Home / مێژووى جیهان / ‌نهێنی شاردنەوەی شوێن گۆڕی موعەمەر قەزافی و بن لادن و عومەر موختار و گیڤارا لەچیدایە؟

‌نهێنی شاردنەوەی شوێن گۆڕی موعەمەر قەزافی و بن لادن و عومەر موختار و گیڤارا لەچیدایە؟

131020161817600_gevara13102016bb

‌نهێنی شاردنەوەی شوێن گۆڕی موعەمەر قەزافی و بن لادن و عومەر موختار و گیڤارا لەچیدایە

هەندێك دەیانەوێت شوێنی بەخاسپاردنی سەركردەیەك بشارنەوە تا بۆ تاهەتا لاپەڕەی دابخرێت و لەبیر بكرێت، ئەوەش لەبەر ئەوەی لایەنگرانی لەدەوری گۆڕەكەی كۆنەبنەوە و یەكبگرن، چونكە بوونی گۆڕ و سەردانكردنی كاریگەریی بۆسەر جەماوەی هەیە، ئەوەش وادەكات كار بۆ تۆڵەسەندنەوەی بكرێت، ئەگەر سەرهەڵدانی بزوتنەوەی نوێش هەیە لەكاتی گردبوونەوەی لایەنەنگرانی.

زۆرێك لە سەركردە دەركەوتووەكان لەسەر گۆڕەپانی سیاسی كوژراون،  هەیانە لە جەنگدا بووە و هەیانە بەدەستی هەمان رژێم تیاچووە، دەركەوتووترین ئەو كەسێتیانەی كە كوژراون و مشتومڕێكی گەورە لە گۆڕەپانی سیاسی لەسەر كوژرانەكەیان دروستبووە، “عومەر موختار و گیڤارا و قەزافی و بن لادن”ن.

لێرەدا كورتەیەك لەسەر باسی هەریەكەیان دەخەینەڕوو:

عومەر موختار

لە بەناوبانگترین كەسێتییە سیاسییەكانی سەر گۆڕەپانی لیبیا بوو، بە شێخی شەهیدەكان و شێخی موجاهدین و شێری بیابان باودەبرا،  چونكە عاشقی خۆڵی خاكی نیشتمانەكەی بوو، داگیركردنی ئیتاڵی رەتكردەوە، بۆیە بەرەیەكی مقاوەی پێكهێنا و لەو رێگەیەوە هێرشی كردە سەر ئیمپریالیزم، بەڵام لە كۆتاییدا بە شێوەیەكی زۆر كاریگەر لەسێدارەدرا، دوای لە سێدارەدانیشی، زۆرێك لە خەڵكی هاوسۆزبوون لەگەڵیدا و تەنانەت فەرماندەی سوپای ئیتاڵیاش وەك سڵاوكردن لەو پاڵەوانەی كە دژایەتی داگیركاریی كرد كڵاوەكەی بۆ بەرزكردەوە، وێڕای ئەوەی لەسێدارەدانی عومەر موختار لەنێو ئاپۆرەی خەلًكدا ئەنجامدرا، بەڵام ئەو شوێنەی تێیدا بەخاكسپێردراوە تائێستاش نادیارە و كەس شوێنی بەخاسپاردنی نازانێت.

ئەرنستۆ چی گیڤارا

ئەو كەسێتییە شۆڕگێڕە، بە دەركەوتووترین كەسێتی شۆڕشی كوبا دادەنرێت، تەنانەت بەناوبانگترینە كەسێتییە جیهانییەكان كە خۆشەویستی هەموانی بەلای خۆیدا راكێشاوە،  گیڤارا هەموو جۆرەكانی ستەمی رەتكردەوە داوای كرد لەبەرانبەر ستەمدا بێدەنگ نەبن، هەموو نەتەوەكانیشی هاندا داوای مافەكانیان لە فەرمانڕەواكانیان بكەن، وێڕای ئەو هەموو قوربانییەی كە گیڤارا پێشكەش بە گەلەكەی و مرۆڤایەتی كرد، بەڵام كەوتە داوای ناپاكییەوە و بە دەستی كۆمەڵێك سەباز كوژرا كە سەر بە سوپای پۆلیڤیا بوون، قسەیەكی زۆر لەسەر تەرمی گیڤارا هەیە، هەندێك دەڵێن، سوتێنراوە دوای ئەوەی دەستەكانیان بڕیوە، بەڵام تائێستاش تەئكید لەسەر راستی ئەو قسانە نەكراوتەوە.
موعەمەر قەزافی

سێیەم كەسێتییە كە مشتومڕێكی زۆری لەسەر گۆڕەپانی سیاسی دروستكردووە، سەرۆكی پێشووی لیبیا گەلەكەی لە دژی راپەڕی و داوایان لێكرد دەست لەكاربكێشێتەوە، بەڵام گوێی بەو داواكارییە نەدا و بەكرێگیراوێكی زۆری بۆ پشتیوانی لەخۆی كۆكردەوە لە دژی گەلەكەی، بەڵام كۆتایی ئەو سەرۆكە كەس پێشبینی نەدەكرد، لەلایەن گروپێك لە شۆڕشگێڕانەوە دەستگیركرا و وێنەكەكانی لەڕێی كەناڵە هەواڵییەكان و ۆرۆژنامە جیهانییەكان بە كوژراوی بڵاوكرایەوە، تائێستاش كەس نازانێت كێ‌ كوشتی، هەندێك لە پێگە هەواڵییەكان رایانگەیاند كە هێزەكانی هاوپەیمانی ناتۆ كوشتویانە، هەندێكی تر دەڵێت بەدەست گروێك لە هێزەكانی ئۆپۆزسیۆن كوژراوە، دوای كوراژنی قەزافی شوێنی تەرمەكەی شاردرایەوە و تائێستاش نازانرێت گۆڕەكەی لە كوێیە.

ئوسامە بن لادن

سەركردەی رێكخراوی قاعیدە كە هەڕەشەی لە ئاسایش و سەقامگیریی ئەمریكا كرد، یەكەم كەس بوو توانی دەست لە ئەمریكا بوەشێنێتن كە بە زلهێزترینی جیهان دادەنرێت و جیهانی خستووەتە ژێر ركێفی خۆیەوە، لەو پەلامارانەدا سەنتەری بازرگانی جیهانی لە ئەمریكا تەقاندنەوە، ئەوەش بووە مایەی خراپبوونی ئابوری ئەمریكا بۆ ماوەیەك، وێڕای ئەوەی هەڕەشەی لەسەر ئاسایشی ئەمریكا دروستكرد، بەڵام لە كۆتاییدا توانرا لە ساڵی 2011دا بكوژرێت، تائێستاش شوێنی تەرمەكەی نازانرێت و قسەوباسیش لەسەر ئەوە هەیە تەرمەكەی سوتێنرابێت، یان ئەمریكا تەرمەكەی خستنبێتە نێو دەریاوە، بەڵام لەگەڵ هەموو ئەوانەدا شوێنی تەرمەكەی بن لادن تائێستا نادیارە.

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …