا ده‌ڵێین وڵاتی رۆم، ئه‌م به‌یت و قه‌سیده‌یه‌ی شێخ ره‌زا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێ كه سه‌رده‌مێك كه‌ركوك پایته‌ختی ویلایه‌تی شاره‌زووربووه پاشان له ساڵی 1879دا ئه‌و مه‌ڵبه‌نده له كه‌ركوكه‌وه گوێزراوه‌ته‌وه بۆ شاری موسڵ ئه‌مه له رووی مێژووییه‌وه كۆمه‌ڵێك دیكۆمێتی دیكه‌ش هه‌یه‌ن یه‌كێك له‌وانه ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی كه له پشت سه‌رمانه‌وه‌یه له لایه‌ن مێژوونووسێكی فه‌ره‌نسییه‌وه ئاماده‌كرا و له ساڵی 1794 له له‌نده‌ن بڵاوكراوه‌ته‌وه كه‌ركوك كه‌وتووه‌ته ناو جه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه به پێی ئه‌و نه‌خشه‌یه كوردستان دووبه‌ش بووه، ئه‌و به‌شه‌ی كه سه‌ر به‌ده‌وڵه‌تی عوسمانییه و له‌گه‌ڵ به‌شه بچوكه‌كه‌ی كه سه‌ر به ده‌وڵه‌تی قاجاره‌كان بووه.
م.جه‌لال جه‌وهه‌ر: سه‌باره‌ت به‌و نه‌خشه‌یه‌ی كه ئێستا ده‌یبینن، ئه‌وه هی ئیمپراتۆڕیه‌تی عوسمانییه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1893، سنووری كوردستانی واده‌ستنیشان كردووه هه‌ر له ناوچه‌ی مه‌نده‌لی و خانه‌قین و تا ده‌گاته كه‌ركوك و به موسڵیشه‌وه ئه‌كه‌وێته ناو نه‌خشه‌ی كوردستانه‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌رنجی نه‌خشه‌كه بده‌ین، كه نه‌خشه‌ی ویلایه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی عوسمانییه ئه‌گه‌ر لێره‌وه ورترببینه‌وه كوردستان نووسراوه، ئه‌مه‌ش لێره‌دا ویلایه‌تی موسڵه، ئه‌مه ویلایه‌ته‌كانی دیاربه‌كر و حه‌له‌ب و ناوچه‌كانی دیكه و ویلایه‌تی به‌سرا و ویلایه‌تی به‌غدایه، ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین شوێنی موسڵ له‌م نه‌خشه‌یه‌دایه و ئه‌وه‌ش شوێنی كه‌ركوكه به پێی نه‌خشه‌كه، واته هه‌م كه‌وتوه‌ته ناو ویلایه‌تی موسڵه‌وه و هه‌م كه‌وتووه‌ته ناو كوردستانه‌وه وه‌كو ئه‌وه‌ی له نه‌خشه‌كه‌دا هاتووه.
د. نوری تاڵه‌بانی: سه‌رژمێری ساڵی په‌نجاو حه‌وت ئه‌و راستییه‌مان بۆ ده‌رده‌خات زۆربه‌ی زۆری دانیشتوانی ناوچه‌ی كه‌ركوك كورد بوون و پاشان توركمان و ئه‌وجا عه‌ره‌ب و كه‌مه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی دیكه.
فێڵ و فه‌ره‌جی سه‌رژمێرییه‌كان
د. جه‌بار قادر: محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌كی باس له سه‌رژمێرییه‌ك ئه‌كات كه شاره‌وانی كه‌ركوك كردوویه‌تی له ساڵی چل و حه‌وتدا باس له پێكهاته‌ی ئه‌تنیكی ناكرێت، باس له ئاین ده‌كرێت، كێ موسڵمانه و كێ موسڵمان نییه، له ساڵی په‌نجاو حه‌وتدا كه زۆر باسی لێوه ده‌كرێت، په‌نجاو حه‌وت ده‌توانین بڵێین سه‌رژمێرییه‌كه كه‌مترین ره‌خنه‌ی لێ گیراوه، بۆ نموونه ئه‌و پرانسیپه‌ی كراوه، ئه‌وه نییه كێ سه‌ربه‌چی گروپێكی ئه‌تنیكییه، ده‌ڵێ كێ كام زمانه ئه‌وه به زمانی دایكی ده‌زانێ، هه‌ڵبه‌ته له كه‌ركوكیشدا دیارده‌یه‌ك هه‌بووه زمانی توركی زمانی باڵابووه، زمانی كاربه‌ده‌ستانی رابردوو بووه، زمانی بازاڕبووه، زمانی به‌رێوبه‌رایه‌تی بووه، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌توانم بڵێم هه‌موو كه‌ركوكییه‌ك توركی ده‌زانێ یان توركمانی ده‌زانێ، له دواییدا ده‌بێ به به‌شێك له عیراق ئیتر هه‌موو كه‌ركوكییه‌ك عه‌ره‌بیش ده‌زانێ، زۆربه‌ی هه‌ره زۆریشیان كوردیش ده‌زانن، له‌به‌ر ئه‌وه شتێك هه‌بوو جاران بۆ پێكه‌نین ده‌یانوت سێ مه‌وجه‌كان، كه‌ركوكییه‌كان به‌سێ مه‌وجه قسه ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌وه‌ی په‌نجاوحه‌وت بكه‌ین ده‌بینین كۆی پارێزگاكه سه‌دو هه‌شتاو حه‌وت هه‌زار كه‌س بووه وتویانه زمانی دایكمان كوردییه، هه‌شت و سێ هه‌زاریشیان وتویانه زمانی دایكمان توركمانییه، نزیكه‌ی سه‌دو ده هه‌زاریش وتویانه زمانی دایكمان عه‌ره‌بییه. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه له ناو شاری كه‌ركوكدا پێنج هه‌زار و دوو سه‌د و په‌نجا كه‌س ده‌ڵێن زمانیان دیار نییه، ئه‌م سه‌رژمێرییه یاری زۆری پێكراوه، جارێ یه‌كێك له نوقستانییه‌كانی ئه‌و سه‌رژمێرییه ئه‌وه‌یه له سه‌دا نه‌وه‌دوو پێنجی ناونووسه‌كان كورد نه‌بوونه، ته‌نیا پێنج له سه‌دیان كورد بوونه، و زۆرجار ئه‌وانه ته‌نیا له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا به زمانه‌كه‌ی خۆیان قسه‌یان كردووه، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر توركمان بووبێ به توركمان نووسراوه، ئه‌گه‌ر به عه‌ره‌بی قسه‌ی كردبێ به عه‌ره‌ب نووسراوه، جا ئه‌و سه‌رژمێرییه‌ی ساڵی 1957 وه‌هابوو دوایی زۆر كه‌س چوو سه‌یری ده‌فته‌ره‌كانی كرد و سه‌یریان ده‌كرد ئه‌و به گروپێك نوسوراوه كه سه‌ر به‌و گروپه نییه، له‌به‌ر ئه‌وه له دادگاكانی كه‌ركوك كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك هه‌بوون ئه‌و كاته چوون دۆزیانكرده‌وه له دژی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌و شێوه‌یه ناونووسیان كردووه، من ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌وه‌ی ژماره‌كه‌ی كه‌مكراوه‌ته‌وه كورد بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چل وهه‌شت له سه‌دی دانیشتوانی كه‌ركوك كورد بوون. بیست و یه‌ك له سه‌دی پارێزگاكه توركمان بوون، بیست و هه‌شت له سه‌دی پارێزگاكه عه‌ره‌ب بوون، واته عه‌ره‌بی زمان بوونه، مه‌به‌ستم عه‌ره‌بی زمانه. ئه‌وانی تر میلله‌تانی دیكه بوون، به تایبه‌تی خه‌ڵكانێك هه‌بوون كۆمپانیای نه‌وتی عیراقی بۆ نموونه فه‌ره‌نسی لێبووه، هۆڵه‌ندی لێبووه، ئینگلیزی لێبووه، كلدانی هه‌بووه، ئاشووری هه‌بووه. ئه‌مه تا ساڵی 1977 وابووه، ئیتر له دوای ئه‌وه ده‌گۆڕێ، جارێك كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌و قه‌زایانه‌ی سه‌ر به كه‌ركوكن له كه‌ركوك داده‌بڕێن، بۆ نموونه خورماتوو ده‌خرێته سه‌ر تكریت، كفری ده‌خرێته سه‌ر دیاله، چه‌مچه‌ماڵ و كه‌لار ده‌خرێنه سه‌ر سلێمانی، پردێ ده‌خرێته سه‌ر هه‌ولێر، به‌و شێوه‌یه له كه‌ركوكدا ته‌نیا قه‌زای حه‌ویجه ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام سه‌یر ئه‌وه‌یه له موسڵه‌وه هه‌ندێك ناوچه‌ی سه‌ر به‌پارێزگای موسڵ ده‌خه‌نه سه‌ر حه‌ویجه بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی عه‌ره‌ب له كه‌ركوك زۆرتر بێت، به‌و شێوه‌یه له‌لایه‌كی تره‌وه پارێزگاكه بۆ خۆی له نۆزده هه‌زار و ئه‌وه‌نده كیلۆمه‌تره‌وه كه‌م ده‌بێته‌وه بۆ نیوه كه‌متر، كه ئه‌م شاره چواره‌مین پارێزگایه له‌عیراقدا، به‌ڵام ئێستا پارێزگای ژماره دوانزه‌یه‌م!؟..
له سه‌رده‌می عوسمانییه‌وه ته‌تریك له كه‌ركوك ده‌ستی پێكرد
د. عه‌بدوڵڵا عه‌لیاوایی: ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین ده‌وڵه‌تی عوسمانی به‌نیسبه‌ت مێژووی نوێوه، كه عیراقی داگیركرد ویلایه‌تی شاره‌زوور مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی شاری كه‌ركوك بوو، كردییه پایته‌ختی كوردستان، به‌ڵام دوایی له ساڵی 1879 ئه‌وه بوو مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و ویلایه‌تی شاره‌زووری به شاری كه‌ركوكه‌وه خسته ژێر حوكمڕانی ویلایه‌تی موسڵ، ئینجا له سه‌رده‌می عوسمانییه‌كانه‌وه ده‌ستیان به جموجۆڵ كرد دژی كه‌ركوكییه‌كان، دژی خه‌ڵكی عه‌شایه‌ری كه‌ركوك، هه‌ستان به گواستنه‌وه‌یان و به‌لادانیان له سه‌ر شاری كه‌ركوك، كه‌واته ده‌توانین بڵێین له سه‌رده‌می عوسمانییه‌وه ته‌تریك له كه‌ركوك ده‌ستی پێكرد، ئه‌وه بوو عه‌شیره‌تی هه‌مه‌وه‌ندیان نه‌فی كرد بۆ ئه‌سته‌نبوڵ و سیواس و ئه‌ده‌نه و لیبیا، كه‌واته له مێژووی جیهان یه‌كه‌مین جاره عه‌شیره‌تێك له كیشوه‌رێكه‌وه بۆ كیشوه‌رێكی تر ده‌گوێزرێته‌وه، ئه‌مه به‌رده‌وام بوو تاوه‌كو شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌م ده‌ستی پێكرد و حوكمڕانی پاشایه‌تیدا له‌عیراق دامه‌زرا له ساڵی 1921 پاش ئه‌وه‌ش گه‌ڕانی جیۆلۆجی و كنه و پشكنینیان له كوردستان كرد بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ركوك