بنچینه‌ی شیعری جاهیلی و گومانی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له( قورئان) دا
د.ئیسماعیل به‌رزنجی
پێشه‌كی
بڕوابوون به ڕاست و درووستی قورئان و ئه‌وه‌ی كه وته‌ی خوای گه‌وره‌یه مه‌سه‌له‌یه‌كی بێچه‌ندو چوونه و پێویستی به‌هیچ پاساوێك نییه له‌لای تاكی مسوڵمان، چونكه به‌شێكه له ئیمان و بڕوابوونی به‌ڵام بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و گومان و دوودڵیانه‌ی كه له ده‌وروبه‌ری قورئان ده‌ورووژێنرێن پێویستی به به‌ڵگه‌و پاساوی عه‌قڵی و لۆجیكی هه‌یه، چونكه ئه‌وانه‌ی ئه‌م گومانانه ده‌ورووژێنن كه‌سانێكن له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ئیسلام و بێبڕوان به‌و قورئانه، بۆیه ناكرێ به لۆجیكێكی ئیسلامیانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت، به‌ڵكو هه‌ر له‌و شوێنه‌وه كه ده‌ست پێده‌كه‌ن و به‌و شێوه‌یه‌ی كه گومان درووست ده‌كه‌ن ده‌بێت وه‌ڵام بدرێنه‌وه.
گرنگی ئه‌م بابه‌ته له‌وه‌وه دێت كه هه‌ر به‌و لۆجیك و شێوازه‌ی هێرش ده‌كرێته سه‌ر قورئان به‌ره‌نگاریی ده‌كات و هه‌ر له‌و شوێنه‌وه كه ده‌كرێته خاڵی ڕه‌خنه‌گرتن ڕه‌گ و ڕیشاڵی گومانه‌كه وشك ده‌كات و سه‌رچاوه‌ی لیڵ و ناڕۆشنی ئاشكرا ده‌كات، بۆ ئه‌مه‌ش پشت ده‌به‌ستێت به ڕای مێژوونووسان و لێكۆڵه‌ران و بنه‌ماكانی ڕه‌خنه‌ی هاوچه‌رخ، كه زۆربه‌یان ڕه‌گوڕیشه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كلتووری ڕۆژئاوا، له‌وانه ڕای ڕۆژهه‌ڵاتناسان و ته‌ها حوسێن كه ڕێبازی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی نزیكه له‌وانه‌وه، پاشان بنه‌ماكانی ڕه‌خنه‌ی كلتووری، بۆ ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵێك سه‌رچاوه‌ی جۆراوجۆر بوونه‌ته پاڵپشت به‌ڵگه‌ی به‌هێز، كه هه‌ندێكیان كۆنن و نزیك له سه‌رده‌می نووسینه‌وه‌ی شیعری جاهیلی دانراون، هه‌ندێكیشیان نوێن و بۆچوونی توێژه‌رانی ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌رده‌خه‌ن، له‌كۆتاییشدا گرنگترین ئه‌نجام هاتۆته‌به‌رهه‌م كه پووچه‌ڵكرنه‌وه‌ی گومانی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی شیعری جاهیلیه له قورئاندا و سه‌لماندنی ئه‌وه‌یه كه ئه‌م گومانه هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا بێ بنچینه‌یه.
له‌یه‌كچوونی شیعری جاهیلی و قورئان
وه‌كو زۆرێك له گومانه‌كانیتر مه‌سه‌له‌ی تێكه‌ڵبوونی شیعری سه‌رده‌می جاهیلی به قورئان یاخود ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ناڕاسته‌وخۆیان تیایدا له ئێستادا ده‌ورووژێنرێت، له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته جیهانیه‌دا كه دژ به قورئان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بێگومان ئه‌م بابه‌ته‌ش نوێ نییه و له ئێستادا دۆزرابێته‌وه، به‌ڵكو جوینه‌وه‌ی چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی كۆن و هه‌ڵبه‌ستراو و بێ بنچینه‌یه، ته‌نانه‌ت لای خاوه‌نه‌كانیشیان ڕاستیه‌ك له‌خۆیان ناگرن و ته‌نها بۆ درووستكردنی گومان و دوودڵین له ناو مسوڵماناندا.
دیاره مه‌به‌ستیش لێی بێ به‌هاكردنی قورئانه و داڕنینی سیفه‌تی ئاسمانی و خوداوه‌ندیه لێی، بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن قورئان له خودی موحه‌ممه‌ده‌وه (د.خ) سه‌رچاوه‌ی گرتووه و ئه‌وتا كاریگه‌ری شاعیرانی پێش ئیسلامی له‌سه‌ره، جا به ئاگایی بێت یان به شێوه‌ی كه‌ڵه‌كه‌بوون له بیره‌وه‌ریدا.
مه‌علومه ئه‌وه‌ی كه شاره‌زابێت له‌م بواره‌دا نه‌زۆكی ئه‌م گومانانه‌ی لا ڕوونه، به‌ڵام بۆ كه‌سانێك كه زانیاریه‌كی ئه‌وتۆیان ده‌رباره‌ی شیعری جاهیلی و چۆنیه‌تی ژیان و گوزه‌رانی عه‌ره‌ب نه‌بێت له پێش ئیسلامدا جێگای هه‌ڵوه‌سته‌كردنه، چونكه ئه‌م بابه‌ته له چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه گومان درووست ده‌ات، گرنگترینیان ئه‌وه‌یه كه شیعر له پێش هاتنی ئیسلامدا جێگای بایه‌خی زۆر بووه لای عه‌ره‌ب و سه‌رتاپای ژیانیانی داگیركردووه، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی وتراوه جێگای هه‌موو زانستێكی گرتۆته‌وه، هه‌روه‌ها شاعیری زۆر و شیعری به‌هێزیان هه‌بووه.
له‌لایه‌كیتره‌وه، ئه‌و سه‌رده‌مه له ڕووی مێژووییه‌وه پێش ئیسلام و هاتنی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) بووه، له هه‌مووشی گرنگتر هاوشێوه‌یی و له‌یه‌كچوون له نێوان ئایه‌ته‌كانی قورئان و شیعری جاهیلیدا هه‌یه،جا بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌م گومانه و بۆ ئه‌وه‌ی لای هه‌موو خوێنه‌رێكی كورد ڕاستیه‌كان ڕوون وئاشكرابن، به پێویستم زانی وه‌ك به‌شێك له پسپۆڕیه‌كه‌م تیشك بخه‌مه سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، به‌تایبه‌تی كه له‌م دواییانه‌دا هه‌ندێك میدیای كوردی به مه‌به‌ست بێت یان نه‌زانی ده‌رگای ئه‌م بابه‌ته‌یان كردۆته‌وه.
سه‌ره‌تا با به‌م پرسیاره ده‌ست پێ بكه‌ین : ئایا له‌یه‌كچوون له نێوان هه‌ندێك له ئایه‌ته‌كانی قورئان و به‌شێك له شیعری جاهیلیدا هه‌یه؟
له وه‌ڵامدا ده‌ڵێین : به‌ڵێ، هه‌ر ئه‌مه‌شه كراوه به ده‌روازه‌یه‌ك بۆ درووستكردنی ئه‌و گومانه بێ بنچینه‌یه، وه‌كو ئه‌م نموونانه‌ی كه دێن:
ئه‌مه به‌شێكه له شیعری (امرۆ القیس)
دنت الساعه وانشق القمر عن غزال صاد قلبی ونفر
أحورٌ قد حرتُ فی أوصافه ناعس الگرف بعینیه حوَر
مرّ یوم العید بـی فی زینـه فرمـانی فتعـاگـی فعقـر
بسهـامٍ من لحـاڤٍ فـاتـك فـرَّ عنّی كهشیم المحتڤر
وإژا ما غاب عنی ساعه كانت الساعه أدهی وأمر
كُتـب الحُسـن علـی وجنتـه بسحیق المسك سگراً مختصر
عاده‌ُ اڵ‌قماڕ تسری فی الدجی فرأیتُ اللیل یسری بالقمر
بالچحـی واللیـل من گرتـــه فرقه ژا النور كم شی‌و زهر
قلت إژ شــقّ العژار خـــده دنت الساعه وانشق القمر
ئه‌و ئایه‌تانه‌ی له‌یه‌كچوونیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌قه شیعریه‌دا:
[اقْتَرَبَتِ السَّاعَه‌ُ وانْشَقَّ القَمَرُ] (سوره القمر 1)
[فَنَادَوا صَاحِبَهُم فَتَعَاگَی فَعَقَرَ] (سوره القمر 29)
[كَهَشِیمِ المُحْتَڤَڕ] (سوره القمر 31)
[بَلِ السَّاعَه‌ُ مَوْعِدُهُمْ وَالسَّاعَه‌ُ أَدْهَی وَأَمَرُّ ](سوره القمر46)
[والچُّحَی وَالّڵیْلِ إِژَا سَجَی] (سوره الچحی 1-2)
ئه‌مانه و چه‌ند نموونه‌یه‌كیتر ده‌هێنرێنه‌وه بۆ ڕه‌واجدان به‌و گومانه‌ی سه‌ره‌وه، به‌ڵام با بزانین ئه‌م له‌یه‌كچوونه له چیه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه؟ ئایا ئه‌وه شیعری جاهیلیه له قورئاندا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه؟ یان ئه‌و شیعره‌ی به‌ناوی جاهیلیه‌كانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه كاریگه‌ریی قورئانی له‌سه‌ره؟ تۆ بڵێی كامیان له‌ویتردا ڕه‌نگی دابێته‌وه؟
له‌وانه‌یه بوترێت: شیعری جاهیلی به چه‌ندان ساڵ پێش دابه‌زینی قورئان هه‌بووه و وتراوه، چۆن ده‌كرێ به قورئان كاریگه‌ر بووبێت؟ خۆ شاعیرانی عه‌ره‌ب به چه‌ندین ساڵ پێش له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ریش (د.خ) هه‌بوون و شیعریان وتووه، به‌ڵام هه‌ر لێكدانه‌وه و ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌شه ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌نجام، بۆ وه‌ڵامی ئه‌مه ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ بنچینه و مێژووی ئه‌م شیعره و چۆنیه‌تی نووسینه‌وه و ڕای توێژه‌ران له‌سه‌ری تا نهێنی ئه‌م له‌یه‌كچوون و كاریگه‌رییه ئاشكرا بكه‌ین، چونكه ئه‌وانه‌ی ئه‌م گومانه درووست ده‌كه‌ن به‌هیچ جۆرێك خۆیان له‌م بابه‌ته ناده‌ن و وا له به‌رامبه‌ر ده‌گه‌یه‌نن كه بوونی ئه‌م شیعره هیچ گومانی له‌سه‌ر نییه و مێژوویه‌كی بێ كێشه و گرفته، كه له ڕاستیدا به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه‌یه، بۆیه كاتێك مه‌سه‌له‌ی ڕاستی و درووستی ئه‌م شیعری جاهیلیه ده‌خرێته به‌ر باس خوێنه‌ر به ئه‌نجامێكی ڕوون و ئاشكرا ده‌گات به‌بێ زۆر له‌خۆكردن، كه ئه‌ویش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و گومانه‌ی سه‌ره‌وه‌یه.
