Home / ناوداران / نووسەرێکی کورد گۆڕی فەقێی تەیران دەدۆزێتەوە

نووسەرێکی کورد گۆڕی فەقێی تەیران دەدۆزێتەوە

بەکر شوانی

Gori Feqé Teyran 1

 کێلی گۆڕەکەی فەقێی تەیران

نووسەر و توێژەری کورد خالید سادینی لە وتارێکدا بە ناوونیشانی “دۆزینەوەی گڵکۆی فەقێی تەیران” کە بە زمانی تورکی نووسراوە و لە چەند پێگەیەکی ئینتەرنێتدا بڵاو کراوەتەوە، ئاماژەی کردووە بۆ دۆزینەوەی گۆڕی شاعیری کلاسیکی کورد فەقێی تەیران.

سادینی وەك لە وتارەکەدا باسی کردووە، ماوەی ٢٠ ساڵە خەریکی کۆکردنەوەی بەرهەمی ئەدەبیاتی کوردیی کۆن و فۆلکلۆرە و تا ئێستا لەو بوارەدا چەند کتێبێکی بە شێوەزاری کوردیی سەروو بە چاپ گەیاندووە. زۆر بەتایبەتیش لەسەر ئەدەبیاتی فەقێی تەیران کاری کردووە و هەڵوەدای دۆزینەوەی گۆڕەکەی بووە. سادینی سەبارەت بە دۆزینەوەی گۆڕی فەقێی تەیران دەنووسێت: “فەقێی تەیران لە چامە درێژەکەی خۆیدا بەناوی (دلۆ ڕابە) مێژووی لە دایکبوونی خۆی داناوە کە ساڵی ٩٧١ی کۆچی بەرامبەر بە ساڵی ١٥٩٠ی زایینییە. بەڵام بۆچوونی جیاواز لە بارەی مێژووی مردنییەوە هەبوو…” پاشان سادینی باس لەوە دەکات کە لە ڕێی برادەرێکییەوە توانیوێتی گۆڕی فەقێی تەیران لە گوندی شاندیسی قەزای هیزانی سەر بە پارێزگای بتلیس بدۆزێتەوە و وەك لە وێنەکاندا بەدی دەکرێت، سەرباری تێپەڕبوونی سێ سەدە و نیو بەسەر مردنیدا، کێلی گۆڕی فەقێی تەیران بەباشی ماوەتەوە.

Gundi Shandis

گوندی شاندیس

فەقێی تەیران ساڵی ١٥٩٠ لە ناوچەی مکویس کە لەم ڕۆژگارەدا بووە بە قەزای باخچەسەرای سەر بە پارێزگای وان، لە دایك بووە. لە ناو کوردەواریدا وا باو بووە کە ئەم شاعیرە زمانی مەل و باڵندەی زانیوە و گفتوگۆی لەگەڵدا کردوون، بۆیە ناسناوی “فەقێی تەیران”ی بەسەردا بڕاوە. بەناوبانگترین چامە شیعرییەکانی فەقێی تەیران بریتین لە: (قسەکانی ئەسپی ڕەش، شێخی سەنعان، بەسەرهاتی بەرسیا و چەندانی تر.) پاش ئەوەی گۆڕی شاعیر دۆزرایەوە، بەیەکجارەکی ڕوون بووەوە کە لە ساڵی ١٠٤١ کۆچی بەرامبەر بە ١٦٦٠ی زایینی کۆچی دوایی کردووە.

x240-lIj

وێنەیەکی خەیاڵیی فەقێی تەیران

تێبینی: وێنەکان لە ماڵپەڕی تورکی “ئیلکە خەبەر” وەرگیراون.

About دیدار عثمان

Check Also

جینۆسایدی ئەمریکی بۆ “هیندییە سوورەکان”،  ڕاستییە مێژووییەکان‌و بەڵگە سەلمێنراوەکان

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی چین، ساڵی٢٠٢٢ لە ئینگلیزییەوە: محەمەد حەمەساڵح تۆفیق زاراوەی “جینۆساید”، کە لە وشەی …