ئایا ئاسوورییەکان وەچەی ئاشوورییەکان بـوون لە مێژووی کۆندا؟
كه‌مال نوری مه‌عروف
د. هۆگر مه‌حمود فه‌ره‌ج
بەشی دووەم
جارێكی‌تر له‌سه‌رده‌می (به‌هرام گوور) (420-438ز) و (یه‌زده گوردی دووهه‌م) (438-457ز) هه‌مان ناڕه‌حه‌تییان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و به‌رده‌وامیی هه‌بووه. به‌ڵام له‌فه‌رمانڕه‌وایه‌تیی (ئه‌نه‌وشیروان) (531-579ز) دووای شه‌ڕكردنی له‌گه‌ڵ ڕۆمه‌كاندا، ئیرانییه‌كان له‌شام ده‌ستییانكردووه به‌خراپه‌كاری‌و چه‌وساندنه‌وه‌ی عیساییه‌كان‌و قه‌شه‌ی گه‌وره‌شیان دورخراوه‌ته‌وه، به‌ڵام كاتێك (ئه‌نه‌وشیروان) له‌گه‌ڵ ڕۆمدا په‌یمانی ئاشتی په‌نجا ساڵه‌ی به‌ستووه یه‌كێك له‌خاڵه‌كانی په‌یماننامه‌ی نێوانیان ئه‌وه بووه، كه‌عیساییه‌كان له‌ئایینی خۆیاندا ئازادبن، به‌مه‌رجێك له‌ناوجه‌ماوه‌ردا بڵاوی نه‌كه‌نه‌وه.
(خه‌سره‌وی په‌روێز) (590-628ز)، له‌سه‌ره‌تادا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ڕۆمه‌كاندا به‌ده‌ستهێناوه به‌ڵام به‌رامبه‌ر عیساییه‌كانی ناو وڵات توندوتیژیی ڕامیاری‌و سه‌ربازیی به‌رامبه‌ریان گرتووه‌ته‌به‌ر، بۆئه‌وه‌ی لێیان ڕزگار بێت.
ئه‌و دروشمه ئاشتییه‌ی (یه‌زده گوردی یه‌كهه‌م)، كه‌به‌رامبه‌ر عیساییه‌كان نیشانیداوه، به‌ڵام عیساییه‌كان هه‌ر به‌تاوانبار دانراون، چونكه كرداری ناڕه‌وایان چه‌ند جارێك زیانی به ئێرانییه‌كان گه‌یاندووه، هه‌رچه‌نده پادشا به‌خشیونی بۆئه‌وه‌ی ئاو به‌سه‌ر ئاگردا بكات‌و له‌نێواندا هاوسه‌نگییه‌ك دروست بكات، كه‌چی عیساییه‌كان تێیدا به‌ئاگا نه‌هاتوون.
نموونه‌ش بۆ ئه‌مه له‌شاری (هورمز ئه‌رده شێر)، كه ده‌كه‌وێت خۆزستان، كه‌سێكی ڕۆحانیی مه‌سیحی به‌ناوی (حه‌شۆ) به‌به‌ڵگه‌ی فه‌رمی، یان به‌ده‌می، له‌قه‌شه (عه‌بدا)وه، په‌رستگایه‌كی زه‌رده‌شتی وێرانكردووه، كه‌نزیكی كڵێسایه‌كی عیسایی بووه، ئه‌و ڕۆحانییه‌و قه‌شه‌و كه‌سانی تركه‌له‌و پرسه‌دا خۆیان به‌ده‌سته‌وه داوه، په‌شیمان بوونه‌ته‌وه‌و داوای لێبووردنیان كردووه، به‌ڵام ده‌سگیر كراون‌و نێردراون بۆ (ته‌یسه‌فوون)، پادشا خۆی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا كردوون، له‌مه‌دا (عه‌بدا) ددانی به‌هاوبه‌شی خۆی له‌وكاره داناوه، هه‌روه‌ها (حه‌شۆ)ش ددانی به‌تاوانه‌كه‌یداناوه كه‌خۆی ئه‌و په‌رستگایه‌ی ڕوخاندووه‌و به‌خراپه‌ش باسی ئایینی زه‌رده‌شتی كردووه.
پادشا فه‌رمانی به (عه‌بدا) داوه، كه‌په‌رستگاكه نوێبكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌و فه‌رمانه‌كه‌ی داوه‌ته دوواوه، بۆیه ئه‌ویش فه‌رمانی كوشتن داوه.
له‌فه‌رمانڕه‌وایه‌تی شاپووری دووهه‌مدا (309-379ز) واده‌رده‌كه‌وێت هه‌مووكات فشار له‌سه‌ر زانای ئایینی مه‌سیحی هه‌بووبێت، به‌ڵام له‌باره‌ی گشت مه‌سیحییه‌كانه‌وه ئه‌وه نه‌وتراوه‌و عیساییه‌كانیش بۆئه‌وه‌ی له‌شوێنی نیشته‌جێبوونیان ده‌رنه‌كرێن ناچاربوون له ئایینه‌كه‌ی خۆیان پاشگه‌ز ببنه‌وه.
له‌سه‌رده‌می گه‌ڕان به‌دووای عیساییه‌كاندا، هه‌ندێك جار، كه گه‌وره‌كانیان تاوانبار كراون، سزاكه‌یان به‌ردباران كردن هه‌تاكو مردن بووه. له‌فه‌رمانڕه‌وایه‌تیی (یه‌زده‌گورد)دا دوو ڕاهیبه‌ی عیسایی هه‌ڵواسراون‌و به‌ردباران كراون، هه‌روه‌ها چه‌ند كه‌سێكیش له عیساییه‌كان به‌زیندوویی خراونه‌ته ناو چینی دیوار، یان ڕێگه دراوه لاشه‌ی تاوانباران بخه‌نه ژێرپێی فیل.
داستانی ڕه‌شه كوژی شاپووری دووهه‌م: له‌كاتێكدا (قوسته‌نتین)، ئیمپڕاتۆری ڕۆم له‌سه‌ده‌ی چوارهه‌می زاینی‌دا ئایینی عیسایی وه‌كو ئاینێكی فه‌رمی ناساند‌و بڵاویكرده‌وه، له‌و سه‌رو به‌نده‌دا شاپووری دووهه‌م له‌ئێران فه‌رمانڕه‌وا بووه،ئه‌و پادشایه‌كی ئازا‌و به‌توانابووه‌و ماوه‌ی (70) ساڵ پادشایه‌تیی كردووه‌و له‌گه‌ڵ ڕۆمه‌كاندا له‌جه‌نگا بووه‌و له‌به‌رامبه‌ر جه‌ماوه‌ری نه‌سرانیش به‌گومان بووه‌و وڵاتی ئه‌وانیشی به دوژمن داناوه، كه‌له‌لایه‌نگرانی قه‌یسه‌ر بوون. له‌ناو ئێران‌دا ئه‌وانه له‌ڕه‌شه كوژی ترساون.
له‌دووای(25)ساڵ جه‌نگی خوێناوی له‌نێوان ئێران‌و ڕۆمدا كه‌له‌ساڵی 338ی زایینی ده‌ستی پێكرد، كۆتاییه‌كه‌ی به‌سه‌ركه‌وتنی له‌شكری ئێران هات، كه سه‌ر ئه‌نجام شاری گرنگی (نه‌سبیین) بوو به به‌شی ئێران به‌وه‌ش توانای شاپووری دووهه‌م له‌خۆرئاوای ئاسیادا گه‌یشتۆته لووتكه.
له‌وكاته‌دا (شاپوور) سوور بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ده‌سدرێژی بۆ سه‌ر مه‌سیحییه‌كان ته‌واونه‌بووه‌و ماوێتی، بۆیه فه‌رمانیداوه (شه‌معوون)ی (جاپلیق)ی (مه‌دایین)و گشت عیساییه‌كانی ئێران له‌خوێندا بگه‌وزێنێت.
شتێكی ئاشكراشه (موغه‌كان)و (موبه‌ده‌كان)ی زه‌رده‌شتی پشتگیری پادشایان كردووه‌وبوونه‌ته پاڵنه‌رێك بۆهاندانی نه‌مانیان ئه‌م ڕه‌شه كوژییه ماوه‌ی (40)ساڵ درێژه‌ی هه‌بووه‌و خوێنی زۆری تێدا ڕژاوه، كه‌ته‌نیا له (مه‌دایین) شانزه هه‌زار عیسایی له‌خوێنا گه‌وزێنران. جارێكی تریش (5) قه‌شه‌و (100) ڕاهیبی عیسایی‌و خودی (جاپلیق) واته (شه‌معوون) به‌كوشت چوون. ئه‌م ڕه‌شه‌كوژه درێژخایه‌نه، تاوه‌كو ساڵی 379ی زایینی درێژه‌ی هه‌بووه، هه‌تاكو ئه‌و كاته‌ی (شاپوور) وه‌فاتی كرد، ئیتر ئه‌و خوێنڕشتنه‌ش وه‌ستا.
به‌مردنی شاپوور كڵێسای ئێران توانای گه‌وره‌و به‌هێزتری بۆ هاتووه‌ته‌پێش.
سه‌رئه‌نجام له‌كۆتایی ئه‌و سه‌ده‌یه‌دا، كه (یه‌زده گوردی یه‌كهه‌م) ده‌سه‌ڵاتی له‌ساڵی 409ی زاینییدا وه‌رگرت، فه‌رمانی ئازادیی عیساییه‌كانی له‌سنووری وڵاته‌كه‌ی خۆیدا ده‌ركردووه.
ئه‌مه‌ش گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ك بوو بۆ مه‌سیحییه‌كان‌و ڕێكخستنه‌وه‌ی كاروباری كڵێساكانیان كه‌وێران كرابوون، دروستكرانه‌وه.
له‌كتێبی مێژووی( تاریخ التبشیر المسیحی فی كردستان) هاتووه: كه‌نه‌ساراكانی ئێران‌و وڵاتی نێوان دوو ڕووبار‌و كوردستان له ئاشتی‌و برایه‌تیدا ژیاون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌ژماره‌یان كه‌مبوون، باوه‌ڕیان شتێكی تێدا نه‌بووه، كه‌كاریگه‌ری له‌سه‌ر هێڵی گشتی ده‌وڵه‌تی ساسانی هه‌بووبێت.
