Home / بەشی مێژووی كورد / شارە وونبووەکەی ئەسکەندەری مەقدۆنی لەڕانیە دۆزرایەوە

شارە وونبووەکەی ئەسکەندەری مەقدۆنی لەڕانیە دۆزرایەوە

 2692017931500_AlexandarA(8)
شارە وونبووەکەی ئەسکەندەری مەزن، ئەو شارەی کەتێیدا خەڵک سەرقاڵی شەراب خواردنەوە و ئاھەنگ گێران بوون لەساڵی ٣٣١ ی بەرلەزایین، لەلایەن شارەزایانی بواری ئاسەوارناسییەوە لەعێراق دۆزرایەوە دوای ونبوونی بۆ زیاترلە ٢ ھەزار ساڵ.
لەساڵی ١٩٦٠ ەوە تیمەکانی شوێنەوارناسی ئەمریکا لەرێی فرۆکەی بێ فرۆکەوانەوە دەستیان کردووە بەگەڕان بەشوێن شوێنەوارەکانی ئەم شارەدا کەدواجار لەساڵی ١٩٦٦لەناوچەیەکی ناسراو بە (قەڵاتگەی دەربەند) دۆزرایەوە بەڵام ئەوکات نەتوانرا ھەڵبدرێتەوە.
شارەکە خاڵێکی گرنگی نێوان خۆرھەڵات و خۆرئاوابووە و ئێستاش شوێنەکەی (١٠) کیلۆمەتر لەشاری ڕانییەوە دوورە لەناوچەیەک کەدەڕوانێت بەسەر دەریاچەی دووکاندا.
ھاوکات دراوێکی (ئۆردیس ٢) دۆزرایەوە کەمێژووەکەی دەگەرێتەوە بۆ ساڵانی (٣٧ و ٥٧)ی پێش زایین.
کارەکە لەلایەن مۆزەخانەی بریتانییەوە دەستی پێکردووە لەساڵی ٢٠١٦ وە و بڕیارە ساڵی ٢٠٢٠ کۆتایی بەکارکردن بێت لەو ناوچەیەدا.
پێدەچێت شارەکە لەسەر ئەو رێگەیە دروست کرابێت کەئەسکەندەری مەکدۆنی بەرەو داگیرکردنی وڵاتانی فارس دەرۆشت و لەشەری گۆگمیلادا ساڵی ٣٣١ ی بەر لەزایین پادشا داریۆسی سێیەمی تێک شکاند.

About زريان احمد

Check Also

شۆڕشی دوەمی بارزان ١٩٤٣_١٩٤٥

بێگەرد عەلیبەشی مێژوو-زانكۆی سۆران شۆڕشی دووەمی بارزان بەسەرۆکایەتی مەلا مستەفای بارزان یەکێکە لەو شۆڕشە نیشتیمانیانەی …