نه‌وتێكی زۆری تێدایه، ئینجا له‌و رۆژه‌وه ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كانی وه‌ك به‌ریتانیا و دوایی ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا زانیان نه‌وتی تێدایه، پاش ئه‌وه‌ی به ناحه‌ق خستیانه سه‌ر عیراق به‌بێ ئه‌وه‌ی بیرورای خه‌ڵكه‌كه‌ی وه‌ربگرن، كه‌ركوك بووه جێگای مه‌ترسی بۆ كورد و بووه جێگای سه‌رنجراكێشان بۆ ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن نفوزی خۆیان له شاری كه‌ركوك و عیراق زۆر بكه‌ن، به‌هۆی ئه‌و رێژه نه‌وته زۆره‌ی كه له كه‌ركوك دۆزرایه‌وه، ئه‌وه بوو پاش ئه‌وه‌ی رژێمی پاشایه‌تی له‌ساڵی 1921 دامه‌زرا، له ساڵانی ناوه‌ڕاستی سییه‌كان و چله‌كان سیاسه‌تی ته‌عریب له‌كه‌ركوك ده‌ستی پێكرد، له‌حه‌ویجه عه‌ره‌بیان هێنا و دایانمه‌زراندن و زه‌وی كشتوكاڵیان به‌سه‌ردابه‌شكردن، ئینجا ئه‌و حه‌ره‌كه‌یه ته‌عریبی له‌شاری كه‌ركوك ده‌ستی پێكرد به‌شێوه‌یه‌كی هێمن و له سه‌رخۆ تاوه‌كو حزبی به‌عس له ساڵی 1968 جڵه‌وی حوكمڕانی به ده‌سته‌وه گرت، پاش ئه‌وه‌ی كوده‌تای كرد، له‌وێنده‌ری ده‌بینین ته‌عریب به ره‌سمی ده‌ستی پێكرد، له‌كاتێكدا له ساڵی 1970 رێكه‌وتنی یانزه‌ی ئازار ده‌ستی پێكرد له نێوانی پارتی دیموكراتی كوردستان و حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ته‌عریب به‌رده‌وام بوو، ماوه‌ی ئه‌و چوار ساڵه ده‌بینین ته‌عریب گه‌یشتبووه قیمه و رۆژانه خه‌ڵكیان له‌كه‌ركوك ده‌رده‌كرد، رۆژانه گونده‌كانی كوردیان ده‌سڕییه‌وه و خه‌ڵكی عه‌ره‌بیان ده‌هێنا له‌وێ نیشته‌جێیان ده‌كردن، ئیتر ئه‌وه بوو زۆر شوێنیان به فه‌رمی له‌شاری كه‌ركوك كرده‌وه به‌پێی مه‌رسومی كۆماری كه ئه‌وكات ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر سه‌رۆك كومار عیراق بوو، ئینجا له پاش ئه‌وه رۆژ به رۆژ نه‌هامه‌تی كه‌ركوكییه‌كان زیاتر ده‌بوو و نه‌هامه‌تییه‌كی زۆریان بینی، زۆرترین شه‌هیده‌كانی كوردستان له كه‌ركوكییه‌كان بوو، ئه‌نفال له ئه‌وان بوو، كیمیاباران له‌ناوچه‌كانی ئه‌وان ده‌ستی پێكرد گونده‌كانیان هه‌موو لێزه‌وت كرا، خاكیان لێ زه‌وت كرا، ده‌ریان كردن، په‌راگه‌نده‌یان كردن بۆ شاره‌كانی تری كوردستان به‌تایبه‌تی بۆ هه‌ولێر و بۆ سلێمانی.
ئه‌گه‌رچی سیاسه‌تی ته‌عریب ره‌گو ریشه‌ی كۆنی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م سیاسه‌ته به شێوه‌یه‌كی گشتی و له چوارچێوه سستماتیكێكه‌یدا بۆ سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عیراق ده‌گه‌ڕێته‌وه و ده‌وڵه‌تی تازه پێكهاتووی عیراقی ده‌ستنێژی ئینگلیز هه‌رزوو ده‌یزانی بێ كوردستانی باشوور توانای به‌رده‌وام بوون و ژیانی نابێ، فه‌یسه‌ڵه له وتارێكیدا له‌موسڵ خوێندییه‌وه گوتی: حكومه‌تی به‌غدا به‌بێ كوردستانی باشوور و موسڵ رۆژێك ناژی. عیراق ئه‌وه‌شی ئه‌زانی كوردستانی باشوور به زۆر وبێ گوێدانه خواستی دانیشتوانه‌كه‌ی به عیراقه‌وه لكێندراوه، بۆیه هه‌میشه ترسی جیابوونه‌وه و یاخیبوونی ئه‌و وڵاته به زۆر لكێنراوه‌ی له به‌رچاودابوو، سڵی له هیچ هۆكارێك بۆ گه‌یشتن بۆ ئه‌و ئامانجه‌ی نه‌كردوه‌ته‌وه و لێكۆڵینكاری پاش ئه‌و ماوه‌یه و به‌تایبه‌تیش له مێژووی سه‌رژمێری دانیشتوان له عیراقدا ساڵی 1957وه ئه‌وه‌مان بۆ روونده‌بێته‌وه كه ته‌نیا له ماوه‌ی بیست ساڵی نێوان سه‌رژمێرییه‌كه‌ی دانیشتوانی ساڵی 1957 كه به یه‌كه‌مین سه‌رژمێری راست ودروست داده‌نرێ و سه‌رژمێری ساڵی 1977دا كه ئیتر ده‌ستپێكی ته‌عریب كردنی به‌رنامه بۆ داڕێژراوی به‌عس بوو، كۆچكردنی عه‌ره‌ب بۆ پارێزگاكانی كوردستانی باشوور، به‌شێوه‌یه‌ك زیادی كردووه كه هیچ گومانی بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پلانه ناهێڵێته‌وه كه له سه‌ر ده‌ستی حكومه‌ته جیاجیا عه‌ره‌بییه‌كانی عیراقدا و به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی كورد و زۆركردنی ژماره‌ی عه‌ره‌ب له كوردستاندا جێبه‌جێكراوه.