وادیاره دانه‌ری كتێبی ناوبراو له‌و باسه‌یدا به‌هه‌ڵه‌دا چووه، چونكه عیساییه‌كان به‌ر له‌سه‌ده‌ی چوارهه‌میش به‌هیچ كلۆجێك له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ره‌كانیاندا، كه‌ئایینی زه‌رده‌شتی له‌وڵاتی ساساندا، باڵاده‌ستبووه، له‌ئاشتیدا نه‌ژیاون‌و نه‌یانتوانیوه له‌ناو پێكهاته‌كانی ئه‌ووڵاته‌دا له‌سه‌ر بنه‌مای ئایینی خۆیان بگونجێنن. كاتێكیش له‌سه‌ده‌ی سێهه‌می زاینی‌دا(306-337ز)، قوسته‌نتین كه‌ددانی به ئایینی عیساییدانا، مه‌سیحییه‌كان كه‌وتنه ناو كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌وه وه‌كو دانه‌ری كتێبه‌كه‌ش باسی ده‌كات چونكه ئه‌وانه‌یان به‌سیخوڕی ڕۆم له‌قه‌ڵه‌م داون.لێره به‌دوواوه كێشه‌ی ئه‌و دوو وڵاته ده‌ستپێده‌كات‌و ده‌كه‌ونه ناوشه‌ڕی خوێناویی گه‌وره‌وه، چونكه به‌رای ساسانییه‌كان ئه‌وانه كه‌له وڵاته‌كه‌یاندا ده‌ژین، له‌ته‌نگ‌و چه‌ڵه‌مه به‌ولاوه شتێكی تریان بۆنه‌هێناون.
دوواتر دانه‌ری كتێبی ناوبراو، كه‌دێته سه‌رباسی مه‌سیحییه‌كان به‌گشتیی‌و كورده مه‌سیحییه‌كان به‌تایبه‌تی له‌سه‌ره‌تای ساڵی 339ی زاینی، هه‌تاكو مردنی پادشا شاپوور، كه‌سه‌رچاوه‌كانی سریانی به‌چه‌وساندنه‌وه‌ی چله‌ی ناوده‌بات. من نامه‌وێت بچمه ناو گێژاوی ڕوداوه‌كان به قه‌واره‌ی ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت قسه له‌سه‌ر كورده مه‌سیحییه‌كان بكه‌م، دانه‌ری ناوبراو باس له كورد ده‌كات، ئه‌وانه‌ی چونه‌ته ناو ئایینی عیسایی.
به‌لای منه‌وه له‌بنه‌مادا بۆچوونه‌كه‌ی له‌ڕاستییه‌وه دووره، چونكه ئایینی زه‌رده‌شتی، كه‌له‌ده‌وڵه‌تی ساسانی‌دا به‌فه‌رمی ناسێنراوه، موغه‌كان‌و ده‌سه‌ڵاتداران به‌وردی په‌یڕه‌وییان كردووه‌و بۆكه‌س نه‌بووه ئایینه‌كه‌ی بۆ ئاینێكی تر بگۆڕێت، چونكه تاوانێكی گه‌وره بووه، له‌ڕوودانیداو جه‌زاكه‌ی به‌ردباران كردنی ئه‌و كه‌سه بووه تامردن.
وادیاره له‌پشتی ناوهێنانی كورده‌وه مه‌به‌ستێكی سیاسی هه‌بێت به‌و جۆره‌ی كه‌كورد له‌وڕۆژگاره‌داو دووای ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و ئایینه مابێته‌وه‌و به‌ئایینی نه‌ستۆری ڕازی بووه.
له‌لایه‌كی تره‌وه دانه‌ر به‌هه‌ڵه زه‌رده‌شتییه‌كان به‌ئاگرپه‌رست ناوده‌بات، چونكه ئاگر په‌رست نه‌بوون، به‌ڵكو له‌ئاگردا ڕووناكییان دژ به‌تاریكی دیوه، كه‌هێمایه بۆ خواوه‌ند ئاهورامه‌زدا.
ئایینی عیسایی له‌كاتی ده‌سه‌ڵاتی مه‌غۆل له‌ئێراندا، دووای هێرشه‌كانی هۆلاكۆ‌و ئه‌وانه‌ی تر، كه‌له‌نیوه‌ی یه‌كهه‌می سه‌ده‌ی سیانزه‌هه‌می زاینییدا به‌دووایدا هاتوون، په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵیاندا له‌سه‌ر شێوه‌یه‌ك سه‌قامگیر نه‌بووه، به‌ڵكو له نێوان گوشار‌و لێبوورده‌ییدا به‌رده‌وامیی هه‌بووه، كه‌مه‌سیحییه‌كان ژیانیان تێیدا به‌سه‌ر بردووه. هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه عیساییه‌كان هه‌وڵبده‌ن له‌ڕووی سیاسییه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌غۆله‌كاندا یه‌كسان بووه‌ستنه‌وه،به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، بۆیه سروشتیبووه مه‌غۆله‌كان له‌هه‌ندێك سه‌رده‌می ڕۆژگاری ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌واكانیاندا ڕووی خۆشی به‌نه‌ستۆریه‌كان نیشانبده‌ن‌و ئازادییان پێبده‌ن، كه‌له‌وه‌و به‌ر لێی بێبه‌ش بوون، به‌ڵام ئه‌وه‌ش به‌رده‌وامی زۆری به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه، بۆ ئه‌مه‌ش نمونه زۆرن.
له‌فه‌رمانڕه‌وایه‌تیی (غازان خان)دا، كه چووه‌ته ناو ئایینی ئیسلام، ده‌سه‌ڵاتدارێكی توند بووه‌و باوه‌ڕی زۆری به ئیسلام هه‌بووه‌و خزمه‌تی كردووه، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌شه‌وه ته‌واوی په‌رستگاكانی مه‌سیحیی وێرانكردوون‌و كۆبوونه‌وكانیانی ڕاگرتوون‌و قه‌ده‌غه‌ی كردوون.
كاتێك له چاخی پانزده‌هه‌می زایینی، كه‌چاخی هێرشه‌كانی ته‌یمووری له‌نگ هات، كه‌به‌ته‌واوی تێكه‌ڵی خراپه‌كاری‌و خوێنخۆری بووه، شاره گه‌وره‌كانی ئێران‌و نێوان دوو ڕووبار‌و شام‌و دانیشتوانه‌كانیان تووشی ڕه‌شه‌كوژی سامناك هاتوون، له‌م كوشتاره ترسناكانه‌دا، عیساییه‌كان بوونه‌ته‌خۆراكی شمشێر.
دووای ته‌یموور، پاشماوه‌ی ئه‌م عیساییانه بۆ ناوچه‌ی كێوه‌كانی ئه‌رمه‌نستان‌و كوردستان‌و ئازه‌ربایجان‌و گورجستان، توانییان هه‌ڵبێن‌و خۆیان بپارێزن‌و ده‌ریشكه‌وت، كه‌كڵێساكانی هیندی باكوور‌و كڵێسای چین هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌داو له‌و نێوانه‌دا به‌گشتی وێرانكراون‌و نه‌ماون.
ئه‌و ده‌ست وه‌شاندنه ترسناكه‌ی سه‌ده‌ی مه‌غۆل‌و تاتار، كه‌به‌كڵێسای نه‌ستۆرییان كرد، جارێكی‌تر كه‌شیشه‌كان تاقمی كڵێساكانیان سه‌رله‌نوێ به‌كڵێسای كاسۆلیكی ڕۆم په‌یوه‌ست كردووه، ئه‌مه‌ش وایكرد په‌یڕه‌وانی كاسۆلیك وه‌ك جاران له ئێران ده‌ربكه‌ونه‌وه.
له‌سه‌ره‌تای چاخی بیستهه‌م، له‌كێوه‌كانی كوردستان، له‌نێوان ده‌ریاچه‌ی (وان)و ڕووباری زێی سه‌روو به‌سنووری (70) هه‌زار عیسایی نه‌ستۆری هه‌بوون، به‌ته‌واوی په‌یوه‌ندییان به ئایینی باپیرانییانه‌وه هه‌بووه‌و ئاداب‌و فه‌رهه‌نگی خۆیان پاراستووه‌و پێیان وتراوه ئاسووری.
سه‌ره‌نجامی ئه‌و زانیارییانه ئه‌وه‌ی ده‌رخست، كه زاراوه‌ی ئاسووری له‌ناوسه‌رچاوه‌كانی مێژووی كۆندا له‌هیچ سه‌رده‌مێكدا ده‌رنه‌كه‌وتووه‌و نه‌بووه، ته‌نیا له‌سه‌ره‌تای چاخی بیسته‌مدا نه‌بێت، كه په‌یوه‌ندی به‌جموجووڵی سیاسی زلهێزه‌كانی ناوگۆڕه‌پانی سیاسییه‌وه هه‌بووه، به‌رامبه‌ر به‌وگۆڕنكارییانه‌ی كه له‌داهاتووی نزیكدا ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌خۆیه‌وه بینیووه له‌ئه‌نجامی شه‌ڕی یه‌كهه‌می جیهانی‌و ده‌وری ئه‌و عیساییانه‌ش له ناوچه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها ئه‌و ئاڵوگۆڕه سیاسییانه‌ی هاتنه‌كایه‌وه، كه‌په‌ره‌ی به‌م زاراوه‌یه داوه.
كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لانیش له ڕاپۆرته‌كه‌یدا، كه سه‌باره‌ت ئاسوورییه‌كان نووسیویانه، ده‌ڵێت: ئاسوورییه‌كان (ئاشوورییه‌كان)، ئه‌مانه له‌نه‌ستۆرییه‌كانی عێراقن كه‌پاشماوه‌ی ئارامییه كۆنه‌كانن. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئه‌مانه له ئاشوورییه كۆنه‌كانن‌و سامین، كه به‌زمانی سریانی قسه‌ده‌كه‌ن، و له‌قسه‌كردنیاندا هه‌ندێك وشه تێكه‌ڵاوده‌كه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه، كه‌له‌گه‌ڵ ئه‌رمه‌ن‌و كورد‌و توركدا به‌درێژایی چه‌ند سه‌ده‌یه‌كی زۆر تێكه‌ڵییان هه‌بووه.
لای مێژوونوسانی سه‌رده‌میش، ئه‌وه دیاره له‌ئه‌نجامی جه‌نگی ساڵی 1878له نێوان ڕووسیاو توركیادا وڵاتانی ئه‌وروپای نه‌سرانی به‌پێی نه‌خشه‌كانیان، بوونه‌ته هۆكار بۆژیانه‌وه‌ی كه‌مینه نه‌سرانییه‌كان له‌ناو چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا. ئه‌مه‌ش هانده‌رێك بووه‌و پاڵی به‌كۆنسۆڵه‌كان‌و گه‌ڕۆكه ئه‌وروپییه‌كانه‌وه ناوه كه‌ئایینه‌كه‌یان بڵاوبكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌و تایه‌فه مه‌سیحیانه‌وه بكه‌ن، تاوه‌كو به‌هۆیانه‌وه ده‌ست له‌كاروباری ناوخۆی ده‌وڵه‌تی عوسمانی وه‌ربده‌ن، كه‌توانرا له‌و ڕێگایه‌وه به‌هاوكاریی ئه‌و تایه‌فانه، له‌ئینگلیزو رووس به‌روبوومه‌كه‌ی بخۆن.
به‌ریتانییه‌كانیش له‌م هه‌وڵه‌یاندا ده‌وری سه‌ره‌كییان دیوه، تاوه‌كو له‌پشتگرتنی ئه‌و نه‌ستۆرییانه‌دا مه‌رامی خۆیان له‌كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لاندا به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن.
نه‌ستۆرییه‌كان، كه له چله‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌و سه‌ره‌تای بیستدا، وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌ڕاپۆرتی لیژنه‌ی سنووردا، كه له لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لانه‌وه نێردراوه، ژماره‌یان له‌نێوان هه‌شتا هه‌زار تا نه‌وه‌د هه‌زار بووه، ئه‌مانه له‌شاخه‌كانی هه‌كاریی سه‌ختدا له قه‌زای جۆڵه‌مێرك له‌ویلایه‌تی (وان) له ئه‌نا زۆلی توركیا نیشته جێبوون. له‌شاره‌كانی بۆتان‌و هه‌كاری‌و بادینان‌و ڕواندز، ناوچه‌ی نیشته‌جێشیان درێژبووه‌ته‌وه له‌سنووری كوردستانی باشووره‌وه له (به‌رواری باڵا) هه‌تاكو( كادر؟)
ئه‌مانه له‌و ناوچانه‌دا ده‌ژین، كه‌نیمچه سه‌ربه‌خۆن‌و هیچ شتێك به‌ده‌وڵه‌تی عوسمانیینه‌وه نایانبه‌ستێته‌وه جگه له‌باجدانی ساڵانه نه‌بێت له‌وه‌رزی خۆیدا، كه‌به‌و شێوه‌یه هه‌تاكو ساڵی 1850ی زایینی ماونه‌ته‌وه.
پانزه هه‌زار نه‌ستۆریش له‌ناوچه‌ی ورمێی خۆرئاوادا نیشته‌جێبوون، كه‌به‌شێك له‌كوردستانی خۆرهه‌ڵات ده‌گرێته‌وه، كه ئیشوكاری خۆیان به‌ڕێوه بردووه بێ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌حكوومه‌تی ناوه‌ندیی لاوازه‌وه هه‌بێت.
له‌ڕۆژگاری سوڵتان عبدولحه‌میدی دووهه‌مدا بووه، كه‌بۆ یه‌كهه‌مجار هه‌وڵدرا ڕه‌گو ڕیشه‌ی ئه‌رمه‌نییه‌كان‌و عیساییه‌كان ده‌ربهێنن، ئه‌و هه‌وڵه‌ش له‌ڕۆژگاری كۆمه‌ڵه‌ی ئیتیحاد‌و ته‌ره‌قیشدا به‌رده‌وامی هه‌بووه، بۆ ئه‌و كاره‌ش سواره‌ی حه‌میدییه‌ش له قه‌سابخانه‌كانی ساڵانی 1896و1909 به‌كار هێنراون، به‌ڵام ئه‌مانه شتێك نین بتوانین به‌راوردی به‌و قه‌سابخانه‌یه بكه‌ین، كه‌له‌ساڵی 1915و دووای ئه‌ویش ڕوویانداوه‌و ئه‌رمه‌نییه‌كان ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆریان له‌ده‌ستدا، به‌ڵام نه‌ستۆرییه‌كان به‌كۆمه‌ڵ سه‌رنه‌بڕدران.
