Home / مێژووی ئیسلام / ڕه‌چەڵەكی ئومەوییەكان

ڕه‌چەڵەكی ئومەوییەكان

omawe-0

ڕه‌چەڵەكی ئومەوییەكان
نيازنجيب محمد
ڕه‌چەڵەكی ئومەوییەكان دەگەڕێتەوە سەر ئومەوییەی كوڕی عبدوشەمسی كوڕی عەبدومەنافی كوڕی قوسەی كوڕی كیلاب , قوسەی باپیرە گەورەیان توانی دەسەڵاتی مەككە و كاروبارەكانی بگریتە دەست كە نزیكەی سێ‌ سەدساڵ هەندێك ئەڵێن پێنج سەدساڵ لە دەست هۆزی خوزاعەدا بووە .

بەم جۆرە قوسەی دەسەڵاتی ئاینی كاتی مەككەی لە دەست خۆیدا كۆكردەوە, و كاتێ‌ بە ساڵاچوو عەبدوداری كوڕە گەورەی دیاری كرد تاكاروباری مەككە و كەعبە بگریتە دەست, هەرچەندە عەبدودار شیاوی ئەو پلەیە نەبوو كەسێكی بیزرا و توڕە و ناوبانگی هیچ دیار نەبووە, بەڵام عەبدومەناف لە سەردەمی باوكیدا ناوبانگ و گەورەی بەدەست هێناو, شیاوی ئەوە بوو بكرێتە سەرداری مەككەو كەعبە, بەڵام قوسەی بە عەبدوداری وت: سوێند بە خوا دەتگەیەنمەوە بە براكانت هەرچەندە پێشت كەوتوون , كاروباری مەككە و (كەعبە)ی دایەدەست كە خۆی لە(الدار الندوة-حیجابە-لواء– سقایە –رفادە)*دەبینییەوە .

دوای مردنی قوسەی كوڕەكانی سەرپێچییان لەڕووی عەبدوداردا نەكردو ڕێزی بڕیارەكەی باوكیان گرت, بەڵام پاش مردنی عەبدودار وعەبدومەناف مناڵەكانی عەبدومەناف(عەبدوشەمس وهاشم وموتەلیب ونەوفەل) , لەسەر ئەوە ڕێك كەوتن كاروباری مەككە لە دەست ئامۆزاكانیان دەربهێنن, بەهۆی ئەمەوە ململانێ سەری هەڵدا و قوڕەیش بوو بە دوو دەستە, دەستەیەك هەواداری كوڕەكانی عەبدومەناف ودەستەكەی دی هەواداری كوڕانی عەبدودار بوون خەریك بوو جەنگێكی گەورە ڕووبدات كە زۆربەی قوڕەیشی تیا لەناوبچی, بەڵام هەردوولا ڕێك كەوتن لەسەر ئەوەی ( سقایەو رفادە) لە دەست كوڕانی عەبدومەفەناف دابێت و (حیجابە و لواء والدارالندوە)ش بۆ كوڕانی عەبدوداربێت, لەسەر ئەم دابەش كردنە مانەوە تائیسلام هات .

بەم جۆرە(رفادە‌وسقایە) مانەوە بۆ عەبدوشەمس وهاشم وادەرئەكەوێ‌ موگەلیب ونەوفەل كوڕانی عەبدومەناف لەو كاتەدا تەمەنیان كەم بوو بێت , هەروەها عەبدوشەمس پیاوێكی گەڕیدەبووە كەم لە مەككە دەمایەوە لە هەمانە كاتیشدا مناڵی زۆر بوو دەستیشی كورت بووە, بەڵام هاشم دەوڵەمەند ودەست ڕۆشتو بووە لەبەر ئەوە هەردوو كارەكەی گرتە ئەستۆی خۆی .

هاشم بە درێژای تەمەنی خزمەت وسەرپەرشتی كاروباری مەككە و كەعبەی ئەكرد هیچ كەس بیری لەوە نەئەكردەوە كاروبار لە دەست هاشم وەربگرێتەوە, بەڵام ئومەییەی كوڕی عەبدوشەمسی برازای كەوتە بیری ئەوەی مامی لابدات‌و خۆی كاروبارەكان بگرێتە دەست, و بۆ ئەمە كەوتە دژایەتی كردنی, بەڵام بێ‌ سود بوو هاشم بە سەریدا سەركەوت و ئومەییە بۆ ماوەی دەساڵ مەككەی بەجێ‌ هێشت ولە شام نیشتە جێ‌ بوو .

قوڕەیشیەكان بەكاری بازرگانیەوە خەریك بوون و ئەبوسوفیانی كوڕی حەربی كوڕی ئومەییە یەكێك بوو لە بازرگانەكان وسەروەت وسامانێكی زۆری لەو ڕێگەیەوە دەست كەوت و پێگەیەكی گەورەی لە ناو قوڕەیشدا هەبووە ,

 

بەر لە ئیسلام بنەماڵەی ئومەوی لەلایەن (ئەبوسوفیانی كوڕی حەڕبی كوڕی ئومەییە) وە سەرپەرشتی ئەكران وكاروبارەكانیان لەلایەن ئەوەوە هەڵدەسوڕێنرا‌وسەرداری بنەماڵەكەیان بوو , لەپێش ئیسلامدا خەڵكی مەككە بەگشتی خەریكی بت پەرستی بوون و قوربانیان بۆ دەكردن و زۆربەی ماڵەكانی مەككە بتی خۆیان هەبوو, یەكێك لە بتە بەناوبانگەكانی مەككە هوبەل بووە لە كەعبەدا دانرا بوو خەڵكی مەككە دەیانپەرست ,

بنەماڵەی ئەبوسوفیان خەریكی بت پەرستی بوون لەكاتی بانگەوازی ئیسلامدا دژایەتیەكی توندی پێغەمبەریان (صلى الله عليه وسلم) كردوو ئامادە نەبوون دەست لەپەرستنی بتەكانیان هەڵگرن .

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

پەیمان شکێنی جوولەکەکانی مەدینە بەرانبەر پێغەمبەری خواﷺ

{بنی قینقاع، بنی النضير، بنی القریظە} بەنموونە ئامادەکردنی: ئەحمەد سەباح بەشی یەکەم: بنی قینقاع      …