شیعر له‌سه‌رده‌می جاهیلیدا
زۆربه‌ی میژوونووسان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه سه‌رده‌می جاهیلی له ژیانی عه‌ره‌بدا به‌و (ماوه‌یه ده‌وترێت كه ده‌كه‌وێته نێوان عیسی (سه‌لامی خوای لێبێت) و پێغه‌مبه‌ر موحه‌ممه‌د (دروودی خوای لێبێت))، به‌ڵام زانیاری و هه‌واڵی ئه‌و ماوه زۆره له‌به‌رده‌ستدانیه، به‌ڵكو ئه‌و شتانه‌ی گێڕراونه‌ته‌وه له شیعر و ژیاننامه و خه‌به‌ر ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ نزیكه‌ی سه‌دو په‌نجا ساڵ به‌ر له هاتنی ئیسلام، بۆیه به‌و ماوه‌یه وتراوه سه‌رده‌می جاهیلی و ئه‌وه‌ی پێشوو به (جاهیلیه‌تی یه‌كه‌م) ناوده‌برێت( )، ئه‌و ماوه‌یه‌ش مێژوویه‌كی دوورودرێژه و له‌به‌رئه‌وه‌ی له دوورگه‌ی عه‌ره‌بیدا خوێندن و نووسین به‌ربڵاو نه‌بووه و عه‌ره‌ب له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه دواكه‌وتوو بوون، نه‌یانتوانیووه مێژوو و كلتووری خۆیان تۆمار بكه‌ن، له ناویشیاندا شیعری شاعیره‌كانیان نه‌نووسیوه‌ته‌وه، به‌ڵام گومان له‌وه‌دا نییه كه شاعیر له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌بوون و شیعری زۆریشیان وتووه، به‌ڵام نه‌خۆیان نه‌كه‌سانیتر تۆماریان نه‌كردوون و نه‌نووسراونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌شی ئێستا له‌به‌ر ده‌ستدایه ڕاوبۆچوونی جیاوازی مێژوونووسان و توێژه‌رانی له‌سه‌ره هه‌روه‌كو له دواتردا شیده‌كه‌مه‌وه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌به‌ر ده‌ستدایه و به‌ناوی شیعری جاهیلیه‌وه ناونراوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نزیكه‌ی (50) په‌نجا ساڵ به‌ر له هاتنی ئیسلام و گوایه شیعری شاعیره‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه و ده‌ماوده‌م گێڕراونه‌ته‌وه، بۆیه هه‌مووان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه به‌هیچ جۆرێك شیعری جاهیلی له‌سه‌رده‌می خۆیدا و له ژیانی پیش ئیسلامدا تاكه یه‌ك دێڕیشی لێ نه‌نووسراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌شی ده‌وترێت سه‌باره‌ت به (قه‌سیده هه‌ڵواسراوه‌كان) كه گوایه به ئاوی ئاڵتوون نووسراونه‌ته‌وه ئه‌وا وه‌كو باقی شیعری جاهیلی گومانی زۆری له‌سه‌ره( )، ئه‌مه‌ش به دوو به‌ڵگه: یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه له باسی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا ئاماژه به‌وه نه‌كراوه كه نووسین جگه له مه‌به‌ستی بازرگانی و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌كارهاتبێت، ئه‌ویش بۆ نووسینی په‌یماننامه و گرێبه‌ست له نێوان هۆزه‌كاندا، دووه‌م ئه‌وه‌یه كه شیعر خۆی جێگای نووسینی گرتبوه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك مێژوو و ڕه‌چه‌ڵه‌ك و ڕۆژه‌كان و هه‌موو شتێكی گرنگیان له‌ناو شیعردا تۆماركردووه، چونكه ئاسان له‌به‌ركراوه و له بیره‌وه‌ریدا ماوه‌ته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر نووسین به‌ربڵاو بووایه ئه‌وا ئه‌و كاره‌یان به‌و ده‌كرد.
ئه‌وه‌ش گومانی تیانییه كه له‌سه‌ره‌تای هاتنی ئیسلام و له ژیانی پێغه‌مبه‌ردا (د.خ) شیعری نه جاهیلی و نه‌ئیسلامی نه‌نووسراوه‌ته‌وه، چونكه له‌وكاته‌دا ته‌نها قورئان ده‌نووسرایه‌وه، ته‌نانه‌ت فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌ماوده‌م ده‌گێڕرانه‌وه، وه له‌سه‌رده‌می خه‌لیفه‌كانی ڕاشیدینیشدا كه هێشتا ده‌وڵه‌تی ئیسلامی پایه‌كانی زۆر به‌هێز نه‌بووبوون و نووسینه‌وه‌ی بابه‌ته مه‌عریفی و زانستیه‌كانیش نه‌هاتبووه ئاراوه نووسین ته‌نها له چوارچێوه‌یه‌كی ته‌سكی ئیداری و نووسینه‌وه‌ی چه‌ند نووسخه‌یه‌كی قورئاندا به‌رجه‌سته بوو.
ئه‌م باره درێژه‌ی كێشا تا ساڵانی ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی دووه‌می كۆچی و له‌سه‌رده‌می ئومه‌ویه‌كاندا هۆكاره‌كانی نووسین بڵاوبوونه‌وه و بنكه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی فراوانبوو و زانست و زانیاری گه‌شه‌یكرد، ئینجا له‌پاڵ نووسینه‌وه‌ی زانسته جۆراوجۆره‌كاندا شیعریش نووسرایه‌وه، له‌م میانه‌یه‌شدا شیعری جاهیلی كۆكرایه‌وه له ده‌می خه‌ڵكیه‌وه بۆ سه‌ر ڕووپه‌ڕی كه‌ره‌سته‌كانی نووسین.
واته نزیكه‌ی (دوو سه‌ده) به‌سه‌ر ئه‌م شیعره‌دا تێپه‌ڕی و هه‌ر به‌ڕێگای (گێڕانه‌وه – الروایه) و به‌هۆی (بیره‌وه‌ری – الژاكره) ه‌وه مابووه‌وه، هاتنی ئیسلام و درووستبوونی كلتوورێكی ئیسلامی له‌و ماوه‌یه‌شدا له ناو كۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بدا هۆیه‌كیتری وه‌لانان و كه‌نارگیری ئه‌م شیعره‌بوو، چونكه به‌رهه‌م و كه‌له‌پووری سه‌رده‌مێكی دژ به ئیسلام بوو، تا وایلێهات له چوارچێوه‌یه‌كی به‌رته‌سكدا و لای كه‌سانێكی كه‌م پاشماوه‌ی مابوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی وایكرد سه‌رله‌نوێ ئه‌م شیعره زیندوو ببێته‌وه و گرنگی پێبدرێته‌وه هۆكارگه‌لێك بوون:
1 ـ په‌یدابوونه‌وه‌ی گیانی هۆزایه‌تی و شانازیكردن به مێژووی هۆزه‌كان ته‌نانه‌ت له جاهیلیشدا، ئه‌مه‌ش به‌هۆی دووركه‌وتنه‌وه له دین و ورده ورده ڕووكردنه دنیا ڕوویدا، به‌تایبه‌تی كه ئه‌و سه‌رده‌مه نزیكه‌ی سه‌ده و نیوێك له هاتنی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) دووربوو.
2 ـ سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ی ته‌فسیركردنی قورئانی پیرۆز و لێكدانه‌وه‌ی مانا و وشه نه‌بیسراوه‌كان، ئه‌مه‌ش له كاتێدا سه‌ریهه‌ڵدا كه گه‌ل و نه‌ته‌وه و خه‌ڵكی غه‌یری عه‌ره‌ب هاتنه ناو ئیسلامه‌وه و نه‌یانده‌توانی له قورئان تێبگه‌ن، بۆ ئاسانكردنی تێگه‌یشتنی قورئان له‌لایه‌ك و هه‌ڵێنجان و ده‌رهێنانی حوكمی شه‌رعی له‌لایه‌كی تره‌وه له ئایه‌ته‌كان، زانایانی ته‌فسیر پێویستیان به پاڵپشت هه‌بوو بۆ سه‌لماندنی بۆچوونه‌كانیان له كاتی ڕاڤه و ته‌فسیری ئایه‌ت و وشه‌كاندا، بۆ ئه‌مه‌ش په‌نایان ده‌برده به‌ر شیعری جاهیلی به حوكمی ئه‌وه‌ی بنچینه‌یه‌كی زمانی عه‌ره‌بیه و له‌و كاته‌دا كه قورئان دابه‌زیوه عه‌ره‌ب به‌و زمانه قسه‌ی كردووه.
3 ـ سه‌رهه‌ڵدانی ڕسته‌سازی و پێشكه‌وتنی زانستی زمانه‌وانی عه‌ره‌بی هه‌ر له‌م كاته‌دا بوو، كاتێك زانایانی (نحو)ی عه‌ره‌بی ویستیان بنچینه‌ی یاسا زمانیه‌كان دابنێن به‌هه‌مانشێوه‌ی موفه‌سیره‌كان پێویستیان به بنه‌ما و پاڵپشت هه‌بوو بۆ چه‌سپاندنی یاسا و ڕێساكانی ڕسته‌سازی و وشه‌سازی زمانی عه‌ره‌بی، بۆ ئه‌مه‌ش په‌نایان ده‌برده به‌ر شیعری جاهیلی و قسه‌ی ڕه‌وانبێژانی عه‌ره‌ب له كۆندا.
به‌م شێوه‌یه شیعری جاهیلی ژینگه‌یه‌كی له‌باری بۆ ڕه‌خسا بۆ كۆكردنه‌وه و گرنگی پێدان، هه‌رچه‌نده له كلتورێكی ئیسلامی سه‌ده‌و نیویدا قورسبوو ئه‌م شیعره وه‌كو خۆی بێته وجود، بۆیه به‌شێكی زۆری بوو به قوربانی ئه‌م باره و فه‌وتا.
گومان له‌ڕاستی و درووستی شیعری جاهیلی
هه‌ر له سه‌رده‌می نووسینه‌وه‌دا و له‌گه‌رمه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و شیعره‌دا مێژوونووسان و ئه‌دیبان سه‌رنجگه‌لێكیان له‌سه‌ر ئه‌و شیعرانه لا درووست بوو، له‌سه‌ر شێوازی گێڕانه‌وه و نووسینه‌وه و بێبه‌ندوباری و نه‌پرسینه‌وه له‌و سه‌رچاوانه‌ی كه لێیانه‌وه وه‌رده‌گیرا، هه‌ر له‌وكاته‌دا (ابن سلاّم الجمّحی 134-231ك) كتێبی (گبقات فحول الشعرا‌و – چینه‌كانی كه‌ڵه شاعیران)ی نووسی و تیایدا ده‌ڵێت: ((له شیعردا درووستكراو وهه‌ڵبه‌ستراو و دانراوێكی زۆر هه‌یه كه هیچ ئه‌رزشێكی نییه))( )، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ((كاتێك عه‌ره‌ب سه‌یری شیعره‌كانی ڕۆژه‌كان و ده‌سكه‌وته‌كانی كرده‌وه و پیایاندا چووه‌وه، هه‌ندێك له هۆزه‌كان شیعری شاعیره‌كانیان به‌كه‌م زانی و ئه‌و شتانه‌ی ده‌رباره‌ی سه‌روه‌ریه‌كانیان ده‌گێڕرانه‌وه وه‌كو پێویست نه‌بوون، وه ویستیان وه‌كو ئه‌و هۆزانه‌یان لێبێت كه زۆریان هه‌یه، كه‌وتنه درووستكردنی شیعر له‌سه‌ر زمانی شاعیره‌كانیان، دواتر راویه‌كانیش لێیان زیاد كرد))( ).
گرنگی ئه‌م قسانه له‌وه‌دایه كه هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا و له گه‌رمه‌ی كۆكردنه‌وه و نووسینه‌وه‌ی شیعره‌كاندا وتراون و گومانێك نییه دوای چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك خه‌ڵكانیتر درووستیان كردبێت.
جگه له (ابن سلاّم) چه‌ندین كه‌سیتریش له گێڕه‌ره‌وه و مێژوونووسان ئه‌مه‌یان وتووه و نكووڵیان له بێسه‌روبه‌ره‌یی له كۆكردنه‌وه و هه‌ڵبه‌ستنی شیعر به زمانی شاعیرانه‌وه نه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته له‌وكاته‌دا زۆر جێگای بایه‌خ نه‌بوو، چونكه كۆكردنه‌وه‌ی زانسته جۆراوجۆره‌كان و پاراستنیان له فه‌وتان گرنگتربووه.
به‌ڵام جارێكی‌تر و له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا ئه‌م بابه‌ته سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه، كاتێك ڕۆژهه‌ڵاتناسان كه‌وتنه نووسینه‌وه و لێكدانه‌وه‌ی زۆر بابه‌تی په‌یوه‌ست به نه‌ته‌وه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات و له‌م میانه‌یه‌شدا (تیۆدۆر نۆڵدكه) ی ئه‌ڵمانی له ساڵی (1861ز)دا باسێكی نووسی ده‌رباره‌ی (مێژوو و ڕه‌خنه‌ی شیعری عه‌ره‌بی كۆن)( )، تیایدا به پشت به‌ستن به‌و پاشماوه كۆنانه‌ی له یه‌مه‌ن دۆزرابوونه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی ئه‌و ژینگه و كه‌شه‌ی شیعری تیا نووسراوه‌ته‌وه جه‌ختی له ناڕاستی و هه‌ڵبه‌ستنی به‌شێكی زۆر له شیعری جاهیلی كردۆته‌وه، دوای ئه‌ویش (ئه‌لڤێرت و بڕۆكلمان و مارجیلیۆس و كه‌سانیتر) هه‌مان ڕایان دووپات كردۆته‌وه، ته‌نانه‌ت (مارجیلیۆس) له‌و بابه‌ته‌یدا كه له ساڵی(1925)دا له گۆڤاری (كۆمه‌ڵه‌ی ئاسیایی مه‌له‌كی)دا بڵاویكرده‌وه سه‌رتاپای شیعری جاهیلی ڕه‌تده‌كاته‌وه و به درۆ و هه‌ڵبه‌ستراوی داده‌نێت( ).
ئه‌م بابه‌ته بووه جێگای مشت‌ومڕ ی زۆرێك له بیرمه‌ند و نووسه‌رانی عه‌ره‌ب و به پیلانی ڕۆژئاوا بۆ سه‌ر مێژوو و كلتووری خۆیانیان ده‌زانی، تا له بڕبڕه‌ی پشتی خۆیان و له عیملاقێكی وه‌كو (د.گه حسین)ه‌وه هه‌مان بۆچوونیان بیست له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد و مه‌نهه‌جیدا، كه دواتر به درێژی له‌سه‌ری ده‌وه‌ستم.
هۆكاره‌كانی شیعر هه‌ڵبه‌ستن به ده‌م شاعیرانه‌وه
گرنگترین ئه‌و هۆكارانه‌ی وایان له توێژه‌ران و مێژوونووسان كرد گومان له ڕاستی و درووستی ئه‌م شیعره بكه‌ن تا ڕاده‌ی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سه‌رله‌به‌ری ئه‌مانه بوون:
1 ـ دواكه‌وتنی نووسینه‌وه‌ی شیعری جاهیلی و مانه‌وه‌ی له بیره‌وه‌ری و له‌سه‌ر زمانی خه‌ڵكی بۆ نزیكه‌ی (200 ساڵ)، ئه‌مه بووه هۆی ئه‌وه‌ی :
أ ـ زیاد و كه‌میان تیادا بكرێت و گۆڕانكاری له وشه ومانا و ستراكتۆری زمانی شیعریاندا ڕووبدات.
ب ـ سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوی نه‌گۆڕ نه‌مێنێت بۆ وه‌رگرتن لێی، به‌مه‌ش هه‌ركه‌سێك پارچه‌یه‌ك هۆنراوه‌ی به‌ناوی شاعیرێكه‌وه بڵاوبكردایه‌ته‌وه به‌ربه‌ستێكی نه‌ده‌بینی و پێودانگی درووست نه‌بوو بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی.
2 ـ تۆمه‌تباربوونی ڕاویه‌كانی شیعر به‌وه‌ی ده‌سكاری قه‌سیده و پارچه شیعره‌كانیان كردووه و زۆرێكیان مه‌رجی متمانه‌یان تیادا نه‌بووه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان له‌كاتی گێڕانه‌وه‌ی شیعری شاعیران‌دا كاتێك شیعریان لێبڕاوه له‌وه‌ی له‌به‌ریان بووه كه‌وتوونه‌ته درووستكردنی به‌یتی شیعریتر و به‌رده‌وامبوون له درێژه‌دان به قه‌سیده‌كه، تا خه‌ڵكی هه‌ستیان كردووه كه ئه‌مه هی خۆیانه و ئه‌وه نییه كه له‌به‌ریان كردووه، یاخود كه‌سانێكیان تیابووه كه پێش ئه‌وه‌ی ببنه ڕاوی شیعر خه‌ریكی جه‌رده‌یی و ڕێگریی بوون، كاتێك بینیوویانه خه‌ریكبوون به شیعره‌وه كاریكی پڕ داهاته ده‌ستیان كردووه به گێڕانه‌وه و له‌به‌ركردنی، یاخود هه‌یان بووه ته‌نها بۆئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت كه شیعرێكی زۆری له‌به‌ره و له‌وانیتر بیره‌وه‌ری به‌هێزتره، تا بۆیكراوه پانتایی شیعره‌كانی زیادكردووه له رٍاست و ناڕاست و درووستكراوی خۆی.
3 ـ مێژوونووسانی ئه‌ده‌ب و ڕاویه‌كان له نێوان خۆیاندا یه‌كده‌نگ نیین سه‌باره‌ت به شیعری جاهیلی و یه‌كتری به‌درۆ ده‌خه‌نه‌وه له گێڕانه‌وه‌كانیاندا، ته‌نانه‌ت له گێڕانه‌وه‌ی (قه‌سیده هه‌ڵواسراوه‌كان)یشدا ـ كه له هه‌موو شیعری جاهیلیدا به ناوبانگن ـ كۆده‌نگیه‌ك نییه له‌سه‌ر بوون و ژماره‌یان، یان ژماره‌ی به‌یت و درێژی و كورتیان، بۆیه ده‌بینین هه‌ندێكجار قه‌سیده‌یه‌ك به‌ناوی دوو شاعیر یان زیاتره‌وه تۆماركراوه، ژماره‌ی به‌یته‌كانی له ڕاویه‌كه‌وه بۆ یه‌كێكیتر ده‌گۆڕێت، ئه‌مه‌ش له‌وه‌وه دێت كه هیچ به‌ندوبارێك بۆ وه‌رگرتنی شیعر نه‌بووه، هه‌ركه‌سێك هاتبێت و وتبێتی فڵان شاعیر ئه‌مه‌ی وتووه لێیان وه‌رگرتووه.
4 ـ سه‌ره‌تاكانی ئه‌م شیعره و قۆناغه‌كانی به‌ره‌وپێشچوونی نادیاره و ته‌مومژاویه، به شێوه‌یه‌ك نه مێژوویه‌كی دیار بۆ سه‌رهه‌ڵدان و نه شاعیرانێكی بێ مشت‌ومڕ له‌م سه‌رده‌مه‌دا نین، نازانرێت كێ یه‌كه‌مجار شیعری وتووه؟ چی وتووه؟ یان كام بابه‌تی شیعری له پێش كامیانه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه؟ ته‌نانه‌ت كاتێك ده‌وترێت (امرۆالقیس) كۆنترین شاعیری جاهیلیه كۆك نین له‌سه‌ری كه كێیه؟ و كه‌ی ژیاوه؟ به‌شێوه‌یه‌ك زیاتر له (15) شاعیر به‌ناوی (امرۆالقیس)ه‌وه به مێژووی ژیان وتایبه‌تمه‌ندی جیاوازه‌وه درووستكراون، ته‌نانه‌ت له ئه‌زموونی ته‌نها شاعیرێكیشدا قۆناغبه‌ندی هه‌ست پێناكرێت، هه‌موو شیعره‌كانی له‌یه‌ك ئاستدان و سه‌ره‌تا و كۆتایی ژیانی هه‌روه‌كو ئه‌وه وایه یه‌ك ئه‌زموونی شیعریی هه‌بووبێت، نازانرێت كام قه‌سیده‌یه‌ی له‌سه‌ره‌تای ژیانیدا نووسیوه و كامه‌ی هی كۆتاییه‌تی، ئه‌مه به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو سه‌رده‌مه‌كانیتره‌وه كه ئه‌زموونی شیعریی سه‌رده‌می لاوی شاعیر و كۆتایی ژیانی تایبه‌تمه‌ندیی خۆیانیان هه‌یه و هه‌ر ده‌بێت واشبێت، به‌ڵام ئه‌مه به نیسبه‌ت شاعیرانی جاهیلیه‌وه وانییه، ئه‌مه‌ش دوو هۆی هه‌یه: یان ئه‌وه‌تا شیعره بێهێزه‌كانیان ده‌سكاری كردووه و چاكیان كردوون، یاخود كاتێك به‌ده‌میانه‌وه هه‌ڵیان به‌ستوون ویستوویانه له‌وپه‌ڕی هونه‌ریی و جوانیدابن.
5 ـ مۆسیقای شیعریی ئه‌و شیعره‌ی به‌ناوی جاهیلیه‌كانه‌وه تۆماركراوه زۆر تۆكمه و ڕێك‌وپێك و بێ هه‌ڵه‌یه، به جۆرێك ئه‌گه‌ر شیعری شاعیراێكی وه‌كو (امرۆالقیس) ـ كه له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی شه‌شه‌می زایینی‌دا ـ ژیاوه به‌راوورد بكه‌ین به شاعیرانێك كه‌له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی حه‌وته‌مدا ژیاون وه‌ك (الحگیئه) ئه‌وا جباوازی نابینین له نێوانیاندا، هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی هیچ ئیشاره‌تێك نییه بۆ مێژوو و قۆناغه جیاوازه‌كانی پێشكه‌وتنی (كێش و سه‌روا)، هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی ئه‌و شیعرانه هه‌مووی له‌یه‌ك سه‌رده‌مدا نووسرابن، بۆیه توێژه‌ران ده‌ڵێن ده‌بووایه لانیكه‌م ئاماژه هه‌بووایه بۆ قۆناغی سه‌ره‌تا و كرچوكاڵی (كێش و سه‌روا)، هه‌روه‌ها ده‌بووایه جیاوازیه‌كانی سه‌رده‌مێك بۆ سه‌رده‌مێكیتر له مۆسیقای ئه‌و شیعره‌دا ڕه‌نگی بدایه‌ته‌وه، چونكه گومانی تیانییه ئه‌م مۆسیقا به‌هێزه یه‌كسه‌ر و له‌و چه‌ند ساڵه‌دا نه‌هاتۆته ئاراوه كه تیایدا شیعری جاهیلی ڕیوایه‌ت كراوه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ری ده‌سكاری كردنی ئه‌م شیعره له‌ڕووی مۆسیقیه‌وه هیچ گومانی تیانامێنێت( ).
له‌لایه‌كیتره‌وه، دۆزینه‌وه‌ی (به‌حره‌كانی عه‌روز) كه هه‌موو شیعری جاهیلی پێده‌پێورێت و سیستمێكی زۆر ورد و به‌یه‌كداچووه، له‌سه‌رده‌می ئومه‌ویه‌كاندا دۆزراوه‌ته‌وه، ڕێك له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه ئه‌م شیعره نووسراوه‌ته‌وه، چ عه‌جه‌ب به‌هه‌موو ورده‌كاریه‌كانیه‌وه به‌سه‌ر شیعری جاهیلیدا ده‌چه‌سپێت؟ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا توێژه‌ران و مێژوونووسان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن و هیچ جیاوازیه‌ك نیه كه شاعیری جاهیلی عه‌روزی نه‌زانیووه و له‌سه‌رده‌می جاهیلیدا شتێك به‌ناوی كێشی عه‌روزه‌وه نه‌بووه، ئه‌ی ئه‌م ورده‌كاریه له كێشی شیعردا له كوێوه هات ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بێت كه‌له‌و سه‌رده‌مه‌دا ڕێكخرابێت؟
له ئه‌نجامی ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ:
1 ـ ئه‌و شیعره‌ی به‌ناوی جاهیلیه‌كانه‌وه تۆماركراوه دوای نزیكه‌ی (دووسه‌د ساڵ) نووسراوه‌ته‌وه، وه له‌و ماوه دوور و درێژه‌شدا له‌سه‌ر زاری خه‌ڵك و لای ڕاویه‌كان ماوه‌ته‌وه، بێگومان ئه‌ده‌بی نه‌نووسراو گۆڕانكاری و زیاد و كه‌می تیادا ده‌كرێت چونكه هیچ پڕه‌نسیپێك نییه بۆ جڵه‌وگیری، ئه‌مه‌ش نه‌ك ته‌نها لای عه‌ره‌ب به‌ڵكو هه‌موو ئه‌ده‌بێكی نه‌نووسراو وایه.
2 ـ هۆزه‌كان بۆ زیادكردنی سه‌روه‌ری خۆیان و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی مێژوویان په‌نایان بۆ شیعر هه‌ڵبه‌ستن به ده‌می شاعیره‌كانیانه‌وه بردووه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان بۆ ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ری زیاتریان له ئیسلامدا هه‌بێت هاتوون به‌ناوی شاعیره‌كانیانه‌وه له جاهیلیه‌تدا شیعریان هه‌ڵبه‌ستووه، تیایدا باسی هاتنی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) و سیفه‌ت و پله و پایه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌یان كردووه، وه زۆرێك له چه‌مكه ئیسلامیه‌كان به‌كارهاتوون تیایاندا كه له جاهیلیه‌تدا به‌و مانا و ده‌لاله‌ته نه‌بوون و دوای هاتنی ئیسلام ئه‌و مانایانه‌یان وه‌رگرتووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی مێژوو سه‌لماندوویه‌تی كه عه‌ره‌ب هیچی له‌باره‌ی هاتنی پێغه‌مبه‌ره‌وه (د.خ) نه‌زانیووه و ناكۆكه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو دژایه‌تیه‌ی ئیسلام و پێغه‌مبه‌ر(د.خ)دا له‌سه‌ره‌تای هاتنیه‌وه.
3 ـ ڕاویه‌كانی شیعر بۆ پاره‌په‌یداكردن شیعریان هه‌ڵبه‌ستووه بۆ هۆزه‌كان.
4 ـ ئه‌و شیعره‌ی به‌ناوی جاهیلیه‌كانه‌وه نووسراوه به‌ته‌واوی ڕوحی شیعری ئومه‌وی هه‌ڵگرتووه، واته له‌ڕووی فۆڕم و مانا و ستراكتۆر و وێنه‌ی شیعری و كێش و سه‌رواوه جیاوازیه‌كی ئه‌وتۆی نییه له‌گه‌ڵیدا.
له‌مه‌وه توێژه‌ران و مێژوونووسان دوو به‌شن: هه‌ندێكیان پێیانووایه سه‌رتاپای شیعری جاهیلی ده‌سكاری كراوه یاخود هه‌ڵبه‌ستراوه، هه‌ندێكیشیان بڕوایان به هه‌بوونی شیعری جاهیلی ڕاسته‌قینه هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌شێك هه‌ڵبه‌ستراودا، به‌ڵام هه‌ردوو ده‌سته‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه هه‌ر شیعرێك به‌ناوی جاهیلیه‌كانه‌وه بگێڕرێته‌وه باسی ئیسلام و پێغه‌مبه‌ر (د.خ) و قورئان بكات، یاخود ئه‌و به‌یتانه‌ی له‌یه‌كچوونیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئایه‌ته‌كانی قورئان و چه‌مك و واتا ئیسلامیه‌كان درووستكراوو و هه‌ڵبه‌ستراون و هیچ ڕاستیه‌ك له‌خۆیان ناگرن، ئه‌مه له ئه‌نجامی هه‌وڵی ئه‌و توێژه‌ر و نووسه‌رانه‌وه دێت كه بڕوایان به بوونی شیعری جاهیلی هه‌یه و ده‌یانه‌وێ شیعری ڕاست و درووستی جاهیلی له‌و هه‌ڵبه‌ستراوانه جیابكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێن ئه‌و شیعرانه‌ی باس له (عاد و پمود و عملیق) ده‌كه‌ن به‌هه‌مانشێوه هه‌ڵبه‌ستراون، چونكه عه‌ره‌ب هیچیان له‌باره‌ی ئه‌م هۆزانه‌وه نه‌زانیووه كه پێش سه‌رده‌می وتنی ئه‌م شیعره له‌ناوچوون و پاشماوه‌شیان نه‌ماوه، هه‌تا قورئانیش باسی نه‌كردوون زانیاری ڕاست و درووستیان له‌باره‌وه نه‌بووه، ئه‌مه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌یه كه له سه‌ره‌تادا كردمان سه‌باره‌ت به هۆكاری له‌یه‌كچوونی هه‌ندێك له ئایه‌ته‌كانی قورئان و به‌شێك له شیعری جاهیلی.
به‌ڵام ئه‌مه هێشتا به‌س نییه هه‌رچه‌نده هیچ جێگایه‌ك بۆ ئه‌و گومانه‌ی پێشوو ناهێڵێته‌وه، به‌ڵكو ئه‌مه ته‌نها ڕای ئه‌وانه‌بوو كه بڕوایان به‌بوونی شیعری جاهیلی هه‌یه و نكوڵی لێناكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دان به بوونی ته‌زویر و هه‌ڵبه‌ستندا ده‌نێن، به‌ڵام هێشتا ئه‌وه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه كه به‌شێكی ئه‌م شیعره له‌گه‌ڵ قورئاندا تێكه‌ڵ بووبێت.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مانه‌دا كه‌سانێك هه‌ن قه‌ناعه‌تیان به‌شیعرێكی ڕاست و درووستی گێڕراوه نییه بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می جاهیلی، گرنگه ڕای ئه‌مانیش بزانرێت تا زیاتر فشه‌ڵی و بێ بنچینه‌یی ئه‌و گومانه ده‌ركه‌وێت كه شیعری جاهیلی له قورئاندا ڕه‌نگی دابێته‌وه، با تاوێك بوه‌ستین له‌سه‌ر ڕاكانی (د.گـه حسین).
ڕای (د.گـه حسین) له‌سه‌ر شیعری جاهیلی
(گـه حسین) ئه‌دیب و نووسه‌رێكی دیاری عه‌ره‌به و بڕوانامه‌ی دكتۆرای له زانكۆی (سۆربۆن) له فه‌ڕه‌نسا به‌ده‌ستهێناوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه هه‌ردوو چاوی كوێر بووه، ماوه‌یه‌ك بووه به ڕاگری كۆلیجی ئه‌ده‌بیات له‌زانكۆی قاهیره و دواتر وه‌زیری مه‌عاریف بووه له میسر، چه‌ندین به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی و ڕه‌خنه‌یی و لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌یه، یه‌كێك له گرنگترین كتێبه‌كانی (فی اڵ‌دب الجاهلی – 1927) یه و زۆرترین مشتومڕی له ناوه‌نده ئه‌ده‌بیه‌كاندا درووستكرد.
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی (گـه حسین) له فه‌ڕه‌نسا ئه‌و كتێبه‌ی نووسی، یه‌كه‌مجار به ناوی (فی الشعر الجاهلی) و له ساڵی (1926)دا چاپیكرد، به‌ڵام دوای ئه‌و هه‌راو هوریا گه‌وره‌یه‌ی له‌سه‌ری درووستبوو و درا به دادگا، دووباره له‌ساڵی (1927)دا و به‌ناوی (فی اڵ‌دب الجاهلی) چاپیكرده‌وه.
پوخته‌ی ڕاوبۆچوونی ئه‌و سه‌باره‌ت به شیعری جاهیلی له‌چه‌ند خاڵێكدا خۆی ده‌بینێته‌وه، به‌ڵام گرنگترین شت ئه‌و ئه‌نجامه‌یه كه پێی گه‌یشتووه و له‌سه‌ره‌تای كتێبه‌كه‌یدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌ویش ئه‌مه‌یه:
((یه‌كه‌م شت كه كتوپڕ پێتی ڕاده‌گه‌یه‌نم له‌م قسه‌و باسه‌دا ئه‌وه‌یه من گومانێكی زۆرم له به‌های شیعری جاهیلی كرد، یاخود بڵێ گومان زۆری بۆهێنام، بۆیه كه‌وتمه توێژینه‌وه و بیركردنه‌وه و خوێندنه‌وه و ڕامان، هه‌تا هه‌موو ئه‌مانه گه‌یاندمیانه شتێك ئه‌گه‌ر دڵنیایی ته‌واویش نه‌بێت ئه‌وا نزیكه له دڵنیابوون، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌و زۆرینه ڕه‌هایه‌ی ناومانناوه شیعری جاهیلی هیچی به‌سه‌ر جاهیلیه‌كانه‌وه نییه، به‌ڵكو هه‌ڵبه‌ستراو و درووستكراوه دوای هاتنی ئیسلام، ئه‌وه ئیسلامیه و گوزارشت له ژیان و ئاره‌زوو و ویستی مسوڵمانان ده‌كات زیاتر له‌وه‌ی گوزارشت له ژیانی جاهیلیه‌كان بكات، وه خه‌ریكه هیچ گومانم نامێنێت له‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه له شیعری ڕاسته‌قینه‌ی جاهیلی زۆر كه‌مه و هیچ نابه‌خشێ، وه ناتوانرێت پشتی پێببه‌سترێ له نه‌خشاندنی وێنه‌ی ئه‌ده‌بی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و سه‌رده‌می جاهیلیه))( ).
له‌مه‌وه تێده‌گه‌ین هه‌رچه‌نده (گه حسین) دان ده‌نێ به بوونی هه‌ندێكی كه‌م له شیعری جاهیلی ڕاسته‌قینه‌دا به‌ڵام دواتر ده‌ڵێ ناتوانرێت ئه‌و هه‌نده كه‌مه له‌ناو ئه‌و زۆر و زه‌به‌نده هه‌ڵبه‌ستراوه‌دا ده‌ربهێنرێت و جیابكرێته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ریش جیا بكرێته‌وه ئه‌وا ئه‌ونده نییه بتوانیین پشتی پێببه‌ستین، یاخود شه‌قڵ و تایبه‌تمه‌ندی شیعری جاهیلی پێ دیاریبكه‌ین، كه‌واته ده‌كرێ بڵێین (گه حسین) بڕوای به بوونی ئه‌ده‌بێكی ڕاسته‌قینه نییه كه هی جاهیلیه‌كان بێت و گوزارشت له ژیان و كلتووری ئه‌وان بكات.
بۆ ئه‌مه‌ش لێكدانه‌وه‌یه‌كی ورد و فراوانی كردووه و چه‌ندین به‌ڵگه ده‌هێنێته‌وه له قسه‌ی مێژوونووسان و ڕاویه‌كانی شیعر و ئه‌وانه‌ی گرنگیان به‌و ئه‌ده‌به داوه له عه‌ره‌ب و ڕۆژهه‌ڵاتناسان، به كورتی لێره‌دا ئاماژه به هه‌ندێكیان ده‌كه‌م:
یه‌كه‌م: ئاوێنه‌ی ژیانی جاهیلی قورئانه نه‌ك شیعری جاهیلی ( ).
مه‌به‌ستی له‌م قسه‌یـه ئه‌وه‌یـه كه هه‌ركه‌سێـك بیـه‌وێ له ژیـان و گوزه‌ران و بیروبۆچوونی عه‌ره‌به‌كانی پێش ئیسلام شاره‌زابێت ئه‌وا با سه‌یری قورئان بكات، چونكه له‌وێدا چه‌ندین ڕاستی حاشا هه‌ڵنه‌گر سه‌باره‌ت به ژیانیان تۆماركراوه كه له‌و شیعره‌دا نایانبینین كه به‌ناوی ئه‌وانه‌وه نووسراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌و شیعره زاده و هه‌ڵقوڵاوی ژیانی ئه‌وان نییه، چونكه ئه‌گه‌ر وابووایه ده‌بووایه ژیان و گوزه‌ران و كلتووریان تیایدا ڕه‌نگی بدایه‌ته‌وه.
له‌و بابه‌تانه‌ی كه له قورئاندا وه‌ك به‌شێكی گرنگی ژیانی جاهیلی باسكراون، مه‌سه‌له‌ی (زینده به‌چاڵكردن)ی كچانه، له چه‌ندین ئایه‌تی قورئاندا ئاماژه‌ی پێكراوه به‌ڵام له هیچ هۆنراوه‌یه‌كی جاهیلیدا نایبینین، خۆ ده‌بوایه شاعیران به‌رگریان له مافی ئه‌و مناڵه بێگوناهانه بكردایـه و سه‌ركۆنـه‌ی كۆمه‌ڵگایان بكردایه له به‌رامبه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه‌دا، یان وه‌كو ئه‌وه‌شیان نه‌كردووه وه‌كو شاعیرێكی هه‌ڵگری كلتووری جاهیلی بۆچی نابینین شانازی بكه‌ن به‌و زینده به‌چاڵكردنه‌وه، خۆ شاعیره‌كان شانازیان به زۆر شتیتره‌وه كردووه كه دابونه‌ریتی خراپی جاهیلی بوون، ئه‌مه‌ش به‌شێك بووه له‌و شانازیه‌ی باوكی سه‌رده‌می جاهیلی كردوویه‌تی كه كچه‌كه‌ی خۆی كوشتووه، بۆچی شاعیران نه وه‌كو باوك نه وه‌كو نوێنه‌ری كلتووری خێڵ و كۆمه‌ڵگای جاهیلی وێنای ئه‌و دیارده‌یه‌یان نه‌كردووه؟ ئه‌مه‌و زۆر شتی‌تر له قورئاندا هاتووه به‌ڵام له‌و شیعره به‌ناو جاهیلیه‌دا نایبینین، وه‌كو بتپه‌رستی و هاتوچۆی بازرگانی و ململانێی نێوان یه‌هودی و نه‌سرانیه‌كان، ئاخر عه‌ره‌ب كه تاكو سه‌ر ئێسقان بتپه‌رست بوون، چۆن ده‌كرێ له شیعره‌كانیاندا باسی نه‌كه‌ن؟ یاخود شیعر بۆ بته‌كانیان نه‌نووسن؟ ده‌كرێ شاعیر گه‌وره‌ترین بیروباوه‌ڕی خۆی له بیربكات؟ نه‌ك هه‌ر ئه‌وه به‌ڵكو هه‌ندێك به‌یت ده‌گێڕرێته‌وه كه تیایدا شاعیر زه‌می بته‌كان ده‌كات و به‌خراپ ناویان ده‌با وه‌كو ئه‌مه‌ی به ناوی (اڵ‌عشی)ه‌وه وتراوه:
وژا النصـب المنصـوب لاتنسكنَّـه ولا تعبد اڵ‌وپان والله فاعبدا
وصل علی حین العشیات والچحی ولا تحمد الشیگان والله فاحمدا( )
ئاخر چۆن ده‌كرێ شاعیرێك به‌و شێوه‌یه سووكایه‌تی به خواكانی عه‌ره‌ب بكات و بڵێ ئه‌وانه ته‌نها بتی تاشراون و مه‌یان په‌رستن، به‌ڵكو خوا بپه‌رستن و به‌یانی و ئێواره نوێژ بكه‌ن و شوكر و سوپاسی شه‌یتان مه‌كه‌ن به‌ڵكو هی خوا بكه‌ن؟ خۆ پێغه‌مبه‌ریش (د.خ) هه‌ر ئه‌مه‌ی ده‌وت وا شاربه‌ده‌ریان كرد و ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یاندا، بۆیه (گه حسین) پێیوایه ئه‌گه‌ر ئه‌م شیعره هی ئه‌و سه‌رده‌مه بووایه ده‌بووایه زۆر له قورئان زیاتر باسی ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی بكردایه و به ڕاستی و درووستی وێنای ژیان جاهیلی بكردایه.
دووه‌م: شیعری جاهیلی و زمانی عه‌ره‌بی( ).
مێژوونووسان و لێكۆڵه‌ران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی عه‌ره‌ب پێش ئیسلام دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر دوو به‌شدا، ئه‌وانیش عه‌ره‌بی قه‌حتانی و عه‌ره‌بی عه‌دنانین، عه‌ره‌به قه‌حتانیه‌كان ئه‌وانه‌ن كه هه‌ر خوا به عه‌ره‌بێتی درووستی كردوون و له خوارووی دوورگه‌ی عه‌ره‌بی ژیاون كه یه‌مه‌نی ئێستا ده‌كات، به‌ڵام عه‌دنانیه‌كان ئه‌و هۆزه عه‌ره‌بانه‌ن كه له حیجاز واته وڵاتی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ی ئێستا ژیاون، ئه‌مانه له بنه‌ڕه‌تدا عه‌ره‌ب نه‌بوون به‌ڵكو به زمانی (عیبری) یاخود (كلدانی) قسه‌یانكردووه و دواتر دوای نیشته‌جێ بوونیان له دوورگه‌ی عه‌ره‌بی و تێكه‌ڵاوبوونیان به قه‌حتانیه‌كان ـ كه ئه‌وانیش دوای هه‌ره‌سهێنانی (به‌نداوی مه‌ئره‌ب) كۆچیان بۆ باكوور كردووه ـ فێری عه‌ره‌بی بوون و زمانی خۆیان وازلێهێناوه و به عه‌ره‌بی قسه‌یانكردووه، ئه‌م عه‌دنانیانه نه‌وه‌ی (ئیسماعیل) بوون و له‌گه‌ڵ هۆزی (جورهوم) ژن و ژنخوازیان كردووه.
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر شتێكی تریش كۆكن ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه جیاوازیه‌كی زۆر له نێوان زمانی قسه‌كردنی ئه‌م دوو به‌شه‌دا هه‌بووه، له ڕووی مانا و ستراكتۆر و یاسا وڕێساكانی زمانه‌وه، چونكه زمانی عه‌ره‌بی زمانی دایكیی عه‌دنانیه‌كان نه‌بووه، بێگومان گونجاندوویانه له‌گه‌ڵ شێوازی قسه‌كردنی خۆیاندا، هه‌ر وه‌كو له هه‌موو كاتێكدا ده‌بینین كه سێك كه فێری زمانی دووه‌م ده‌بێت بێگومان وه‌كو ئه‌و كه‌سه نییه كه له بنچینه‌وه به‌و زمانه قسه‌ی كردبێت.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌و پاشماوه كۆنانه‌ی له یه‌مه‌ن دۆزراونه‌ته‌وه ئه‌وه پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه كه زمانی قه‌حتانیه‌كان جیاوازبووه له‌و عه‌ره‌بانه‌ی به‌ناوی نه‌وه‌ی عه‌دنانه‌وه ماونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها (ئه‌بو عه‌مری كوڕی عه‌لا) كه زانایه‌كی زمان‌ناسی سه‌ده‌ی سێیه‌می زایینیه و له‌وكه‌سانه‌یه بناغه‌ی (نحو) و ڕێساكانی زمانی عه‌ره‌بی چه‌سپاندووه ده‌ڵێت: زمانی حیمیه‌ر ـ هۆزێكی قه‌حتانییه ـ به هیچ جۆرێك له زمانی ئێمه ناچێت و قسه‌كردنیشیان وه‌ك قسه‌كردنی ئێمه نییه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه لێره‌دا ئه‌وه‌یه: شیعرێكی زۆر دراوه‌ته پاڵ شاعیرانی قه‌حتانی و به زمانی ئه‌وانه‌وه هه‌ڵبه‌ستراوه كه به هیچ جۆرێك به‌و زمانه نه نووسراوه كه ئه‌وان قسه‌یان پێكردووه، به‌ڵكو جیاوازی نییه له‌گه‌ڵ شیعری ئه‌و شاعیرانه‌ی له‌به‌ره‌ی عه‌دنان بوون، ئه‌گه‌ر به‌راووردی شیعری (امرۆ القیس) بكه‌ین كه قه‌حتانیه و له هۆزی (كینده)ی یه‌مه‌نییه، نه زۆر و نه‌كه‌م جیاوازی نییه له‌گه‌ڵ شیعری شاعیرانێكی وه‌كو (زوهه‌یر و عه‌نته‌ره) كه له‌به‌ره‌ی عه‌دنان بوون، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه به‌ڵكو شیعری هه‌موویان به قه‌حتانی و عه‌دنانیه‌وه هه‌مان زمانه كه قورئانی پێ دابه‌زیووه، نهێنی ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه دوای هاتنه‌خواره‌وه‌ی قورئان و چه‌سپانی وه‌ك زمانی قسه‌كردن ئه‌م شیعرانه هه‌ڵبه‌ستراون، ئه‌مه‌ش دوای ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژ ڕویداوه، چونكه هه‌روا ئاسان نه‌بووه هه‌موو عه‌ره‌ب له‌سه‌ر یه‌ك شێوه قسه‌كردن كۆببنه‌وه، ئه‌گه‌رنا ئه‌م جیاوازی زمانه بۆ له شیعری شاعیره‌كاندا ڕه‌نگی نه‌داوه‌ته‌وه؟
سێیه‌م: شیعری جاهیلی و دیالێكته جیاوازه‌كان( ).
سرووشتی زمان وایه كه له دیالێكتی جیاواز و هه‌مه‌جۆر پێكدێت، هیچ زمانێك نییه به ته‌نها یه‌ك دیالێكت قسه‌ی پێبكرێت، چونكه جیاوازی شوێن وكه‌س و ئاستی ڕۆشنبیری و بیركردنه‌وه وزۆر هۆكاریتر ده‌بنه هۆی درووستبوونی جیاوازی له قسه‌كردندا، ته‌نانه‌ت دیالێكتێكی دیاریكراویش له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكیتر ده‌گۆڕێت و شێوازی هه‌ر یه‌كێكیان جیایه، هه‌ر ئه‌م جیاوازیه‌شه له ئه‌ده‌بدا شێوازی نووسینی ئه‌دیب و شاعیره‌كان دیاریده‌كات.
بێگومان له‌سه‌رده‌می جاهیلیدا دیالێكتی جیاوازی قسه‌كردن هه‌بوون و شاعیرانیش سه‌ر به‌و دیالێكته جیاوازانه بوون، ته‌نانه‌ت ده‌توانین بڵێین بۆ هه‌ر هۆزێك دیالێكتی تایبه‌تی هه‌بووه، ئه‌م جیاوازیه كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی درووست كردووه، له ڕووی فراوانی مانا و به‌هێزی ڕه‌وانبێژی و ده‌وڵه‌مه‌ندی له ڕووی وشه و زاراوه‌وه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه ئه‌و جیاوازیه له شێوازی قسه‌كردندا هیچ كاریگه‌ریه‌كی نییه له‌سه‌ر ئه‌و شیعره‌ی پێی ده‌وترێت شیعری جاهیلی، له كاتێكدا شاعیران له‌سه‌رده‌می خۆیاندا به دیالێكتی هۆزه‌كانیان شیعریان وتووه، له‌وه‌ش گرنگتر، ئه‌و جیاوازیه كاری كردۆته خوێندنه‌وه‌ی قورئان و چه‌ندین جۆر خوێندنه‌وه هه‌یه كه زانستێكی تایبه‌تیان بۆ دانراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه قورئان ئه‌و مه‌كانه‌ت و شوێنه بڵنده‌ی هه‌بووه و كتێبی ئاسمانی بووه، خۆ ده‌كرا هۆزه عه‌ره‌به‌كان زۆر له خۆیان بكه‌ن و قورئان وه‌كو خۆی و به له‌هجه‌ی قوڕه‌یش بخوێننه‌وه، به‌ڵام هه‌ریه‌كه‌یان به‌پێی سیستمی فۆنه‌تیكی خۆیان و ڕاهاتنی قوڕگ و زمانیان به قسه‌كردن قورئانیان خوێندۆته‌وه، تۆ بڵێی شیعری جاهیلی زیاتر گرنگی هه‌بووبێت تا ئه‌و جیاوازیه‌ی تیا ده‌رنه‌كه‌وتبێت؟
له‌لایه‌كیتره‌وه، هۆزه عه‌ره‌به‌كان له‌سه‌رده‌می جاهیلیدا ئه‌وه‌نده ده‌مارگیری خێڵایه‌تیان به هێزبووه هیچ كامیان وازی له دیالێكتی قسه‌كردنی خۆی نه‌هێناوه بۆ ئه‌ویتر، چ بگات به‌وه‌ی شاعیره‌كانیان وازیان هێنابێت و به له‌هجه‌یه‌كیتر شیعریان وتبێت، چونكه شیعر و شێوزی قسه‌كردن به‌شێك بوون له تایبه‌تمه‌ندی و سه‌روه‌ریه‌كانی هۆز و پاراستوویانن، ته‌نانه‌ت هه‌موو شتێكی گرنگیان له شیعردا تۆماركردووه تا بمێنێته‌وه.
جا ئه‌م شیعره‌ی ئێستا له‌به‌رده‌ستدایه و پێی ده‌وترێت شیعری جاهیلی هه‌موو به یه‌ك دیالێكت نووسراوه، ئه‌ویش دیالێكت و له‌هجه‌ی قسه‌كردنی (قوڕه‌یش)ه‌و هی قورئانه، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دوای دابه‌زینی قورئان له‌هجه و شێوازی قسه‌كردنی قوڕه‌یش بووه به ستانده‌ر له‌ناو هه‌موو هۆزه عه‌ره‌به‌كاندا و هه‌موویان به‌و شێوه‌یه قسه‌یانكردووه، له‌به‌ر گه‌وره‌یی قورئان و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئیسلام له‌هجه‌ی قوره‌یش بووه به زمانی ڕه‌سمی، ئینجا ئه‌م شیعرانه نووسراون، ئه‌گه‌رنا ده‌بووایه ئه‌و جیاوازیه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بووایه تیایدا، خۆ ئه‌گه‌ر گریمانه‌ی ئه‌وانه وه‌رگرین كه ده‌ڵێن ڕاسته هۆزه‌كان شێوازی جیاجیایان هه‌بووه بۆ قسه‌كردن به‌ڵام له شیعر وتندا هه‌موویان به‌یه‌ك له‌هجه شیعریان وتووه، ده‌پرسین بۆچی ئه‌و له‌هجه یه‌كگرتووه هه‌مان له‌هجه‌ی قوڕه‌یشه؟كه شێوه‌زاری قورئانیشه؟ بۆچی شێوه‌زارێكیتر نه‌بوو به ستانده‌ر؟ خۆ هۆزه عه‌ره‌به‌كان كه‌سیان كوێخایه‌تی ئه‌ویتری قبووڵ نه‌بوو، هه‌موویان خۆیان به زل زانیووه، چی وایلێكردن شێوه‌زاری قوڕه‌یش قبووڵ بكه‌ن؟ ئه‌وانه ته‌نانه‌ت له ڕووی سیاسیشه‌وه گه‌وره و بچووكیان نـه‌بووه بۆیه ده‌وڵه‌تێكی یه‌كگرتـوو و به‌هێزیـان نه‌بووه، ئه‌وه چ موعجیزه‌یه‌ك بووه ڕوویـداوه كه هه‌موویـانی له ڕووی كلتوورییـه‌وه كۆكردۆته‌وه تا یه‌ك به‌رهه‌می شیعریان هه‌بێت؟
بۆیه ته‌ها حسێن ده‌ڵێ له‌م حاڵه‌دا له نێوان دوو هه‌ڵبژاردن داین: یان ئه‌وه‌تا قه‌ناعه‌ت بكه‌ین به‌وه‌ی كه عه‌ره‌ب هه‌مووی به‌یه‌ك زمان و یه‌ك دیالێكت قسه‌یكردووه، وه هیچ جیاوازیه‌ك نه‌بووه له‌نێوانیاندا، یاخود ئه‌وه‌تا ده‌بێ بڕوا بكه‌ین كه ئه‌و شیعره هی ئه‌وان نییه، بێگومان گریمانه‌ی یه‌كه‌م ڕه‌ت ئه‌كرێته‌وه چونكه پێچه‌وانه‌ی واقیع و مێژووه.
ئه‌م بابه‌ته له ڕووی كلتوورییه‌وه
ئه‌وه‌ی كه باسكرا بۆچوونی مێژوونووسان و توێژه‌ران بوو له‌سه‌ر ئه‌م شیعره، به‌ڵام با بزانین به پێوه‌ره‌كانی ڕه‌خنه‌ی نوێش به‌و ئه‌نجامه ده‌گه‌ین یان نا؟ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش گرنگترین و نوێترین ڕێبازی ڕه‌خنه‌یی ئێستا له ئارادابێت ڕه‌خنه‌ی كلتووریه بۆیه له‌و ڕوانگه‌یه‌وه تیشكێك ده‌خه‌مه سه‌ری.
ئه‌گه‌ر كلتوور بریتی بێت له شێوازی ژیان به گشتی به هه‌ردوو ڕووی مادی و مه‌عنه‌ویه‌وه، ئه‌وا شیعر پێكهێنه‌رێكی سه‌ره‌كیه‌تی، به‌واتایه‌كیتر، هه‌موو هه‌ڵسوكه‌وت و چالاكی مادی و مه‌عنه‌وی و بیركردنه‌وه و به‌رهه‌مێنان له چوارچێوه‌ی ڕێسا و دابونه‌ریتی تایبه‌تیدا ئه‌نجامده‌درێن له كۆمه‌ڵگادا، هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌كیش خاوه‌نی بنچینه‌یه‌كی دیاریكراوی خۆیه‌تی كه له چوارچێوه‌یاندا تاكه‌كان هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن، ئه‌و چوارچێوه داڕێژراوه كلتووره.
به‌و پێیه شیعر وه‌كو چالاكیه‌كی مرۆڤ به‌شێكی زیندووی كلتووری كۆمه‌ڵگایه و له‌به‌رئه‌وه‌ی شاعیر هه‌ر له مناڵیه‌وه له‌سه‌ر چه‌نكه كلتووریه‌كان و دابونه‌ریته‌كان گه‌وره ده‌بێت به‌رهه‌مه شیعریه‌كه‌ی ده‌بێته به‌شێكی دانه‌بڕاو له‌ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی، ئه‌گه‌ر كلتوور خاك بێت ئه‌وا هه‌موو تاكه‌كان ڕووه‌كه جۆر به‌جۆره‌كانی سه‌وزبووی ناو ئه‌و خاكه‌ن، هه‌رچه‌ند له ڕواڵه‌تدا له یه‌كتری جیابن، له كۆتاییدا هه‌موویان تایبه‌تمه‌ندی و خه‌سڵه‌تی ئه‌و خاكه وه‌رده‌گرن و جیاوازن له ڕووه‌كانی خاكیتر و شوینێكیتر.
زۆر وتراوه له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان شیعر و كلتووره‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌م باسه گرنگه ئه‌وه‌یه: ئاخۆ ئه‌و شیعره‌ی به ناوی جاهیلیه‌كانه‌وه ڕیوایه‌تكراوه به‌رهه‌می كلتووری ئه‌وانه؟ یان له كلتووری ئیسلامی و به‌دیاریكراوی سه‌رده‌می ئومه‌ویه‌كان نزیكتره؟
به وردبوونه‌وه له چه‌ند لایه‌نێكی شیعری جاهیلی ڕاستی بابه‌ته‌كه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وانیش ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م: له ڕووی فۆڕمه‌وه، ئه‌و فۆڕمه‌ی شیعری جاهیلی تیا به‌رجه‌سته بووه به‌رهه‌می كلتوورێكی پێشكه‌وتوو و فراوان و ده‌وڵه‌مه‌نده، چونكه به شێوه‌یه‌كی سیستماتیكی و زۆر ڕێك‌وپێك داڕێژراوه و ورده‌كاری زۆری تیایه، نه‌ك ته‌نها له‌ڕووی كێشه‌وه به‌ڵكو سه‌رواش هیچی له‌و كه‌متر نییه له سیستمی پێكهاتنیدا، ئاخر ناكرێ كلتوورێكی هه‌ژار و لاوازی وه‌كو سه‌رده‌می جاهیلی به‌رهه‌مهێنه‌ری بێت، چونكه له‌و سه‌رده‌مه‌دا نه له‌ڕووی بیر و زانستی ئه‌قڵی و نه له ڕووی ئیداره و ورده‌كاری به‌ڕێوه‌بردنی ژیاندا ئه‌و سیستمه نابینین، عه‌ره‌ب كه هه‌تا پێش هاتنی ئیسلام ده‌وڵه‌تداری و ڕێكخستن و كاركردنی پێكه‌وه‌ییان له سیستمێك‌دا نه‌ده‌زانی، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك هۆزی دژبه‌یه‌ك و یه‌كتركوژ و خاوه‌ن ده‌مارگیری بێ بنه‌ما بوون، چۆن گه‌یشتنه ئه‌و ورده‌كارییه له هونه‌ری شیعر هۆنینه‌وه‌دا، كه‌دوای نزیكه‌ی دوو سه‌ده یاساكانی بدۆزرێنه‌وه؟ ڕه‌خنه‌ی نوێش ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه كلتوور به‌شێوه‌یه‌كی نادیار و ده‌ركه‌وته‌ی جۆراوجۆر ئاماده‌یی له‌شیعردا هه‌یه، بۆیه هونه‌ری شیعر هۆنینه‌وه به‌و شێوه تۆكمه‌یه ده‌بێت به‌رهه‌می كلتوورێك بێ كه له لایه‌نه‌كانیتری ژیانیشدا هاوشانی ئه‌و ورده‌كاری و پێشكه‌وتنی به‌رهه‌مهێنابێت، هه‌روه‌ك چۆن له‌سه‌رده‌می ئومه‌ویه‌كاندا یاساكانی عه‌روز دۆزرانه‌وه سیستمی بنیاتنانی شیعر له ڕووی فۆڕمه‌وه گه‌شه‌یكرد ئاوه‌هاش ئیداره و ده‌وڵه‌تداری و ڕێكخستنی سوپا و زانستی جۆربه‌جۆر ده‌ركه‌وتن.
دووه‌م: له ڕووی ناوه‌رۆكه‌وه، ناوه‌رۆكی ئه‌و شیعره‌ی پێی ده‌وترێت جاهیلی هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێك مانا و چه‌مك و زاراوه‌یه كه جێگایه‌كیان ده‌ست ناكه‌وێ له كلتووری جاهیلیدا، له‌وانه (الدعا‌و و الزكاه و الصلاه)، هه‌روه‌ها چه‌مكانێكی وه‌كو (لێبورده‌یی و دژایه‌تی سته‌م و دادگه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی) له‌ناو شیعری شاعیرانی جاهیلی به‌تایبه‌تی (صعالیك)دا هه‌ن وه‌ك ڕه‌نگدانه‌وه‌ی دابونه‌ریت و ژیانی كۆمه‌ڵگا له شیعردا، به‌ڵام دژیه‌كن له‌گه‌ڵ كلتووری پڕ سته‌م و نادادگه‌ریی له نێوان چینه جیاوازه‌كاندا، كوا دادگه‌ریی له‌نێوان به‌نده و گه‌وره‌كانیاندا؟ یان له‌نێوان ئه‌وانه‌ی پێیان ده‌وترا (موالی) و (أبنا‌والقبیله)دا؟ هه‌روه‌ها به مرۆڤ نه‌زانینی ئافره‌ت و بێبه‌شكردنی له هه‌موو مافێكی سروشتی و كۆمه‌ڵایه‌تی، ته‌نانه‌ت وه‌ك شمه‌ك و كاڵا به‌میرات ده‌گیرا و ده‌فرۆشرا، ناكرێ كلتوور دوولایه‌ن بێت، له ڕووی بابه‌ته تیۆری و مه‌عنه‌ویه‌كانه‌وه به‌رهه‌مێكی نموونه‌یی و میسالی پێشكه‌ش بكات، به‌ڵام له مه‌یدانی پڕاكتیزه‌كردندا موماره‌سه‌ی دابونه‌ریتێكی ناشرین و پێچه‌وانه بكرێت، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌و چه‌مكه باو و دابونه‌ریته جاهیلیانه‌ی كه پێشتر ئاماژه‌مان پێكرد له واقیعدا هه‌بوون به‌ڵام ناوه‌رۆكی ئه‌م شیعره لێیانه‌وه دووره.