به‌و پێیه رێژه‌ی عه‌ره‌ب له پارێزگای موسڵ له ماوه‌ی ساڵانی نێوان 1957بۆ 1977 له سه‌دا په‌نجا و شه‌شه‌وه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ له سه‌دا حه‌فتاو چواری سه‌رجه‌می دانیشتوانه‌كه‌ی و رێژه‌ی كوردیش له سه‌دا سی ویه‌كه‌وه دابه‌زیوه بۆ سه‌دا بیست و پێنج، هه‌رچی رێژه‌ی دانیشتوانی عه‌ره‌ب له پارێزگای كه‌ركوك له سه‌دا بیست و هه‌شته‌وه بۆ له سه‌دا چل‌و چوار زیادی كردووه، به‌رانبه‌ر به مه‌ش رێژه‌ی كورد هه‌ر له پارێزگای كه‌ركوك له سه‌دا چل و هه‌شته‌وه دابه‌زیوه بۆ له‌سه‌دا بیست و هه‌شت. ئه‌م رێژانه ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه ئه‌م پرۆسێسه له‌خۆڕا نه‌بووه و كارێكی پێشوه‌ختی به‌رنامه بۆ داڕێژراو بووه و كرۆكی سیاسه‌تی حكومه‌ته ناوه‌ندییه جیاجیاكانی عیراق بووه به‌مه‌به‌ستی زۆرتری نیشته‌جێكردنی خێڵه عه‌ره‌به خێوه‌ت نشینه‌كان له ناوچه ئاوه‌دانه‌كانی كوردستاندا و جێلێژكردنی دانیشتوانه كورده‌كانی ئه‌و ناوچانه و ته‌نگ پێهه‌ڵچنینیان بۆ كۆچكردن.
د. عه‌بدوڵڵا عه‌لیائوایی: پاش ئه‌وه‌ی له ساڵی 1991 دڕندانه‌تر حكومه‌تی به‌عسی فاشی كه‌وته گیانی خه‌ڵكی بێتاوانی كه‌ركوك بۆ ده‌ركردنیان و بۆ كۆچپێكردنیان به زۆره‌ملێ به تایبه‌تی بۆ شاری سلێمانی و هه‌ولێر ده‌بینین له ناوچه‌ی قه‌ره‌هه‌نجیر ئه‌وان نیشته‌جێبوون له‌وێ جگه له زوڵم و زۆرداری به‌عس، زوڵم و زۆرداری ته‌بیعه‌تیش لایه‌نگیریان نه‌بوو له سه‌رماو سۆڵه و له پێوه‌دانی دووپشك و مار به‌دبه‌ختی خه‌ڵكی كه‌ركوكی به‌سته‌زمان بووه. له هه‌ولێریش دابه‌شبوون به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای بنه‌سڵاوه و كۆمه‌ڵگه‌ی داره توو.
شه‌رت بێ تا رۆژی حه‌شر خولیامان بێ خاكی كه‌ركوك
كوردی شاری كه‌ركوك له زێدی باوباپیرانی خۆیان ده‌رده‌كران و به زۆر ره‌وانه‌ی شاره‌كانی دیكه‌ی عیراق ده‌كران، زۆربوون ئه‌و ماڵانه‌ی وه‌ك ئاواره له زێدی خۆیان به زه‌بری هێز ده‌ركران و به‌بێ ماڵ و لانه له ژێر چادر و به ئاواره‌یی ژیانیان ده‌گوزه‌راند، ژیانی ئه‌وان پڕ بوو له چیرۆك و خه‌می ژنان و دایكان و منداڵان و باوكان، پڕبوون له یاده‌وه‌ری جێناوی شارێك، ئه‌و شاره‌ی كه هه‌ر یه‌كێك به شێوه‌یه‌ك وێنه‌ی له هزری خۆی كێشاوه، به‌ڵام هه‌رهه‌موویان وه‌ك یه‌ك ده‌یانوت شه‌رت بێ تا رۆژی حه‌شر خولیامان بێ خاكی كه‌ركوك.
له‌زاری كه‌ركوكییه‌كانه‌وه
ئاواره‌یه‌ك: دانیشتووی كه‌ركوكم له گه‌ڕه‌كی شۆرجه، پاش ئه‌وه‌ی حكوموتی عیراقی گوشاری لێ كردین ببینه عه‌ره‌ب تاوه‌كو بتوانین له كه‌ركوك دابنیشین، ئێمه‌ش ئه‌وه‌مان به‌لاوه شتێكی محاڵ بوو، نه‌مانده‌توانی ببین به عه‌ره‌ب، نه‌مانتوانی قه‌ومییه‌تی خۆمان بگۆڕین، ئیتر حكومه‌تی عیراقی ته‌رحیلی كردین بۆ ناوچه رزگاركراوه‌كان. من نفوسم كه‌ركوكه و باوك و باپیرم هه‌ر له كه‌ركوك دانیشتووه، ده‌ركردن و ته‌رحیلكردنی ئه‌و خه‌ڵكه له‌به‌ر نفوس نییه، بڵێن ئه‌وه نفووسی كه‌ركوكه و ئه‌وه كه‌ركوك نییه، نفوسی هه‌ر شوێنێك بێت بۆ ئه‌وان گرنگ نییه، گرنگ ئه‌وه‌یه قه‌ومییه‌تی خۆیان بكه‌نه عه‌ره‌ب ئه‌وجا ده‌توانن له‌كه‌ركوك دانیشن، ئه‌گه‌ر نه‌بێته عه‌ره‌ب نابێ له‌كه‌ركوك دانیشێ، كه‌ركوك ناوچه‌یه‌كی ئه‌وه‌نده پاكبوو پیاوی خراپی تێدا نه‌بوو، به‌عس چوو له جنوب پیاو خراپ و خه‌ڵكی خراپی ده‌هێنا ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی ده‌هێنا كه ئه‌خلاقییه‌ن ساقت بوون، ئه‌وانه‌ی ده‌هێنایه كه‌ركوك و له شوێنی كورده‌كاندا جێنشینی ده‌كردن.
