Home / بەشی مێژووی كورد / شوێنەوارێکى مێژوویى قەڵاى جوڵندى..

شوێنەوارێکى مێژوویى قەڵاى جوڵندى..

شوێنەوارێکى مێژوویى قەڵاى جوڵندى..

received_1427590740671732

یەکێکە لە شوێنەوارە مێژوویەکانى کوردستان و ناوچەى پارێزگاى سلێمانى ،کەوتۆتە خۆرئاوایى دێى زەرزى و دوورى لە دێیەکەوە( دێى زەرزى) بەپێ دوو کاتژمێر و نیوە ،گوندى سورقاوشان لەباکورو گوندى عەسکەر لە خۆرئاوایەتى ،دێى (قۆچ بڵاغ) لەباشورى خۆرئاوایەتى ..
قەڵاکە لەسەر بەرزراییەک چێکراوە و وەک نیمچە دوورگەیەک سێ لاى ئاوە، نزیکترین شوێنەواریش (ئەشکەوتى گەچکار)ە..
سێ ڕێگاى ئەم قەڵایەى بە چاوردەوریەوە بەستۆتەوە .
_ ئەشکەوتى جاو ڕایەڵ کەوتۆتە بەرامبەرى.
پێکهاتەى قەڵاکە: ئەم قەڵایە لە بەردو گەچ دروستکراوە ،شوێنەوارى چەند بورجێک هەیە کەوەک ڕوانگەیەک وابووە بۆ بینینى دەوروبەرى قەڵاکە، هەروەها شوێنەوارى دوو تونێلى ئاو هەیە (کەنەفەقى ئاو یان ئاڤدز)ى پێ دەوترێ، کە پێ دەچێت بۆ سەرخستنى ئاو بۆ سەر قەڵاکە بەکارهێنرابێت, ئەوەى ماوەتەوە شوێنەوارى چەند خانوەیەکە لەسەر بەرزایەکەى کە قەڵاکەى لەسەر دروستکراوە،دیوارەکانى بەپانى ١مەتر و٦٠سم دەبێت،گەچ و گڵى سور تێکەڵکراوە بۆ دروستکردنى.
– بورج و شورایەک ماوە لەگەڵ شوێنەوارى ٤ ژوور ەکانى ڕووبەریان ٧*٢,٥م دەبێت.
– بوونى چەند چاڵێکى بچوک لەدیوارى شوراکان کەپێ دەچێت ئاگردانى زەردەشتیەکان بێت
ئەوەى شایانى باسە ئەم قەڵایە چەندین جار توشى کاولکارى و تێکدان بۆتەوە ..
لەنێو لاپەڕە پەرش و بڵاوەکانى مێژوودا چەند ئاماژەیەک هەیە بۆ ناوى (جولندى) لەوانە:
1- جوڵندى (لەقیتى کورى مالیک )لەسەردەمى خەلافەتى ئیسلامیدا(١١-٦٥٦ک) والى بووە ،بەس ئەمەیان دوورە لەمێژووى قەڵاکە.
2- جۆڵۆنى ئەویش یەکێک بووە لە والیەکان کەلەکتێبى (مسالک وممالک)دا هاتووە، بەڵام ئەم کەسایەتیە لە ناوچەکانى کەنداوى عەرەبى فەرمانڕەوا بووە.
3- جوڵۆنى کوڕى کرکر کوڕى سەعیدى کورى مەسعود کوڕى جەیفەرى کورى جوڵندى یەکەم.
4- بەیتى جۆڵۆنى – لە توحفەى موزەفەریەى ئۆسکارمان ، کە بەیتێکى نێو ئەو کتێبەیە.
بەڵام هەندێک لە گێڕانەوە مێژووییەکان باس لەوەدەکەن ( ئەم قەڵایە مێژووەکەى دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمى هاتنى مەغۆلەکان ) بۆ ئەم ناوچەیە ….
*** بەڵام تۆفیق وەهبى بەگ لەگۆڤارى (الکاتب) ژمارە (٢) دا بابەتێکى بەناونیشانى (قلعە کیانیە فی الشمال العراق ) لەساڵى ١٩٥٨ بڵاوکردۆتەوە ، باس لەوە دەکات کە هەندیک زانیارى لە دوو کەسایەتى بەناوى (عەبدولرەحمانى موفتى و على شوقى ) وەرگرتووە لەسەر قەڵاکە،مێژوەکەى دەگێڕێتەوە بۆ سەردەمى مادەکان (٧٠٠-٥٥٠ پێش زاین).

-بەهەرحاڵ ئەم شوێنەوارە لەساڵى ١٩٤٩ وەک یەکێک لە شوێنەوارەکانى عێراق دەزگاى گشتى شوێنەوارى عێراقى تۆمارى کردووە…
*ئێستا بەشێک لە دیوار و سەقفى هەندێک ژوورەکان و بناغەکان و حەوزى ئاو و شوێنەوارى ئاڤدزەکەى ماوە.لەکۆتایى مانگى چوارى ٢٠١٦دا لەگەڵ مامۆستایانى بەڕێز(م.سادق و م.عەبدوڵڵا و م.ڕێبوار) سەردانى شوێنەوارەکەمان کرد و دواى هیلاکیەکى زۆر گەیشتینە شوێنەوارەکە بەڵام بەداخەوە هیچ گرنگیەکى پێنەدراوە و بەشێکى زۆرى وێران بووە..

* نوسينى :ژيلوان هه‌ڵه‌دنى

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About زريان احمد

Check Also

kol-ve-bacak-kesme-osmanli-iskenceleri-e1380123857523

شوناسی کوردی لە ئیمپراتۆرێتیی عوسمانیدا

جانێت کلین و. لە ئینگلیزییەوە: عەتا قەرەداخی بەشێک لەو چاکسازییە بەرفراوانەی، کە حکوومەتی ناوەندی عوسمانی …