مه‌لا محه‌مه‌دی چروستانی مامۆستای شیعر و ئیمان
ئاماده‌كردنی : زاهیر سدیق
چروستانی یه‌كێكه له شاعیرانی كورد، هه‌ر له‌منداڵییه‌وه له‌كه‌شێكی ئاینی دا په‌روه‌رده‌بووه، و كوڕی خێزانێكی ئاینی بووه، باوگی مه‌لای مزگه‌وتی ئابڵاخ بووه، كه ئه‌و عه‌یامه ئابڵاخ گوندێك بووه، چروستانی سه‌ره‌تا لای فه‌قێكانی باوكی ده‌ستی به‌خوێندن كردووه، ورده ورده وانه ئاینییه‌كانی وه‌رگرتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ستی به شیعر نووسین كردووه و په‌ره‌ی به‌و به‌هره‌یه‌ی خۆی داوه. ئه‌م بابه‌ته به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی خاكه و هونه‌رمه‌ند و میدیاكار زاهیر سدیق ئاماده‌ی كردووه و ئێستاش له‌پرۆژه‌ی هاوبه‌شی خاك و كوردستانی نوێ‌دا جارێكی تربڵاوده‌بێته‌وه.
د. بێستون: مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌دی چروستانی كوڕی مامۆستا مه‌لا عه‌بدولره‌حیمی چروستانییه و برا گه‌وره‌ی مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵای چروستانییه، له ساڵی 1894ی زاینی له‌گوندی ئابڵاخ له‌دایك بووه، باوكی مه‌لای ئابڵاخ بووه و كاتی خۆی له چه‌مچه‌ماڵه‌وه هاتووه‌ته ئابڵاخ و له‌وێ ده‌ستی به كاری مه‌لایه‌تی كردووه و خوێندنگه‌ی هه‌بووه و فه‌قێی چاكی هه‌بووه، ئه‌میش له‌وێ ده‌ستی كردوه به‌خوێندن، كه ئه‌و عه‌یامه له ئه‌لف و بێوه ده‌ست پێكراوه له‌لای فه‌قێكانی باوكی ده‌رسی خوێندووه، پاشان وه‌ك خۆی له یاداشت نامه‌كه‌دا باسی ده‌كات له‌ساڵی 1901، ئه‌و عه‌یامه به‌داخه‌وه له نێوان هه‌ردوو ته‌ریقه‌تی قادری و نه‌قشیدا ناكۆكی هه‌بووه، بێگومان مامۆستا مه‌لا عه‌بدولره‌حیم چونكه له بیاره ئیجازه‌ی لای مه‌لای گه‌وره وه‌رگرتووه و مونته‌سیبی شێخی زیائه‌دینیش بووه، واته موته‌مه‌سیك بووه به ته‌ریقه‌تی نه‌قشییه‌وه، ته‌نانه‌ت مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌د باسی ئه‌كات و ئه‌ڵێت به فیتی هه‌ندێك، ئیتر به ئه‌قڵییه‌تی ئه‌و كاته هه‌ندێك له سه‌ر ته‌ریقه‌تی قادری بوون حه‌زیان له مامۆستا نه‌كردووه، ته‌نانه‌ت ئه‌ڵێت هه‌ندێك كه‌س هاتوون به نیازی ئه‌وه‌ی مامۆستا بكوژن، واته باوكی، كاتێ چوونه‌ته ماڵه‌وه و چاویان به‌و كتێب و قورئانه كه‌وتووه، ئیتر دیاره خه‌ڵكی ئه‌و كاته ئه‌گه‌ر هه‌ندێك جاریش نیه‌تی خراپ بووبێ هه‌میشه ترسێكی خودایان له دڵدابووه، كه ئه‌م مامۆستا به‌رێزه به‌م شێوه‌یه بێ گوناهه بیكوژین، به‌ڵام دزییان لێ كردووه. ئیتر مامۆستا بێگومان شێخی زیائه‌دین ساڵێك پێش وه‌فاتی داوای لێ كردووه ئابڵاخ به‌جێبهێڵێ و بێته هه‌ڵه‌بجه، ئه‌وه بوو مامۆستا پاش وه‌فات كردنی شێخ عومه‌ری زیائه‌دین چووه‌ته گوندی پلیلیس بوه‌ته مودریسی مه‌جید به‌گی وه‌سمان پاشا.
له بنه‌ماڵه‌یه‌كی وه‌جاغزاده‌ی ئه‌م شاره‌یه
عومه‌ر مه‌حوی: مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌دی چروستانی كه به چروستانی شاعیر به‌ناوبانگه هه‌رچه‌ند نامه‌وێت وه‌كو بنه‌ماڵه باسی بكه‌م، چونكه له بنه‌ماڵه‌یه‌كی عه‌ریق و وه‌جاغزاده‌ی ئه‌م شاره‌یه، بنه‌ماڵه‌یه‌كه له‌بنه‌ماڵه ئاینییه‌كانی شاری سلێمانی، مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌دی چروستانی كوڕی مامۆستای گه‌وره مامۆستا مه‌لا عه‌بدولره‌حیمی چروستانییه كه ئه‌م زاته‌ش كوڕی عومه‌ر كوڕی شه‌ریف كوڕی برایم كوڕی محه‌مه‌د ئاغا كوڕی میر عه‌بدوڵڵا كه كوڕی شاهۆی عارفی گه‌وره‌ی كورد خدر شاهۆیه. ئه‌م زانایه به‌راستی وه‌كو دابونه‌ریتی ئه‌و سه‌رده‌مه له‌ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵیدا خراوه‌ته به‌ر خوێندن، به‌تایبه‌تی خوێندنی له لای باوكی بووه، چونكه باوكیشی زانایه‌كی گه‌وره بووه و زۆر فه‌قێ و مه‌لا و موسته‌عیدی له ده‌ور و پشت بووه، خۆی له راستیدا مه‌لا عه‌بدولره‌حیمی چروستانی هاوشان و هاوتای قوتابێتی كاتی مه‌حوی بووه، له‌لای باوكی مه‌حوی «مه‌لا عوسمانی باڵخ»خوێندویانه. چۆن مه‌لا عوسمانی باڵخی مه‌حوی كوڕی خۆشویستووه ئاواش مه‌لا عه‌بدولره‌حیمی خۆش ویستووه، چونكه مه‌لا عه‌بدولره‌حیم مه‌لایه‌كی زیره‌ك و لێهاتوو بووه، هه‌ر به‌و چاوه‌ی مه‌حویش سه‌یری ئه‌وی كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌بوو مه‌حوی له ئاخیریدا رێچكه‌یه‌كی دیكه‌ی له‌زانست و مه‌عریفه‌ته‌كه‌دا گرت، به‌ره‌و شاعیری و هونه‌ری شیعر رۆیشت، مه‌لا عه‌بدولره‌حیمی چروستانی خوی دایه دانانی چه‌ند په‌ڕاوێكی دینی و نووسینی چه‌ند حاشییه‌ك به‌سه‌ر ئه‌و په‌ڕاوه دینییه كۆنانه‌دا، ئه‌و رێبازێكی گرت و ئه‌میش رێبازێكی گرت، به‌هه‌رحاڵ مه‌لا محه‌مه‌دی چروستانی پاش ئه‌وه له‌سلێمانی له ساڵی 1890دا له‌گوندی ئابڵاخ له دایك بووه ئه‌م ئابڵاخه‌ی لای خۆمان كه ئێستا كه‌وتووه‌ته ناوجه‌رگه‌ی شاره‌وه، ئه‌وسا گوندێكی دووره شار بووه ، ئه‌و كاته باوكی له گوندی ئابڵاخ مه‌لا بووه، پاش ئه‌وه باوكی به‌هۆی ژیانی مه‌لایه‌تی ئه‌گوێزێته‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه و له‌وێ ئه‌بێ به‌مامۆستای مه‌جیدی وه‌سمان پاشای جاف هه‌ر له‌و كاته‌شه‌وه ئه‌و فه‌قێیانه‌ی كه له‌به‌رده‌ستی مه‌لا عه‌بدولره‌حیمدا ئه‌بن په‌روه‌رده‌ی زانستی مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌دی چروستانی ئه‌كه‌ن، پاش ئه‌وه باوكی دووباره له هه‌ڵه‌بجه‌وه دێته‌وه بۆ سلێمانی له مزگه‌وتی شێخ سه‌لام ئه‌بێ به‌مه‌لا له‌م كاته‌دا مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌دی چروستانی به‌ره‌و كۆیه و خۆشناوه‌تی ئه‌ڕوات و له‌دواییدا له گوندی هیران و نازه‌نین ئه‌گیرسێته‌وه و ده‌ست به‌خوێندن ده‌كات، له‌گه‌ڵ مامۆستا شێخ مسته‌فای هیرانی كه به‌ناوبانگه به‌كاكی هیرانی په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر گه‌وره په‌یدا ده‌كات و ئه‌وه یه‌كێكه له‌وانه‌ی كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر مامۆستا محه‌مه‌دی چروستانی كه به‌ره‌و رێبازێكی شیعری بڕوات، هه‌رواش بوو شاعیرێتی مامۆستا چروستانی پێی هه‌ڵده‌ستێ و ئه‌كه‌وێته ناو شیعره‌وه، یه‌كێك له هۆیه‌كانی كاریگه‌ری كاكه‌ی هیرانی بووه، كه خۆشی شاعیرێكی زۆر لێهاتووی ناوچه‌ی خۆشناوه‌تی بوو، پاش ئه‌وه‌ی له‌وێوه دێته‌وه به‌ره‌و سلێمانی له‌و كاته‌دا باوكی ئه‌چێت بۆ به‌رزنجه و له‌وێ وه‌فات ئه‌كات و له‌و گۆڕستانه‌ی شێخ عیسا و شێخ مو‌سا له ریزی ئه‌وان به‌خاكی ده‌سپێرن، ئه‌و مردنه‌ی باوكی كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی تێده‌كات، چونكه كاتی سه‌فه‌ربه‌لك بووه و خێزانێكی زۆری به‌سه‌ردا كه‌وتووه، له‌به‌ر ئه‌وه واز له خوێندن ئه‌هێنێ و له‌گوندی سه‌راو ده‌بێ به‌مامۆستا، سه‌رای لای كانی كه‌وه‌ی شارباژێڕ، پاشان له‌وێش نامێنێ و ئه‌ڕوات به‌ره‌و پشتدر له‌وێ له گوندی بادێن كه به‌ده‌ست میرانی میراوده‌لییه‌وه بووه له‌وێ بووه به‌مه‌لا، چه‌ند ساڵێك ئه‌مێنێته‌وه، ئه‌گێڕنه‌وه ئه‌ڵێن له‌و كاته‌دا سمكۆی شكاك هاتوچۆی بابه‌كر ئاغای گه‌وره‌ی كردووه و چووه بۆ ئه‌وێ ئه‌بینێ مه‌لا محه‌مه‌د له‌كاتی نوێژ و له‌كاتی بانگداندا سه‌ڵایه‌كی زۆر ئه‌كات، ده‌نگی زۆر خۆش ده‌بێ . سمكۆ خانی شكاك زۆری به‌دڵدا ده‌چێ و ئه‌ڵێ بابه‌كر ئاغا ئه‌م مه‌لایه كێیه؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێ مه‌لا محه‌مه‌ده كوڕی مه‌لا ره‌حیمی چروستانییه، ئه‌ویش ئه‌ڵێ وه‌ڵڵا حه‌ز ده‌كه‌م بێت بۆ ئێره بۆ دیوه‌خانه‌كه‌ت و گوێم له ده‌نگ و سه‌ڵای ببێت، ئیتر چووه‌ته دیوه‌خانی بابه‌كر ئاغا و فورئانێكی زۆری بۆ خوێندووه، چونكه زانستی ته‌جویدی زۆر به‌باشی زانیوه، سمكۆی شكاك زۆری به‌دڵ بووه، داوای لێ ده‌كات و پێی ده‌ڵێی بۆچی نایه‌یت لای ئێمه له‌مزگه‌وت داتده‌مه‌زرێنم . به‌ڵام مه‌لا محه‌مه‌د كه نازانم بۆچی رازی نابێ ره‌فزی ده‌كات و ناچێت. پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی سمكۆی شكاك ئه‌وێشی له‌به‌ر چاوكه‌وتووه و ئه‌وێش به‌جێده‌هێڵێ و ده‌چێته رانییه. جه‌لال سایب كه له‌وێ فه‌رمانبه‌ری میری بووه له‌گه‌ڵ ژه‌نه‌راڵ كۆك كه ئینگلیز بووه، داوای لێ ده‌كه‌ن وده‌ڵێن مه‌لا محه‌مه‌د تۆ بۆنایه‌یت بتكه‌ین به‌قازی له‌ناوچه‌ی رانییه، ئیش و كاری دادوه‌ری ببه‌یت به‌ڕێوه. به‌هه‌ر هۆیه بێ ئه‌وه‌ش ره‌فز ئه‌كات، له‌م كاته‌دا ئینگلیز تازه هاتوونه‌ته عیراق و داگیریان كردووه، كوردستانیش كه به‌شێك بووه له‌عیراقی ئه‌و كاته، سوپای ئینگلیز دێن ناوچه‌ی رانییه داگیرده‌كه‌ن و بۆردومانی رانییه ده‌كات، هه‌تا ماڵی مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌دیش به‌ر ئه‌كه‌وێت، ئه‌مه وای لێده‌كات به‌یه‌كجاری ناوچه‌ی پشتده‌ر و رانییه به‌جێبهێڵێ و دێته‌وه به‌ره‌و سلێمانی، كاتێ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سلێمانی وده‌كه‌وێته مشوری دامه‌زراندن و خێزانێكی زۆری به‌سه‌ردا كه‌وتووه، مه‌عیشه‌تی گرانه ژیانی به‌قورسی ده‌ڕوات، ناچار دێت حوجره‌یه‌ك له‌لاكۆڵاندا داده‌نێ ده‌رس به‌منداڵانی گه‌ڕه‌ك ئه‌ڵێته‌وه، له‌دواییدا له‌ساڵی 1932دا به فه‌رمی ئه‌بێ به ئیمام و موده‌ریس له‌مزگه‌وتی سه‌ید ئه‌حمه‌دی نه‌قیب كه ئێستا ته‌لاری نه‌قیب له‌به‌رانبه‌ری دروست كراوه، له‌وێ ئه‌بێ به ئیمام و موده‌ڕیس.
بۆ فه‌قێیه‌تی زۆر جێگای كوردستان گه‌ڕاوه
ئه‌حمه‌د مه‌لا محه‌مه‌د چروستانی: مه‌لا عه‌بدولره‌حیمی چروستانی له كاتی خۆیدا له چروستانه موده‌ریس بووه، موده‌ریسێكی زۆر تێگه‌یشتوو، لای مه‌جید به‌گی وه‌سمان پاشای جاف، مه‌دره‌سه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ كردووه‌ته‌وه، چه‌ند فه‌قێی ئاخر پله‌ی هه‌بووه، مه‌لایه‌تیان له‌وێ ته‌واو كردوه له‌سه‌ر حسابی مه‌جید به‌گ، زۆرێك له مه‌لاكانی ئه‌م ئاخیرییه له ژێر ده‌ستی باپیرمدا مه‌لا عه‌بدولره‌حیمی چروستانی خوێندنیان ته‌واو كردوه، باوه‌گه‌وره‌ی باپیرم حاجی محه‌مه‌دی زه‌ندان له‌گوندی زه‌ندان لای كانی كه‌وه مه‌لا كاتی خۆی مه‌لا بووه، حه‌زره‌تی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ هێناوێتی بۆ گوندی ئابڵاخ و له‌وێ كردویه‌تی به‌مه‌لا، باوكم بۆ خوێندن و بۆ فه‌قێیه‌تی زۆر جێگای كوردستان گه‌ڕاوه، وه‌كو هه‌ولێر و كۆیه و ناوچه‌ی پشتده‌ر و باڵه‌كایه‌تی و زۆر شوێنی تر. له‌ساڵی 1930 تا 1936 لای مزگه‌وتی شێخ سه‌لام حوجره‌ی هه‌بووه، زۆرێك له‌كوڕی ئه‌و ناوچه‌یه و گه‌ڕه‌كی چوارباخ لای باوكم فێری قورئان خوێندن و نووسین و خوێندنه‌وه بوون و باوكم نه‌ورۆزنامه‌ی بۆ دروستكردوون و منداڵه‌كان فێری ئه‌و نه‌و رۆژنامه‌یه بوون و له‌به‌ریان كردووه و كه چوون بۆ سه‌یران ئه‌و نه‌ورۆژنامه‌یه‌یان خوێندوه‌ته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر جوان.
ده‌ستپێكی شیعره‌كانی به به‌هارنامه‌یه
د. عه‌بدولوه‌هاب چروستانی: باسمان له‌سه‌ر مه‌لا محه‌مه‌دی چروستانییه، بێگومان یه‌كێك بوو له زانا به‌توانا و شكۆمه‌نده‌كان و هه‌روه‌ها یه‌كێك بوو له‌شاعیره گه‌وره‌كان كه له‌سه‌ر رێبازی نالی ئه‌رۆیشت و شاره‌زاییه‌كی ته‌واوی هه‌بوو له‌شیعره‌كانی نالی‌دا به‌جۆرێك كه ناوی نالی ئه‌برا مه‌لا محه‌مه‌دی چروستانی ئه‌هاته به‌رده‌م، مه‌لا محه‌مه‌دی چروستانی رێبازێكی كلاسیكی گرتووه‌ته به‌ر، رێبازی نالی ئه‌و كۆمه‌ڵه شاعیره كلاسیكیانه‌ی كه‌وا له‌و سه‌رده‌مه‌دا ناوبانگیان هه‌بووه و دیاربوون به‌تایبه‌تی نالی ، به‌ته‌واوه‌تی قاڵ بووه له‌شیعره‌كانیدا به ئه‌ندازه‌یه‌ك مه‌لا محه‌مه‌د له‌گه‌ڵ شیعره‌كانی نالی‌دا ژیاوه خه‌ڵك جیای نه‌كردوونه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها شاعیر بوونی مه‌لا محه‌مه‌د به‌شێك بێت له‌و ئه‌زموونه‌ی كه له‌نالی وه‌ریگرتووه هه‌موو ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه ده‌بێ له‌شیعرێكی باش‌دا ئه‌بێ هه‌بێ،، بۆ نموونه خۆ به‌ستنه‌وه به‌كێش و سه‌رواوه، شاره‌زابوونێكی ته‌واو له‌زانستی ره‌وانبێژیدا، ئه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خه‌یاڵێكی زۆر فراوانی هه‌بووه، توانیوێتی وێنه‌یه‌كی زۆر له شیعرێكدا كۆبكاته‌وه و شیعره‌كانی كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی تێدابووه، واته خۆی نه‌بستووه‌ته‌وه به‌بابه‌تێكه‌وه، بۆ نموونه له‌دایكی وه‌ته‌ندا كۆمه‌ڵێك وه‌سائیلی هێناوه‌ته‌وه، شیعره‌كه به‌ناوی دایكی وه‌ته‌نه، به‌ڵام هه‌ندێك موته‌ناقیزات هه‌یه، كۆمه‌ڵێك شتی دژ به یه‌كی هێناوه‌ته‌وه و كۆی كردووه‌ته‌وه، مونازه‌راتی تێدابووه، دیالۆگی تێدابووه، دیالۆگ له‌نێ,ان و دایك و وه‌ته‌ندا، له‌شیعره‌كانیدا هه‌ستێكی كاریگه‌ر هه‌یه، كه ئه‌یخوێنیته‌وه سۆزێك دروست ئه‌كات له‌لات. وه‌ك ئه‌ڵێن مه‌لا محه‌مه‌دی چروستانی ده‌ستی كردووه به‌شیعر دانان له‌چله كانی ته‌مه‌نیدا، من پێموایه ئه‌مه راست نییه، چونكه كه‌فوكوڵی شاعیرێتی له‌تافی لاوی‌دا ده‌ست پێده‌كات، به‌ده‌لیلێكی تریش ئه‌وه‌یه شیعره‌كانی زۆربه‌ی زۆری دوای ئه‌و به‌رواره زیاتر نیشتیمانییه، كۆمه‌ڵایه‌تییه، دینییه، كه شاعیر له ساڵه‌كانی كۆتایی ته‌مه‌نیدا رووده‌كاته ئه‌م جۆره شیعرانه، ده‌ستپێكی شیعره‌كانی به به‌هارنامه‌یه، كه به‌هارنامه‌ش ته‌عبیره له جه‌ژنێكی میلله‌تی كورد، له‌به‌شێكی تری شیعره‌كانی باسی دایكی وه‌ته‌ن ده‌كات، شیعره‌كانی مه‌لا محه‌مه‌دی چروستانی له‌چه‌ند بوارێكدان، یه‌كێك له‌وانه شیعری كۆمه‌ڵایه‌تییه كه باس له‌هه‌ژاری و فه‌قیری خه‌ڵك كردووه، له‌شیعره‌ێكیدا كۆمه‌ڵ ئه‌كات به‌دووبه‌شه‌وه، به‌شێك كه‌وا له قیمه‌تی توانادایه و به‌شێكیش بێ نان و بێده‌ره‌تانن، باس له‌چینه‌كانی كۆمه‌ڵ ئه‌كات. به نیسبه‌ت زانستی مه‌لا محه‌مه‌ده‌وه له زانستی كێشدا زانستی عروز كاتی خۆی خه‌لیلی ئه‌حمه‌دی فه‌راهیدی دایناوه، شاره‌زاییه‌كی ته‌واوی هه‌بووه له‌و زانسته‌دا و بچوكترین هه‌ڵه له‌شیعردا بووبێ ئه‌م هه‌ستی پێكردووه، چونكه زه‌وقێكی ئه‌ده‌بی تایبه‌تی هه‌بووه.
په‌ویه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ كاكی هیرانیدا هه‌بووه
مه‌لا محه‌مه‌دی چروستانی په‌یوه‌ندییه‌كی باشی هه‌بووه له‌گه‌ڵ سافیدا، كاكی هیرانیدا، ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه له‌وێ بووه زۆرجار دانیشتوون و شیعریان بۆ یه‌كتری خوێندووه‌ته‌وه و باسیان له‌ئه‌ده‌ب كردووه، ئه‌توانین بڵێین ئه‌مانه ره‌مزێك بوون له‌ئه‌ده‌بی كوردیدا، نابێ له‌بیر بكرێن، بێخود هاوڕێیه‌كی زۆر خۆشه‌ویستی مام بووه، كه مه‌لا محه‌مه‌دی چروستانییه، له‌گه‌ڵ هه‌ژاردا په‌یوه‌ندی هه‌بووه كه له نه‌خۆشخانه له‌به‌غدا كه‌وتووه، هه‌ژار چووه بۆلای سه‌ردانی چروستانی كردووه، مام پێی وتووه به‌بێ ژێ هاری و بێ هی كه ژاری ئه‌وه‌نده ژیری چۆن هه‌ژاری. بێگومان هه‌ژار هێیه‌كه‌ی لێ بكه‌یته‌وه ئه‌بێ به‌ژار، ژار كوشنده‌یه و هه‌رچییه‌ك كوشنده بێ نابێ هه‌ژار و فه‌قیر بێ ده‌سه‌ڵات بێ، وه‌هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ژێیه‌كه‌شی لێ بكه‌یته‌وه ئه‌بێ به‌هار، مرۆڤی هاریش دیسان په‌كه‌وته و بوده‌ڵه نابێ، ئه‌مه‌ش واته‌ی ئه‌وه‌یه خێرا هاتووه‌ته ده‌ست له‌شیعردا ئه‌ویش یه‌كێكه له سیفاتی ئه‌و شاعیرانه‌ی كه به‌سه‌لیقه شیعر ده‌ڵێن و ناوه‌ستن له‌سه‌ری و ئه‌توانن له‌هه‌موو موناسه‌به‌یه‌كدا شیعر بڵێن.
مامۆستا ده‌نگی زۆر خۆش بووه
د. بێستون: مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌د مه‌شهور بوو به ده‌نگ خۆشی، ئه‌ڵێ یه‌خه‌ی گرتم كه ئه‌بێ هه‌ندێك شیعر بخوێنمه‌وه، منیش وتم جێتان نییه و ئێمه له‌م دۆخه‌دا له‌كوێ كه‌یف ئه‌وه‌م هه‌یه، وتی خوا كه‌ریمه تۆ شیعرێكی مه‌حویمان بۆ بخوێنه‌وه، ئه‌وكاته شیعری مه‌حوی باو بوو، ئینجا شیعرێك هه‌یه به‌نووری باده كه‌شفی زوڵمه‌تی ته‌قوا نه‌كه‌م چی بكه‌م… بێگومان مامۆستا ده‌نگی زۆر خۆش بووه، ئه‌ڵێن خه‌ڵكانێك ئه‌هاتن گوێیان لێ ده‌گرت، ئه‌ڵێ بووبه‌هۆی ئه‌وه‌ی مه‌لا سابیری نازه‌نین وتی بابه من خۆم وانه‌ت پێ ده‌ڵێم و دووفه‌قێكه‌ش ئه‌وه‌تا له‌وێ دامانمه‌زراند، ئه‌وسا ئه‌وه زۆر بوو دووفه‌قێ حه‌ز له‌شوێنێك بكات و جێگای بكه‌نه‌وه، و لای مه‌لای باش وانه بخوێنێ. فه‌قێ ئه‌و كاته زۆرتر حه‌زیان له‌گه‌ڕان ده‌كرد، ئه‌ڵێ ئه‌و مامۆستایه‌مان له‌وێ نه‌ما، چووینه گوندی بۆسكێن، لای مه‌لا مه‌حمودی بۆسكێن مه‌لایه‌كی چاك بوو، ئه‌ڵێ له‌وێ ده‌ستم به ده‌رسخوێندن كرد، له‌وێ حسام كاتی خوێندووه كتێبێك له عیلمی مه‌نتیقدایه، ئه‌ڵێ موده‌یه‌ك له‌وێ بووم و دوایی چوومه كه‌ركوك، له‌وێ هه‌ندێك خزمان هه‌بوو، له‌گوندێكی لای كه‌ركوك له‌ناوچه‌ی دزایه‌تی له‌و لای قوشته‌په‌وه، لاموابێ گوندی پێسپیان بووه، ئه‌ڵێ پورێكمان وه‌ختی خۆی باوكمان مه‌لا عه‌بدولره‌حیمی چورستانی ماوه‌یه‌ك له‌وێ بووه، لای سه‌ید ئه‌حمه‌دی خانه‌قابووه، دوایی چووه‌ته هه‌ولێر له‌ی شێخ ئه‌بووبه‌كری نه‌قشبه‌ندی باوكی شێخ عه‌بدوڵڵایه مه‌لای ئه‌و بووه، ئینجا ئه‌ڵێ پورێكم كچ بووه له‌گه‌ڵ باوكمدا بووه، له‌وێ مه‌لا ئه‌حمه‌دێكی سه‌رگه‌ڵۆیی هه‌بووه له ئه‌سڵدا خه‌ڵكی سه‌رگه‌ڵوبووه خزمه سه‌ید ئه‌حمه‌دی خانه‌قابووه، فه‌قێ بووه، شێخ ئه‌بوبه‌كر داوای كردووه، ئه‌و پوره‌ی من شووی به‌و پیاوه كردوه، كه به‌مه‌لایه‌تی له‌وناوچه‌یه بووه.
عومه‌ر مه‌حوی: مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌دی چروستانی یه‌كێكه له‌و شاعیرانه‌ی كه رێبازی قوتابخانه‌ی شیعری كلاسیكی كوردی گرتووه‌ته‌به‌ر، خۆی ئه‌كه‌وێته به‌ر قۆناغی سێیه‌می ئه‌و قوتابخانه‌یه‌وه، قوتابخانه‌ی شیعری كلاسیكی كوردی به‌بڕوای لێكۆڵه‌ره‌كانی ئه‌ده‌بیات، ئه‌كرێت به‌سێ قۆناغه‌وه، قۆناغی یه‌كه‌م بریتییه له قوتابخانه‌ی شیعری كلاسیكی نالییه، كه نالی و سالم و كوردییه، كه مه‌حوی به‌ته‌واو كه‌ری ئه‌و قوتابخانه‌یه داده‌نرێ، قۆناغی دووه‌می بریتییه له‌و قۆناغه‌ی كه مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌دی خاكی و حه‌مدی شاحیبقڕان و زێوه‌ر و بێخوده‌وه ده‌ست پێده‌كات، قۆناغی سێیه‌می كه مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌دی چروستانی به‌ر ئه‌كه‌وێت، بریتییه له‌و شاعیرانه‌ی وه‌كو مه‌لا ئه‌سعه‌دی مه‌حوی و ئه‌و شاعیرانه‌ی دوای ئه‌و دوو قۆناغه دێن . مه‌لا محه‌مه‌دی چروستانی له سه‌ر شیعری كلاسیكی كوردی كاری كردووه چ وه‌كو شێوه وچ وه‌كو ناوه‌ڕۆك و رێچكه و رێبازی دوو شاعیری گرتووه، چونكه سه‌رده‌مێك بوو له‌م شاره‌دا كه ناوی نالیت ده‌برد یه‌كسه‌ر له‌پاڵ ناوی ئه‌ودا ناوی مه‌لا محه‌مه‌دی چروستانی ده‌هات، چونكه ئه‌وه‌نده شاره‌زا بوو له شیعری نالی‌دا، هه‌تا ئه‌م دیوانه‌ی نالی كه ئێستا له بازاڕدا هه‌یه و له به‌رده‌ستی خوێنه‌راندایه كه مه‌لا عه‌بدولكه‌ریم و كوڕه‌كانی كاریان له‌سه‌ری كردووه، باوه‌ڕت بێت له سه‌دا هه‌شتای ئه‌و فیكره و له‌یه‌كدانه‌وانه‌ی مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌دی چروستانییه، هه‌تا له‌سه‌ر وه‌زن و به‌حری قه‌سیده‌ی نووره‌كه‌ی مه‌حوی دایناوه، هاتووه له‌سه‌ر ئه‌و وه‌زنه ئه‌و سه‌دوسی ویه‌ك به‌یته‌ی داناوه، له‌سه‌ره‌تای شیعره‌كه‌دا تێكه‌ڵ باسێكی سروشتی جوانی كردووه، یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی كه چروستانی به‌ره‌و شیعر بردووه خۆی له‌خێزانێكی عیرفانی بووه، ئه‌مه‌ش وای كردووه خو بداته شیعر نووسین و ئه‌و شیعرانه‌ش كه نووسیوێتی ئه‌و دنیای ته‌سوف و ئاینییه‌ی تێدایه كه مه‌به‌ستێتی و له دڵیدایه تێكه‌ڵ به شیعر بكاته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه چروستانی یه‌كێكه له‌و شاعیره بلیمه‌تانه‌ی كورد، به‌ڵام به‌داخه‌وه تاوه‌كو ئێستا كه‌م باسكراوه، ئیللا چه‌ند پارچه شیعرێكی نیشتمان په‌روه‌رێتی نه‌بێ مه به‌ناوی دایكی وه‌ته‌ن كه له‌گه‌لاوێژدا كه مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د و عه‌لادین سه‌جادی ده‌ریان ده‌كرد، ئه‌و چه‌ند شیعره نیشتمانییانه‌ی له‌وێ بڵاوی كرده‌وه، له‌ساڵی 1963دا كۆچی دوایی كردوه له گۆڕستانی شێخ جافر كه پێی ده‌وترێ گۆڕستانی جۆگا له‌وێ به‌خاك سپێردراوه.