Home / مێژووى جیهان / بەندەکانى رێکەوتنامەى زەهاو

بەندەکانى رێکەوتنامەى زەهاو

خريطة الصراع الصفوي العثماني

بەندەکانى رێکەوتنامەى زەهاو

سەبارەت بە بەند و خالەکانى رێکەوتنامەى زەهاو کەوا لە نێوان هەردوو دەولەتى عوسمانى و سەفەوى بەسترا لە سالى 1639،ئاماژە بە گرنگترین خالەکانى دەکەین کە بریتین لە :

یەکەم:ئەم ناوچانە بۆ دەلەتى عوسمانى دەبن ،بدەرە ،جەسان ،مەندەلى ،درنە ،درتنک ،سەرمیل و ئەو گوانادەى دەکەونە نێوان قەلاى زنجیر تا قەلاى زەڵم لە لێوارەکانى شارەزوو هەموو شاخەکانى دەوروبەرى ئەم قەلایە تا ئەو دەروازەیەى بۆ شارەزوو دەروات وکە خالى سنورى هەردوو دەولەت پێک دێنێت ،جگە لە قەلاى قزلجە و دەورووبەرى .
دەووەم:دەبێ حکومەتى ئێران دەست وەرنەدات و خۆى لە قەرەى هەموو ئەو قەلا و زەویانەى دەکەونە سنورى فارس و وانه و شارەزوور و بەسرە و ئەو قەلایانەى دیکەى کە سنوورى عوسمانى دەپارێزن.
سێیەم :دەبێ حکومەتى ئێران دەستى لە جنێودان بە خەلیفەى راشیدین و ئەسحابەکان هەلیگرێ.
چوارەم:ئەو قەلایانەى دەکەونە ئەو بەرەو لە نێوان مەندەل و دەرتەنک و شوێنەکانى (بیرە و یەکە و زومر و دهاوا )و گوند و قەلاکانى رۆژهەلاتى قەلاى زنجیر و میهرابان و دەروەبەریان بۆ ئێرانن و نابێ دەولەتى عوسمانى دەست لە کار و باریان وەربدات.
پێنجەم:هەردوو تیرەى (پیرە و زەردووى )عەشیرەتى جاف سەر بە ئێران دەمێننەوە.
شەشەم : رووخاندنى قەلاى زنجیر و هەردوو قەلاى قوتور و ماکۆ کە دەکەونە سەرووى وان لە کوردستانى باکوودا قەلاى (موغازبرد)کە دەکەێتە ناوچەى قارس.
حەوتەم: هەردوو دەولەتە دەست لە کاروبارى یەکتر نەدەن.
بەپَى ى ئەم پەیماننامەیە سنوورى نێوان هەردوو دەولەت لە قەفقازەوە تاکو سەرووى کەنداو ئاخسقە ،قارس ،وان ، شارەزوور ،بەغدا ،بەسرە دیارى کرد.لەم دابەشکردنە :مەریوان ،قەلاى مەریوان ،دەرتەنگ ،لەگەل هۆزەکانى پیرە و زەردویى بەر ئێران کەوت ،بەدرە ،جەسان ،مەندەلى ،سەرمیل ،درنە ،قەلاى زەڵم ،قزلجە ،سەرچاوەى چەمى چەقان لەگەل هۆزەکانى زیائەدین و هارونى لە ئێلى جاف لبەر عوسمانى کەوت ،ئێران بەلێنى دا ئیتر لە مینبەرى مزگەوتەکانەوە واز لە سوکایەتى بە خەلیفەکانى رلشیدین و ئەسحابەکانى پێغەمبەربهێنن،لەبەرابەردا عوسمانیەکان بەلێنیاندا رەفتارى باش بنوێنن لەگەل زیارەتکەرانى پیرۆزەگاکانى عێراق و حاجیانى ئێرانى لە کاتى سەردانى کردنى شوێن و مەزارگە پیرۆزەکان لە ناوچەکانى ژێر دەسەلات و قەلەمرەوەى عوسمانى ،لەهەمان کاتدا هەردوولا بەلێنیان بە یەکتریدا کەوا دالدەى نەیارانى یەکترى نەدەن ،لەوخالشدا مەبەستى سەرەکیان کوردەکان بووە ،چونکە لەوکاتانەى کەوا میرەکوردەکان روویەرووى زەڵم و سەرکوتکرد دەبوونەوە لەلایەن یەکێک لەم دەولەتە رایان دەکردە سنوورى دەولەتەکەى تر ،یاخود هەندێک جاریش بەمەبەستى داواکردنى هاوکارى و یارمەتى پەنایان بۆ دەبردن.
شایانى باسە هەردوو دەولەت پێکهاتنم کە لە ئاخسقەوە لە قەفقاس بەناو مەلبەندەکانى فارس و وان و شارەزوور و بەغدا و بەسرە تاسەرى ئاوى کەنداو بەناوجەرگەى خاکى کوردستان تێپەرى ،بەگوێرەى ئەم رێکەوتنە دەبوایەو قەلاکانى قووتوور و ماکۆ و مەغازیرد کاول بکرێن و بەچۆلى بهێلدرێتەوە ،کە پێکهاتنى هاوبەش نەیتوانى ناکۆکیەکانى نێوان سەفەوى و عوسمانى بە تەواوى چارەسەر بکات ،بەلکو دابەشکردنى نارەواى نەتەوەى کورد و ئەرمەن و گورجى و عەرەب و دابەشکردنى ئاین بەپێ ى مەزهەبەکان جیاجیا بوو ،تەنانەت ئەم دابەشکردنە خێل و هۆزە جیاجیاکان و پێکهاتەى نەتەوەکانى ناوچە سنووریەکانى بەسەر ئەو دوو دەولەتەدا دابەشکر.
شایانى باسە جگە لەم چەند بەندەى ئاماژەمان پێکرد ،چەند خالى ترى هەبوون کە هەردوولا لەسەرى رێکەوتن کە گرنگترینیان بریتى بوون لە:

یەکەم:حاجیانى ئێرانى کە لە رێگاى بەغدا و شام ئەچن بۆ بەیت الله الحرام ،ئەو والى و حاکم و میرانەى لەسەر رێگایاندان ئەبێت ئەمانە بە ئەمینى و سەلامەتى لە شوێنێکەوە بگەیەننە شوێنێکى تر.
دووە م:بۆ بەهێزکردنى دءستایەتى و زیادکردنى یەکێتى لە نێوان هەردوو دەولەتدا،هەردوو بریاریان دا هەر سێ سال جارێک دەبێت یەکێک لەلایەن دولەتى ئێران وەک بارەمتە لە دولەتى عوسمانى دابنرێت یەکێکى تر لەلایەنى دەولەتى عوسمانى بە بارمەتە لەلاى دەولەتى ئێرانى دابنرێت،خەرجیەکانیشیان لە ئەستۆى هەردوولا دەبێت.
سێیەم:دیلەکانى هەردوولا ئازاد بکرێت ،کرین و فرۆشتنیان رەوا نیە ،هەرکەسێکیان مەبەستى بێت بگەرێتەوە ولاتى خۆى نابێت ریگەى لێ بگیرێت.
چارەم :ئەو سنوورەى لە سەردەمى سولتان موراد خاندا دایارى کراوە جێبەجێ بکرێت:
1- زەویەکانى کەلهوور و لوور و ئەردەلان بە تەواوى ملکەچ بوون بۆ ئێران .
2- زەوى خێلەکانى موکرى کەلەسەر سنوورى نوێ بوون ،دابەشکران بۆ دووبەش :
ڕ-نیشمانى شارەزوو لە ژێر فەرمانرەوایى عوسمانى مایەوە.
ب- چاوخشاندەوە بە بارى ناوچەکانى تر کەوتووونەتە رۆئهەلات دواخرا ،وەک سەقز و زهاو درنە و باشوورى کرمانشان .هەردوولا رێکەوتن کە یەکلایى کردنەوەى ئەم کارە بەجێبهێلدرێت بۆ رێکەوتنەکانى داهاتوو.
3- ناوچەکانى ترى کەوتوونەتە تەنیشت ئەم زەویانە ،لەسەر بارى بەرێوەربدرنى کرماشان ئەم ناوچانە لە رووى کارگێریەوە وەکو خۆى بمێنێتەوە.
دووەم:هیچ لایەکیان یارمەتى هۆز و تیرە یاخى بووەکان نەدەن و نەیان بەگژ یەکتریدا.
سێیەم:شاى سەفەوى بەلێن بدات پەلامارى قەلاکانى سەر سنوورى دەولەتى عوسمانى نەدات.
یەکێک لە بەندەکانى ئەم رێکەوتنامەیە نیشانکردنى سنوورى نێوان ئەو دوو دەولەتە بووە،کە خاکى کوردستانى کرد بە دوو بەشەوە ،جگە لەوەش کاولکردنى ژمارەیەک قەلا بوو لە ناوچە کوردیەکان وەک قەلاى قوتور لە ناوچەى وان ،هەروەها قەلاى مەغاربرد و قەلاى زنجیر لە نزیک فارس ،سەرەڕڕى ئەو رێگاى لە هۆزە کۆچەریەکان قەدەغەکرد لە هاموشۆکردنى گەرمیان و کویستاندا هۆزى جافیشى کرد بە دوو بەشەوە.
سنجاق بەجەلان (سنجاقى زەهاو)کەسەر بە ویلایەتى شارەزوور بوو بە گوێرەى بەلگەنامەکانى عوسمانى کە دەگەرێتەوە بۆ سەدەى شانزەهەم هەروەها شارى مەریوان (مەهریان )ئەو ناوچچانەى سەر بەو بوون دەولەتى عوسمانى بەگوێرەى ئەم رێکەوتنامەیە.