ئاواره‌یه‌ك: ته‌قریبه‌ن له ساڵی1993 (بایه‌عی) مه‌واده‌كه‌میان بڕی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوردم. گوتیان یان ده‌بێ ببیته عه‌ره‌ب یان بڕۆ لێره مه‌مێنه، رامكرد بۆ حه‌ویجه، سێ ساڵ له‌وێ بووم به‌بێ ئه‌وه‌ی مه‌واد غیزائیم هه‌بێ له گوندی حه‌مران دانیشتم، سێ ساڵ له ماڵی عه‌بدوڵڵا دانیشتم، له كه‌ركوك ده‌ریان كردم مه‌جالی ئه‌وه‌م نه‌بوو ده‌رچم ناچار چوومه ئه‌وێ. له‌وێش نه‌یانهێشت بحه‌سێمه‌وه و ئه‌مرێك هات وتیان ئه‌وه‌ی كورده نابێت لێره بمێنێ، دیسانه‌وه ده‌ریان كردم و هاتمه ناوچه‌ی پیشه‌سازی و له‌وێش دیسانه‌وه ده‌ریانكردم و هاتمه‌وه بۆ ناو شۆرجه، له‌وێش عه‌سابه‌كانی به‌عس هاتنه سه‌رم و ئه‌یانوت تۆ نابێ لێره بیت. ئه‌ی بۆ كوێ بچم؟ بۆ خۆت بۆكوێ ده‌چی بچۆ. ئه‌چوومه ناو هه‌ر خانوویه‌ك به خاوه‌ن خانووه‌كه‌یان ده‌گوت ده‌ریبكه، ده‌یگوت تۆ ده‌بێ ببیت به عه‌ره‌ب نه‌بی به عه‌ره‌ب نابێ لێره دابنیشی. باشه من خاوه‌ن خێڵ و عه‌شیره‌تم، من چۆن واز له عه‌شیره‌تی خۆم بهێنم؟ موالیدی بیستم، هه‌شتا ساڵم ته‌مه‌نه به كوردایه‌تی ژیاوم چۆن ببم به‌عه‌ره‌ب!؟ نابم به‌عه‌ره‌ب.
ئه‌مه به‌شێكی زۆر كه‌می ئه‌و مه‌ینه‌تییانه‌یه كه ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كورد بوون دووچاری دانیشتوانی شاری كه‌ركوك بوونه‌ته‌وه، ئه‌وان ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كورد بوون له زێدی باوباپیری خۆیان ده‌ركران. به‌ڵام دوای پرۆسه‌ی ئازادی عیراق له نیسانی ساڵی 2003 ئاواره‌كان گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و نیشتمانه‌ی كه خه‌ونی هه‌ره گه‌وره‌یان بوو، به‌ڵام ئێستا مه‌ینه‌تییه‌كی تر به رۆكی گرتوون، هه‌رچه‌نده له‌ناو لانكه‌ی له دایكبوونی خۆیاندان، به‌ڵام هێشتاش له شاره‌كه‌ی خۆیاندا هه‌ر ئاواره و بێده‌ره‌تان و سه‌رگه‌ردانن.
ئاواره‌یه‌ك: لێره‌ش هیچ جێگایه‌كمان نییه، حاڵمان خراپه هه‌موو گه‌ڕاوینه‌ته‌وه ناو دار و به‌ردو كه‌لاوه، ئه‌گه‌ر ناچاری نه‌بێ لێره ناژین، ئه‌مه شوێنی ژیان نییه، كه‌سیش نایه‌ت به‌لامانه‌وه كه‌س لێمانناپرسێ كورد له‌وه‌ته‌ی هه‌یه ئه‌مه حاڵێتی، من له‌وه‌ته‌ی به بیرم بێ ئه‌مه حاڵ و ژیانمان بووه، هیچ لایه‌ك لێماناپرسێ تاوه‌كو ئێمه‌ش وه‌ك مرۆڤ تۆزێك به خۆشی بژین، كورد هه‌میشه مه‌غدووربووه.
من له ساڵی 1986ه‌وه له كه‌ركوك ده‌ركراوم، رامكرد به‌ره‌و ناوچه رزگاركراوه‌كانی كوردستان تا ساڵی 1988 كه ئه‌نفال ده‌ستی پێكرد ئێمه‌ش رۆیشتین و كه‌وتینه ئێرانه‌وه و سێ بۆ چوار ساڵێك له ئێران بووین و پاشان هاتینه‌وه له دوای پرۆسه‌ی ئازادی عیراق هاتینه‌وه بۆ كه‌ركوك و له‌به‌ر بێ جێگایی هاتینه ئه‌م سه‌ربازگه‌یه‌وه. دوای ماوه‌یه‌ك به‌م ژیانه رازی بووین و سه‌ریخۆمان كز كرد، شه‌وێك تۆپێك هات و دایی له‌ماڵه‌كه‌مان و منداڵه‌كانم هه‌موو بریندار بوون، من ئه‌و كات له ئیش بووم و هێشتا نه گه‌ڕابوومه‌وه مال، له گونده‌كانی ساڵه‌یی پووشم خڕده‌كرده‌وه، به‌یانییه‌كه‌ی هاتمه‌وه به‌سه‌ر ئه‌و روداوه‌دا و ئیتر خێرا به‌ره‌و نه‌خۆشخانه چووم و خۆشبه‌ختانه مابوونه‌وه و كه‌سیان نه‌مرد بوون.
منداڵێكی ئاواره: ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌مان، پاسكیله‌كه‌م، موبه‌ریده و سه‌لاجه و سیدییه‌كه‌م و .. هه‌مووی شكا.
