Home / مێژووى جیهان / جەنگى فێتنام و چەند ڕاستییەک…

جەنگى فێتنام و چەند ڕاستییەک…

Vietnam-War-..

جەنگى فێتنام و چەند ڕاستییەک…

وەرگێرانى : ئاکام جەمال محەمەد

ڤێتنامییەکان بەم جەنەگە ناڵێن «جەنگى ڤێتنام» بە ڵکو پێیدەڵێن «بەرگریکردن دژى ئەمەریکا».
نیشانەشکێنێکى ڤێتنامى بۆ ماوەى سێ ڕۆژ و بە دوورى 2000م لەسەر سنگ و بە شێوەى خشکەخشک دەڕوات تادەگاتە ئامانجەکەى کە کوشتنى جەنەڕاڵێکە سوپاى ئەمەریکییە، دواتر بەهەمان ڕێگادا دەگەڕێتەوە بێئەوەى کەس بیبینێت.
«نگیون نگوکلون» کە سەربازێکى ناسراوى ڤێتنامییە کارى لە سێدارەدانى کردووە. بەدرێژایى جەنگەکە گەلێک وێنەى ترسێنەرى بڵاوکراوەتەوە. بەڵام لەدواى جەنگ و بەدیاریکراوى لە شارى ڤێرجیناى ئەمەریکا دوکانى پیتزا دەکاتەوە.
هێزى جەنگى ویلایەتەیەکگرتوەکانى ئەمەریکا بەدرێژایى ئەم جەنگەزیاتر لە 5000 سەگیان بەکارهێناوە ، بۆمەبەستى دۆزینەوەو ناساندنەوە، هەروەها بۆ هێرشى خۆکوژیش سودیان لێوەرگرتووە.
هێزى ئەمەریکییەکان لەکاتى جەنگدا هەندێک جار کەمەکێک لە مادەى تەقێنەرى پلاستیکىc4  دەخوارد تاوەکو لەبەرزاییەکان و لەشوێنە دوورەکان لە برسانا نەمرن.
«جیمى کارتر» سەرۆک کۆمارى ئەمەریکا لە کاتى خولى دووەمى سەرۆکایەتییەکەى و لە دووەمین ڕۆژى لە «تاوانەکانى ئەمەریکا بەدرێژایى جەنگە جیهانى دووەم» بە شێوەیەکى ڕەسمى داواى لێبوردنى کرد.
سوپاى ئەمەریکى لە نێوان ساڵەکانى 1964 تا 1973 دوو ملیۆن تەن بۆمبى دا بەسەر شارى «لائوس». ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت هەر نۆ دەقیقە جارێک ئەم شارە بۆمبارانکراوە. هەرچى ئامارى کوژراویشە گەیشتۆتە چەندین ملیۆن کەس.
لەدواى جەنگ، ڤێتنامییەکان سودیان لە پاشماوە و کەرەسەى موشەک و ئامێرە سەربازییەکان دەبینى بۆ دروستکردنى بەلەمى ڕاوە ماسى و پەڕینەوە پێى لە ڕووبارەکان.
سەرۆک کۆمارى ئەمەریکا «نیکسۆن» بەهۆى تاوانى کۆمەڵکوژییەکەى «مى لى »کە لەلایەن کۆمەڵێک سەربازى ئەمەریکاوە ئەنجامدرابوو،بەشێوەیەکى فەرمى داواى لێبوردنى لێکردن. چونکە سەربازەکان بەشێوەیەکى زۆر دڕەندانەو نا مرۆییانە زیاتر لە هەشتا هاوڵاتى ڤێتنامیان لە چاڵێکدا کۆکردبۆوە و لە سێدارەیان دابوون کە بەشى زۆریان لە منداڵ  و ژن پێکهاتبوون.
لە ساڵى 1973 کە سێکى خۆبەخش بە ناوى «لى داکـ» خەڵاتى نۆبڵى  ئاشتى ڕەتکردەوە. تەنیا کەس و یەکەمین کەس بوو کە خەڵاتى نۆبڵى ئاشتى ڕەتکردەوە. «لى داک»هەوڵێکى زۆریدا لە ڤێتنامدا ئاشتى بەرقەرابکات بەڵام نەیتوانى.
سوپاى ئەمەریکا سوودى لە 250 ملیۆن حەبى ئارامبەخش وەرگرت بۆ دامرکانەوەى ئازار و  برینى سەربازەکانى. دواتریش بەشێکى زۆرى  سەربازەکان بەهۆى توشبونیان بە کێشەى دەروونیەوەدووچارى خۆکوژیبونەوە.
جەنگى ڤێتنام تێچونێکى زۆرى خەستە سەرشانى ئەمەریکییەکان بەجۆرێک بۆ هەر هاوڵاتییەکى ئەمەریکى نزیکەى2204 دۆلار خەرجى هەبووە.
سەرچاوە: www.historywonders.ir

 

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …