Home / مێژووى جیهان / گیڤارا ئایکۆنی شۆڕش و یاخی بوون ..

گیڤارا ئایکۆنی شۆڕش و یاخی بوون ..

1

گیڤارا ئایکۆنی شۆڕش و یاخی بوون ..

شادمان محمد
گیڤارا وەک دۆنکیشۆت ژیا، بەڵام وەک مەسیح مرد ..
پاش پەنجا ساڵ لە مردنی وێنەکەی بە زیندووی مایەوە ..
نابێت هیچ کات بڕوا بە نیزامی ئیمپرالی بکرێت ؟!

هۆکار چیە پاش چەندین ساڵ لە مردنی گیڤارا ئەو لە دڵی خەڵکیدا مایەوە؟ ئەو کیشوەرەکانی جیهانی تێپەڕاند، ئەو چووە ناو دڵ و سەر لاشەی زۆرێک لە مرۆڤەکانەوە، لە هەر شوێنێک شۆڕشێک یاخود یاخی بوونێک بە دی بکرێت ناو و وێنەی ئەو بە دی دەکرێت و ناوەکەی ئەو دەڵێنەوە.
لە زنجیرە چیاکانی ” سیارا ماسترا” بە سەرکردایەتی ڤیدڵ کاسترۆ دژ بە ڕژێمی پاتیستا چێ گیڤارا لە پزیشکەوە بوو بە شۆڕشگێڕ، پاش بەشداری کردن لە شۆڕشی کوبادا چی بووە هاوڵاتیەکی کوبی.
ئەو کەسێکی یاخی و قۆز بوو، دەم و چاوێکی سەرنجڕاکێش و ئەفسووناوی هەبوو، هەر لە سەرەتاوە کاریزمایەکی تێدا بەدی دەکرا، زۆر ئارەزووی فۆتۆگرافی هەبوو، ئەو کاتانەی لە مەکسیک ژیا بوو کاری وێنەگری دەکرد، ئەو بوو بە وەزیری پیشەسازی، بەشداری بووژاندنەوەی وڵاتی کرد، ئەو وەک وەزیر کاری نەکرد، بەڵکو وەک کرێکارێک شانبەشانی کرێکارەکانی تر کاری دەکرد، ئەوەش جێی سەرنجی هەمووان بوو.
چێ بوو بە ڕمز و هێمای ئازایەتی لای زۆرێک لە خەڵکی، ئەو تۆوی ئازایەتی لە خوێنیدا هەبوو، هەموو سیفەتەکانی ئازایەتی تێدا کۆببوەوە، بڕوای وابوو هەمیشە دوژمنەکەت لە نزیکەوەیە، پێویستە بەردەوام لە ئامادەیی تەواودا بیت، کاتی نەبووە بۆ قژ چاککردن، ئەو نوێنەری شۆڕش و یاخی بوون بوو.
گیڤارا ڕای وایە نابێت هیچ کات بڕوا بە نیزامی ئیمپرالی بکرێت، دواجار لە نامەکەی نهێنیدا بۆ کاسترۆ گیڤارا داوای کرد کە کوبا بە جێبهێڵێت و ڕوو بکاتە وڵاتانی تری ئەمەریکای لاتین بۆ درێژە دان بە شۆڕشی چەکداری.
گیڤارا ساڵی 1965 بووە ڕەمزی شۆڕشگێڕی لە بەرامبەر وەستانی بەرامبەر داگیرکاری ئەمریکا، دەزگاری هەواڵگیری کوبا هەستا بە گۆڕینی شێوەی چی گیڤارا و ئەویش بە دروستکردنی پاسسپۆرتی تەزویر بە مەبەستی گەیشتنی بە وڵاتی بۆلیڤیا، لە کۆتایدا گیڤارا بۆ هەمیشە کوبای نەبینیەوە.
گیڤارا سوارچاکێکی بەهێز بوو، عاشقی ئەدەب و نووسین بوو، خۆی لە کەسایەتی دۆنکیشۆت دەبینیەوە، ئەو لە سەرەتادا نەخۆشی تەنگەنەفەسی و ڕەبوەی هەبوو، ئەوەش یەکێک بوو لە هۆکارەکانی دەستگیرکردنی.
دوا سەفەری گیڤارا لە ساڵی 1967 بوو پێش مردنی دوا شەوی لە گوندی ” لاهێگێرا ” بەسەر برد، بۆلیڤیەکان گیڤارا وەک مەسیح دەبینن، دەربارەی مردنی چێ چیرۆک زۆرە، نازانین تەواو بڕوا بە کامیان بکەین، بەڵام دیارترییان ئەوە بووە لە لایەن ئەو کەسانەوە تیرۆر کرا کە پاسەوانیان دەکرد.
ئەوانەی بە ئاشکرا وا هەستیان کرد لە تیرۆرکردنی گیڤاردا سەرکەوتوو بوون بۆیە وێنەکەیان بە مردووی بڵاوکردەوە کەوتنە هەڵەوە، چونکە دواجار گیڤارا بوو بە پاڵەوان لە جیهاندا، شێوازی مردنەکەشی لە مردنی مەسیحەوە نزیک بووە چونکە پێش مردنەکەی لاشەکەی شوێنراوە و ئازار دراوە و دواتر کوژراوە، بۆیە گیڤارا بووە ڕەمزی هیواو ژیان.
پاش مردنەکەی لە ئەمەریکا خەڵکێکی زۆر گردبوونەوە و هوتافیان دەکێشا دژ بە ئەمەریکا کە تاوانبار کرا بوو لە کوشتنی گیڤارادا، دواجار گیڤارا چووە دڵی خەڵک و چووە جەستەی مرۆڤەکانەوە، کەواتە گیڤارا جگە لە ناوەکەی وێنەکەشی بە نەمری مایەوە.

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …