Home / بەشی مێژووی كورد / مێژووی چايخانه ى (ئازادى خوازان ) احرار بەشی سێیەم

مێژووی چايخانه ى (ئازادى خوازان ) احرار بەشی سێیەم

مێژووی چايخانه ى (ئازادى خوازان )  احرار بەشی سێیەم

FB_IMG_1505054736681
سالى ١٩٥٩ به شى سيه م
نوسينى /ئارى نانه كه لى ٢٢/ ٧ / ٦ ٢٠١
………………………………………………………………..
ميژووى چايخانه كه ى بابم
به يانى زوو ده كرايه وه هاوشيوه ى روژانى پيشو چه تو هه موو شته كان ساز و ئاماده ده كردو گورانى حسن جزراوى له راديوى چايخانه له سه ر تاجى قولينچى لاى راستى چايخانه كه ده نگ و سه دايكى خوش خوش موچركى به له شى ئازادى خوازان داده هينا روژ به روژ چايخانه كه زياتر ناو ناوبا نگى ده ر ده كرد ئازادى خوازه كان زياتر ده ناسران خه لكى زورتر روى تى ده كردو .. قسه و باسى دنياو ناوه خو تيدا باس ده كرا
جوتيارو ئه فندى و معلم و دوكاندارو ريبوارو سياسيه كان تيكه ل به يه ك ده بون به ده م چا خواردن و دومينه كردن باس باس ى رووداوه گه رمه كان و ثوره ى عبدالكريم بو
وينه ى زعيم عبدالكريم قاسم به شاره كاندا بلاو ببوه ئازادى خوازان له جياتى وينه يه ك سى وينه ى عبدالكريم يان له ناو چايخانه هه لواسيبو
سه ركرده كانى حزب له هه ولير هاموشوى خه لك و ئازادى خوازانانيان ده كردو به فاروق خاوه نى چايخانه راده گه ينن هاوشيوه ى چه ند شوينيكى تر له هه ولير چايخانه ى ئازادى خوازانيش شوينى كاركردنى ريكخستنه كانى حزبى ده بيت و ملا ماتور و جليل رشيدو ملاهادى و ملاعبدالرحمن و شيخ عدنان نقشبندى هاموشوتان له گه ل ده كه ن له ناو گه رمه ى ئه و قسانه
له ناكاو راديوى به غدا مژده يكى راگه ياندن و بيژه ره كه به حماسه ته وه هاوارى ده كرد ده يگوت پاش كه ميكى تر هه واليكى گرنك بلاو ده كه ينه وه
تيكراى خه لك به پروشه وه چاوه رى بيستنى هه واله كه بون
بيژه ره كه پر به گه روى هاوارى ده كرد مژده مژده مژده بو گه لى عيراق بو گه لى كورد
سه روك عبدالكريم قاسم بريارى دا سه ركرده ى كورد ملامصطفى بارزانى و هاو سه نگه رانى بگه رينه وه باوه شى نيشتيمان )
نيشتيمان په روه ران و دلسوزانى خاك و وولات خوشحال بون
خوشى و شادى هه نده ى تر بالى به سه ر هه موولايه ك دا هينا
زه ماوه ندو شاى و خوشى كه وته ناو كوچه و كولان و گه ره ك و شارو ته واوى كوردستان
له به به رده م چايخانه شاى و ده هول و زورنا شايه گه وره ى نه سه رى دياره نه بن ده كريت شاباش له سه ر عبدالكريم قاسم و ملامصطفى بارزانى ده نگ ده داته وه
روژيكى ميژووى لاى كورد په روه ران و دلسوزانى خاك وولات
تومار ده كريت
له چايخانه له سه ر بريارى حزب كوبونه وه ده كريت و به رنامه و پلان داده نين لو پيشوازى سه روكى كوردان ملا مصطفى بارزان
عقيد كافى و شيخ عزيزو ماموستا اسماعيل وفاروق چايچى و كاكه شين و عبدالواحدو ملا عبدالرحمن وحميد ره شاش له گه ل جه ند كه سيكى تر ده بيت خه لك ئاگادار بكه نه وه له روژى گه يشتى بارزانى لو شارى هه ولير له پيشوازى دابن
ملا ماتور وتارى پيشوازى ده خوينيته وه
شيخ عدنان و جميل دزه يى و شاخه وان نامق و كاكه ره ش ئاگادارى ريكخستنه كانى قوتابيان و لاوان ده كه نه وه
عبدالواحدو مام عمر و ملا عبدالله سه رپه رشتى ريكخستنه كانى ناو سوپا بكه ن
ره حمانه شه ل و شيخه شه ل و سالح شيره سه رپه رشتى ته واوى جوتياران و كاسبكاران ده كه ن
هه موو كاره كان سازو ئاماده كران بارزانى گه يشته هه وليرو له ناو ئاپوراى جه ماوه ر و خه لكى شار بزر ببو به سه دان وتافى خوشه ويستى بو بارزانى و گه لى كوردستان ده گوترايه وه ..
بارزانى مژده ى خوشى و سه ركه وتنى بو گه لى كورد راگه ياند …..

About زريان احمد

Check Also

ڕاپه‌ڕینی دەرسیم

ئامادەكردنی:بەلقیس سلێمان زانكۆی سۆران -فاكەلتی ئاداببەشی مێژوو قوناغی چوار ئەو راپەرینە بۆ كە لە ساڵی …