ئه‌تڵه‌نتیس؛ شارستانیه‌تی ونبوو
«براگه‌وره‌كانی مرۆڤ» كه له ناو دۆڵه به‌فرینه‌كاندا بڵاو ببوونه‌وه، یان له ناو ئه‌شكه‌وته‌كانی زنجیره چیای هیمالایادا خۆیان شاردبۆوه، درێژه‌یان به ژیان دا. راست و دروستی بوونی ئه‌م كۆمه‌ڵ و گرووپانه به‌هۆی چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كه‌وه پشتڕاست كراوه‌ته‌وه كه له شوێنه جیاجیاكانی گۆی زه‌وی، به مه‌ودایه‌كی زۆر دوورله‌یه‌ك، جێگیر بوون؛ وه‌كو هیندستان، ئه‌مریكا، تیبه‌ت، روسیا، مه‌نگۆلیا و زۆر شوێنی دیكه‌ی جیهان. ئه‌م به‌ڵگه و شایه‌تییانه كه له ماوه‌ی 5 هه‌زار ساڵدا ئاشكرا بوون، ئه‌گه‌رچی به زێڕ و زیوه‌ری خه‌یاڵه‌كانی مرۆڤ رازاونه‌ته‌وه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش تاڕاده‌یه‌ك راستی تێدایه. «فیردینان ئۆسندۆفسكی» كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی كلتووری فه‌ره‌نساوه مه‌دالیای پێ به‌خشرا، چیرۆكێكی سه‌یر ده‌گێڕێته‌وه كه 50 ساڵ پێش ئێستا له زمانی (پیاوی ئایینی) شازاده «چۆلتن بیلی والامای گه‌وره»وه له مه‌نگۆلیا بیستوویه‌تی. به رای ئه‌و شازاده‌یه، كۆن له ناو زه‌ریای ئه‌تڵه‌سیدا دوو كیشوه‌ر هه‌بوون. ئه‌م دوو كیشوه‌ره رۆچوونه‌ته قووڵایی زه‌ریاوه، به‌ڵام هه‌ندێك له دانیشتووانی په‌نایان بردووه بۆ حه‌شارگه‌كانی ژێر زه‌وی و رزگاریان بووه. له‌و ئهشكهوتانهدا رووناكییه‌كی تایبه‌ت ده‌دره‌وشایه‌وه كه له ژێر تیشكی ئه‌و رووناكییهدا هه‌موو جۆره‌كانی رووه‌ك گه‌شه‌یان ده‌كرد، ئه‌و رووه‌كانه وایكرد كه گه‌لێكی ونبووی كه‌ونارا بتوانن درێژه به ژیانیان بده‌ن و، پاشان له‌ڕووی زانست و زانیارییه‌وه گه‌یشتنه پله و پایه‌یه‌كی زۆر به‌رز. به بۆچوونی ئه‌م زانا پۆڵه‌ندییه، ئه‌و ره‌چه‌ڵه‌كه ژێرزه‌مینییه كه ناویان «ئاگارتی» بووه، له بواری هونه‌ری ته‌كنه‌لۆژیاوه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجامی زۆر گرنگ. بۆ نموونه هه‌ندێك ئامرازی گواستنه‌وه‌ی تایبه‌تیان هه‌بووه كه به خێراییه‌كی زۆر، به‌ناو تونێل و چاڵه ژێرزهمینییهكانی ئاسیادا هاتوچۆیان ده‌كرد. ئه‌و گه‌له خوێندنه‌وه‌یه‌كی زۆریشیان له باره‌ی ژیان له‌سه‌ر هه‌ساره‌كانی تردا هه‌بووه. «نیكۆلاس روریك» توێژه‌ر و هونه‌رمه‌ندی هاوچه‌رخ، له میانه‌ی گه‌شته‌كانیدا له ناوچه‌ی «سیكیانگ» توركستانی چین، كۆمه‌ڵێك تونێلی دوورودرێژی له ژێر زه‌ویدا بینیوه. خه‌ڵكی ناوچه‌كه پێیان وتووه كه هه‌ندێك جار خه‌ڵكانێكی سه‌یر و سه‌مه‌ره له‌م تونێلانه‌وه هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه و له ناو شار شتومه‌كیان كڕیوه، نرخه‌كه‌شیان به دراوێكی زۆر كۆن داوه كه كه‌س نه‌یده‌زانی دراوی كوێ و چ كاتێكه. «روریك» هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌ك له «چۆغان كۆره»ی نزیك «كاڵگان» له چین ماوه‌ته‌وه، له‌وێ بابه‌تێكی نووسیوه به ناوی «پاسه‌وانه‌كان» و تێیدا باسی ئه‌وه ده‌كات كه پێده‌چێت ئه‌و خه‌ڵكه سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه كه له ناكاو له ده‌شت و كێوه‌كاندا ده‌رده‌كه‌ون، به‌ناو تونێله‌كانی ژێر زه‌ویدا بێنه ده‌ره‌وه. ئه‌و توێژه‌ره پرسیار و لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆری سه‌باره‌ت به‌و میوانه گوماناوییانه له مه‌غۆله‌كان كردووه و زانیاری باشیشی كۆكردۆته‌وه. روریك ده‌ڵێ ئه‌و خه‌ڵكانه هه‌ندێك جار سواری ئه‌سپ ده‌بن و دێن، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی ده‌وروبه‌ریش رانهكێشن، خۆیان وه‌ك شوان یان سه‌رباز یان كاسبكاری گه‌ڕۆك پیشان ده‌ده‌ن. شایه‌تیدانی كه‌سایه‌تییه‌ك كه ناوبانگی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه، ناكرێ به هه‌ند وه‌رنه‌گیرێت. پرۆفیسۆر روریك و یاریده‌ده‌ره‌كانی، له ساڵی 1926دا ده‌ركه‌وتنی بازنه‌یه‌كی رووناكییان به‌سه‌ر زنجیره چیاكانی «قراقروم»دا بینیوه. ئه‌و شته رووناكه له به‌ره‌به‌یانی رۆژێكی ساماڵ، به هۆی دووربینه به‌هێزه‌كانی ئه‌و توێژه‌رانه‌وه به ئاسانی ده‌بینرا. له كاتێكدا توێژه‌ره‌كان سه‌رقاڵی سه‌یركردنی ئه‌و رووناكییه بوون، له پڕ رێگه‌ی خۆی ده‌گۆڕێت. 40 ساڵ پێش ئێستا، هیچ فڕۆكه‌یه‌ك به ئاسمانی ئاسیای ناوه‌ڕاستدا نه‌فڕیوه. تۆ بڵێی ئه‌و ئامێره فڕۆكه هی ئه‌و گرووپه كه‌ونارایه نه‌بووبێت؟ كاتێك تیمه‌كه‌ی نیكۆلاس روریك له چیای «قراقروم»ه‌وه تێده‌په‌ڕین، یه‌كێك لهڕێزانهكانی ناوچه‌كه چیرۆكێكی بۆ گێڕانه‌وه و وتی: هه‌ندێك جار پیاوی باڵابه‌رز و سپی پێست له‌گه‌ڵ ژنه‌كانیشیان بینراون كه له ناو دڵی شاخه‌كانه‌وه، به رێگه‌ی نهێنیدا هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه. ئه‌وان له شه‌وه‌زه‌نگدا مه‌شخه‌ڵیان به ده‌سته‌وه بووه و ده‌هاتنه پێشه‌وه، ته‌نانه‌ت زۆر جار ئه‌و كوێستاننشینه سه‌یر و سه‌مه‌رانه هاوكاری رێبوارانی ئه‌و ناوچانه‌شیان كردووه. خاتوو «ده‌یڤید نیڵ» كه به مه‌به‌ستی توێژینه‌وه رووی له تیبه‌ت كردووه، له یاداشته‌كانی خۆیدا باسی دهنگبێژێك ده‌كات كه گوایه شاره‌زای رێی «مه‌نزڵگه‌ی خواوه‌ند» بووه. ئه‌م مهنزڵگهیهش ده‌كه‌وێته شوێنێك له نێوان ده‌شت و كوێستانه‌كانی ئه‌یاله‌تی «چین هایی». رۆژێكیان ئه‌م ده‌نگبێژه دیارییه‌كی زۆر سه‌یری له‌و شوێنه رهمزاوییهوه هێنا بۆ خاتوو نیڵ، دیارییه‌كه بریتی بوو له گوڵێكی شین كه له پله‌ی گه‌رمی 20 پله له‌ژێر سفره‌وه روابوو. ئه‌و كاته رووباری «دیچۆ» به‌ستبووی و سه‌هۆڵه‌كه‌ی سه‌ری نزیكه‌ی 6 پێ ئه‌ستوور بوو.