خێزانێك هه‌موو یاده‌وه‌رییه‌كانی ببێته مه‌رگ و ژان، ئه‌مه چ ویژدانێكه چ بیروباوه‌ڕێكه؟ چ هه‌ست و سۆزێكه؟ دایكێك و سێ جگه‌ر گۆشه راپێچی مه‌رگ بكه‌ن، ئه‌مه چ بیروباوه‌ڕێكه خێزانێكی بێ دیفاع له ره‌حیماوای شاری كه‌ركوك، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه كوردن له شه‌وێكی دره‌نگ وه‌ختا به‌كاتیۆشا و گولله هاوه‌ن كوێرانه له‌ناوببه‌ن، ئه‌مه له خانه‌ی چ هه‌ڵوێستێكدایه منداڵێكی فریشته ئاسا چاوه‌ڕوانی دایك و خوشك و براكانی ببێت؟
كچه كه‌ركوكییه‌ك: ناوم شه‌یما ره‌مه‌زانه له دایك بووی ساڵی 1985م ئه‌م روداوه چۆن بوو؟ بۆت باس بكه‌م، ئه‌و رۆژه‌ی حادیسه‌كه روویدا ئاگامان له هیچ موشكیله‌یه‌ك نه‌بوو سه‌رقاڵی ژن هێنانی خاڵۆم بووین ئێواره دانیشتبووین ماڵی مامم هاتن بۆ ماڵمان تا سه‌عات یانزه چاره‌ك كه‌م له ماڵمان دانیشتبوون و ئه‌وان رۆیشتنه‌وه و ئێمه دانیشتین قسه‌مان ئه‌كرد، من و دایكم و خوشكه گه‌وره‌كه‌م. دایكم وتی من ده‌چمه سه‌ربان نوێژ ده‌كه‌م، ئه‌و ده‌ستنوێژی هه‌ڵگرت و به‌رماڵ و فۆته‌ی هه‌ڵگرت و ئێمه‌ش جێگامان برده سه‌ربان، هێشتا باوكم نه‌هاتبووه منیش ده‌ستنوێژم هه‌ڵگرت و ده‌رگاكه‌م داخست، تینوم بوو ویستم ئاو بخۆمه‌وه ئه‌و ناڵه‌یه ده‌ستی پێكرد، تا نه‌چوومه سه‌ربان نه‌مزانی له ماڵی خۆمانی داوه، كه سه‌ركه‌وتمه سه‌ربان دووكه‌ڵ بوو، چاوم هیچی نه‌ده‌بینی. به‌ربوومه‌وه و كه‌وتمه بان خوشكه‌كه‌م، خوشكه‌كه‌م ناوی شادانه، ئه‌وم دانا و به‌فریای ئه‌وانی تر كه‌وتم، له‌ولاوه ره‌وه‌ندی برام كه‌وت بوو سه‌یرم كرد لایه‌كی سه‌ری نه‌مابوو، ئیتر به ته‌مای ئه‌و نه‌بووم، مردبوو، به‌ره‌و لای دایكم رامكرد، چه‌ند هاوارم كرد دایكم گوێی له ده‌نگم نه‌بوو. پۆلیس و خه‌ڵك هاتن، تا پۆلیس هات ته‌نیا خۆم به دیاریانه‌وه بووم، ئینجا باوكم هاته‌وه، ئێ خۆ ئێمه دوژمنمان نه‌بووه، ئیتر دوای ئه‌و كاره‌ساته ماڵه‌كه‌مان به جێهێشت و هه‌ر چه‌ند ده‌كه‌ین ناتوانین جارێكی تر بچینه‌وه بۆ ئه‌و ماڵه و چاكی بكه‌ینه‌وه، دڵمان به‌رایی نایات. ئه‌وه‌ی ده‌یبینی به شوێن ئه‌و ته‌نكییه قوپاوه‌كه‌مانه‌وه شوێنی پێسته و به‌زی كه‌س و كاره‌كه‌مه‌ن ئه‌وه قژی خوشكه‌كه‌مه.
شه‌و سه‌عات دوانزه و نیو ته‌له‌فۆنیان بۆمان كرد له كه‌سابه‌ت بووم، وتیان وه‌ره‌وه ساروخ له ماڵه‌كه‌تانی داوه. كه هاتمه‌وه یه‌كسه‌ر چووم بۆ خه‌سته‌خانه، له‌وێ چی ببینم، باوكم هاته پێشم دوایی وتیان وه‌ره براكه‌ت له‌وێیه جگه له‌و برایانه‌م كه له‌گه‌ڵ خۆمدا بوون كه چوومه خسته‌خانه برایه‌كم هه‌یه ته‌مه‌نی چوار ساڵه قاچی بڕابووه‌وه، ده‌موچاوی هه‌مووی وێران بوو، خوێنی لێ ده‌ڕۆیشت. وتیان بۆ به‌یانی نه‌شته‌رگه‌ریی ده‌كه‌ن، باوكم و خوشكێكم مابوون، دوو برام له‌گه‌ڵ خۆمدا بوون مابوونه‌وه، دایكم و دوو خوشكم و برایكم مردن، هه‌موویان له‌و كاره‌ساته‌دا مردن.
منداڵێك: سه‌یری ته‌له‌فزیۆنمان ده‌كرد له‌پڕ ناڵه‌یه‌ك هات و په‌نجه‌ره‌و قاپی گشتی شكا.
كچێك: تۆپه و له‌دووره‌وه ده‌یته‌قێنن له هه‌ر ماڵێك بدات خۆت و شانسه، هه‌ر رۆژه‌ی زیڕه له ماڵێك هه‌ڵده‌سێنێ، له ماڵه‌وه ده‌رگای سه‌لاجه و كه‌ره‌سته‌كانی دیكه هه‌مووی شكا، ئه‌م ماڵه ده‌له‌رییه‌وه. كێبڵی كاره‌باكه قرتا، یه‌كپارچه دنیا بووه ئاگر له عه‌زره‌تا سه‌رم نایه كۆشم هه‌مووی ئاگر بوو ده‌هاته‌وه بانسه‌رمان..
پاش دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عیراق هیچ رژێمێك هێنده‌ی به‌عس حسابی بۆ مه‌ترسی كورد له سه‌ر ده‌سه‌ڵات و پاشه‌رۆژه‌كه‌ی نه‌كردووه، له سۆنگه‌ی ئاسایشی ناوخۆیی عیراق و به‌عسه‌وه كورد یه‌كه‌مین و گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه له سه‌ر ئاستی ناوه‌وه بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییه به‌عس پلانی جه‌نگێكی بێ بڕانه‌وه‌ی بۆ ته‌فروتوناكردنی هێزی مرۆیی كورد پیاده‌كردوو و هێشتاش به‌رده‌وام ده‌یكات، به‌عس به شێوه‌یه‌كی سیستماتیكی و قۆناغ به قۆناغ بۆ ده‌ستنیشان كردنی ژماره‌ی كورد ئه‌ویش به‌سێ رێگه‌ی جیاواز، یه‌كه‌میان ته‌عریب كردن، دووه‌میان راگواستن و سێیه‌میشیان قڕكردن بوو.
