Home / مێژووى جیهان / نهێنیەکانى مێژوو / كۆرشی گەورە، چۆن كۆچی دوایكرد

كۆرشی گەورە، چۆن كۆچی دوایكرد

20

كۆرشی مەزن، یەكێكە لەگەورەترین ئەو پاشایانەی كە مرۆڤایەتی بەدرێژایی مێژوو بە خۆیەوە دیوە. پاشایەكی دادپەروەر و یەكسانی خوازبووە و ڕێزو خۆشەویستییەكی زۆریشی هەبووە لە نێو خەڵكیدا، تەنانەت لەلایەن ئەوكەسانەشەوە كە ئەم ناوچەكانیانی فەتح كردوون. بەڵام ئەمرۆكە مەبەستمانە هۆكاری مردنی یان كوشتنی بۆئێوە ڕوون بكەینەوە…

بە پێی ئەو بەڵگانەی كە لە «بابل و ناوچە وێران بووەكان» بەدەست هاتووە، «كۆرش» لە (4 /11 /530) پێش زاین دونیای جێهێشتووە. بەڵام مێژوو نوسان بڕوایان وایە كە كوژراوە، ئەوان لەسەر ئەوبڕوایەن كە كاتێك «كۆرش» لە نزیك دەریای «أرل» بەمەبەستی جەنگ كردن خێوەتگەی هەڵداوە، لە وێدا كوژراوە. لەگەڵ ئەوەشدا مێژوونوسان دانانی مانگەكانی (حەوت یان هەشتی ساڵی 529) بەمەبەستێكی بەد دەزانن بەرانبەر بە «كۆرش».
گوتراوەكە «كۆرش» بەمەبەستی پاراستنی سنوری وڵاتەكەی لە بەرانبەر هێرشی هۆزی «ماساگات» كە لە یۆنان بوون بەرەو ئەو ناوچەیە ڕۆیشتووە. «تاماریس» شاژنی ئەوان بووە. «كۆرش» بە هۆی جەنگەوە كۆڕی ئەم شاژنەی كوشتووە، هەربۆیە رق و كینەیەكی زۆری لە دڵدا هەبووە بەرانبەر بە «كۆرش»، بۆ ئەم مەبەستەش بە هەموو توانای هەوڵیداوە كە بەهەر فێڵێك بێت كۆرش بكوژێت.
لە دوای كوژرانی كۆرشەوە ئەم شاژنە بڕیاریدا كە هێرش بكەن بۆ سەر سوپای ئێرانییەكان، بە هۆی ئەوەی كە ئێرانییەكان سەركردەكەیان لە دەست دابووە توشی شكست خواردنێكی گەورەبوون.
گەلێك گێڕانەوەی جیاوازیش لە سەر جەستەی «كۆرش» هەیە: كۆمەڵێك لەسەر ئەو بڕوایەن كە شاژنی یۆنان فەرمانی داوە كە سەری كۆرش لێبكەنەوە و بیخەنە ناو جامێك كە پڕبێت لەشەراب و خوێنی سەربازەكانی. بەڵام هەندێكی تر دەڵێن كە شاژن فەرمانی كردووە كەسەری لێبكەنەوەو بەرەو ڕووی سوپای ئێرانییەكان هەڵیبدەن. هەروەها شاژن مەبەستیشی بوو كە پێستی لە جەستەی بكەنەوە.

لە دوای كۆرش، «كمبوجیە»ی كوڕی دەگاتە دەسەڵات، پێش ئەوەی باوكی لە ناوچەی «پاسارگاد» بنێژێت، هێرشێكی بە هێز كردە سەریۆنانییەكان و سوپاكانیانی تێكشكاند.

سەرچاوە: www.historywonders.ir
وەرگێرانی : ئاكام جەمال محەمەد

About دیدار عثمان

Check Also

جینۆسایدی ئەمریکی بۆ “هیندییە سوورەکان”،  ڕاستییە مێژووییەکان‌و بەڵگە سەلمێنراوەکان

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی چین، ساڵی٢٠٢٢ لە ئینگلیزییەوە: محەمەد حەمەساڵح تۆفیق زاراوەی “جینۆساید”، کە لە وشەی …