ساڵی 1917شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر ڕوویداو كۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی قه‌یسه‌ر هێنا. سوپای ڕووس، كه‌شه‌ڕی له‌گه‌ڵ توركه‌كانداده‌كرد، بۆ وڵاته‌كه‌یان گه‌ڕانه‌وه‌و چه‌كو جبه خانه‌یه‌كی گه‌یانده ده‌ستی هێزه‌كانی ئاسووری، كه‌فه‌رمانده‌یان مارشه‌معوون بوو.
ئه‌و باروودۆخه تازه‌یه‌ی به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا هات جارێكی تر نه‌ستۆرییه‌كانی خسته ترسه‌وه‌و وایلێكردن بكه‌ونه خۆیان، بۆئه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ش نه‌كه‌ونه‌وه ناو قه‌سابخانه‌ی توركه‌كان هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی ساڵی 1915 كه‌تێیكه‌وتن. ئه‌وه‌بوو له‌پاییزی ئه‌و ساڵه‌دا نه‌ستۆرییه‌كان له‌باشووری توركیادا به‌فه‌رمانده‌یی مارشه‌معوون رێبه‌ری ئاینییان هاتنه ئێران‌و شانبه‌شانی عیساییه‌كانی تر له‌ناوچه‌ی سه‌ڵماس‌و ورمێ نیشته‌جێكران.
به‌مجۆره دانیشتوانی نه‌ستۆری ئه‌م ناوچه‌یه گه‌یشتنه دووهێنده‌ی جاران ساڵی 1917.
مارشه‌معوون گه‌وره‌ی پێنج هه‌زار چه‌كداری نه‌ستۆری بوو، نوێنه‌ره‌كانی هاوپه‌یمانانیش له‌ناوچه‌كه‌دا، كۆششیانكرد، تاوه‌كو هێزوگوڕێكی تازه بده‌نه ئه‌وان.
پێشییانباشبوو، كه‌هێزی ڕووسه‌كان هه‌ر بمێنێته‌وه تابه‌رامبه‌ر توركه‌كان ڕابوه‌ستن‌و پێشیان لێ‌بگرن، به‌ڵام پێویستشیان به‌هێزێكی شه‌ش هه‌زار پیاوی چه‌كداریی عیسایی تر هه‌بوو، چونكه هێزێكی وا، هه‌م له‌لایه‌ن موسڵمانه‌كانی ورمێ‌و هه‌م له لایه‌ن سه‌رۆكه كورده‌كانیشه‌وه به‌ر هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌وت، به‌تایبه‌ت له لایه‌ن سمایلخانی سمكۆی گه‌وره پێشه‌وای شكاك. عه‌لی ئیحسان پادشا، كه‌یه‌كێك بووه له‌فه‌رمانده سه‌ربازییه‌گه‌وره‌كانی سوپای تورك، كه‌خه‌ڵكێكی زۆری لیوای موسڵ‌و دیار به‌كرو سلێمانی‌و ناوچه‌ی بانه‌و ئالانی له‌گه‌ڵ بوو، كۆمه‌ڵێك چه‌كی بۆ سمكۆ به‌هۆی بابه‌كر ئاغای هه‌رتووشه‌وه نارد.
ئه‌مه‌ش هه‌ربۆ ئه‌وه بووه كورده‌كانی پێ به‌هێزبكه‌ن، تاوه‌كو بتوانن به‌رامبه‌ر ئینگلیزه‌كان بیانخه‌نه شه‌ڕه‌وه.
له‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌یدا سمكۆ تاكه‌كه‌س نه‌بوو، كه‌هه‌وڵی ده‌دا چه‌كی ده‌ستبكه‌وێت، به‌ڵكۆ نه‌ستۆرییه‌كانیش، كه له ناوچه‌ی هه‌كارییه‌وه هه‌ڵهاتبوون، له‌لایه‌ن ئه‌رمه‌نییه‌كانی ئه‌نازۆله‌وه به‌هه‌موو جۆره چه‌كێك یارمه‌تی درابوون.
به‌و هۆیه‌وه عه‌شیره‌تی شكاك له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی هاوپه‌یمانی سمكۆ بوون، توانییان به‌و چه‌كانه خۆیان به‌هێز بكه‌ن، تابه‌رامبه‌ر ڕووداوه‌كان بووه‌ستنه‌وه، كه‌له‌عیساییه‌كان‌و ئه‌رمه‌نه‌كان چاوه‌ڕوان ده‌كرا.ئه‌وه‌ی هاته پێش، ئه‌وه بوو ناوچه‌ی گۆمی وان‌و ورمێ له‌پاییزی 1917دا له‌نێوان چه‌كداره‌كانی عه‌شیره‌تی شكاك‌و دوژمنانی كۆنیان، كه‌عیساییه‌كان بوون، شه‌ڕێكی خوێناوی به‌خۆیه‌وه دی،كه‌له‌وه‌و به‌ر به‌پشتی ڕووسه‌كان هه‌موو بزووتنه‌وه‌یه‌كیان به ئه‌نجام ده‌گه‌یاند. له‌م شه‌ڕه‌دا عیساییه‌كان تووشی ناڕه‌حه‌تییه‌كی زۆرهاتن، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی نه‌خایاند، چونكه ئینگلیزه‌كان ویستییان ئه‌رمه‌نی‌و عیساییه‌كانی ناوچه‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان به‌كار بهێنن.
بۆیه هه‌وڵیاندا له‌گه‌ڵ سمایلخان كۆیان بكه‌نه‌وه‌و بیانخه‌نه وت‌و وێژو ڕێككه‌وتنه‌وه، چونكه له‌و ڕۆژه‌گاره‌دا سمایلخان له‌ناوچه‌كه‌دا خاوه‌نی نفووز‌و ده‌سه‌ڵاتێكی زۆر بوو ده‌یتوانی له‌ناو ڕووداوه‌كاندا ڕۆڵی گه‌وره بگێڕێت‌و شوێنده‌ستی دیاربێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توانیبووی به‌شێكی فراوانی ویلایه‌تی ئازه‌ربایجان بگرێت‌و هه‌ڕه‌شه‌شی به‌داگیر كردنی ته‌ورێزو كرماشان ده‌كرد.
هه‌ر ئه‌وانیش ئه‌و نزیك بوونه‌وه‌یان له‌نێوان سمكۆو مارشه‌معوونی نه‌ستۆریدا دروستكرد. له‌مه‌دا ئینگلیزه‌كان مه‌به‌ستیان بۆ ئه‌وه بووه كه:
1- كوردستان بكه‌نه دیوارێك دژی بیر‌و باوه‌ڕی بۆڵشه‌ویك، كه‌نه‌هێڵن به‌ره‌و خواروو بۆ وڵاتی میسۆپۆتامیا بڕوات‌و بڵاو ببێته‌وه.
2- ً خستنه‌وه‌ی ئاژاوه‌ی ناوخۆیی له‌به‌شی باشووری وڵاتی ڕووسیا، به یارمه‌تی هێزه‌كانی نه‌یاری ڕووس، كه‌دژی ڕژێمی نوێ بوون كه‌له‌باكووری خۆر ئاوای ئێران مابوونه‌وه‌و نه‌یانده‌ویست بۆ وڵاته‌كه‌یان بگه‌ڕێنه‌وه.
3- بۆ ڕازی كردنی ئه‌رمه‌نی‌و عیساییه‌كان‌و نیشته‌جێكردنیان له‌ناوچه‌كه‌دا، كه له‌وه‌وبه‌ر به‌هۆی توركه‌كانه‌وه له‌ناوچه‌ی هه‌كاری هه‌ڵهاتبوون.
لێره‌دا بۆ ئه‌وه ده‌چم: سمكۆ سه‌ره‌تا مه‌یلی به‌لای ئه‌وه‌دا چووه، كه یه‌كێتییه‌ك له‌نێوان كورد‌و عیسایی‌و ئه‌رمه‌نییه‌كاندا دروست بكرێت، ئه‌مه‌ش بۆ هاوپه‌یمانه‌كان سوودی گه‌وره‌ی بۆدروست كردنی به‌ربه‌ستێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازی بووه كه‌نه‌یده‌هێشت توركه‌كان به‌ره‌و خۆر هه‌ڵات بڕۆن، به‌ڵام هاوپه‌یمانه‌كان، به‌تایبه‌تی به‌ریتانیا وای لێكداوه‌ته‌وه، كه‌هێزی ئه‌ڵمانه‌كان خاكی ئێران ده‌بڕن‌و به‌ڕێگای باشووری خۆرهه‌ڵاتی توركیا به‌ره‌و هیندستان ده‌ڕۆن.
(ئیشۆمالیك) له‌و ڕووه‌وه، ده‌ڵێت: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئینگیز، دووای گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ڕووس له‌ناوچه‌ی كرماشان‌و ده‌ریای قه‌زوین، به‌ته‌نیا له‌گۆڕه‌پانه‌كه‌دا مابووه‌وه، بۆیه له‌وه ده‌ترسا هێرشێكی ئه‌ڵمانی‌و توركی به‌ره‌و هیند له‌ڕێگای ئیران‌و ئه‌فغانه‌وه بڕۆن. بۆیه له‌خۆئاماده‌كردندا بوو بۆ پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و هێرشه‌و سه‌رنه‌گرتنی نه‌خشه‌كه‌یان، تاوه‌كو بیره نه‌وته‌كانی باكۆش نه‌كه‌ونه ژێر چنگییانه‌وه.
هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه له‌نێوانیانیاندا سازبده‌ن، به‌و هیوایه‌ی ئه‌و مه‌به‌سته بهێننه‌دیی‌و پیلانه‌كه‌ی ئه‌ڵمان‌و توركیش سه‌رنه‌گرێت. كۆبوونه‌وه‌كه به‌ناوی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی كوردیی‌و عیساییه نه‌ستۆرییه‌كانه‌وه بوو. لێره‌دا ده‌پرسین: ئایا نه‌ستۆرییه‌كان نه‌یانده‌توانی به‌ته‌نیا ئه‌و مه‌رامه بۆ خۆیان بهێننه دی؟ به‌لای منه‌وه جێبه‌جێكردنی ئه‌و كاره به‌ته‌نیا له‌ڕاده‌ی توانایان به‌ده‌ر بووه‌و دوژمنێكی زۆریشییان بۆ دروستده‌بوو، بۆیه ئه‌و نه‌ستۆرییانه‌ی كه له گوند‌و شاره‌كانی وه‌كو ورمێ‌و ماكۆ نیشته جێبوون، بۆیان ده‌ركه‌وتووه ئه‌و هێزه سه‌ربازییه‌ی كه هه‌یانه به‌و قه‌واره‌یه نییه، ناچار داوایان له‌كورده‌كان كردووه هاوكارییان بكه‌ن بۆچاره‌سه‌ر كردنی ته‌نگ‌و چه‌ڵه‌مه‌كانیان‌و هێنانه دیی ئه‌وه‌ی بۆی تێده‌كۆشن.
له‌و ساته وه‌خته‌شدا له‌سمكۆ له پێشتریان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه‌و پشتگیری كورده‌كانیش هیوای ئه‌وانی به‌جێ هێناوه‌و به ئاسانی ده‌یانتوانی شاری ورمێ بگرن‌و بیخه‌نه ژێر ده‌سه‌ڵاتیانه‌وه‌و له‌وێوه به‌ره‌و شوێنه‌كانی تر بڕۆن.
مار شه‌معوون له‌م هه‌وڵه‌یدا دوو ئامانجی هه‌بووه:
1- شاری ورمێ هه‌روه‌كو باسمانكرد به‌هۆی شۆڕشگێڕه‌كانی كورده‌وه بگرن‌و مار شه‌معوون بیخاته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی.
2- كۆبوونه‌وه‌و وتووێژ له‌گه‌ڵ سمكۆدا بكات‌و بگه‌نه ئه‌نجام، تاچه‌ك‌و جبه‌خانه‌ی خۆی بداتێ‌و مه‌به‌سته‌كه‌ی سه‌ر بگرێت.
3- به‌كۆمه‌كی هه‌ردوولا، شاری ته‌ورێزبگرن‌و بیكه‌نه باره‌گایان‌و ناوچه‌ی ئازه‌ربایجانی خۆرهه‌ڵات به‌گشتی له‌ئێران داببڕن.
بۆگه‌یشتن به‌و ئامانجه پێشه‌كی مارشه‌معوون نامه‌یه‌كی به پیاوێكی خۆیدا بۆسمایلخان ناردووه، كه‌له‌وكاته‌دا له‌چارێ بووه، تاوه‌كو له(كۆنه‌شار) كۆببنه‌وه‌و وتووێژ بكه‌ن‌و بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن.
ڕۆژی (3) مارتی 1918 مارشه‌معوون به‌سواری گالیسكه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌سواره چه‌كداره‌كانی، گه‌یشته(كۆنه‌شار). له‌شوێنی دیاریكراودا، كه‌بڕیاربوو تێیدا كۆببنه‌وه، له‌گه‌ڵ سمكۆدا به‌یه‌كتر گه‌یشتن.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی مێژوو، مارشه‌معوون به‌پێی سه‌رچاوه‌كان به‌سمكۆی وتووه: ئه‌م ناوچه‌یه، كه‌دابه‌شه له‌نێوان كوردستان‌و ئازه‌ربایجانداو ئێمه‌ی له‌سه‌ر نیشته جێین، له‌كۆنه‌وه جێگای باوك‌و باپبرانمان بووه‌و جیابوونه‌وه‌مان له‌یه‌كتری ده‌بێته مایه‌ی ناخۆشی بۆ هه‌ردوولامان‌و دوورخستنه‌وه‌مان له‌ومه‌به‌سته پیرۆزه‌ی بۆی هاتووین، ئێستاش هه‌ردوولامان پێویسته له‌یه‌كتر نزیكببینه‌وه‌و زمان‌و ئایین بخه‌ینه لاوه‌و ده‌ستی برایه‌تی بۆیه‌كتری درێژ بكه‌ین‌و ژیانێكی خۆش دروست بكه‌ین‌و له‌ناخۆشیدا پشتی یه‌كتری بگرین‌و خۆمان فه‌رمانڕه‌وایی خۆمان بكه‌ین، بۆئه‌وه‌ی له‌ده‌ست توركه‌كان ڕزگارمان بێت.. هه‌روه‌ها له‌سه‌ری ده‌ڕوات‌و ده‌ڵێت: ئێمه شه‌ڕكه‌ری زۆرمان هه‌ن، به‌ڵام پێویستییان به‌مه‌شق‌و خۆئاماده‌كردنی سه‌ربازی هه‌یه، له‌ناو ئێوه‌شدا شه‌ڕكه‌ری ئازا زۆرن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی شه‌ڕیان زۆر دیوه‌و كردوویانه. ئیتر ده‌مه‌وێت ئێمه‌و ئێوه هاوپه‌یمانه‌تییه‌ك دروستبكه‌ین‌و خۆمان له‌چنگی دوژمن ڕزگار بكه‌ین. دواجار (مارشه‌معوون) قسه‌ی هاتووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی باسی شه‌هیده‌كانی كوردستان بكات‌و بڵێت: له‌بیرت چووه چۆن خوێنی باوك‌و براتیان ڕژاند.