تەوەرەى چوارەم
کاریگەرى رێکەوتنامەى زەهاو لەسەر کوردستان
سەبارەت بە کاریگەرى و ئەنجامەکانى پەیماننامەى زهاو وەنەبێت تەنها رازیبوونى هەردوو دەولەت بە دابەشکردنى کوردستن بێت ،بەلکو ناوى کوردستانى عوسمانى و کوردستانى سەفەویشى بە وشەى کوردستانەوە لکاندووە ،لەبەر ئەوەى هەردوولا بەپێ ى بەرژەوەندى و ستراتیژى ئایدۆلۆژیاى خۆى گەلى کورد و خاکى کوردستانى لە خزمەتى خۆیدا بەکاردەهێنا ،هەربۆیە یەکێک لە لێکولەرەوەکان دەرباەرى ئەم پەیماننامەیە دەلێ:”….کارەساتێکى گرنگ بوو کە تەسیرى کردە سەر هەموو رووداوەکانى پاشە رۆژى مێژووى گەلى کورد.
لەلایەکى ترەوە ئەگەر سەیرى کاریگەرى پەیماننامەکە بکەین ،ئەوا دەبینین کاریگەرى بەسەر دەسەلاتى سیاسى ئەو کاتەى میرە کوردەکانیشەوە هەبووە ،کە هەریەکەیان میرنشینێکى بەرێوەدەبرد و خاوەن قەلایەکى تۆکمەو بەهێز بوو ،بۆ پارێزگارى و بەرگریکردنى دەسەلاتەکەى دروستى کردبوو ،کەچى بە گوێرەى بەندەکانى پەیماننامەکە هەردوو دەوەلت پێکهاتبوون لەسەر کاولکردن و وێرانکردنى ژمارەیەک لەو قەلایانەى کەوتبوونە سەر سنوور ،بەمەش بەدیاردەکەوێت کە ناوچە کوردیەکان چ کارەساتێکیان بەسەر هاتووە.
دەکرێ بلێن پەیرەوکردنى ئەو سیاسەتە بۆ ئەوە بووە تاکو میرە کوردەکان نەتوانن لە کاتى یاخى بوون لە قەلاکان بکەن بە حەەشارگە و بانگى جیابوونىى خۆیان رابگەیەنن و هەروەها لەو رێگایەشەوە دەسەلاتیان جلەو بکەن و لە قالبى بدەن،تا هەر کلتێک ویستیان لە دەسەلات لایان بدەن و سەروەرییان پێشێل بکەن.
خاێکى دیکە لە کاریگەرى بەستنى پەیماننامەى زەهاو بریتى بوو لەدەست بەتال بوونى هەردوو دەولەت دواى پەیمانەکە،بەم شێوەیەش هەردوولا دەستیان کرد بە لێدان و کەمکردنەوەى دەسەلاتى میرنشینە کوردەیەکان ،لە رێگاى بەکارهێنانى هەموو شێوازێک لە کوشتن و برین و تالانکردنى ناوچە کوردیەکان ،جگە لەوەى هەلدەستان بەنانەوەى دووبەرەى لەناو خودى یەک میرنشین و نێوان میرنشینەکان بەگشتى ،لە چوارچێوەى سیاسەتى پەرتکەو زالبەى کە هەردوو دەولەت دژى کورد پیادەیان دەکرد.
جگە لەمانەش جێگاى خۆیەتى ئاماژە بۆ ئەوە بکەین کە بەندەکانى پەیماننامەى زهاو کاریگەرى هەبووە لە سەر بارى ئابوورى و کەمکردنەوەى رادەى بەرهەمێنان لە کوردستاندا ،چونکە بەپێ ى بەندەکانى پەیماننامەکەبریارى چۆلکردنى بەشێکى زۆر لەناوچە سنوریەکان درابوو،ئەمەش کارى دەکردە سەر کەمبوونەى رێژەى بەهەمێنا کە دانیشتوانەکەى بە کشتوکالکردن و مەرومالات بە خێوکردنەوە دەیانگوزەراند ،بۆیە دەتوانرێت بوترێ ئەگەر کوردەکان بە تەواوى پابەندى بەندەکانى ئەو پەیماننامەیە بوونایە ،ئەوا لە رووى ئابوریشەوە زەرەرمەند دەبوون ،چونکە بەنەکانى پەیماننامەى زەهاو سورێکى توند و تیژترو دابەشبوونێکى جێگیرترى لە کوردستان هێنابووە ئاراوە.
کوردەکان لە ئەنجامى ئەو رەوشە و ئەو سیاسەتە چەوتانەى هەردوو زلهێزى هەرێمى کە بەکاریان دەهێنا باریان یەکجار خراپ بوو ،ئیتر لە توانایاندا نەماچیتر بەرگەى ئەو رەوشە پڕ لە فشارە بگرن بۆیە گەلێک بزاڤى چەکدارى لە ناوچە جیاجیاکانى کوردستان بەرپابوون کە زۆربەیان داواى ئازادى و ئەنجامدانى چاکسازیان لە هەرێمەکاندا دەکرد.
دەکرێ بلێن ئەو رێکەوتنە کاریگەرى لەسەر رەوشى ئابوورى کوردهەبووە بە شێوەیەکى زۆر ،بەجۆرێک بەر لە دیاریکردنى سنوور لە نێوان هەردوو دەولەتى عوسمانى و سەفەوەى لە دواى رێکەوتنامەى زەهاو لە سالى 1639ز ، کوردەکان بەتایبەتیش خێلە کۆچەریەکان سودیان وەردەگرت لە درێژى و پانایى ئەو زەویانەى کەوتبوونە نێوان دەسەلاتى ئەم دوو دەوەلەتە بۆ گوزەران و ژیانى رۆژانەیان یەتایبەتى بۆ مەبەستى شوانکارى ،بەلام دواى رێکەوتنە چالاکى شوانکارانى کورد سنوردار کرد لە دواى دابەشکردنى سنوورەکە لە نێوان ئەم دوو دەولەتە.
شایانى باسە پرۆسەى دابەشکردنى خاکى کوردستان لە نێوان هەردوو دەولەتەکانى عوسمانى و سەفەوى جگە لەوەى چالاکى شوانکارانى کوردى سنوردارکرد کێشەیەکى ترى ئابوورى بۆ کوردەکان هێنایە پێشەوە ئەمیش سەپاندنى باج بوو بەسەر جوتیارانى کورد،لە بەرامبەر بەرهەمێنانى زەوى ،کە ئەم مەسەلەیەش بارى ژیان و گوزەرانى جوتیارى کوردى زۆر قورس کرد لە ئەنجامى سەپاندنى ئەو رێژە باجە زۆرەى لەلایەن هەردوو دەولەتەوە دەسەپێنرا سەرى ،کە کاریگەرى دروستکرد لەسەر ئاستى بەرهەمێنان و کەمبوونەوەى دەستى کارکەى کوردى لەو قۆناغەدا.
دواى زاڵ بوون بەسەر نیمچە سەربەخۆیى ناوچە کوردییەکان ،عوسمانیەکان هێزى مرۆیى و ئابوورى کوردیان قۆستەوە ،بەهەر شێوەیەک کە بۆیان رەخسا جابۆ شەرە دەرەکیەکان بێت یان دامرکاندنەوەى راپەراینە ناوخۆکاییەکان ،ئەم هۆکارەنە کە ئەوان لەسەر خاکى کوردستان ئەنجامیانداوە نەپەیوەندى بە هەرێمەکەوەیە نەبە کوردستان و کوردەوە هەبووە،بۆیە ئەو رووداوانە لەگەل سروشتى نارێکى خاخەکە کە کۆتى گەورەى سەپاند لەسەر گەیشتنى گوندەکان و خێلەکانى کوردى بە رێژەیەک بچووک و پەرتووبلاوە بووە هۆى دامرکاندنەوەیەکى توند و پەکخستنى گەشەى کوردستان و رێگر بوون لە بەردەم کارى پێشکەوتنى سروشى .
دواجار ماوەتە بلێن پەیماننامەى زەهاو کاریگەرى زۆرى بەسەر خاکى کوردستاندا نەخشاندووە ،بۆیە تا ئەمرۆش مێژووى گەلى کورد قەرەبووى کاریگەرییەکانى دەداتەوە ،لەبەر ئەوەى ئەم پەیمانە بە شێوەیەکى ڕەسمى کوردستانى لە نێوان هەردوو دەولەتى عوسمانى و ئێراندا دابەشکرد و بووە بناغەى پەیمانەکانى پاش خۆى ،پاش ئەم پەیمانە زۆربەى زەویەکانى کوردستان بە شێوەیەکى ڕسمى سەر بە دەولەتى عوسمانى بوون.

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

پەیمان شکێنی جوولەکەکانی مەدینە بەرانبەر پێغەمبەری خواﷺ

{بنی قینقاع، بنی النضير، بنی القریظە} بەنموونە ئامادەکردنی: ئەحمەد سەباح بەشی یەکەم: بنی قینقاع      …