عه‌ره‌ب خاوه‌ن موڵك نه‌بوون له‌كه‌ركوك
م. جه‌لال جه‌وهه‌ر: باشه ئه‌گه‌ر كه‌ركوك ناوچه‌یه‌كی عه‌ره‌بییه باشه بۆ هیچكام له عه‌شیره‌ته عه‌ره‌به‌كان بستێك زه‌ویان به موڵكییه‌ت نییه، واته موڵكییه‌تێك نییه له سنووری پارێزگای كه‌ركوك به ناوی عه‌ره‌به‌وه‌بێ، جا ئێمه بۆ ده‌عمی ئه‌م بۆچوونه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كمان له‌لایه كاتی خۆی خۆشم كردوومه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه مه‌سه‌له‌ی خاوه‌ندارێتی له سنووری خانه‌قین و له خاوه‌ندارێتی زه‌وی و زار و ئاوی ناوچه‌ی خانه‌قین و جه‌له‌ولا و زه‌نگئاباد و قه‌ره‌ته‌په ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ عه‌شیره‌ت و بنه‌ماڵه‌كانی ده‌لۆ، جاف ،تاڵه‌بانی، بابانی، زه‌نگه‌نه، گێژ، ئه‌ركه‌وازی، فه‌یلییه‌كان… یه‌ك بنه‌ماڵه‌ی عه‌ره‌ب و یه‌ك عه‌شیره‌تی عه‌ره‌بی تێدا نه‌بووه، خاوه‌ندارێتی له‌كه‌ركوك چۆن بووه؟ خاوه‌ندارێتی زه‌وی و زار و عه‌قارات له كه‌ركوك هی كێ بووه؟ له بنه‌ماڵه توركمانه‌كان هی یه‌عقوبییه‌كان بووه، هی ئاوچییه‌كان بووه، هی نه‌فتچییه‌كان بووه. له‌كورده‌كانی هی بنه‌ماڵه‌كانی به‌گزاده‌ی جاف هی كاكه‌یی بووه، تاڵه‌بانی، داوده، بنه‌ماڵه‌ی شێخ ئه‌حمه‌دی خانه‌قا، ساڵه‌ییه‌كان، شوان، جه‌باری، شێخان، شێخ بزێنی، شێخانی به‌رزنجه، هه‌موو ئه‌و بنه‌ماڵانه له سنووری پارێزگای كه‌ركوك خاوه‌نداربوون و موڵكیان هه‌بووه، بێگومان ئه‌مانه هه‌مووی له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ن كه پێی ئه‌وترێ ئه‌رشیفی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عیراقی له‌وێ ده‌رمهێناوه، ئه‌مانه قابیلی موناقه‌شه نییه، ئه‌م ژمارانه هی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عیراقییه، بۆنموونه: ته‌نیا به‌گزاده‌كانی جاف له سنووری سلێمانی و كه‌ركوك پێنج سه‌د و سی و نۆ هه‌زار و سێ سه‌د و سی‌و نۆ دۆنمیان زه‌ویان هه‌بووه، كاكه‌ییه‌كان سه‌دونه‌وه‌د و یه‌ك هه‌زاریان هه‌بووه، تاڵه‌بانییه‌كان ته‌نیا له كه‌ركوك و دیاله سه‌دوسی و حه‌وت هه‌زاریان هه‌بووه، بابانییه‌كانی سنووری كه‌ركوك و دیاله هه‌شتاو یه‌ك هه‌زار و سێ سه‌د و په‌نجاو هه‌شت دۆنم زه‌ویان هه‌بووه، سه‌یده‌كانی بنه‌ماڵه‌ی سه‌ید ئه‌حمه‌دی خانه‌قا ته‌نیا له كه‌ركوك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری چل و دوو هه‌زار و سێ سه‌د و په‌نجاو یه‌ك دۆنم زه‌ویان هه‌بووه، و هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی ئێستا پێی ده‌وترێ حه‌ویجه و ریاز و عه‌باسی و به‌شار هی بنه‌ماڵه‌ی سه‌ید ئه‌حمه‌دی خانه‌قابوون به‌موڵكییه‌ت.
د. نوری تاڵه‌بانی: پشكی زۆری خێڵه‌كانی كه‌ركوك كورد بوون له ناوچه‌ی دووز و داقوق، وه‌كو داوده، كاكه‌یی، تاڵه‌بانی، به‌یاتیش كه به‌شێكیان خۆیان به توركمان ده‌زانی و ئێستا خۆیان به عه‌ره‌ب له قه‌ڵه‌م ئه‌ده‌ن، ئه‌وان له‌ناوچه‌كانی چیاكانی حه‌مرینه‌وه تاوه‌كو دێته سنووری قه‌زای دوبز ده‌ژیان، سلێمان به‌گی به‌یات خۆی به كورد ده‌زانی و خزمایه‌تیشی هه‌بووه له‌گه‌ڵ خێڵه كورده‌كاندا، بۆ نموونه خێزانی جه‌میل به‌گی بابان له كفری خوشكی سلێمان به‌گی به‌یات بوو، به‌شێكیان خۆیان به كورد ده‌زانی و به‌شێكیشیان خۆیان به توركمان ده‌زانی، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستا به‌شی زۆریان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نزیك بوونه‌ته‌وه له خێڵه عه‌ره‌به‌كانی ناوچه‌ی خوارووی چیای حه‌مرین خۆیان به عه‌ره‌ب ده‌ده‌نه قه‌ڵه‌م، له قه‌زای كفری به‌شێكی زۆری دانیشتوانی ئه‌و قه‌زایه له خێڵی جافن، هه‌روه‌ها تاڵه‌بانی و ده‌لۆشی لێیه له‌گه‌ڵ خێڵه‌كانی دیكه‌دا، خێڵی جاف له چله‌كاندا كوێستان و گه‌رمیانیان كردووه، به هاوینان ده‌چوونه كوێستانه‌كانی كوردستانی ئێران و تاوه‌كو نزیكی سه‌قز ده‌چوون و له زستانیشدا ده‌گه‌ڕانه‌وه تاوه‌كو ناوچه‌ی شاره‌بان ده‌چوون، پاش ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی حه‌ویجه كرا، باس له‌وه ده‌كرێ له ساڵی چل و شه‌شدا خوالێخۆش بوو سه‌عید قه‌زاز موته‌سریفی كه‌ركوك بووه هه‌وڵیداوه به‌شێك