شه‌مب هالای باكوور:
40 ساڵ پێش ئێستا دكتۆر «لائۆچین» بابه‌تێكی له رۆژنامه‌ی شانگهای بڵاو كرده‌وه كه تێیدا به وردی باسی سه‌فه‌ره‌كه‌ی كردبوو بۆ ناوچه‌یه‌كی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی ئاسیای ناوه‌ڕاست. له‌م ریوایه‌ته سه‌یره‌دا كه بووبه پێشه‌كی و پێش وتاری كتێبـی «ئاسۆ ونبووه‌كان»ی جیمز هیڵتۆن، دكتۆر لائۆچین باس له گه‌شتێكی پڕمه‌ترسی ده‌كات بۆ به‌رزاییه‌كانی تیبه‌ت كه له‌گه‌ڵ رێزانێكی خه‌ڵكی نیپاڵ چوبوون. هه‌ردووكیان له‌و ناوچه شاخاوییه بێ ئاو و ئالیكهدا ده‌گه‌نه دۆڵێكی شاراوه كه بای باكوور نه‌یده‌گرته‌وه و له‌چاو كوێستانه‌كانی ده‌وروبه‌ری، كه‌ش و هه‌وایه‌كی گه‌رمتری هه‌بوو. له‌وێدا دكتۆر لائۆچین به تیروته‌سه‌لی باس له «بورجی شه‌مب هالای» و چه‌ند تاقیگه‌یه‌ك ده‌كات كه دیتنیان بۆته مایه‌ی سه‌رسوڕمانی ئه‌و. دانیشتووانی ئه‌و دۆڵه هه‌ردوو میوانه‌كه له‌و ده‌ستكه‌وته زانستییه گه‌ورانه ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه كه پێی گه‌یشتبوون. ئه‌وان به‌ڵێنیان له‌و دكتۆره چینییه وه‌رگرت كه هه‌موو نهێنییه‌كانیان ئاشكرا نه‌كات، بۆیه‌ش دكتۆر لائۆچین ته‌نیا چه‌ند زانیارییه‌كی لاوه‌كی له باره‌یانه‌وه ده‌نووسێت. ئه‌مڕۆ له شه‌مب هالای باكوور جگه له لم و ده‌ریاچه‌ی خوێ هیچی تر نابینرێت، به‌ڵام به پێی ریوایه‌ت و چیرۆكه باوه‌كانی خۆرهه‌ڵات، له رۆژگاری كۆندا دوورگه‌یه‌كی به‌رین له‌م ناوچه‌یه هه‌بووه كه ئێستا جگه له چه‌ند كێوێكی بڵند هیچی لێ نه‌ماوه‌ته‌وه. له دێرزه‌ماندا رووداوێكی زۆر گه‌وره له‌و شوێنه روویداوه. له مه‌كسیك، ئه‌مریكای باشوور و زۆر ناوچه‌ی تر، ئه‌م جۆره بینراوانه تۆمار كراون. سه‌باره‌ت به شه‌مب هالای باكوور ئه‌وه‌نده بابه‌ت و زانیاری زۆرن كه ناتوانم هه‌مووی لێره‌دا بگونجێنم. له‌وانه‌یه نه‌توانین به دڵنیاییه‌وه بڵێین هه‌موو كه‌ناڵ و شاره ژێرزه‌مینییه‌كان هی پاشماوه‌كانی ئهتڵهنتیسه، به‌ڵام به پێی باسكراوه‌كان، لانیكه‌م ده‌كرێ بگه‌ینه وه‌ڵام و گریمانه‌یه‌كی رازیكه‌ر، یان بڵێین نهێنیی شارستانییه‌ته ژێرزه‌مینییه‌كان تاڕاده‌یه‌ك ئاشكرا بووه. خاڵێكی گرنگی دیكه سه‌باره‌ت به پاشماوه‌كانی ئه‌تڵه‌نتیس، ئه‌وه‌یه كه راسته ئه‌م كۆمه‌ڵگه شاراوانه په‌یوه‌ندییه‌كی وایان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌كانی ئێمه‌وماناندا نییه، به‌ڵام به‌پێی به‌ڵگه‌كان، په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ شارستانییه‌تی هه‌ساره‌كانی تردا هه‌یه و هاموشۆش له نێوانیاندا هه‌یه. بناغه‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندییه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قۆناغی پێش زریان. كهونهشۆپی په‌یوه‌ندیی شارستانییه‌تێكی «بان زه‌وی»یش هه‌م به‌رله زریان، هه‌م دوای زریان، له گه‌ڵ شارستانییه‌ته كۆنه‌كانی رووی زه‌وی له‌به‌ر ده‌سته. ئه‌مه هاوكێشه‌یه‌كی ساده‌یه. شارستانییه‌تی بان زه‌وی زۆر پێشكه‌وتووه، هه‌روه‌ها شارستانییه‌تی ژێرزه‌ویش له‌ڕووی زانسته‌وه زۆر پێشكه‌وتووه. كه‌وابوو ئاساییه ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی دوولایه‌نه له نێوانیاندا هه‌بێت. هه‌ڵبه‌ته فاكته‌ری زۆر له‌به‌ر ده‌ستن سه‌باره‌ت به‌م بانگه‌شه‌یه كه خۆی پێویستی به باسێكی جیاوازه.
Check Also
کودەتای بەکر سدقی
١٩٣٦سونگول محسن قوتابی قوناغی چوار-زانکۆی سۆران-بەشی مێژوو کودەتای بەکر سدقی بە یەکەمین کودەتا دادەنرێت لە …