Home / بەشی مێژووی كورد / باسێکی مێژوویی لەسەر گوتیەکان

باسێکی مێژوویی لەسەر گوتیەکان

باسێکی مێژوویی لەسەر گوتیەکان

received_1985576255031975

به‌شی یه‌که‌م:

گووتییەکان کۆمەڵێکی دێرینی کوردستانی بوون واتە نەتەوەیەکی دێرینی زاگرۆسین(یەکێکن لەو نەتەوانەی کەنەتەوەی ئێستەی کوردیان لێ پێکهاتووە)ئەم نه‌ته‌وه‌یه‌له‌باشووری ده‌شتی شاره‌زوورژیاوه‌ن واته‌له‌ناوچه‌ی نێوان زێی بچووک ورووباری سیروان ژیاوه‌ن.نه‌ته‌وه‌یه‌کی به‌هێزوئازاوشه‌ڕکه‌ربوون وه‌توانییان به‌سه‌رکردایه‌تی ئیمپراتۆرئه‌نناتووم(3146- ؟پ.ز)لەساڵی(3146پ.ز)ئیمپراتۆرەکەیان دابمه‌زرێنن لەسەرخاکی کوردستان وەشاری ئەربخاواتە کەرکوکی ئێستەپایتەخییان بووە،وه‌له‌گه‌ڵ ئیلامییه‌کان(ئیلامییه‌کان کۆمەڵێکی دێرینی کوردستانی بوون واتەنەتەوەیەکی دێرینی زاگرۆسین واته‌یەکێکن لەو نەتەوانەی کەنەتەوەی ئێستەی کوردیان لێ پێکهاتووە)شه‌ڕیان کردووه‌.وه‌له‌لای زۆربه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی تری ئه‌وسه‌رده‌مه‌ گووتییه‌کانیان به‌که‌سانه‌ێکی شه‌ڕکه‌روئازاوچاونه‌ترس وقاره‌مان داناوه‌که‌که‌سانیکی باڵابه‌رزوچوارشانه‌وکه‌ته‌بوون وه‌سپی پێست بوون.وه‌به‌شێک له‌گووتییەکان به‌ماوه‌یه‌کی زۆر به‌رله‌داگیرکردنی عێراق ‌به‌ره‌و‌خوارووی عێراق کۆچیان کردووه‌ وه‌ توانیان بنه‌ماڵه‌ی چواره‌می ده‌وڵه‌ته‌شاری کیشی سۆمه‌ریی پێکبهێنن.‌رێزیه‌کی تایبه‌تیان له‌ئافره‌ت گرته‌وه‌وته‌نانه‌ت چه‌ندان ئافره‌تیان گه‌یشتووه‌ته‌پله‌ی فه‌رمانده‌یی سوپاوه‌ئافره‌ته‌یه‌کی گووتییه‌کان به‌ناوی شاژنه‌کوبابا بۆیه‌که‌م جار له‌مێژووی مرۆڤایه‌تیدا‌فه‌رمانڕه‌وایی کردووه.تاوه‌کو ئێسته‌ نازانرێت شاژنه‌کوبابه‌له‌ساڵی چه‌ند له‌دایک بووه‌ دواترهاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئیمپراتۆرهابیللۆم ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای گووتییه‌کان کردووه‌.نازانرێت وه‌له‌ته‌مه‌نی چه‌ندساڵییدا بووه‌ بووه‌ته‌ شاژنی ده‌وڵه‌ته‌شاری کیشی سۆمه‌ریی.یه‌که‌مین ژنه‌ که‌توانیوتی بگاته‌ ده‌سه‌ڵات وفه‌رمانڕه‌وایی وڵات بکات به‌ڵام هه‌ندێک سه‌رچاوه‌ی مێژوویی شاژنه‌کوبابه‌به‌چواره‌مین شاژنی مێژوودائه‌نرێت به‌ڵام به‌شی زۆری سه‌رچاوه‌کان ئه‌م شاژنه‌به‌یه‌که‌مین شاژنی مێژوو دائه‌نرێت.ئه‌م شاژنه‌یه‌که‌مین که‌سی بنه‌ماڵه‌ی کیشی سێیه‌مه‌ له‌ده‌وڵه‌ته‌شاری کیشی سۆمه‌ریی ده‌سه‌ڵات بگرێته‌ده‌ست وه‌ماوه‌ی(100)ساڵ فه‌رمانڕه‌وایی کردووه‌له‌سه‌ده‌ی بیست(20)ی پێش زایین دا.سه‌رچاوه‌ی مێژووییه‌کان ئه‌ڵێن شاژنه‌کوبابه‌ پێش ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بگرێته‌ده‌ست کاری مه‌یی فرۆشی کردووه‌.هه‌رووه‌ها یه‌که‌مین ژنه‌له‌مێژوودا سه‌رکردایه‌تی سوپای کردووه‌ توانیوه‌یه‌تی شاشارومه‌ترپادشای ده‌وڵه‌ته‌شاری ماری له‌سوریای ئێسته‌ بشکێنێت وه‌ هه‌ووه‌هاتوانیوه‌یه‌تی شاپوزور نیراخ پادشای ده‌وڵه‌ته‌شاری ئه‌کشاکی سۆمه‌ریی بکوشێت‌‌،په‌رستگه‌ی ئه‌یساکیلای دورست کردووه‌،وه‌دوای مردنی کوڕه‌که‌ی که‌ناوی ئیمپراتۆربوزورسوین ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ته‌شاری کیشی گرتۆته‌ده‌ست وه‌بووه‌ته‌یه‌که‌مین پادشای بنه‌مای چواره‌می کیشی سۆمه‌ریی.گووتییه‌کان نه‌ته‌وه‌یه‌کی ژیاری بوون وه‌زیره‌ک وشاره‌زاوهوشیاربوون له‌به‌رێوه‌بردنی کاروباری کارگێری وده‌وڵه‌تداره‌ی دا بۆیه‌که‌م جارله‌مێژووی مرۆڤایه‌تی پادشاکانیان به‌هه‌ڵبژاردن دیاریی کردووه‌ واته‌به‌سیسته‌می پشتاوپشت دیاری نه‌کراوه‌ وه‌شیوازی هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌ده‌نگدانی ڕاسته‌وخۆیی جه‌ماوه‌ری نه‌بووه‌ به‌ڵکو شێوازی په‌رڵه‌مانییان په‌یڕه‌وکردووه‌ ئه‌وه‌یش به‌کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رکرده‌سه‌ربازییه‌کان وسه‌رۆک هۆزه‌کان وڕیشسپییان بووه‌ له‌چوارچێوه‌ی ئه‌نجوومه‌نێکی پیراندا که‌یه‌کێکیان له‌نێوان خۆیاندا هه‌ڵبژاردووه‌بۆئه‌وه‌ی ببێته‌‌ئیمپراتۆری گووتییه‌کان،وه‌ئه‌وکه‌سه‌شی هه‌ڵئه‌بژێردرا وه‌کو ئیمپراتۆر‌سه‌رکرده‌یه‌کی سه‌ربازی دیاربووه‌ بۆئه‌وه‌ی بتوانێت له‌به‌رامبه‌ربه‌‌هێرشی دوژمنان ڕابووه‌ه‌سێت وتووشی شکستیان بکات.وه‌به‌پێی سه‌رچاوه‌مێژووییه‌کان ‌گووتییه‌کان یه‌که‌م نه‌ته‌وه‌بوون له‌مێژوودا ‌دیلی شه‌ڕیان کردۆته‌کۆیله‌وله‌کێلگه‌کان وماڵه‌کاندا کاریان پێ کراوه‌.ئه‌وان خواوه‌ندی(ئارابخا)یان په‌رستووه‌ وه‌هه‌رووه‌ها خواوه‌ندێکی تریان هه‌بووه‌ به‌(ئه‌بوو بلاب)‌‌.وەگووتییه‌کان چەندان جارلەگەڵ ده‌وڵه‌تی ئاکادییه‌کان لەباشووری عێراقی ئێستە شەڕیان کردووە،ئیمپراتۆرلاسیراب که‌یه‌کێک بووه‌له‌وپادشاگووتییانه‌ی شه‌ری ئاکادییه‌کانی کردووه‌،وه‌هاوسه‌رده‌می پادشای ده‌وڵه‌تی ئاکادییه‌کان سارگۆنی ئاکادی(2334-2279پ.ز)بووه‌که‌یه‌که‌م پادشای ده‌وڵه‌تی ئاکادییه‌کان بووه‌،که‌شه‌ڕی له‌گه‌ڵ کردووه‌وئیمپراتۆرلاسیراب به‌رده‌نووسێکی به‌یادگاری سه‌رده‌می خۆی به‌جێ هێشتووه‌ که‌به‌زمان وخه‌تی ئاکادییه‌کان نووسراوه‌ به‌مه‌ش ئه‌وه‌ده‌رئه‌که‌وێت که‌گووتییه‌کان بێجگه‌له‌زمانی گووتییه‌کانی خۆیان زمانی ئاکادییان به‌کارهێناوه‌وه‌پادشایه‌کی تری گووتییه‌کان ناویئیمپراتۆرسارلیگاب(2223-2218پ.ز)بووه‌ که‌داوای ‌‌خواوه‌نده‌کانی وه‌کو(ئیستاروسین)کردووه‌ له‌شه‌ڕه‌کانی دا به‌سه‌ردوژمنانی سه‌ربکه‌وێت.وه‌له‌ساڵی(2218پ.ز)سوپای ده‌وڵه‌تی ئاکادییه‌کان به‌سه‌رکردایه‌تی پادشانارامسین(2255-2218پ.ز)هیرشی کرده‌سه‌رگووتییه‌کان سه‌ره‌تاتوانی سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت وپێشڕه‌ویی بکات بۆناوخاکی کوردستان ئه‌وه‌بووسوپای ئیمپراتۆریای گووتییه‌کان به‌سه‌رکردایه‌تی ئیمپراتۆرئیریدو پزێر(2218-2198پ.ز)به‌ڕه‌نگاری داگیرکه‌رانی ئاکادییه‌کان بووه‌،وه‌توانی تای ته‌رازووی شه‌ڕه‌که‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئیمپراتۆره‌که‌ی بگۆرێت وسه‌رکه‌وت به‌سه‌رپادشانارامسین(2255-2218پ.ز)داوه‌توانی پادشانارامسین(2255-2218پ.ز)بکوشت وتوانی ده‌ست بگرێت به‌سه‌ربه‌شێکی گه‌وره‌ی ده‌وڵه‌تی ئاکادییه‌کان به‌شاری نیپووری شاری پیرۆزیان له‌باشووری وڵاته‌که‌یان ئه‌وه‌یش به‌هۆی هه‌بوونی ژماره‌یه‌کی زۆرله‌گووتییه‌کان له‌ناوریزه‌کانی سوپای ده‌وڵه‌تی ئاکادییه‌کان،وه‌کاتێک ئیمپراتۆرئیلۆلوومیش(2198-2192پ.ز)بووه‌ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای گووتییه‌کان مردنی پادشای ده‌وڵه‌تی ئاکادییه‌کان پادشاشارکه‌لی شارری(2218-2193پ.ز)به‌هه‌ڵزانی هیرشی کرده‌سه‌رده‌وڵه‌تی ئاکادییه‌کان وتوانی به‌شێکی زۆرله‌خاکی وڵاته‌کیان داگیربکات.که‌ئه‌وه‌ش بووه‌سه‌ره‌تای ڕووخاندنی ده‌وڵه‌تی ئاکادییه‌کان.وه‌چه‌ندان جارشه‌ڕوپێکدادانی سه‌ربازی له‌نیوان سوپای ئیمپراتۆریای گووتییه‌کان وسوپای ده‌وڵه‌تی ئاکادییه‌کان به‌رپابووه‌ ،ئه‌وه‌بوولەساڵی(2154پ.ز)ئیمپراتۆرئه‌مبیا(ئیمتا)(2154-2151پ.ز)ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای گووتییه‌کان به‌سه‌رکردایه‌تی سوپای ئیمپراتۆریای گووتییه‌کان هێرشی کرده‌سەرشاری ئاکادی پایتەختی ده‌وڵه‌تی ئاکادییه‌کان وەکۆتاییان پێهێناوەوپادشاشوتورول(2169-2154پ.ز)پادشای ده‌وڵه‌تی ئاکادییه‌کان به‌دیل بگرێت وه‌دواترکوشتی وه‌توانییان زۆربه‌ی په‌رستگاوخواوه‌نده‌کانی ده‌وڵه‌تی ئاکادییه‌کان وێران بکه‌ن وه‌گه‌نجینه‌کانیان به‌تاڵان به‌رن وه‌بۆهه‌تاهه‌تایه‌بووه‌نه‌ به‌شێک له‌مێژوو،وه‌هه‌رووه‌هابۆیه‌که‌م جارله‌مێژووی میزۆپۆتامیاومرۆڤایه‌تیدا ئیمپراتۆریای گووتییه‌کان کۆتایی بهێنن ده‌وڵه‌تێکی دێرینی ئه‌وسه‌رده‌مه‌ئه‌وه‌یش ده‌وڵه‌تی ئاکادییه‌کان بووه‌‌.پوزودرسویین(2074-2049پ.ز)که‌حه‌ڤده‌یه‌مین ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای گووتییه‌کان بووه‌له‌عێراقی ئێستە،له‌ساڵی(2074پ.ز)بنه‌ماڵه‌ی چواره‌می ده‌وڵه‌ته‌شاری کیشی سۆمه‌رییه‌کان دامه‌زراند.وه‌هه‌رووه‌هائیمپراتۆریای گووتییه‌کان بووه‌تاساڵی(2029پ.ز)عێراقی ئێستەیان لەژێردەسەڵاتدابووە.کەئەکاتە(125ساڵ و40ڕۆژ)وەلەوماوەدا بیست ویەک پادشا فەرمانڕەوایی کردووە وەدواتر دەسەڵاتیان لەساڵی(2029پ.ز)لەعێراقی ئێستە نەماوە واته‌له‌وساڵه‌دا له‌عێراقی ئێستەده‌رکران ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن سوپای ده‌وڵه‌ته‌شاری ئووروکی سۆمه‌ری به‌سه‌رکردایه‌تی پادشا ئوتووهیگال(2030-2027پ.ز)بووه که‌توانی ئیمپراتۆرتیرگان(2029پ.ز)‌تێکبشێنێت وخۆی وهاوژینه‌که‌ی وکوڕه‌که‌ی به‌دیل بگرێت وه‌بیانکوشێت.سه‌باره‌ت به‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیمپراتۆریای گووتییه‌کان له‌باشووری عێراقی ئێسته‌ هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی مێژوویی سه‌رده‌می ئه‌وده‌سه‌ڵاتیان یه‌کێک بووه‌ له‌خراپترین سه‌رده‌مه‌کان به‌ڵام له‌ڕاستیه‌دا وانه‌بوو هه‌رچه‌نده‌سه‌ره‌تاوڵاته‌کیان وێران کردوبه‌تاڵان برد،به‌ڵام دواتروڵاته‌کیان ئاوه‌دان کردووه‌وئاسایشیان تێدابه‌رقه‌رارکردووه‌وشارستانیه‌ت پێشکه‌وت وبازرگانی گه‌شه‌ی سه‌ندوبوژایه‌وه.وه‌هه‌رووه‌ها‌ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی چواره‌می ده‌وڵه‌ته‌شاری کیشی سۆمه‌رییه‌کان له‌به‌بنچینه‌داله‌گووتییه‌کان بوون تاساڵی(1932پ.ز)به‌رده‌وام بوو.وەدوای نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی ئیمپراتۆریای گووتییه‌کان له‌عێراقی ئێسته‌له‌ساڵی(2029پ.ز)گه‌ڕانه‌وه‌بۆکوردستان تاساڵی(843 پ.ز)فەرمانڕەواییان کردووه‌وەلەوساڵدا لەلایەن سوپای ئیمپراتۆریای ئاشوورییه‌کان کۆتایی بەدەسەڵاتیان هێنرا،وەبەشێکی زۆریان بۆئیمپراتۆریای میدییەکان(مادەکان)کۆچیان کردوەدەوری دیاریان لەوئیمپراتۆریاکوردستانییەگێڕا،وه‌تاساڵی(539پ.ز)ناویان هه‌بووه له‌مێژوودا‌،بەڵام دواتر بەشێکی زۆریان بەرەو ئەوروپاکشان بەڵام نازانرێت لەسەدەیەکدا بۆئەوروپاڕۆیشتوون.لەسەدەی سێی زایینی لەئیمپراتۆریای ڕۆمادا لەسەرشانۆی سیاسی وسەربازی ئەو سەردەمە دەرکەوتن واته‌دووباره‌گه‌ڕانه‌وه‌بۆناوگۆره‌پانی سیاسه‌تی ئه‌وسه‌رده‌مه‌ به‌ڵام ئه‌مجاره‌ له‌خۆرهه‌ڵات نابه‌ڵکوله‌خۆرئاواوئه‌وروپادا،وەهه‌رووه‌هالەساڵی(286ز)گووتییەکان بوونەدوو بەش واتەبوونەگووتییەخۆرهەڵاتییەکان وگووتییەخۆرئاواییەکان.

ناوی ئیمپراتۆرەکانی ئیمپراتۆریای گووتییه‌کان
آ/ناوی ئیمپراتۆرەکانی ئیمپراتۆریای گووتییه‌کان پێش داگیرکردنی پایتەختی ده‌وڵه‌تی ئاکادییه‌کان لەباشووری عێراقی ئێستە:
یه‌که‌م/ئیمپراتۆرئه‌نناتووم(3146- ؟پ.ز).
دووه‌م/؟.
سێیه‌م/ئیمپراتۆرلوگال زاکیس(؟-؟پ.ز).
چواره‌م/؟.
پێنجه‌م/چه‌ندان ئیمپراتۆر.
شه‌شه‌م/ئیمپراتۆرلاسیراب(؟-؟پ.ز).
حه‌وته‌م/ئیمپراتۆرسارلیگاب(2223-2218پ.ز).
هه‌شته‌م/ئیمپراتۆرئیلۆلوومیش(2198-2192پ.ز).
نۆیه‌م/ئیمپراتۆر ئیریدو پزێر(2218-2198پ.ز).
ده‌یه‌م/ئیمپراتۆرئیلۆلوومیش(2198-2192پ.ز).
یازده‌م/له‌وانه‌یه‌ نزیکه‌یی شه‌ش یان حه‌وت ئیمپراتۆربووه‌ یان زیاتربووه‌.
ب/ناوی ئیمپراتۆرەکانی ئیمپراتۆریای گووتییه‌کان پاش داگیرکردنی پایتەختی ده‌وڵه‌تی ئاکادییه‌کان لەباشووری عێراقی ئێستە:
یه‌که‌م/ئیمپراتۆرئه‌مبیا(ئیمتا)(2154-2151پ.ز) 3ساڵ.
دووه‌م/ئینگه‌شوشی یه‌که‌م(ئینگیشو)(2151-2145پ.ز) 6ساڵ.
سێیه‌م/سالارلاب(کیکی لاب)(2145-2139پ.ز) 6ساڵ.
چواره‌م/شولمه‌ر(یالاگاش)(2139-2133پ.ز) 6ساڵ.
پێنجه‌م/ئیلویلویمش(2133-2127پ.ز) 6ساڵ.
شه‌شه‌م/ئینی ماناکش(ئیلی ماباکش)(2127-2122پ.ز) 6ساڵ.
حه‌وته‌م/ ئینگه‌شوشی دووه‌م(ئیکش هوش-ئیگه‌شایوش)(2122-2116پ.ز) 6ساڵ.
هه‌شته‌م/ئیرلگێب(یارلاگاب)(2116-2101پ.ز) 15ساڵ.
نۆیه‌م/ئیباته‌(2101-2098پ.ز) 3ساڵ.
ده‌یه‌‌م/ئیالاکا(یارلا-ئیالانگاب)(2098-2095پ.ز) 3ساڵ.
یانزه‌یه‌م/کوروم(2092-2092پ.ز) 1ساڵ.
دوانزه‌یه‌م/هابیلکین(2091-2088پ.ز) 3ساڵ.
سیازده‌یه‌م/لائه‌رابووم(2088-2086پ.ز) 2ساڵ.
چوارده‌یه‌م/ئیرانووام(2086-2084پ.ز) 2ساڵ.
پانزده‌یه‌م/(2084-2083پ.ز) 1ساڵ.
شازه‌ده‌یه‌‌‌م/هابللوم(2083-2081پ.ز) 2ساڵ.
حه‌ڤده‌یه‌م/پوزودرسویین(2081-2074پ.ز) 7ساڵ.وه‌دواتر بنه‌ماڵه‌ی چواره‌می شاهانه‌ی ده‌وڵه‌ته‌شاری کیشی سۆمه‌ری پێکهێناوه‌.
هه‌شتده‌م/ئه‌یارلاگاندا(2074-2067پ.ز) 7ساڵ.
نۆزده‌یه‌م/سی ئووم(2067-2060پ.ز) 7ساڵ.
بیسته‌یه‌‌م/نادیار(2060-2029) 31ساڵ.
بیست ویه‌که‌م/تیریگان(2029) 40ڕۆژ.
ج/ ناوی پادشاکانی بنه‌ماڵه‌ی چواره‌می شاهانه‌ی ده‌وڵه‌ته‌شاری کیشی سۆمه‌ری:
یه‌که‌م/پوزودرسویین(2074-2049پ.ز) 25ساڵ.
دووه‌م/یوور زابابا(2049-2009پ.ز) 40ساڵ
سێیه‌م/زیمودار(2009-1979پ.ز) 30ساڵ.
چواره‌م/ئووسی واتار(1979-1972پ.ز) 7ساڵ.
پێنجه‌م/ئیشارموتی(1972-1961پ.ز) 11ساڵ.
شه‌شه‌م/ئیشامی شاماش(1961-1950پ.ز) 11ساڵ.
حه‌وته‌م/شوئیلیشو(1950-1939پ.ز) 11ساڵ.
هه‌شته‌م/ناننییا(1939-1932پ.ز) 7ساڵ.

سه‌رچاوه‌:
1-خه‌سره‌وگۆران:کوردستان له‌میژوودا چاخه‌کۆنه‌کان(100هه‌زارساڵ پ.ز-400ی زایین)-وه‌-ئاسۆکه‌ریم-به‌رگی یه‌که‌م-هه‌ولێر2001ز.
2-فاضل قه‌ره‌داغی:مێژووی دێرینی کوردستان-کتێبی یه‌که‌م-سلێمانی2004ز.
3-قادرئه‌حمه‌دی:کوردومێژوو-سلێمانی2005ز.
4-یاسین سابرساڵح:ئینسایکڵۆپیدیای گشتی-سلێمانی2005ز.
5-د.حه‌به‌وڵڕه‌حمان قاسملوو:کوردستان وکورد-وه‌:عه‌بدوڵڵاخه‌سه‌ن زاده‌-هه‌ولێر2007ز.
6-کۆزادمه‌حمه‌دئه‌حمه‌د:کوردستانی ناوه‌ڕاست له‌نیوه‌ی یه‌که‌می هه‌زاری دووه‌می پ.ز-سلیمانی2007ز.
7-مه‌نسور مه‌خدوم:گرنگی کوردوکوردستان له‌قۆناغه‌مێژووییه‌کانی ئێران تاسه‌رده‌می ئه‌فشاریه‌-وه‌:ره‌فعه‌ت مورادی-هه‌ولێر2008ز.
8-سه‌ید که‌مال ئیبراهیمی:کوردستان پێش له‌ڕووخاندنی نه‌ینه‌وا-سلێمانی2008ز.
9-شاخه‌وان فایه‌ق ئه‌لیاسی:نه‌ته‌وه‌کۆنه‌کانی کوردستان-هه‌ولێر2008ز.
10-که‌مال بورکای:کوردوکوردستان-وه‌:عه‌لی فه‌تحی-هه‌ولێر2008ز.
11-عه‌لی ئه‌کبه‌رسه‌رفرازوبه‌همه‌ن فه‌یروزمه‌ندی:دێرینه‌ناسی وهونه‌ر له‌سه‌رده‌مه‌مێژوویه‌کانی ده‌وڵه‌تی مادوهاخامه‌نشی-به‌رگی یه‌که‌م-وه‌:وریاقانیع-هه‌ولێر2009ز.
12-حه‌بیبوڵڵای تابانی:زنجیره‌ لێکۆڵینه‌وه‌کانی(هاونه‌ته‌وه‌یی کوردوماد)(چاوگه‌-ڕه‌گه‌ز-مێژووی شارستانیه‌ت)-وه‌-جه‌لیل گادانی-هه‌ولێر2010ز.
13-روقیه‌بهزادی:ئاریایی ونائاریایی له‌روانگه‌ی کۆنی مێژوودا-وه‌:فه‌رهاد خۆشناو-هه‌ولێر2011ز.
14-مه‌حمود شاکر:مێژووی شارستانیه‌ته‌کان-به‌رگی یه‌که‌م-وه‌:مووسا مه‌حمه‌د عه‌بدوڵڕه‌حمان ونیهادجه‌لال حه‌بیب الله‌-سلیمانی2011ز.
15-د.جه‌مال ڕه‌شید ئه‌حمه‌دود.فه‌وزی ڕه‌شید:مێژووی کۆنی کورد-وه‌:ملکۆ که‌لاری-سلێمانی2011ز.
16-د.یوسف مه‌جیدزاده‌:مێژووی شارستانیه‌تی میزۆپۆتامیا-به‌رگی دووه‌م-وه‌:سه‌میر حوسىێن-سلێمانی2012ز.
17-د.محه‌مه‌د مه‌حموود مه‌نده‌لاوی:مێژوو وشارستانییه‌تییکورد-وه‌:محه‌مه‌د وه‌سمان-هه‌ولێر2012ز.
18-عومه‌ر ئیسماعیل مارف:تۆماره‌کانی مێژوو-سلێمانی2013ز.
19-ویل دورانت: مێژووی شارستانییه‌ت-به‌رگی یه‌که‌م-وه:عه‌بدوڵڵاڕه‌سوڵی-سلێمانی2014ز.
20-ئینته‌رنێت-ویکیپیدیای ئازاد.

ئا:چۆمان ته‌قێدین

Hamid

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About زريان احمد

Check Also

119095056_3275492369233076_6105125648834508866_n

سابیر بەگ یەکێک لە سمبولەکانی شۆڕشی شێخ مەحموود ‏۱۸۹۳ — ۱۹۲۷

‏ نوسینی: مامۆستا عەبدولقادر شکاک ۲۱ ئازار / ۲۰۱۹ لەناو هەموو شۆڕشەکانی گەلانی ڕزگاریخوازدا زۆر …