له خێڵی جافی كۆچه‌ر له‌و ناوجه‌ی حه‌ویجه نیشته‌جێ بكرێ، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق رێگه‌ی نه‌داوه، بیستوومه حامید به‌گی جافیش له‌و سه‌رده‌مه‌دا قائیممه‌قامی چه‌مچه‌ماڵ بووه هه‌وڵی داوه به‌شێك له خێڵی جافی كۆچه‌ر له ده‌شتی حه‌ویجه‌دا نیشته‌جێ بكرێن، به‌ڵام له سه‌ر ئه‌و پێشنیازه‌ی نه‌قڵ كراوه بۆ جێگایه‌كی دوور، ئه‌ویش داوای وازهێنانی كردووه له سه‌ر كاره‌كه‌ی و گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه كه‌واته پرۆژه‌ی ئاودێری حه‌ویجه له سه‌ره‌تاوه بۆ نیشته‌جێكردنی خێڵی كۆچه‌ری عه‌ره‌بی بووه، به تایبه‌تی خێڵی عوبێد و جبوور و پاشان هه‌ندێك له دانیشتوانی تكریت و دۆریش له حه‌ویجه نیشته‌جێكراون و په‌یوه‌ندیشیان به‌رده‌وامه له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی خۆیاندا. له كه‌ركوكدا نوێنه‌ری ناوچه‌ی پارێزگای كه‌ركوك له مه‌جلیسی نیابه‌ی عیراقی‌دا زۆربه‌یان كورد بوون، پاشان توركمان و تاكوته‌راش عه‌ره‌ب هه‌بوون، ئه‌ویش له كۆتایی چله‌كاندا بۆ یه‌كه‌م جار یه‌كێك له سه‌رۆكی خێڵی ئه‌لعوبێد بوو به نوێنه‌ری پارێزگاری كه‌ركوك له ئه‌نجومه‌نی نوێنرایه‌تی عیراق، پێش په‌نجاو هه‌شت زۆربه‌ی زۆری نوێنه‌رانی پارێزگاری كه‌ركوك به تایبه‌تی له خێڵه‌كانی جاف، كاكه‌یی، داوده، تاڵه‌بانی و هه‌مه‌وه‌ند له ناوچه‌ی چه‌مچه‌ماڵ به به‌رده‌وامی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقی بوون، له‌ناو شاری كه‌ركوكیشدا چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی وه‌كو شێخ فازڵ تاڵه‌بانی و شێخ فایه‌ق تاڵه‌بانی و شێخ قادری سیامه‌ندسوور، شێخ حوسێنی خانه‌قا و كاكه حه‌مه‌ی خانه‌قا و چه‌ند كه‌سێكی تر ئه‌ندامی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه بوون، ئه‌وه ئه‌و راستییه‌مان بۆ ده‌رده‌خات كه هه‌میشه نوێنه‌ری پارێزگاری كه‌ركوك له سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌ی شاری كه‌ركوك و هه‌تا له ئاستی شاری كه‌ركوكیشدا به‌شی زۆریان كورد بوون.
یه‌كێك له پیلانه‌كانی به‌عس ده‌ستكاریكردنی یه‌كه‌ی ئیداری كه‌ركوك و بچووك كردنه‌وه‌ی پارێزگاكه بووه، به‌مه‌ش چه‌ند خواستێكی ره‌گه‌ز په‌رستانه‌یان هه‌بووه، له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی كورد بووه له پارێزگاكه و به‌تایبه‌تیش له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه به‌ره‌و نزیكبوونه‌وه له سه‌رژمێری ساڵی 1977، تا ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌ستنیشانی كردوون بۆ جیاكردنه‌وه‌ی له كه‌ركوك و ژماره‌ی دانیشتوانه‌كانیان نه‌خرێنه سه‌ر كه‌ركوك تاوه‌كو به‌و هۆیه ژماره‌ی كورد رێژه‌كه‌ی له كه‌ركوك بێته خواره‌وه و له به‌رانبه‌ردا ژماره‌ی عه‌ره‌ب زیادبكرێ تاوه‌كو سیمای شاره‌كه بگۆڕێ و به‌حساب بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دابڕان و بچووك كردنه‌وه‌یه كوردستانی بوونی كه‌ركوك بسڕێته‌وه و بیكات به شارێكی عه‌ره‌بی.
مراسیم جمهوریه
رقم 608
استناد الی احكام الماده الخامس فی قانون محافڤات رقم(159) لسنه 1969 المعدل، بنا‌و علی معارچه وزیر الداخلیه.
رسمنا بما هو ات:-
1-فك ارتباگ قچائی جمجمال وكلار من محافڤ كركوك، والحاقهما بمحافڤه السلیمانیه
2-فك ارتباڤ قچا‌و كفری من محافڤه كركوك والحاقه بمحافڤه دیالی
علی وزیر الداخلیه تنفیژ هژا المرسوم
كتب ببغداد فی الیوم الپانی من شهرژی القعده سنه 1395 المصادف للیوم السادس من شهر تشرین الپانی سنه 1975
احمد حسن بكر
رئس الجمهوریه.
مه‌رسومی كۆماری
پشت به‌ستن به بڕیاره‌كانی بڕگه‌ی پێنج له یاسای پارێزگاكان ژماره 159ی ساڵی 1969ی راستكراوه له سه‌ر داوای وه‌زیری ناوخۆ بڕیارمان له سه‌ر ئه‌مانه‌دا:
1-قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و كه‌لار له‌پارێزگای كه‌ركوك لابدرێن و بخرێنه سه‌ر پارێزگای سلێمانی.
2-لابردنی قه‌زای كفری و بخرێته سه‌ر پارێزگای دیاله.
پێویسته وه‌زیری ناوخۆ ئه‌م مه‌رسوومه جێبه‌جێ بكات.
له‌به‌غدا نووسرا رۆژی شه‌شی یانزه‌ی ساڵی 1975
ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر
سه‌رۆك كۆماری عیراق