هه‌ر له ڕووی ناوه‌رۆكه‌وه، ئه‌م شیعره بێده‌نگه له ئاست زۆر بابه‌تی هه‌ستیاردا كه له كلتووری جاهیلیدا به‌ربه‌ستێك نه‌بووه له‌به‌رده‌میاندا، واته هیچ پاساوێك نییه بۆ نه‌بوونیان، له بنه‌ڕه‌تیشدا ده‌بووایه حوزوریان هه‌بێت، چونكه واقیع و كلتووری ئه‌وكاته وای خواستووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕێگربووه له‌به‌رده‌م گێڕانه‌وه و تۆماركردنیاندا كلتووری ئیسلامی سه‌رده‌می ئومه‌وی بووه، به‌كورتی ڕاویه‌كان ویستوویانه به جۆرێك شیعری جاهیلی وێنا بكه‌ن و داڕێژنه‌وه كه كۆمه‌ڵگا لێیـان قبـووڵ بكات و فڕێ نه‌درێتـه ده‌ره‌وه‌ی كلتوور و گرنگی پێدانی خه‌ڵكیه‌وه، هه‌م ویستووشیانه جۆرێك له ڕوحی جاهلیی هه‌ڵگرێت تا وا گومان ببرێت كه هی ئه‌و سه‌رده‌مـه‌یـه، به‌ڵام ته‌نها ڕواڵه‌ت بووه.
له گرنگترین ئه‌و ناوه‌رۆكه شیعریانه‌ی كه ده‌بووایه حوزورێكی به‌رچاوی هه‌بووایه له شیعری جاهیلیدا داشۆرینه (هجو)، داشۆرینێك كه ئاوێنه‌ی ژیان و كلتووری مرۆڤی ئه‌و سه‌رده‌مه بێت و پڕبێت له‌و شه‌ڕ و ناكۆكیانه‌ی هۆزه‌كان به‌رپایانكردووه له‌وكاته‌دا، لێوان‌لێو بێت له قسه و گوفتارێك كه تایبه‌ت بووه به ژیانی جیاوازی ئه‌وان له هی سه‌رده‌می ئومه‌وی، ده‌كرێ بپرسین كوا هیجای موشریكه‌كان بۆ مسوڵمانان و پێغه‌مبه‌ر (د.خ)؟ به‌تایبه‌تی له‌كاتی شه‌ڕه‌كاندا، خۆ شاعیر زمانحاڵی هۆزه‌كه‌ی بووه، واقیع پێمان ده‌ڵێ ده‌بێ شاعیره‌كان له كاتی جه‌نگدا یارمه‌تی جه‌نگاوه‌ره‌كانیان دابێت به‌زمان، ئاخر ئه‌وان خوێنی یه‌كتریان ڕشتووه ده‌بێ قسه‌وتن به‌یه‌كتری ساناتر بووبێت، چونكه خوێن له ڕه‌وشت به‌به‌هاتربووه، به‌ڵام جگه له چه‌ند نموونه‌یه‌كی كه‌م شتێكی له‌و بابه‌ته نییه له‌م شیعره‌ی ئێستادا، بێگومان هه‌بووه به‌ڵام چونكه ئه‌م شیعره له ژینگه‌یه‌كی ئیسلامی له‌ناو كلتووری مسوڵماناندا نووسراوه‌ته‌وه و داڕێژراوه‌ته‌وه ئه‌م جۆره ناوه‌رۆكه نه‌یتوانیووه ده‌ربازبێت بۆ سه‌ر ڕووپه‌ڕی كاغه‌ز و نووسراو.
سێیه‌م: له ڕووی وێنه‌ی شیعرییه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی باسكرا ئه‌گه‌ر له وێنه‌ی شیعری سه‌رده‌می جاهیلی وردبینه‌وه، ده‌بینین هه‌ندێك وێنه یه‌كانگیر نییه له‌گه‌ڵ سروشت و شێوه‌ی ژیانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا، ته‌نانه‌ت له‌ناو قه‌سیده‌كاندا وه‌كو خزێنرابنه ناو به‌یته شیعریه‌كانه‌وه وایه، هه‌ر له ڕه‌گه‌زه پێكهێنه‌ره‌كانیه‌وه تا چۆنیه‌تی پێكهاتنی وێنه‌كان و ورده‌كاری له هونه‌ری بنیاتنانیدا، هه‌موو ئه‌مانه نزیكن له‌و كلتووره هونه‌ریه‌ی كه له‌سه‌رده‌می ئومه‌ویه‌كاندا باوبووه نه‌ك له‌سه‌رده‌می جاهیلیدا، بۆ نموونه وێنه‌گه‌لێك ده‌بینین دووره له سروشتی دوورگه‌ی عه‌ره‌بی وه‌كو به‌كارهێنانی ده‌ریای فراوان و گه‌وره و كۆشك و ته‌لاری به‌رز و ڕازاوه، ئاشكرایه كه دوورگه‌ی عه‌ره‌بی وشك و بێروون بووه، هه‌روه‌ها ڕواڵه‌ته‌كانی شارستانی و ته‌لارسازی له‌سه‌رده‌می جاهیلیدا نه‌بووه، به‌ڵكو زۆرینه‌ی عه‌ره‌ب ڕه‌وه‌ند و ده‌وارنشین بوون و ئه‌وانه‌شی له‌شاره‌كاندا نیشته‌جێ بوون له خانووی ساده‌دا ژیانیان به‌سه‌ر بردووه، به‌ڵام دوای فتوحاتی ئیسلامی عه‌ره‌ب له نیوه‌دوورگه‌ی خیان چوونه‌ته ده‌ره‌وه و ده‌ریایان بڕیوه و سروشتێكی جیاواز له ده‌وروبه‌ری خۆیانیان بینیوه، هه‌روه‌ها له‌سه‌رده‌می ئومه‌وی به‌دواوه كۆشك و ته‌لاری گه‌روه په‌یدابوون و هونه‌ری بیناسازی پێشكه‌وتووه.
ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌كانی بنیاتنانی وێنه ساده‌بوون له‌سه‌رده‌می جاهیلیدا وه‌ك ژیانی ئه‌وكاته، وێنه‌ی شیعری ساكاربووه نزیك له زه‌ین و بیری خه‌ڵكی، پێویستی به لێكدانه‌وه‌ی زۆر نه‌بووه، به‌ڵام له‌ناو ئه‌م شیعره‌دا زۆرجار وێنه‌ی زۆر جوان و چڕ‌وپڕ ده‌بینرێ كه دووره له هونه‌ری ئه‌وكاته، كه‌میش نین ئه‌و وێنانه‌ی ڕه‌خنه‌گران گومان ده‌كه‌ن له‌وه‌ی كه هی شاعیرانی ئه‌كاته‌بن.
ئــه‌نجـــام
له كۆتایی ئه‌م باسه‌دا:
بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه شیعری جاهیلی هیچ بنچینه‌یه‌كی ڕاست و درووستی نییه و شیعری ڕاسته‌قینه‌ی پێش ئیسلام نه‌گه‌یشتۆته ده‌ستمان و فه‌وتاوه، دواتر و له ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژی دوای هاتنی ئیسلام و بڵاوبوونه‌وه‌ی قورئان و چه‌سپانی زمانی قورئان وه‌ك زمانی ستانده‌ری قسه‌كردن له‌ناو عه‌ره‌ب و نه‌ته‌وه مسوڵمانه‌كاندا، ئه‌م شیعرانه درووستكراون و هه‌ڵبه‌ستراون، بۆیه نه‌ك ته‌نها چه‌ند به‌یتێك و قه‌سیده‌یه‌ك به‌ڵكو سه‌رتاپای شیعری به‌ناو جاهیلی له ڕووی شێواز و زمان و وشه و ماناوه له قورئان ده‌چێت، ئه‌مه‌ش به‌ته‌واوی ئه‌و گومانه پووچ و بێ بنه‌ما ده‌كات كه پێشتر ئاماژه‌مان پێكرد و پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه قورئان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی داڕشتنه‌وه‌و هۆنینه‌وه‌ی ئه‌م شیعره هه‌بووه، ئه‌مه‌ش ئاساییه چونكه قورئان به زمانێكی پاراو و ئیحا به‌خش هاتووه و كاریگه‌ریی زۆری نه‌ك ته‌نها له‌سه‌ر شیعر و ئه‌ده‌ب درووست كردووه، به‌ڵكو له‌سه‌ر زمانی قسه‌كردن و ته‌واوی كلتووری عه‌ره‌ب شوێنی داناوه، بۆیه ئه‌وانه‌ی ویستوویانه شیعر به‌ناوی جاهیلیه‌كانه‌وه درووست بكه‌ن هه‌رچه‌ند هه‌وڵیان دابێت وێنای ئه‌و سه‌رده‌مه بكه‌ن و نزیك بكه‌ونه‌وه له ژیانی پێش ئیسلام، نه‌یانتوانیووه له ژێر كاریگه‌ریی كلتوورێك ده‌ربچن كه به‌هۆی قورئانه‌وه درووست بووه و زیاد له سه‌ده و نێوێك بووه به‌رهه‌مهاتووه، چونكه سروشتی كلتوور وایه زۆر به شێنه‌یی و فراوانی هه‌موو ژیان داگیر ده‌كات و ئاراسته‌ی ده‌كات، وه ده‌ربازبوون لێی كارێكی زۆر ئه‌سته‌مه، ده‌توانین خۆمان له به‌شێكی كلتوور داڕنین به‌ڵام ده‌رچوون لێی به ته‌واوی هه‌رگیز نابێت، بۆیه كه‌سانێك هه‌ستاون به درووستكرن و سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی ئه‌م شیعره به‌ناوی جاهیلیه‌كانه‌وه كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا نه‌ژیاون و شێوه‌ی ژیانیان زۆر جیاوازبووه له هه‌موو ڕووه‌كانه‌وه له هی ئه‌وان.
شیعرێك ئه‌مه حاڵی بێت و هیچ ڕاسته‌قینه‌یه‌ك له‌خۆی نه‌گرێت چۆن ده‌كرێ شایسته‌ی ئه‌وه بێت ئه‌و گومانه‌ی لێبكرێ كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر قورئان هه‌بووبێت و تیایدا ڕه‌نگی دابێته‌وه؟
سه‌رچاوه‌كان
– قورئانی پیرۆز.
1. تأریخ اڵ‌دب العربی، العصر الجاهلی، د.شوقی چیف، دار المعارف – القاهره، گ8، 1977.
2. دراسات المستشرقین حول صحه الشعر الجاهلی، عبدالرحمن بدوی، دار العلم للملایین – بیروت، 1979.
3. گبقات فحول الشعرا‌و، محمد ابن سلاّم الجمحی، تحقیق: محمود شاكر، القاهره، 1974.
4. فی الشعر الجاهلی، گه حسین، دار المدی للپقافه والنشر،گبعه خاصه، 2001.
5. قرا‌وه جدیده لقچیه الشك فی أدب الجاهلیه، د.مصگفی الجوزو، دار الگلیعه – بیروت، 2001.